بەڵگەنامەکانی ئەمڕۆ: 06-10-2019، ئەمریکا لە رۆژاوا دەکشێتەوە!
باشووری کوردستان
- هاتووچۆی
دەربەندیخاندەربەندیخان رایدەگەیەنێت: بەهۆی قیرتاوکردنی رێگای نێوان دەربەندیخان بۆ
سلێمانیسلێمانی، ماوەی 12 رۆژ رێگای سەرەکی نێوان
گەرمیانگەرمیان بۆ سلێمانی دادەخرێت و بۆ ئه و مەبەستەش رێگای لاوەکی بۆ هاتووچۆ بۆ ئەو ناوچانە دیاریکراوە.
[3]
- پارێزگاری
هەولێرهەولێر ئاشکرای کرد: کە لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆکی هەرێم پێی راگەیاندوە ئامادەیە واژۆی بڕیاری لەسێدارەدان بکات بۆ ئه و کەسەی چەند رۆژێک لەمەوبەر لە شاری هەولێر تەواوی ئەندامانی خێزانێکی پەنابەری خۆرئاوای کوردستانی بەشێوەیەکی دڕندانە کوشت.
[3]
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 06-10-2019
- بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی ژنێکی 17 ساڵ لە ماڵی خۆیدا لە گوندی سەروچاوەی شارەدێی
بێتواتەبێتواتە دۆزراوەتەوە.
[2]
- بەمەبەستی بە نێودەوڵەتیکردنی زانکۆکانی کوردستان، دووەمین کۆنفرانسی تایگەرس لە سلێمانی بەڕێوەچوو، نوێنەرانی پێنج زانکۆی جیهانیش پاڵپشتی خۆیان بۆ هاوکاریکردنیان دەبڕی و بە گرنگی دەزانن، زانکۆکانی هەرێمی کوردستان پەیوەندییان لەگەڵ زانکۆ پێشکەوتووەکانی وڵاتان هەبێت.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- دوای هەڕەشەکانی تورکیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی، هەسەدە هێزەکانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
[1]
- رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە
عەفرینعەفرین بڵاویان کردەوە، گروپێکی چەکدار بە ناوی پۆلیسی سەربازی و هێزەکانی سووپای تورکیا، بە زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازی گوندی کورزێلێی سەر بە شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستانیان گەمار دا و دەستیان بە رفاندنی هاووڵاتیانی گوندەکە کرد. رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ ئاشکراشی دەکات، ئه و چەکدارانە 22 هاووڵاتی کوردیان لە گوندەکە رفاندووە و تاوەکو ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.
[2]
- بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز، ئەمڕۆ چەتەکانی سەر بە بەرەی الشام دەستیان بەهەڵکەندنی گرد و شوێنەواری مێژوویی ناوچەی تل بیرا لە عەفرین کردووە. بە گوێرەی هەواڵەکە چەتەکان نەیان هێشتووە دانیشتوانی گوندەکانی ناوچەکە نزیکی شوێنی هەڵکەندنەکە ببنەوە، هەروەها لە هەڵکەندنی گردەکەدا ئامێری گەورە بەکارهێنراوە.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- شۆن رۆبێرتسۆن، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پێنتاگۆن) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، واشنتن گرنگی بە سەرکەوتنی رێککەوتنی ناوچەی ئارام لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەدات و ئەو رێککەوتنەش باشترین رێگەیە بۆ پاراستنی ئارامی ناوچەکە. گوتەبێژی پێنتاگۆن گوتیشی هەر ئۆپەراسیۆنێک بەبێ هەماهەنگی ئەوان لە رۆژهەڵاتی فورات جێگەی نیگەرانی ئەوانە و دەشبێتە هەڕەشە لەسەر بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان و نائارامی بە دوادا دێت.
[2] ⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Ժամանակագրություն միջոցառումներ