لە پەندەکانی پیرەمێرد [1]
تا ڕێوی قەواڵەی خۆی خوێندەوە، پێستیان گووروو لە قنگەوە.
ڕێوی: ئاژەڵێکی گۆشتخۆری دڕندەی کێوییە، قەواڵە: قەباڵە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) گووروو: لێکردنەوەی پێستی ماڵات بێئەوەی بدڕێت و کون ببێت. واتە: تا ڕێوی بێتاوانی خۆی سەلماند، پێستیان گووروو. پەندەکە بە کەسێکی سادە دەوترێ کە خزابێتە ناو کردەوەیەکی خراپەوە، کاتێکی زۆری ئەوێ تا لێی دەرباز ئەبێ و باجی زۆر ئەدا. (ڕێبوار جەمال سەگرمە)
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,502 keer bekeken