سەرۆکایەتی شارەوانی #هەولێر# دەستیکرد بە تاپۆکردنی 22 هەزار پارچەزەوی لە سنووری شاری هەولێر کە دەکەوێتە کەرتی باغرومرەی شەهاب-ەوە.
سامان محەمەد سەرۆکی شارەوانی هەولێر ڕاگەیاند: بە بڕیاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەستکرا بە تاپۆکردنی 22 پارچەزەوی کارت لە کەرتی باغرومرەی شەهاب. تاپۆکردنی زەوییەکان بەسێ قۆناغ جێبەجێدەکرێت: قۆناغی یەکەم دەستیپێکردووە کە 8 بۆ 10 هەزار پارچە زەوییە و ڕاناوەستێت تا تەواوی زەوییەکان تاپۆدەکرێن و تاپۆکانیش بە خاوەنەکانیان دەدرێت.
سەرۆکی شارەوانی هەولێر وتیشی: ئامانجی وەزارەتی شارەوانی ئەوەیە زەوی کارت هەمووی بکرێن بە تاپۆ و هیچ زەوییەکی کارت نەمێنێتەوە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,606 gånger