بە هۆی گیرۆدەبوون بە ماددەی هۆشبەر، لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، 16 کەس لە شاری #سنە#، گیانیان لە دەستداوە.
پەیوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی گشتیی پزیشکی یاسایی پارێزگای سنە ڕایگەیاند: لە سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە هەتا مانگی پووشپەر، 16 کەس لە گیرۆدەبووان بە ماددە سڕکەرەکان لەو پارێزگایە گیانیان لە دەستداوە.
ڕیژەی قوربانیانی گیرۆدەبوو بە ماددە سڕکەرەکان لە ئەمساڵدا، بە نیسبەت ساڵی ڕابردوو %14 لەسەد زیادی کردووە.
لە ساڵی ڕابردوودا، ڕێژەی گیرۆدەبووان بە ماددەی سڕکەر 14 کەس بووە و هەموو ئەو کەسانە کە بە هۆی تووشبوون بە مادەی سڕکەرەوە گیانیان لە دەست داوە، پیاو بوونە.
مێژووی گیرۆدەبوون بە ماددەی هۆشبەر لە ئێراندا، بۆ دەورانی بنەماڵەی سەفەوییەکان دەگەڕێتەوە کە بە چاندنی تۆوی خەشخاش پەرەیان بە بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەری تریاک داوە.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,271 mal angesehen