پەیامی خاتوو شاناز برایم ئەحمەد بۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی
دواجار ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەکۆی دەنگ بڕیاری بەستنی کۆنگرەی چوارەمیاندا، لەپای ئه و هەستکردن بە بەرپرسیاریەتییە، لەناخی دڵەوە سوپاسی هەموو هەڤاڵان دەکەم، کە خواستی یەکێتییەکان و ئومێدی بوژانەوه و گەشەپێدانی یەکێتیان لە خەون و خواست و ویستەوە کردە واقیع و دواجار رۆژێکیان بۆ بە جێگەیاندنی ئومێدە گەورەکەی مام دیاریکرد، ئه و هەنگاوە، بۆ هەمووان سەرکەوتن و شکۆمەندییه و بەدڵنیاییەوە بەجێگەیاندنی بەرپرسیارییەتیەکی ویژدانی و ئاکاریی و رێکخراوەیشە بەرامبەر رۆحی بێگەردی
مام جەلالمام جەلالی رابەڕو کەسوکاری شەهیدان و تێکۆشەرانی سەنگەرو هەموو ئازادیخوازانی ئەم نیشتمانه.
ئێستا کاتی ئەوەیە، کە رۆژی کەرنەڤاڵی نوێکردنەوەی یەکێتی دیاریکراوە، هەموومان پێکەوە، وەک تیمێکی راستەقینە و شوێنکەوتووی سەر ڕاستی مامی گەورە، لەپێناو کۆنگرەیەکی یەکێتیانە تێبکۆشین، کۆنگرەیەکی دوور لە پشک پشکێنە و رکاربەرییەکی هاوچەرخ لەپێناو داهاتوویەکی باشتر، کۆنگرەیەک کە دواجار پەیڕه و بکاتەوە بە تێکستێکی یاسایی و دەستووری و هەموومان بەخۆیەوە پابەند بکاتەوە، کۆنگرەیەک کە دڵی شکاوی دەیان تێکۆشەر لە ووردو خاشبوونی زیاتر بپارێزێ و کۆیان بکاتەوه و جارێکی تر بە ماڵە گەورەکە ئاشتیان بکاتەوە، کۆنگرەیەک کە خەم و نیگەرانی ساڵانی رابردووی هەمووان بڕەوێنێتەوه و ئارامی و سەقامگیریی پرۆسەی دروستکردنی بڕیارو بەڕێوەبردن بۆ ریزەکانی یەکێتی بگەڕێنێتەوە، کۆنگرەیەک کە هەموومان پێکەوە بۆ ئاسوودەکردنی رۆحی مام هەوڵی سەرخستی بدەین، چونکە بەدڵنیاییەوە، نەک هەر بۆ ئێستا، بەڵکو بۆ ئایندەش، یەکێتی ئه و هێزەیە کە چانسی ئەوەی هەیە کە نوێنەرایەتی هەمووان بکات.
جارێکی تر دەستی هەمووان خۆش و پیرۆزبێت لە یەکێتییەکان، ئه و رۆژەی کە تێیدا جارێکی تر رۆح بە بەر یەکێتیدا دەکرێتەوه.