بەگوێرەی ئامارێک کە #02-09-2019# ئازاد تەها، وتەبێژی پۆلیسی #دهۆک# بڵاوی کردووەتەوە، لە حەت مانگی ڕابردوودا، واتا لە مانگی دوو-ی ئەمساڵەوە، 594 ڕووداوی هاتووچۆ لە سنووری پارێزگای دهۆک ڕوویداوە.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە ئەنجامی ئەو ڕووداوانەدا 56 کەس گیانیان لەدەستداوە و 608 کەسی دیکەش برینداربوون.
ڕوونکراوەتەوە، لەو 58 کەسەی برینداربون 33 کەس ڕەگەزی نێر و 23 کەسیش مێ بوون، لە بریندارەکانیش 441 ڕەگەزی نێر و 167 لە ڕەزەگی مێ بوون.
هەروەها، ڕووداوەکانیش لە جۆری پێکدادان، وەرگەڕان، لێدان و ئاگربەربوون بوون.
هاتوچۆی دهۆک، هۆکاری زیادبوونی ڕووداوەکانی هاتوچۆ بۆ سەرقاڵیی شوفێران بە مۆبایل، خێرا لێخوڕیین پابەندنەبوونی شوفێران بە ڕێنماییەکانی هاتووچۆوە دەگەڕێنیتەوە، زۆرێک لە شۆفێران-یش خراپیی ڕێگاوبانەکان بە هۆکار دەزانن.
[1]