🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست (# 242,190)
Kurmancî - Kurdîy Serû (# 56,311)
English (# 2,433)
کرمانجی - کوردیی سەروو (# 5,105)
هەورامی (# 61,739)
لەکی (# 18)
Kurdîy Nawerast - Latînî (# 1,155)
عربي (# 10,380)
فارسی (# 2,503)
Türkçe (# 1,063)
עברית (# 10)
Ελληνική (# 13)
Française (# 230)
Deutsch (# 394)
Nederlands (# 126)
Svenska (# 57)
Español (# 26)
Italiano (# 38)
Pусский (# 767)
Fins (# 11)
Norsk (# 13)
日本人 (# 18)
中国的 (# 11)
Հայերեն (# 10)
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 ژیا عەباس
ناو: ژیا
نازناو: دکتۆرە ژیا
ناوی باوک: عەباس
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
ژیاننامە
خانمە چالاکوانێکی مافەکانی ژنانە، هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە، پسپۆڕی بواری جێندەرییە. خاوەنی دەیان کۆڕ و چاوپێکەوتنی
👫 ژیا عەباس
📖 کچە رۆژنامەنووسێک یادی لەدایکبوونی بەنەمام چاندن دەکاتەوە
هەوار فارس کچە رۆژنامەنووسی کوردی شاری کەرکوک لە ساڵیادی 30 ساڵەی تەمەنیدا بڕیاریدا جیاوازتر ساڵیادی لەدایکبوونی بەرێخات ئەویش بە چاندنی 30 نەمام لە سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک وەک هێمایەک بۆ سی ساڵی تەمە
📖 کچە رۆژنامەنووسێک یادی لەدایکبوونی بەنەمام چاندن دەکاتەوە
👫 هەوار فارس
ناو: هەوار
ناوی باوک: فارس
ساڵی لەدایکبوون: 1992
شوێنی لەدایکبوون: کەرکوک
ژیاننامە
دەرچووی بەشی شانۆیە، هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە، وەک ئەکتەر بەشداری چەندین شانۆیی کردوو لە کوردستان و دەرەوەی
👫 هەوار فارس
📖 من و ئاسمان
من و ئاسمان
فەڕۆخ نێعمەتپوور

دایکم دەستی گرتووم و بە شوێن خۆی بە سەر شۆستەی ناو شەقامەکەدا رامدەکێشێ. من کە هەنگاوەکانم لە هەنگاوەکانی دایکم بچووکترن، ناگەمە پەلە و هەڵپەی ئەو بۆ بەسەرکردنەوەی خێر
📖 من و ئاسمان
📖 لەسلێمانی یادی کۆچی دوای حەسەن زیرەک کرایەوە
لەەشاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و بەشێک لە هونەرمەندانی رۆژهەڵات و هونەرمەندانی باشووری کوردستان، یادی 50 ساڵەی کۆچی دوای هونەرمەندی دیاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان حەسەن زیرەک کرایەوە.
ل
📖 لەسلێمانی یادی کۆچی دوای حەسەن زیرەک کرایەوە
📖 بەر ماڵەکەت چۆڵی دەنوێنێ
بەر ماڵەکەت چۆڵی دەنوێنێ
فەڕۆخ نێعمەتپوور

وتی:
بەر ماڵەکەت چۆڵی دەنوێنێ!
من کە نەمدەزانی چۆن، وتم:
مەبەستت چییە؟
وتی:
چۆڵە، چۆڵ ئیتر، مەگەر نازانی چۆڵ یانی چی؟
راستی چۆڵ یانی چی؟
بیرم کردە
📖 بەر ماڵەکەت چۆڵی دەنوێنێ
📖 دەوڵەت
دەوڵەت
فەڕۆخ نێعمەتپوور

من و باوکم ژنمان دەوێ. ژنەکەی باوکم (واتە دایکی من)، لەمێژ ساڵە مردووە. ئیتر لەو کاتەوە، بەهەر هۆکارێک بێت، هەتا ئیستا باوکم نەیتوانیوە ژن بێنێتەوە. منیش ئەگەرچی بگرە لە قە
📖 دەوڵەت
👫 جەیلان هابی
ناو: جەیلان
ناوی باوک: هابی
ساڵی لەدایکبوون: 2004
رۆژی کۆچی دوایی: 25-06-2022
شوێنی لەدایکبوون: شیلادزێ
شوێنی کۆچی دوایی: شیلادزێ

ژیاننامە
جەیلان هابی تەمەن 18 ساڵ قوتابی پۆلی دوانزەی ئامادەی
👫 جەیلان هابی
📷 سێ جوتیاری کورد لە سووریا ساڵی 1865
شوێن: سووریا
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1865
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: سێ جوتیاری کورد
ناوی وێنەگر: وێنەگری بڕیتانی هارت [1]
📷 سێ جوتیاری کورد لە سووریا ساڵی 1865
📖 تەنیا چاڵە نەوتێک
تەنیا چاڵە نەوتێک
فەڕۆخ نێعمەتپوور

لە دەرەوە دەنگی تەقینەوە و زرم و هوڕ دێت، دەنگەکە ئەگەر چی دوورە، بەڵام دار و دیوار بە ئاستەم دەلەرێنێتەوە.
قەرەباڵغیی شاریش ناتوانێ بەتەواوی بیشارێتەوە، بەتای
📖 تەنیا چاڵە نەوتێک
📖 شوناسی کوردی لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا
شوناسی کوردی لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا
جانێت کلین
و. لە ئینگلیزییەوە: عەتا قەرەداخی

لەگەڵ بەرەوپێشەوە چوونی سەدەی نوێدا، بیرمەندانی- رۆشنبیرانی- کورد سەرقاڵبوون بە پرسی شوناسەوە، هەروەها ئەوەی ل
📖 شوناسی کوردی لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا
📼 عەزیز شارۆخی هەر کە ناوی حەسەن زیرەکی بیست وەک بەڕووی ناو ئاگر تەقی
گەنجێک بە چپە لەبناگوێی (عەزیز شارۆخی) وتی: دوای هونەرمەندان عەلی مەردان و حەسەن زیرەک ئێوە بونەتە میراتگری گۆرانی رەسەنی کوردی!
هەر کە ناوی حەسەن زیرەکی بیست وەک بەڕووی ناو ئاگر تەقی، وەک لەڤیدیۆکە
📼 عەزیز شارۆخی هەر کە ناوی حەسەن زیرەکی بیست وەک بەڕووی ناو ئاگر تەقی
📕 پڕۆژەی بەهای فەرموودە؛ قۆناغی 07 - 100 فەرموودەی پێغەمبەر بۆ ئافرەتان
ناونیشانی پەڕتووک: پڕۆژەی بەهای فەرموودە؛ قۆناغی 07، 100 فەرموودەی پێغەمبەر بۆ ئافرەتان
ناوی نووسەر: سیروان کاکە ئەحمەد
دەزگای پەخش: بەهای فەرموودە
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم[1]
📕 پڕۆژەی بەهای فەرموودە؛ قۆناغی 07 - 100 فەرموودەی پێغەمبەر بۆ ئافرەتان
📌 کوردیپێدیا، پێویستی بە ئەرشیڤوانانە لە باکوور، رۆژهەڵات و رۆژاوای وڵات. تکایە سی ڤی-یەکانتان بۆ کوردیپێدیا بنێرن.
📌 Kurdîpediya bi arşîvvanan re hewceye ji bakur, rojhilat û rojavayê Kurdistanê ve. Ji kerema xwe CV ya xwe ji Kurdîpediya re bişînin.
📌 Kurdipedia hiring archivists from North, East and West Kurdistan. Please send your CV to Kurdipedia.
👫 کەسایەتییەکان
عەبدولواحید گوانی
👫 کەسایەتییەکان
عەلادین باباشەهابی
👫 کەسایەتییەکان
عەزیز گەردی
🏰 شوێنەکان
تەوێڵە
👫 کەسایەتییەکان
ئەحمەد مەحمود عەلی (ئەحمەد ...
📖 نەخۆشیی لەقەبچێتی لای کوردەکانی ئێراق | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🏁 وەرگێڕان
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

نەخۆشیی لەقەبچێتی لای کوردەکانی ئێراق
کاوە جەلالکاوە جەلال
کوردەکانی ئێراق لانی کەم لە 1961 بەدوواوە لە تەنگژەی کەسێتیدان. ئەم ساڵە کەندکی وەرچەرخانێکی نێگەتیڤە لە مێژووی ئەواندا، چونکە لەم ساڵە بەدوواوە شارنشینانی ئەوان نزیکەی بە تەواوی بوون بە پاشکۆی خێڵەکییانی گوندی و سیاسەتکارانی کارەکتەر موستەشار، ئەوەش بە ئاکامێکەوە کە زۆرینەی شارنشینەکان هەستی کەسێتییان لاواز بوو و لە ناخیاندا شانازی بە کارەکتەر موستەشارەکانی نێو زۆرانی چەکدارییەوە پەرەی سەند. مەسەلەکە لێرەدا ئەوە بوو کە زۆرینەی کوردەکان ڕەوشێکی بەو چەشنەیان وەک هەل دەبینی، واتە وەک دەروویەک کە مرۆ دەتوانێت چاوەروانیی شتێکی لێبکات، جا ئەو شتە لە ئایندەدا پۆستێکی فەرمی بێت، وەرگرتن بێت لە خوێندنی باڵا و گەیشتن بە بڕوانامایەک، یان بریتی بێت لە خۆهەڵکێشانی کۆمەڵایەتی وەک خزمی فڵان یان فیسار. ئەمە یەکێکە لە فاکتەرەکانی هەڵواسینی لەقەب بە خۆدا، هەروەها پاڵهێزێکە بۆ ئەوە کە کەسانی دیکەش لەقەب وەک مایەی هاوتاکردنی دەروونی ببینن و بۆی بگەڕێن، ئەوجا لای باپیریان، نەنکیان یان خزمێکی دووریان بیدۆزنەوە.
گومانی تێدا نییە کە هەڵگرتنی لەقەبی ناوچەیی دەگەڕێتەوە بۆ ترادیسیۆنی ئوسمانییانە، وەک لەقەبەکانی سلێمانلی، کیرکوکلی و هتد، هەروەها لە دێرزەمانەوە لەقەبی پشەیی شارییانە هەبوون و خانەوادەیان پێناسراوەتەوە، وەک خەفاف، قەفتان، قەزاز و هتد. لێ لەقەبچێتی بە گشتی لە 1961 بەدوواوە کراوە بە پرسی شوناسی خۆیی، بەڵێ تەنانەت زۆر کەس هێندە تەسلمی بوون کە ئیدی پێیان شەرم بوو و شەرمە ناوی باوکی خۆیان هەڵبگرن. بێگومان نەشیاو نییە کە هەڵگرتنی لەقەبەکانی وەک بەرزانی و تاڵەبانی، قەرەداخی و پشتدەری، شێخ و حەفید و نەقشبەندی، وەک درێژەدان بە ترادیسیۆنی ناونانی ئوسمانیانە ببینین، لێ پرسیار ئەوەیە کە بۆچی زۆر کەسی شارنشین هێندە عەوداڵی لەقەب بوون، ئەوەش بێگومان سەرباری ئەو هەقیقەتە کە شار و شارۆچکەکان هێدی هێدی لە 1975 بەدواوە فراوانتر بوون و پتر مۆدێرنیزەکران، ئەوجا ژمارەی دەوڵەمەندانی شارنشین و شاری پەرەی سەند، هەروەها گوندییانی پارەداری تەعویزوەرگرتوو سەربەخۆ بوون و لە شارەکادا شێوەی نوێی ئابووریگەریان ئاوەڵا کرد، وەک بازرگانیی خێزانی کە بە پارەی کۆکراوەی بنەماڵە بەرخرا بوو. یان بۆ نموونە لە شارێکی وەک سلێمانیسلێمانی گەڕەکی تویمەلیک لە ناوەڕاستی دووەمی حەفتاکاندا جێی بە گەڕەکی عەقاری لێژ کرد کە پێشتر تا نزیکەی ناوەڕاستی حەفتاکان وەک نوێترین گەڕەکی سلێمانی دەبینرا. گومانی تێدا نییە کە پرۆسەی کاولکردنی گوندەکانی کوردستان بە تایبەتی لە هەشتاکاندا ڕوویەکی بەهێزی لادێیانەی بە شارەکان دا، لێ لە بنەڕەتدا داماوییەکەی ژمارەیەکی بەرچاوی شارنشینان فاکتەرێکی کرۆکی بوو کە ئەوان بە کەسێتییەکی لاوازەوە لە بەردەم شەڕکەرانی شەقاوە و کارەکتەر موستەشاری نێو چیاکاندا دەربکەون و ئەوداڵی لەقەب بن.
لە بنەڕەتدا لەقەبچێتی دوای ئاشبەتاڵی 1975 هیچی دی نییە جگە لە وەهم کە لە ترسنۆکیی کەسەوە بەرانبەر پێگەی سۆسیالی خۆ و ژیان بە گشتی سەریهەڵداوە. بەڵێ زۆرتر لەوەش، بە تایبەتی دوای
1975، بەکارهێنانی لەقەبەکانی وەک بارزانی و تاڵەبانی، قەرەداغی و پشتدەری، یان شێخ و حەفید و نەقشبەندی و هتد، هیچی دیکە نین جگە لە هەڵواسینی ناوێکی بێڕیشە بە خۆدا، هەروەها بە ئاشکرا نیشانەن بۆ هەستی کەمنرخیی خۆیی، یان بۆ رواڵەتگەریی کەس کە لەنێو وەهمدا نقوم بووە، یان لە ڕووی سیاسییەوە بە ئامرازکردنن تاکو مرۆ پێگەی سیاسیی خۆی و بەرەکەی پتر مسۆگەر بکات.
لێ شێوانی هۆشی کوردەکانی ئێراق لەوە تێپەڕ دەکات و دەگات بە مەهزەلە، شێوانێک کە ڕەنگە ئەویش لەتەک خلیسکانە چەکداری-سازشکارییەی 1961دا ڕەوتی گرتبێت. لێرەدا مەبەستمان لەوەیە کە وەهمی هەڵپەچێکەر وا لە هەندێک داماوی شارنشین دەکات کە بوێرن لەقەبی هۆزانڤانانەی باوک و باپیریان بە خۆیاندا هەڵبواسن. ڕاستە کە ئەم ڕەوشە بەهۆی ژمارەی دیاری هۆزانڤانەکانەوە کەمینەیەکی بچووک دەگرێتەوە، لێ لە سەرێکی دیکەوە ئاماژەیە بۆ تەنینەوەی لەقەبچێتی لەنێو قەومگەلێکدا کە تێیدا بەزۆریی وەهم وەک داکەوت (ڕیالێتی) دەسەپێنرێت. لەقەبچێتی لێرەدا چۆتە نێو ئەو پەیوەندییە خێزانییانەوە کە نەدەبوو لەوێ هەبێت، بە پێچەوانەوە دەبوو بە تایبەتی لەوێوە وەک جیهانی تایبەت بە هۆزانڤانان دژایەتی بکرێت. کەچی لەو پەیوەندییانەشدا لەقەب وەک پاسپۆرتی وەرگرتن یان وەک مایەی دەرکەوتنی خێرا لەنێو دانیشتواندا دەبینرێت. پرسیار لێرەدا ئەوەیە، ئایا مرۆڤ بە چە مافێکەوە دەست بۆ ناوێک دەبات کە هۆزانڤان لە ناسۆری کەسییەوە لە خۆی ناوە؟ ئاخر ناوە هۆزانڤانییەکانی وەک مەحوی، بێکەس، گۆران، قانع، هەردی و هتد، تەنیا و تەنیا ئاماژەن بۆ یەک تاکە کەس وەک هۆزانڤان، کەواتە هیچ پەیوەندییەکیان بە لەقەبەکانی وەک بەرزانی و تاڵەبانی یان پشتدەری و قەرەداغییەوە نییە، هەر بۆیە وەچەکانیان مافیان نییە لە بەرۆکی خۆیانیان بدەن. ئایا چی وەچەکانی ئەو هۆزانڤانانەی بەوە گەیاند کە بێڕێزی بەرانبەر ئەوان بکەن و ناوە ناسۆرییەکانیان لێ بدزن و خۆیان پێوە با بدەن؟ ئایا ئەوەیان لە ساویلکەیی یان لە هەستی کەمنرخیی کەسییەوە کرد؟ ئایا ئەقڵیەتەکەیان هێندە کورتمەودا بوو کە ئیدی نەیاندەبینی هۆزانڤانێک موڵکی کولتووریی هەمووانە و ئەوانیش بۆیان نییە ناوە هۆزانڤانییەکەی باپیر یان باوکیان بە خۆیاندا هەڵبواسن؟ ڕەنگە هەڵە نەبێت کە ببێژین: نەوێری بۆ ژیان، نقومبوون لەنێو نەریتدا و ترس لە خۆنوێکردنەوە، یان لاساییکردنەوەی شێرکۆ بێکەس-ێک و ئەژی گۆران-ێکی لاساییکەرەوە کە ناوە هۆزانڤانییەکانی بێکەس و گۆرانیان لە باوکانیان دزی، پاڵهێزی ئەو بەدکارەی ئەوان بوون. واتا بەرهەمهێنەرەوە بوون، جا با خۆیان وەک نوێگەرا با بدەن و قسانی زل فڕێ بدەنە نێوانەوە. بەڵێ، لەقەبگەرییەکەیان بەڵگەیە بۆ ئەوە کە لە کرۆکەوە یەک هەنگاو لە ڕێچکەی باب و باپیرانیان لایان نەداوە. بەڵێ، پێیان شوورەییە وەک کوڕێکی یان کچێکی شاریانەی پشت بە خۆ بەستوو دەربکەون کە شانازانە ناوی باوکی خۆی هەڵگرتووە[1].


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپه‌ڕی کوردسانپۆست، 25.06.2017
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️25-06-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️کاوە جەلال قادر
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 25-06-2017
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 👪 کۆمەڵناسی
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Sep 4 2019 12:22PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 4 2019 7:30PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 4 2019 7:30PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,187 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 پڕۆژەی بەهای فەرموودە؛...
  📖 پەیژە
  📖 نوێبوونەوە
  📖 وتە و پەند
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 26-06-2022
  🗓️ 25-06-2022
  🗓️ 24-06-2022
  🗓️ 23-06-2022
  🗓️ 22-06-2022
  🗓️ 21-06-2022
  🗓️ 20-06-2022


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
عەبدولواحید گوانی
لە ساڵی 1967 لەدایک بووە، دەرچووی شەشی ئامادەییە. لەساڵی 1991 بەڕێوەبەری ئاسایشی سۆران بەوەکالەت و قایمقامی سۆران بووە. لە ساڵی 1999 بووەتە کارگێری لقی 10ی پارتی. لە ساڵی 2002 بۆتە قایمقامی شارۆچکەی چۆمان.
ئەو کەسە بوو کە 19یەمین ناشناڵ پارکی جیهانی لە باشووری کوردستان بنیاتنا، ناشناڵ پارێک بە ڕووبەری 600 کیلۆمەتری چوارگۆشە. جگە لەوەش ئەو هەمیشە خۆبەخشانە سەرقاڵی هاندانی خەڵک بووە لە وشیارکردنەوەیان بۆ پاراستنی ژینگه و سروشت.
لە 26-06-2017 لە نەمسا بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد. [1]
عەبدولواحید گوانی
عەلادین باباشەهابی
ساڵی 1939 لەگەڕەکی چوارباخی شاری سنە لە دایکبووە، هەر لە تەمەنی منداڵیدا خولیای هونەری گۆرانی بووەو گۆرانی وتووەو سەرەتای دەستپێکی ساڵی(1956) بەسروودی (ئەی وەتەن) لەڕادیۆی سنەوە دەستیپێکردووە، دواتر ساڵی(1967)دا دەچێتە تاران و لەئۆرکستراکانی کوردی (باربار -نەکیسا- فەرهەنگی هونەری) درێژە بەکاری هونەری دەدات. لەماوەی سەفەری هونەریدا 60 گۆرانی وتووەو تۆمار کردووە. هەروەها ئەم هونەرمەندە بەشداری چەندین ئاهەنگ و کۆنسێرتی کردووە لەئێران و ئەوروپا. ڕۆژی 26-06-2019 کۆچی دوایی کردووە.
ناودارترین گۆرانیی
عەلادین باباشەهابی
عەزیز گەردی
عەزیز گەردی ناوی تەواوی: (عەزیز ئەحمەد عەبدوڵڵا)یە، لە ساڵی 1947 زارکی چاوانی بە شیری ژیان فڕچک کراوە و لە پێڕەوکەبوونیەوە تاسە و خولیای بەرەو باسە زانیارییەکان دەچێ، لێ ئەودەمەی خۆی لەبەردەم مامۆستاکانی قوتابیخانە سەرەتایییەکەی دەبینێتەوە؛ وا ئەکا ئەم زانییاریانەی دڵیان گۆش کردبوو بەرەو کزی دەڕۆن و تا ئەوەی بەرەو نەمان دەچن.
ئەمجا تاسەی شیعر و ئەدەبیات پەلی کاژەڵەی دەگرن و بەرەو چەمی بێبنی شیعری نالی و عەڕووزەکەی خەلیلی فەراهیدییەوە نغرۆی دەکەن.
لێرەوە عەزیز گەردی خولیای بۆ خولگەی زانستی مل
عەزیز گەردی
تەوێڵە
شارۆچکەی تەوێڵە ناوچەیەکی هەورامانی لهۆنە و کەوتوەتە کوردستانی باشوورەوە لەسەر سنوری کوردستانی رۆژهەڵات لە رۆژهەڵاتی باکووری کوردستانی عێراقە ئەم ناوچەیە لە ڕووی ئیداریەوە سەر بە شارەدێی (بیارە)یە سەر بە شارۆچکەی (هەڵەبجە)یە سەر بە پارێزگای سلێمانی. مەودای دووری ئەم ناوچەیە بۆ پارێزگای سلێمانی (105)کم مێژووی دروست بوونی ئەم ناوچەیە نەزانراوە بە هۆی دێرینی ناوچەکەوە جوانی سروشتەکەی زۆری باخ و باخات وە کانیاوی شێوەیەکی جوانی دڵڕفێنی بەخشیوەتە ناوچەکە. کاریگەری زۆری هەبووە لەسەر نووسەر و شاعیر و ئە
تەوێڵە
ئەحمەد مەحمود عەلی (ئەحمەد کەلاری)
ناو: ئەحمەد
نازناو: ئەحمەد کەلاری
ناوی باوک: مەحمود
ساڵی لەدایکبوون: 1935
رۆژی کۆچی دوایی: 10.08-2008
شوێنی لەدایکبوون: کەلار
شوێنی کۆچی دوایی: کەلار

ژیاننامە
(ئەحمەد مەحمود عەلی محەمەد) ناسراوە بە(ئەحمەد کەلاری) ساڵی 1935 لە گوندی کەلاری کۆن لە خێزانێکی جوتیاری مام ناوەندی لە دایک بووە, لە قوتابخانەی گوندەکەیان تا پۆلی شەشی سەرەتایی خوێندووە, پاشان بە هۆی کاری بەخێوکردنی ماڵاتی باوکییەوە خەریک بووە, وەک خۆی دەڵێت: (خۆێشم تاوانم هەبووە لە وازهێنانی خوێندن وەکو کوڕە دەوڵەمەنێک دەمانچە و
ئەحمەد مەحمود عەلی (ئەحمەد کەلاری)


Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.266 چرکە!
009647701579153 | 009647503268282
| 0031654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2022)