Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 519,004
Immagini 106,689
Libri 19,301
File correlati 97,311
Video 1,392
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
بەدڕەفتاری لەنێو داماوییەوە بە نموونەی فێرکاری لە هەرێم
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەدڕەفتاری لەنێو داماوییەوە بە نموونەی فێرکاری لە هەرێم

بەدڕەفتاری لەنێو داماوییەوە بە نموونەی فێرکاری لە هەرێم
#کاوە جەلال#
کرداری مرۆڤ لە دۆخی داماوییەوە زۆر جار قێزەوەنە، هەندێک جار بزوێنەری بەزەییە. ئێمە لە دۆخی داماویدا، بە پێچەوانەی تێماوییەکەی هایدێگەرەوە، دازنانی کەسێتیمان هەیە. تێماوی دۆخێکە کە مرۆ نازانێت لەنێویدا چی بکات، بەڵام داماوی وەک دازنان بریتییە لەو بەدجۆربوونەی کەسێتی کە نیتچە ناوی ناوە تێکشکان بۆ نێو خۆ. ئەم بۆ-نێو-خۆ-تێکشکاوانە لە هەموو بوارە سیاسی و دامەزراوەیی و بازرگانییەکانی هەرێمدا تەنیونەتەوە.
لە پەیوەندییە فێرکارییەکانی ئەم هەرێمەدا بەزۆریی مامۆستایانی ترادیسیۆنی و بەدکارەکتەری ترادیسیۆنی تەراتێن دەکەن. پەیوەند بە جۆری یەکەمەوە مامۆستا تەنیا کۆششی کردووە تاکو بە خوێندن پێگەیەکی کۆمەڵایەتی و ئاستێکی گونجاوی گوزەران بۆ خۆی دابین بکات. ئەم جۆرەی مامۆستای ترادیسیۆنی قایلە بەوە کە چۆن خۆی لە خوێندنگە و پەیمانگە یان زانکۆ سۆسیالیزەکراوە (بەکەسکراوە و بەمەش پێگەیەنراوە)، بە هەمان شێوە زارۆکان یان گەنجان بەرهەمبهێنێتەوە، لێ مامۆستای جۆری دووەم کە ئەویش بێگومان ترادیسیۆنییە، لە تەمەڵی و نەزانییەوە هۆشی تەنیا لای ئەوەیە پێگەو دەرکەوتنی خۆی مسۆگەر بکات، لێرەشدا بە تایبەتی کورسییەک کە لە پێناویدا ئامادەیە تەنانەت پاشقول لە هاوپیشەی خۆی بگرێت، ئەوجا بۆ گەیشتن بەو مەرامەی خۆی بە حیزبێکەوە هەڵدەواسێت. بەم شێوەیە ئەم داماوانە دۆزەخەکەی ناخی خۆیان دەبەن بۆ دەرەوە. ئەم ڕەوشە بەتایبەتی لە پیرە زانکۆکانی هەرێمدا، زانکۆی #سلێمانی# و سەلاحەدین، دەردەکەوێت، بەڵام زانکۆ نوێکانیش بەدەر نین لە داماوان.
ئێمە بۆ نزیککەوتنەوە لەم بەدڕەفتارییەی داماوی پێویستە ڕوو بکەینە سایکۆلۆژیی داماو. ئاشکرایە لە داماویدا شکۆفەمان نییە، واتا کرانەوەیەکی ئەوتۆی کەسێتی کە گەشبینی دەخاتەوە و بەمەش ڕەفتاری کەسەکەی بزێوتر دەکات، یان پاڵی پێوە دەنێت بۆ کرداری پڕناوەرۆکتر، بە پێچەوانەوە لەبەر ئەوەی مرۆ بە واتای وشە دا-ماوە و هیچ هیچ زەمینەیەکی مەئریفیی نییە کە ئاسۆی بۆ ئاوەڵابکات، یان دەرووی نوێی لێبکاتەوە، هەروەها لەبەر ئەوەی ترسنۆکە و ناوێرێت لە لای دۆستانی هەقیقەتەکەی بدرکێنێت و داوای ڕاوێژ بکات، بەڵکو بە پێچەوانەوە گیری خواردووە، ئەوا داماو بۆ نێو خۆی شکاوەتەوە. ئەوجا لەبەر ئەوەی هاتۆتە نێو پەیوەندییەکانی بازاڕ و دامەزراوەیی و سیاسییەوە، ئەوا دەبێت بە ناچاری پێگەیەک دابین بکات و بە هەر شێوەیەک بێت وەک داماو ئەو پێگەیەی بپارێزێت. لێرەوە ئیدی داماوەکان ناکۆکیی دەرەکی دەخەنەوە و کەسانی دی تێوەدەگلێنن، بەڵام هەروەها ناکۆکیی نێویەکیش دەخەنەوە: ئەم بوختان بۆ ئەو هەڵدەبەستێت، ئەو تۆڵەی خۆی لە ئەم دەکاتەوە، ئەم و ئەو لەدژی ئەم و ئەوێکی دی یەکدەگرن، کە ئیدی بەم شێوەیە ژیانیان بەنێو کێشە و دووبەرەکیدا بەسەردەبەن، تا لە کۆتاییدا چاڵهەڵکەندن لە پێناوی خستنەوەی کێشەدا لایان دەبێت بە نەریت.
ئاشکرایە لە دۆخێکی بەم چەشنەدا بەتایبەتی نەوەی نوێ زیانمەند دەبێت، چونکە پێناگات، واتا لە خوێندنگە و زانکۆ گۆچانێکی مەئریفیی پێنادرێت کە دەرفەتی پێبدات جێیەک بۆ خۆی لە پەیوەندییە ئابوورییەکاندا دابین بکات، بە پێچەوانەوە ئەویش گەر تەنانەت کەسێکی نیازباش بێت، ناچار دەبێت دوای تەواکردنی خوێندن خۆی بە واسیتە و تەشەبوش لە فەرمانگەیەک دابمەزرێنێت. ئێمە لێرەدا سۆسیالیزەکردنێکی شکستهێناومان هەیە. ئاخر گەر دەرچووانی شەشی ئامادەیی کە دەچنە زانکۆ، نەتوانن دوو ڕستەی ڕاست بە کوردی بنووسن، گەر کەمترین زانستی مێژوویی و جیۆگرافی، ماتماتیکی و کیمیایی و فیزیکی و هتد لە هۆشیاندا وەک زانست نەچەسپیپێت، بەڵکو تەنیا وەک زانیاری (مەعلومات) لە پێناوی دەرچووندا دەرخیان کردبێتن و دوای دەرچوونیشیان تەواو لەبیریان چووبێتنەوە، ئەوا خوێندنگە کە ئەرکە سەرەکییەکەی سۆسیالیزەکردنی منداڵان و گەنجانە، شکستی هێناوە – خوێندنگە لە ئاستی ئەرکەکەی خۆیدا نییە. بەم شێوەیە بەدپەیوەندییەکان لە زانکۆش درێژە دەکێشن، چونکە هەموو مامۆستایان توێژەر یان ئەکادیمیی جیدی نین، بەڵکو ستافەکە پڕە لەو جۆرەی مامۆستا کە بە زمانی ئاپۆرە ناودەنرێت مامۆستای علوج. زۆرینەی ئەم جۆرە مامۆستایانە بە ڕەحمەتی حیزب گەیشتوون بە بڕوانامەکەیان، کەمینەیەکیان بە تەشەبوس و هەلی پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی وانەبێژی کە زانکۆکان خۆیان ڕەخساندوویانە، بوون بە مامۆستا. ڕەنگە بەڕێزێک بپرسێت: باشە کە ئەمانە تەنانەت زانیاریی گشتیشیان نەبووە و هەر کوردییان نەزانیوە کە توێژینەوەی پێ بنووسن، ئەی چۆن بڕوانامەیان وەرگرتووە؟. بۆ ئەم پرسیارە چەند وەڵامێکی ئاسان هەن. یەکەم، شێوازی توێژینەوە لە هەرێم بەتایبەتی کۆکردنەوەی زانیاری و ڕێکخستنی زانیاریەکانە، بۆ ئەم مەبەستەش کێتبی زۆر هەن بە زمانەکانی عەرەبی و فارسی و ئینگلیزی. لێرە ئیقتیباسێک، لەوێ ئیقتیباسێک و هتد، هەموو کۆدەکرێنەوە و ژمارەیان بۆ دادەنرێت (ئەمە بێگومان گەر خوێندکارەکە جددی بێت و دز نەبێت، ئەوسا بە ژمارەیەک سەرچاوەکە دیاری دەکات)، ئەوجا لە سەرجەمی کۆکراوەکە دەروازەیەک ئامادە دەکرێت و بەمەش کاری توێژینەوە تەواو دەکرێت: توێژینەوەی بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا! بەڵام ڕەنگە ئەم کارە هێشتا هەر ئەوەندە بەد نەبێت، چونکە شێوازی زانستکردنی ئیسلامی لە ترادیسیۆنەوە ئەوها کار دەکات، واتا سەرجەم زانستە مۆدێرنەکانی جیهان تەنیا وەک زانیاری (ئینفۆرماسیۆن) دەبینرێن و بە کۆکردنەوە و دانانی پاڵیەکییان بابەتیان لێ چێدەکرێت. کارە بەدەکە لایەنی کەم دوای ڕاپەڕینی 1991 سەریهەڵدا، واتا ئەو کاتە کە نەفامێکی زۆری حیزبی بە نامەی کاکە فڵان و کاکە فیسار لە خوێندنی باڵا وەرگیران، ئەوجا سووک و ئاسان ماستەر و دکتۆرایان کرد و ئیشەکەیان وەک توێژینەوەی ئەکادیمی وەرگیرا. بێگومان ڕاستە کە نەفامە جەبانەکان شەیدای پێگە بوون و ناچاریش بوون هەوڵی دەرکەوتنی سۆسیال بدەن، بەڵام لە لایەکی دیکەوە وەرگرتنی کارەکانیان پێویست، چونکە گەر وەرنەگیرانایە، ئەوسا کاکەی مەسئولی نامە نووس زویر دەبوو، بەڵێ زۆرتر لەوەش: تووڕە دەبوو و ئەکادیمییە ملکەچەکانیش کەرامەتی ئەکادیمییان نەبوو و نییە کە ئیدی مەزنێتییەکی ئەوتۆیان پێبدات و نامەی مەسئوول نەخوێننەوە. بە کورتی: ئەم ناونراوانە بە مامۆستای علوج ڕیشەی زانستیی زانکۆیان نەخۆش خست، ئەوجا بۆ ئەوەی لە زانکۆ پێگەی خۆیان بپارێزن، ئەوا پتر خۆیان بە بەرپرسانی دەمانچەییەوە هەڵواسی، لە زانکۆش هەموو هەوڵێکیان ئەوە بوو و ئەوەیە کە ئاستی زانستی پێشنەکەوێت، چونکە گەر ئەو ئاستە بەرەو پێش بڕوات، ئەوسا پتر نەفامیی ئەوان کەشف دەبێت و بەمەش پێگەیان لە زانکۆ لەق دەبێت.
نموونەی زۆر هەن بۆ ڕوونکردنەوەی ئەم ڕەوشە بەدە. خوێنەر با پێشبینیی پرۆژەیەکی زانکۆیی بکات، بۆ نموونە کردنەوەی نێوەندێکی توێژینەوە لەنێو خۆدی زان#کۆیە#کدا، ئەوجا بۆ ئەم دامەزراوە نوێیەی زانکۆ چەند کەسێک پێشنیار دەکرێن و ئەوانیش ئەرکەکە وەردەگرن. بەڵام کەسانی ئەرک وەرگرتوو جارێ دەستیان بە کار نەکردووە، دەبیستن کە لە سەرەتاوە بە پسکە پسک و دیعایە هەوڵ دەدرێت کارەکەیان نەچێتە دۆخی سەرهەڵدانەوە، ئەوجا گەر ئەو هەوڵە سەری نەگرت، ئەوا هەوڵەکان چڕتر دەکرێنەوە بۆ ئەوەی پرۆژەکە قۆناغی گاگۆڵکێ تێنەپەڕێنێت و پێبگرێت.
بەڵام یەکلایەنی دەبین گەر تەنیا لە بەدجۆربوونی کەسێتییەوە لە بەدڕەفتاریی داماوان بڕوانین. ئەم کێشەیە ڕەگی قووڵتری هەیە: ڕەگەکە خۆی لەنێو کارەکتەری ئەو بوونەوەرەدا داکوتیوە کە ناوی کوردە. سەرەتا ئەوە جەختە کە ئەم قەومگەلە هەمیشە بچووکی گەلانی سەردەستیان بوون، ئەمان هەر زۆر زوو لە هەستی ئایینییەوە ئەم بچووکییەی خۆیان بەرانبەر بە ئەرەب قبووڵ کرد و وەک برا گەورەی خۆیان ناساندیان. ئەوجا ئەم قەومگەلە بەردەوام لە لایەن ئەجەم و تورک و ئەرەبەوە تێی هەڵدەدرا و تەنیا کەمینەیەکی زۆر بچووکیان یاخی دەبوون، یاخیبوونەکانیشیان هەمیشە دامرکێنراونەتەوە و پاشان خەباتگێڕەکان بە شەق و زللە فڕێدراونەتە ئەودیو سنوورەکانی هەر یەکەی دەوڵەتێکیانەوە: بۆ نموونە ساڵی 1988 لە ئێراق، (بێگومان بزووتنەوەی پ.ک.ک لەمە بەدەرە). پاشان لە سێ ملیۆن دانیشتوانی ئەم هەرێمەی ئەمڕۆ نزیکەی نیوملیۆن جاش دروست بوون کە ئەمڕۆ زۆرینەیان باپیرن. بەمەش کوردەکان کە لە سەرەتاوە بچووکیی خۆیان بەرانبەر بێگانە قبووڵ کردبوو، زۆرتر بچووکرانەوە و بەمەش ئەوەندەی دی داماویان لێدەرچوو. زۆر زۆری ئەم کەسانە ئەمڕۆ بەسەر شەقامەکاندا پیاسە دەکەن، بازرگانن، خانووی سێ قات دروست دەکەن، ئۆتۆمبێلی گرانبەها دەئاژوێن، هەموو ڕۆژێک برنج و مریشک دەخۆن، سەیرانکەری بەردەوامن و هتد. سیاسەتکارانیش لەم قەومگەلەوە سەریانهەڵداوە، مامۆستا علوجەکانیش کوڕانی ئەم قەومگەلەن! بۆیە ئەو کەمە وزرە شارییەی هەتا هەشتاکانیش شکۆفەی کرد و ئەمڕۆش بە بچووکی لە گشت نێوەندەکانی وەک زانست و بەڕێوەبەرایەتی و بواری سیاسی و هتد کارایە، خۆیشی بارگاوی بووە بە بەدڕەفتاری تەنیەوەی داماوانی زۆرینە و وەک ئاستەنگ لە بەردەمیدا زیتبوونەتەوە. بەڵێ، کوردی ئێراق هیچ سەرکەوتنێکی نییە کە شانازیی پێوە بکات: ئەو نەیتوانی دوژمنی داگیرکەری وڵاتەکەی لە نێوەندی ژیانی خۆی فڕێبداتە دەرەوە، بەسەریدا زاڵ ببێت و بەمەش لە ناخیدا هەستێکی کراوەی نەتەوەیی شکۆفە بکات و لە کارەکتەریدا وێنەبداتەوە. بە پێچەوانەوە، ڕاپەڕین وەک هەلێک کە لە هەڵەیەکی سیاسیی سەرۆکی ئێراقەوە ڕەخسا، دەرفەتی بۆ داماوە دۆڕاوەکانی شاخ ڕەخساند لەنێو شاردا درێژە بەو چڵێسی و کارەکتەرە شەقاوەییەی خۆیان بدەن کە خەونیان پێوە دەبینی. ئەوان سەبژێکتی سیاسی نەبوون، ئەوان مۆدێلی دەوڵەتیان لە شاخ دانەمەزراند و ڕاهێنانی تێدا بکەن (هاوشێوەی پ.ک.ک)، ئەوان داماوی یاخیبوو بوون، کەسانی ساویلکە بوون، ئەوان تۆزێک زانیاریان لەم لا یان لەو لا کۆکردبۆوە: تۆزێک لێنین، تۆزێکی دی ماو و هتد. کەواتە ئاسییە کە ئەوان بۆ سەلماندنی کوڕی باشی خۆیان دەرفەت بۆ ئەم خزم و ناسیار، ئەم پیاو یان ئەو ژنەی حیزب بڕەخسێنن لە زانکۆکانی هەرێمدا ببن بە مڵۆزم و پرۆسەی دازنانی بەردەوامی فێرکاری بەربخەن.
بەمەش ڕووندەبێتەوە کە بۆچی ئەمڕۆ لە زانکۆکانی هەرێمدا گەنجان فێر ناکرێن و بۆچی زۆر بە سانایی بڕوانامەی بەکالۆریۆس وەردەگرن، هەروەها ڕووندەبێتەوە کە بۆچی خوێندکاران خۆیان لەوە زیاتریان ناوێت و تاکە شەڕیان بۆ سەندنی بڕوانامەیە، بەڵێ تەنانەت بە ئاشکرا داوا دەکەن کە بڕی خوێندنی وانەیەکیان بۆ کەمبکرێتەوە، چونکە گۆیا مێشکیان تەحەمولی وانەی زۆر ناکات. لە بنەڕەتدا ئەو کەمینە بچووکەی پێدەکات، لە زۆر ڕووەوە خۆی هۆکاری سەرەکیی پێگەیشتنەکەیەتی. بۆیە هەندێک جار دەشێت بەڕاستی مەغدور بێت، چونکە زۆرینەی مامۆستاکانی دژی پێگەیشتنی نەوەی نوێن. بەم شێوەیە ئەو هەموو دەرچووە دەبن بە بار بەسەر حکومەتەوە، بێگومان بارێک کە حکومەت خۆی هۆکارێتی. لێرەدا پرسیار ئەوەیە کە قەوگەلێکی بچووک چی بکات لە چەند سەد هەزار جاهیل و نەفام کە هەڵگری بڕوانامەن؟ ئایا ئەم گەنجە داماوانە چییان پێیە بۆ پێشخستنی تەکنۆلۆجی و کشتیاری و بازاڕ؟
کێشەیەکی کرۆکی لە دروستبوونی ئەم بارەدا ئەوەیە کە ئەقڵیەتی خۆرهەڵاتی لە ترادیسیۆنی خودی ئیسلامەوە هەمیشە بە سەروێنە (پێشنموونەی دانراو) کار دەکات، لێرەشدا ئاشکرایە کە سەروێنەکە خۆرئاوایە و ئەکادیمی و سیاسییەکانی خوێندنی باڵاش هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی لە هەرێم دەروێنەکەی چێبکرێت: وێنەی بدرێتەوە. دەربڕنێکی وەک: بڕوانن، سیستەمی سویدیم بۆ خوێندن بۆ هێناون!، یان: بڕوانن کە چۆن دڵنیایی جۆریم لە پێناوی پێشخستنی زانستدا بۆ هێناون!. ئەمانە بریتین لە چێکردنی دەروێنە، بەڵام ئەم کارە لە کۆمەڵگەیەکدا ئەنجام نادرێت کە تێیدا هێشتا ترادیسیۆن کارابێت و پەیوەندییەکانی نەشێوا بن، بۆ نموونە لەو شێوەیەدا کە لە ئێراقی سەردەمی پاشایەتی و چەند دە ساڵی یەکەمی کۆماریدا دەبینرا، بەڵکو لەنێو ئەو قەومگەلەدا بەردەخرێت کە تێهەڵدراو و دۆڕاون، یان ئابڕووبراون بە #هەڵەبجە# و ئەنفال - قەومگەلێکی تێکشکێنراو بە حەساری نەوەدەکان و شەڕی نێوخۆ.
لە بنەڕەتدا خوێندنی ترادیسیۆنیی عێراق کە سیادەی بە مامۆستا دابوو و مامۆستاش دەبوو بە پێگەیشتنی خۆی بەو ناونیشانەی بگات، هێندە بەد نەبوو. ئێمە ئەمڕۆش بەڕوونی نموونەکانمان لە بەردەمدان. ئەو پزیشکانە کە حەفتاکان یان هەشتاکان لە زانکۆکانی #موسڵ# و بەغدا دەرچوون، ئەمڕۆ زۆر شارەزاترن لەو پزیشکانە کە لە زانکۆکانی هەرێم دەرچوون. ئەمە چواندنی هەیە بۆ دەرچووانی ماتماتیک، فیزیک، کێمیک، کشتیاری و هتد. هەروەها ئەمان کەسێتییەکی سەقامگیرتریان هەیە لە دەرچووانی نەوەدەکان و دەیەی یەکەمی ئەم سەدەیە، جا با زۆرینەیان ترادیسیۆنی بن. بە هەر حاڵ ئەوە کە کوردەکانی باکوری ئێراق ناوی دەنێن ڕیفۆرمی خوێندن، ئەم ترادیسیۆنەی لە زۆر ڕووەوە هەڵتەکاند. لێرە خوێندکار لەژێر ناوی ئازادیدا چوختی و جاهیلتر بوو، لێرە سیادە لە مامۆستا سەنرایەوە و بەند کرا بە هەڵوێستی خوێندکارانەوە کە کەمترین خواستی فێربوونیان نەماوە. ئاخر لاساییکەرەوانی وەزارەت نەیاندەزانی سیستەمی سویدی بۆ کۆمەڵگەیەکە کە تێیدا پرۆسەی سۆسیالیزەکردن لە کرۆکەوە ئازادیخوازە و سەرەتا لە خێزانەوە بەرخراوە، ئەوەش سۆسیالیزەکردنێکە کە بۆ قومگەلێکی تێکشکاو ناشێت. ئەو قەومگەلە دەبێت بە پلانی ئاوەزمەندانە جارێ هەڵبستێنرێتەوە و ڕێی بوون بە گەلی بۆ خۆش بکرێت، لێرەشدا بۆ ئەوەی پرۆسەی هەستانەوە بەربخرێت، دەبێت هزرمەند و ئەکادیمییە جیددیەکانی قەومگەلەکە خۆیان سەرەتا ڕەخنەییانە بە ترادیسوێنی خوێندنەوە خەریک بکەن، ئەوجا شارەزایانیان کتێبی نوێ بنووسن یان بە کتێبە وەرگێڕراوەاکاندا بچنەوە، بە تایبەتی دەبێت زمانی کوردی بکرێت بە بەشێکی هەرە سەرەکیی خوێندن و توێژەران تێگەکانی زمانەکە بۆ هەر بەشێکی زانستی بچەسپێنن، لێرەشدا ڕاهێنانی فێربوونی ئاخافتن و نووسینی دروست بهێنرێتە نێوەندی فێرکارییەوە، هەروەها خوێندکار بکرێت بەو تەوەرە کە ڕاستەوخۆ لە پۆلدا زانست بە هاوپۆلان و مامۆستا بداتەوە نەک وازی لێبهێنرێت یان تەنانەت هانبدرێت دەرخکردن بکات بە دەسوێژی دەرچوون، تا ئیدی خوێندکار لە بنەڕەتەوە فێرخواز بێت و لە زانکۆ ڕێگەی توێژەرێتی بگرێتە بەر نەک وەک ئەمڕۆ شەیدای بڕوانامە و ڕواڵەت بێت.
هەروەها لەبەر ئەوەی دڵنیایی جۆری نامۆیە بە کارەکتەری خەڵکانی ئەم قەومگەلە کە ناویان کوردە، ئەوا بە ئاسانی سەرناگرێت، چونکە دڵنیایی جۆری لە کۆمەڵگەیەکی ئیندیڤیدوالیستییەوە (تاکگەراییەوە) کۆپی کراوە کە تێیدا تاکەکەس لەسەر بنەمای متمانە بە توانستی خۆیی سۆسیالیزە دەکرێت، ئامانجی سۆسیالیزەکردنیش ئەوەیە کە تاکەکەش لە کۆتاییدا بتوانێت خۆی لەنێو پەیوەنییەکانی بازاڕدا بسەپێنێت. لە هەرێمی قەومگەلە کوردییەکەی باکوری ئێراق بە پێچەوانەوە دڵنیایی جۆری خۆی فێڵی لێدەکرێت: لە زانکۆ هەفتانە سەمینار دەکرێت، مامۆستا دەچێت واژۆی بەشداربوونی خۆی لە سەمینارێکدا دەکات و پاش دە خولەکێک دەچێتە دەرەوە، پاشان نمرەی بەشداریکردنەکانی بۆ کۆدەکرێنەوە و ئاو بێنە و دەست بشۆ. هەروەها دەسوێژی فیدباکی خوێندکار شکستی هێناوە: مامۆستا تەمەڵەکان لە فیدباکی خوێندکاراندا زۆر باشە و مامۆستا جیدییە زانستییەکان پەسندیان بۆ دێتەوە! ئاخر ئەوانەی یەکەم هیچیان فێر ناکەن و خوێندکارانیش ئەوەیان دەوێت، بەڵام ئەوانی دووەم هەوڵی فێرکردنیان دەدەن و خوێندکارانیش ئەوەیان ناوێت. ئەوجا لە کۆتاییدا دەگەین بە مەهزەلەیەک: هەموو ساڵێک دوای تەوابوونی دەوام و ڕاگەیاندنی تاقیکردنەوەکان، ئاهەنگی دەرچووان دەگێڕرێت و سیاسیەکان بە دەنگی بڵند ڕوو لە کورد و جیهان دەکەن: تەماشای ئەم هەموو عەباپۆشە بکەن بە کڵاوی دەرچوونەوە، ببینن چۆن ساڵانە ئاستی زانست لە هەریمی شکۆفەکردووماندا بەرەو پێش دەچێت، بڕوانن چی ناکەین بۆ گەنجان، بۆ پێشکخستنی زانست و تەکنۆلۆجیا لەم هەرێمە پڕ داد و پڕمافەدا!
هەرێمی مەهزەلەکان! هەرێمی خزاو بۆ نێو پرۆسەی دازنان! هەرێمی قرچەڵۆک کە بە سووکە شەقێک دەڕمێت! هەرێمی درۆ گەورەکان! هەرێمی خزاو بۆ سەر لێژایی نەمان[1]!
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,529
HashTag
Fonti
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان پۆست - 27-10-2015
Articoli collegati: 1
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Dialetto: Curdo - Sorani
Libro: Sociologia
Tipo di documento: Lingua originale
Technical Metadata
Il copyright di questo elemento è stato rilasciato a Kurdipedia dal proprietario della voce !
Qualità Voce: 99%
99%
Aggiunto da ( نالیا ئیبراهیم ) su 03-09-2019
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( زریان سەرچناری ) su 04-09-2019
Questa voce recentemente aggiornato da ( زریان سەرچناری ) in: 04-09-2019
URL
Questo oggetto è stato visto volte 1,529
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 519,004
Immagini 106,689
Libri 19,301
File correlati 97,311
Video 1,392
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 1.015 secondo (s)!