پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,514
وێنە 106,337
پەرتوک PDF 19,226
فایلێن پەیوەندیدار 96,793
ڤیدیۆ 1,357
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
نەوشیروان مستەفا یان لەنێو داوی مەدرسەی بەرزانییەوە
کوردیپێدیا، زانیاری هندێن ب سانا ئێخستین! تنێ ب مۆبایلێ ڕە نیڤ ملیون تومار دناڤ دەستێ تە دانە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نەوشیروان مستەفا یان لەنێو داوی مەدرسەی بەرزانییەوە

نەوشیروان مستەفا یان لەنێو داوی مەدرسەی بەرزانییەوە
#کاوە جەلال#
کوردەکانی ئێراق، بە تایبەتی ئەوانەیان کە گۆیا ڕۆشنبیرن (هەروەک کورد لەنێو ڕۆشناییەکان و ڕۆشنگەریدا بژی!!)، زۆر جار لە مەدرەسەی بەرزانی و تاڵەبانی دەدوێن. کاتێک هەندێک ڕۆژنامەوانی ئەوان لە #قەندیل# دەرفەتی گفتۆگۆیەکیان لەتەک جەمیل بایکدا بۆ دەڕەخسێنرێت، ئەوجا یەکێکیان لەو میانەیەدا هۆکاری ناکۆکیی پارتی و یەکێتی بۆ ئەو دوو مەدرەسە ناوبراوە دەگەڕێنێتەوە، لەوێدا جەمیل بایک یەکسەر پێی دەبڕێت و بە پوختی بە ئەو و هاوپیشەکانی ڕادەگەیەنێت کە لەنێو کورداندا دوو مەدرەسەی سیاسەت هەن: مەدرەسەی پ.ک.ک. و بەرزانی. لەم ڕوانگەیەوە کوردەکانی ئێراق لەنێو یەک شێوەی سیاسەتکردندا بەسەر بەرەی جیاوازدا بەش بوون.
سەرەتا گەرەکە جەخت لەوە بکەین کە پ.ک.ک. و خوشکە پارتەکانی بە حوکمی تیۆرییە سیاسییەکەی ئوێجئالان کە دێمۆکراتییەکی جەماوەرییە، ستراتیژییەکی ڕۆشنیان لە سیاسەتدا هەیە و وای لێکردوون وەک هێزی سیاسیی خاوەن کەرامەت دەربکەون. ئەو پارتانە خۆیان بەڕۆشنی پێناسەکردووە، بەمەش بوون بە مەدرەسەیەکی سیاسەتکردن کە لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا هۆشسامیی و ناساندنی ڕانەگەیەنراوی بۆ دابینکردوون. دەرچەی ئوێجئالانیزم خودی مرۆڤە کە گەرەکە کەسێتییە سۆسیۆکولتوورییەکەی هەڵبووەشێنرێتەوە و بەدوویدا ئوێجئالانییانە بینابکرێتەوە. ئەمە بنەمایە کە لەسەری پرسی ڕزگاریی نەتەوەیی زیتدەکرێتەوە. لەم پەیوەندییەدا ڕێبازی خۆپێگەیاندنی تاکەکەس نزیکەی تەنیا قووڵبوونەوەیە لە هزری تیۆریڤانەکەدا، واتا ئوێجئالاندا، و هەوڵی تێگەیشتن لێی، ئەمەش ڕێگەی گەیشتنە بە کەسێتییەکی دیکەی جیاواز لە کەسە ترادیسیۆنییەکەی سەرەتا. ئەوجا ئەم کەسێتییانەن کە وەک ڕێکخراو هەوڵ دەدەن ئامانجەکانیان لە پراکسیسی سیاسیدا بەدیبهێنن.
ئەم شێوازە پێناسەکراوەی سیاسەتکردن تەواو جیاوازە لە سیاسەتی تاکتیکییانەی هەموو پارتەکانی دیکەی هەرێم و خۆرهەڵات کە پەتپەتێن و گەڕانە بۆ هەلی خۆهێشتنەوە. ئەمە لانی کەم لای کوردەکانی ئێراق لە مەلا مستەفای بەرزانەوە درێژدەبێتەوە و وەک میراتێک تا ئەمڕۆ پیادەدەکرێت. لێ تا هەنووکە ناوی مەدرەسەی بەرزانی ساغنەکراوەتەوە و بەمەش پێناسە نەکراوە، بۆیە کاتێک هەوڵ دەدەین لێی نزیک بکەوینەوە و پەیوەندیی #نەوشیروان مستەفا# پێوەی دیاری بکەین، دەخزێینە نێو دۆخێکی ئاڵۆزەوە و ناچاردەبین هەندێک سەرەداوی بکەینەوە.
با بگەڕێینەوە بۆ ناکۆکییە ناوبراوەکەی جەلالی و مەلایی. ئێمە لێرەدا یەکسەر دەکەوینە بەردەم گوند و شاری خۆرهەڵاتی، کە لە دەوڵەتی مەرکەزییەوە، واتا لە بەغدادی پایتەخی ئێراقەوە، حوکمدەکرێن، لێ بەرهەڵستیکردنی ئەم جۆرەی حوکمکردن لە 1961 بەدوواوە دەچێتە دۆخێکی دیکەوە: لە شار کەم یان زۆر بە شێوەی خەباتی ژێرزەمینی و ناو بە ناو خەباتی ئاشکرای مەدەنی بەپێی دەرفەتە سیاسییەکان، لێ لە چیاکان بە شەڕی چەکداری. لەم پەیوەندییەدا تەنیا کردارنوێنەکانی وەک مەلا مستەفا، جەلال شێخ حیسامەدین، ئیبراهیم ئەحمەد و نەوشیروان مستەفا شایانی ئەوەن وەک نموونە وەربگیرێن، تاکو لە پرسی مەدرەسەی بەرزانی نزیکبکەوینەوە. ئایا ئەو ناوبراوانە کێن و چین؟ دوانەکەی یەکەم
گوندین، دوانەکەی دوایی خەڵکی شاری #سلێمانی#ن؛ مەلا مستەفا و جەلال شێخ حیسامەدین بەرزانی و تاڵەبانین، لێ ئیبراهیم و نەوشیروان شارییانە ناوی باوک و باپیری خۆیان هەڵگرتووە. ئەوجا کاتێک مستەفا بەرزانی مەلایەکی بێنووسینە و #جەلال تاڵەبانی#ی یاسایی هەوڵی زۆر سەرەتایی بۆ ڕوونکردنەوەی کوردایەتی هەیە، ئەوا بە پێچەوانەوە ئیبراهیم ئەحمەد یاسایی و هۆزانڤان و ڕۆماننووس و سیاسەتکارە، هەروەها نەوشیروان مستەفا ڕۆژنامەڤان و توێژەر، ڕەخنەڤان و یادوەرینووس و سیاسەتکارە. ئەوجا تاکە کەسێکی ئەم ناوبراوانە ئیبراهیم ئەحمەدە کە دوای ئازاری 1970 نێوەندی سیاسەت جێدەهێڵێت و کەم یان زۆر لە کەلاوە پەیوەندیی خۆی بە بزاوتە کوردییەکانەوە دەهێڵێتەوە.
وەک لە جێیەکی دی ئاماژەمان پێداوە، جەلال تاڵەبانی زۆر زوو لە سیاسەتدا، واتا لە قوتابیانی پارتیدا، پێگەی سیاسیی پێدەدرێت، ئەمە بێگومان وەک کوڕی تەکیەی تاڵەبان نەک لەبەر لێهاتوویی و توانای سیاسی، ئەوجا لە لایەنی خۆیەوە، وەک بەچکە شێخ، پەیوەندییە سەروەر-ژێربەندەکەی نێو هەندێک ئاڕاستەی شێخایەتیی کوردیی هێنایە نێو کوردایەتییەوە، واتا کارێکی کرد کە لە ناخەوە بە خۆی ئاشنا بوو و لانی کەم (با زۆرتر نەڕۆین) لەکاتی شێخ مەحمودی ئوزورپاتۆرەوە (موڵکداگیرکەرەوە کە ڕەوانبێژانە بۆ مەبەستی سیاسی یان کوێرانە ناونراوە حەفید و نەمر) بریتی بووە لە شێوەی سیاسەتکردن لای کوردەکانی ئێراق. واتا پەیوەندییە سەروەر-ژێربەندەکەی شێخایەتیی تەریقەت مۆدێلێکە بۆ دەسەڵاتداری، ئەویش بە چێکردنی مورید لەنێو پارتی سیاسیدا کە ئیدی پەیوەندییەکە سنووری هەموو پرۆگرامە دانراوەکانی پارت و بڕیارانی کۆنگرەکان دەبڕێت. لەم پەیوەندییەدا جەلال تاڵەبانی درێژەپێدەری شێوەی سیاسەکردنی مستەفا بەرزانییە کە شێخ-مورید-ئاسا لە خەباتگێڕەوە تا جاش و کەسانی بێکەرامەت دەخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە و لەنێو خەباتی بەناو کوردایەتیدا چالاکیان دەکات. ئەو خۆیشی چەند ساڵێک پێش پەککەوتنی جەستەیی و سیاسی دانی بەوەدا نا کە ئەو هێشتا هەر پارتییە. لەم ڕوانگەیەوە پارتی بۆ ئەو ناوەرۆکی سیاسەتکردنە و یەکێتی شێوەیەکی مۆدیفیکەیتکراوی (هەموارکراوی) ئەو ناوەرۆکەی پارتایەتییە. ئەو ویستی یەکێتی ئەوها بێت. لە بنەڕەتدا جەلال تاڵەبانی، سەرباری ژیان لە بەغداد و سلێمانی، سەرباری ئەزموونی وڵاتانی بیانی و بینینی کولتوورەکانیان، هەرگیز نەبوو بە کوڕی شار، بەڵکو وەک کارەکتەر هەر گوندی مایەوە، لێ نەک گوندییەکی ئاغر و نەریتی، بەڵکو پیاوێکی جرپن و نەوسن، بۆیە چیدی گوندیی ڕاستەقینەش نەبوو. ئەو لە بنەڕەتدا وەک گوندییەکی لەڕیشەهەڵکەنراو – هاوشێوەی بەردی هەڵکەنراو کە هەرگیز جێی خۆی ناگرێتەوە – نە گوندی بوو و نە شاری، بەڵکو بریتی بوو لە سیاسەتکارێکی جرپن کە تاکتیکیانە لەنێو سیاسەتی ڕۆژانەدا قاڵبوو بوو.
ئێمە گەرەکە لەبارەی ئیبراهیم ئەحمەد بپرسین، کە داخۆ ئەو وەک نێوەندێکی سیاسەتکردنی شەستەکان داخی بەوە نەخواردبێت کە ئەو کەرتە چالاکە سیاسییەی ئەو نوێنەرایەتیی دەکرد، ناوی جەلالیی لێنرا؟ ئەمە لە ڕووی پسیکۆلۆژییەوە نەشیاو نییە، چونکە ئیبرایم ئەحمەد گەورەتر و پتر خاوەنی بڕیار بوو. لێ پەیوەند بە کەسێتیی ئەوەوە گەرەکە ڕەچاوی لایەنی دیکە بکەین، وەک: سێنسیبیلیتێ (سۆزناسکیی) ی هۆزانڤانی، هەروەها بینینی پەیوەندییە بەرجەستەکانی نێوان شار و گوند، لێرەشەوە دەتوانین پێشبینی بکەین کە ئەو دووربینانە ڕەچاوی تاڵەبانیی وەک بەچکەی سیاسیی خۆی کردووە. ئیبراهیم ئەحمەدی سێنسیبل دەبێت زانیبێتی کە ئەو وەک کەسێکی خەباتگێڕی، لێ ناشۆڕشگێڕی (واتا ناڕێڤۆلوسیۆنێری) شاری سلێمانی دەرەقەتی مافیای شێخایەتیی کوردی نادات و چاکترە مەیدانەکە بۆ تاڵەبانیی عەجول و بێحەیا چۆڵ بکات، ئەوجا وەک سەرەنجامێکی لۆگیکی دوای ئازاری 1970
بڕیاری دابێت لە نێوەندی بڕیاری سیاسی دووربکەوێتەوە. ئایا ناشێت بوونی تاڵەبانی بە زاوای ئیبراهیم ئەحمەد بگەڕێنینەوە بۆ متمانەی خودی ئیبراهیم ئەحمەد بە تاڵەبانی کە وەک شێخزادەیەکی گرێدەری شار و گوند نیازە سیاسییەکانی ئەو بەرەو سەرکەوتن بەرێت؟ لێ ئێمە دەتوانین گریمانە بکەین کە ئیبراهم ئەحمەد لە ئاکامدا تووشی ناکامی هاتووە لە بەچکە سیاسییەکەی خۆی و تەنانەت لەتەکیدا کەوتۆتەوە ناکۆکییەوە، چونکە شێخئاسایانە ئەو پەیوەندییە گرێدراوەی بەرخست و بەمەش کتومت درێژەی بە مەدرەسەی بەرزانی دا کە مۆدێلەکەی دیکتاتۆریی شێخە بە پشتیوانیی مورید. ئایا ئەوە بەڕێکەوتە کە ئیبراهیم ئەحمەد هەمیشە پتر لە پ.ک.ک. نزیکدەکەوتەوە؟
بۆ یەکەم جار پاش 2003، نەوشیروان مستەفا بە دامەزراندنی کۆمپانیای وشە لە ساڵی 2006 و پاشان #بزووتنەوەی گۆڕان# لە ساڵی 2009، گۆڕانێکی لە سیاسەتی باوی کوردەکانی ئێراقدا کرد کە شۆڕشگێڕانە نەبوو، بەڵکو ڕێفۆرمگەرا بوو، کەچی سەرەڕای ئەوە ترسی لای دەسەڵادارانی سەقامگیر هێنایە گۆڕێ. لێ نابێت لەیادمان بچێت کە ئەو پێشتر لەنێو یەکێتیدا هەوڵی بۆ چاکسازیی سیاسی دا کە تاڵەبانی شکستی پێهێنا. ڕاستە کە نەوشیروان مستەفا توانەوەی کۆمەڵەی لەنێو یەکێتی ی جەلال تاڵەبانیدا بە گەورەترین هەڵەی سیاسیی خۆی دانا، لێ ئەوەش ڕاستە کە ئەو دوای شکستپێهێنانی هەوڵەکانی بۆ چاکسازی، ڕێگەی خۆی لە ڕێگەی جەلال تالەبانی جیاکردەوە. ئەم ڕەوشە ژمارەیەک پرسیار سەبارەت بە نەوشیروان مستەفا لەتەک خۆیدا دەهێنێت.
نەوشیروان مستەفا تاکە سیاسەتکارێکی شارنشینە کە لەنێو سیاسەتکردنی کوردی-ئێراقیدا دەبێت بە سەرکردەیەکی سیاسی. ئەو لە کۆتاییدا، لە 2006 بەدوواوە، بۆ یەکەم جار پرۆژەیەکی ڕوونی سیاسی بەردەخات: بە دێمۆکراتیزەکردنی پارت و لەکارخستنی سەری پارت، بە بەرخستنی خەبات بۆ دادی سۆسیال و دژایەتیکردنی گەندەڵی، بە هێنانی گەنجان بۆ نێوەندی بڕیاری سیاسی. نەوشیروان مستەفا بەم پرۆژە سیاسییە بەرانبەرێکی بۆ مەدرەسەی بەرزانی دانا. با لێرەدا ئەو پرسیارە وەلاوە بنێین، کە تا چەند ئەم ئەلتەرناتیڤە لەنێو کوردەکانی ئێراقدا بەبرەوە، یان تا چەند بنەمای شەق دەزانێت قۆناغ لەکوێیە کاراترە یان شێوێنەرترە. بە هەر حاڵ، ئێمە بەزۆریی لەو بنەما ناوبراوانەی سۆسیالدێمۆکراتییەوە دەرفەتی نزیکبوونەوەمان لە نەوشیروان مستەفا بۆ دەڕەخسێت. ئێمە هاوکات لێرەوە دەتوانین لە تێگەیشتنی ئەو بۆ گۆڕان نزیکبکەوینەوە، کە کرۆکەکەی بە ئاشکرا لە وەرگێڕانە ئەرەبییەکەی (التغیر) و ئینگلیزییەکەی (Change)دا دەردەکەوێت. واتا بریتی نییە لە (التطور)ی شۆڕشگێڕی. لای ئەو گۆڕان بە سەروەرکردنی یاسا و دێمۆکراتیزەکردنی پەیوەندییەکانی نێو پارتی سیاسی و کۆمەڵگە بەردەخرێت، یان ئەم سەروەرکردنە خۆی گۆڕانەکەیە. ئێستاش نەوشیروان مستەفا بەوە کە لە بەردەستدایە، کاری سیاسی دەکات، لێرەشدا ڕێکخستنی نوێ و چێکردنی پەیوەندیی جیای سیاسی لە پارتەکانی مەدرەسەی بەرزانی دەهێنێتە گۆڕێ: ڕێکخەری گشتی، جڤاتی نیشتمانی، بازنە، ڕایەڵە. جگە لەوە ئەو پرسیارە بەکراوەیی دەهێڵینەوە، کە داخۆ ئەو تا چەند سوودی لە بەڕێوەبەریی خۆسەریی ئوێجئالان وەرگرتبێت، یان داخۆ ئەویش لە لایەنی خۆیەوە هەمان تێڕوانینی سەبارەت بە خۆبەڕێوەبەریی بازنە و ڕایەڵەکان پەیوەند بە ناوچەکانی خۆیانەوە گۆڕان پێنەدابێت، بەمەش وەک مۆدێلی خۆبەڕیوەبەریی کۆمەڵگە نەیبینیبێت.
ئێمە بەتایبەتی بە یاریدەی پێگەی ڕیکخەر-ی گشتی دەتوانین لەو پرسیارە نزیکبکەوینەوە کە داخۆ نەوشیروان مستەفا چە تێگەیشتنێکی بۆ خۆی وەک سیاسەتکار هەبووبێت. ئەو تەنانەت لە هەشتاکانی سەدەی ڕابوردوودا، کاتێک بوو بە سکرتێری کۆمەڵە، وەک نامارکسیستێک، ناشۆڕشگێڕێک، ئەو ئەرکەی وەرگرت. ئێمە دەتوانین بە زمانێکی مۆدێرنتر ببێژین: وەک مێنێجەرێک. ئەوجا ئەو وەک
سەرکردەیەکی دیاری سیاسی لەتەک دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا نەبوو بە سەرۆک، بە سکرتێری گشتی، بە سکرتێری بزووتنەوە و هتد، بەڵکو پێگەی ڕێکخەر-ی گشتیی لە هۆشی خۆیەوە هەڵهێنجا – واتا نەچوو لاساییکەرەوانە ناونیشانێکی باوی نێونەتەوەیی بە بەرۆکی خۆیدا هەڵبواسێت. هیچ دەستەواژەیەک هێندەی ڕێکخەر-ی گشتی نزیکمان ناخاتەوە لە کرۆکی نەوشیروان مستەفا. ئاخر تێگەکە بەڕوونی پێناسەکراوە، واتا ڕێکخەر-ی گشتییە، لێرەشدا ئاشکرایە ڕێکخەری گشتی هاوشێوەی هەموو ڕێکخەرانی دی بەردەوام لە چالاکیدایە. ئەمەش لە بنەڕەتدا خودی نەوشیروان مستەفا بوو.
ئەوە ڕاست نییە کە نەوشیروان مستەفا کەسێتییەکی سادە بوو. ئەو زۆر ئاڵۆز بوو. بە تایبەتی توێژینەوە و نووسینەکانی دیکەی گەواهی بۆ ئەم ڕاستییە دەدەن. ئەو وەک کەسێکی ئۆپۆزیسیۆن دژبەری فیزداری و لەخۆباییبوونی باوی کوردان بوو، ئەوجا قووڵبوونەوەی ئەو لە پرسەکانی سیاسەت و هۆزانی کۆنی کوردیدا بە مەزنێتییەکی دیکەی ناساند کە کارەکتەری سۆفییە: شێوە ژیان و خواردنی سادە، نزیکیی دۆستانە لە هاوخەباتان. مادە دێت و دەڕوات، شەهوانییەتیش نامۆبوونە لە چێژەکان، لێ هۆش باقییە و بەمەش مایەی مەزنییە. سەرەڕای ئەوە دەبێت پرسی پەیوەندییەکەی ئەو بە جەلال تالەبانییەوە هاوشێوەی مەتەڵێک هەڵبهێنرێت، پەیوەندییەک، کە ئەو تێیدا بە پاشی تالەبانییەوە بوو و ساڵی 2006 بە ناکامی لێی جیابۆوە.
ئەمڕۆ پرسەگێڕان بۆ مەرگی نەوشیروان مستەفا ناوی ئەو وەک خۆی دەهێنن: نەوشیروان مستەفا، نەک وەک: جەنابی #مام جەلال#، مام، بەرزانیی نەمر، سەرۆک بەرزانی. دەربڕینە هەستییەکە هانای بۆ ڕەوانبێژییەکی درۆزنانە نەبردووە. نەوشیروان مستەفا بە نموونەی ژیان و مردنیش سیاسەتکارانی وڵاتەکەی خستە ژێر پرسیارەوە: دۆستان و دژبەران و دوژمانی. ئاخر دەبێت پرسەکەی بێداری کردبنەوە لەو هەقیقەتە، کە داخۆ ئەوان ئەوە بن کە ئەوان خۆیانی پێدەزانن! یان تۆ بڵێیت کە هێشتا هەر هێندە لەخۆیان نامۆبوو بن، کە وابزانن ماڵئاواییەکی ئەوها یان مەزنتریان لەوی ئەو پێدەبڕریت[1]!
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,736 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپه‌ری کوردستانپۆست، 20.05.2017
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 20-05-2017 (7 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: کۆمەڵناسی
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( نالیا ئیبراهیم ) ل: 04-09-2019 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 04-09-2019 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 04-09-2019 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 1,736 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
بلند محەمەد

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,514
وێنە 106,337
پەرتوک PDF 19,226
فایلێن پەیوەندیدار 96,793
ڤیدیۆ 1,357
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
بلند محەمەد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.485 چرکە!