پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,915
وێنە 104,267
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,726
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
ناڤین ڕەشۆ دەروێش یەکەم جار لە ناو داعش بە دیاری درام بە چەکدارێکی کورد
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: دۆزی ژن | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ناڤینی ئازاد

ناڤینی ئازاد
=KTML_Bold=ناڤین ڕەشۆ دەروێش=KTML_End=، کچە ڕزگاربوویەکی ئێزدی، پێشتر ماڵیان لە گەڕەکی ئازادی بوو لە سەنتەری شارۆچکەی شەنگال و ماوەی زیاتر لە سێ ساڵ کارمەندی ڕادیۆی چیای شەنگال بوو، ڕۆژی یەکەمی هێرشی #داعش# لە 03-08-2014 لە تەمەنی 20 ساڵیدا ڕفێندرا و لەو بارەیەوە دەڵێت: لە سەرەتای هاتنی داعش، لە بەیانییەوە خۆمان گەیاندە چیای شەنگال، ئێوارەی هەمان ڕۆژ دەستگیرکراین و ڕۆژی دواتر بردیانینە سوریا.
=KTML_Bold=جوانەکانیان برد بۆ #موسڵ#=KTML_End=
ناڤین وتی: دوای هەفتەیەک چەکدارانی داعش داوایان لە ئێمە کرد بە زۆر موسڵمان ببین و واز لە ئایینی خۆمان بێنین، دواتر ناونووسکراین و لێک جیاکرایین، ئەو کچانەی کە جوان بوون و ئەو ژنانەی کە لە تەمەنێکی مامناوەندبوون و پیاوەکانیان لەگەڵ نەبوون، پێکەوە بردیانینە شاری موسڵ بۆ ماڵێکی سێ نهۆمی کە ژمارەیەکی زۆری کچانی ئێزدی تیابوو.
وەک دیاریی بە سەر چەکدارەکاندا دابەشکراین
وتیشی: لە سەرەتاوە کڕین و فرۆشتنیان بە ئێمە نەکرد، بە دیاریی بەسەر چەکدارەکانیان دابەشکراین، دوای دوو مانگ لە ڕفاندنمان یەکەم جار کە چەکدارێکی ئەو ڕێکخراوە منی بۆ خۆی برد، منیان لە موسڵەوە هێنایە ناوچەی گرعزێر لە #شنگال# و لەوێ ناونووسکراین و بە پێشبرکێ و ڕاکێشانی ناوەکانمان ناوم بۆ یەکێکیان دەرکەوت و منی بۆ خۆی برد. دواتر چەند جارێک کڕین و فرۆشتنیان بە ئێمەوە کرد کە لە سەرەتادا وانەبوو. جارێک بیستم ئەو چەکدارە بیانییانەی کە لە دەرەوەی عێراق و سوریا هاتوونەتە ناو ئەو ڕێکخراوە، گەلێک پارەیان پێبووە، ئەوان دەیانوت هەر دەکوژرێین و ناگەڕێینەوە بۆیە ژیانمان خۆش دەکەین. ئەو چەکدارە بیانییانە بەهای کڕین و فرۆشتنی کچانی ئێزدی-یان لەسەر یەکتر گران دەکرد، چونکە هەر چەکدارێک لە ئەوروپاوە هاتبا توانای هەبوو کچێک بە دڵی خۆی بە 10 بۆ 15 هەزار دۆلار بکڕێت، لەهەمانکاتدا نەیاندەویست منداڵیان هەبێت لەو کچانە، چونکە ئەگەر منداڵیان هەبوایە دواتر نەیاندەتوانی کچەکە بفرۆشنەوە، کاتێک چەکدارەکە دەکوژرا کچەکە ئازاد دەبوو و کەس نەیدەتوانی بیفرۆشێت.

ئەو کچە ڕزگاربووە دەڵێت: ئەو چەکدارەی جاری یەکەم منی بۆخۆی برد، چەکدارێکی کورد بوو بە زمانی سۆرانی قسەی دەکرد، دوای چەند ڕۆژێک لە ناوچەی گرعزێر لە سنووری شەنگال بردمیە شوێنێکی تر، دواتر بە دیاریی دامی بە هاوڕێیەکی خۆی. ئەو چەکدارەی منی وەک دیاریی وەرگرت، نزیکەی دوو ساڵ لەلای مامەوە، لەو ماوەیەی کە لە ناوچەی باغۆز بووین ژیان لەوێ زۆر سەخت بوو، نان و ئاو و خواردن بەشێوەیەکی گشتی زۆر کەم بوو، ئاردیش بە دەست خەڵک نەدەکەوت.
=KTML_Bold=لە باغۆزەوە بۆ کەمپی هۆڵ=KTML_End==KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:20%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/370598/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ناڤین بە بەرگی نیقابەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ناڤین بە بەرگی نیقابەوە=KTML_ImageCaption_End=
ناڤین دەڵێت: دوای ئەوەی هێرش کرایەسەر باغۆز و شەڕ و پێکدادانی سەخت ڕوویدا، من لەگەڵ خێزانەکانی داعش هەڵاتم و باغۆز-مان جێهێشت، خۆمان گەیاندە کەمپی هۆڵ، ماوەی دوو مانگ و نیو لەو کەمپەدا مامەوە و دواتر ڕزگارکراین و بردیانینە ماڵی ئێزدیەکان لە کانتۆنی جزیرەی ڕۆژئاوای کوردستان.
کەمپی هۆڵی چەکدارانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان بەسەر سێ بەش دابەشکرابوون، بەشی عێراق و سوریا و پەنابەران، من لە بەشی پەنابەران بووم، لە بەشی ئێمە تەلەفۆن و کارەبا نەبوو، خواردن لەو کەمپەدا باشبوو.
=KTML_Bold=چۆنیەتی ڕزگاربوون=KTML_End=
ناڤین وتی: لەوکاتەی لە کەمپی هۆڵ بووم، بەردەوام هەوڵمدەدا ڕێگایەک بۆخۆم بدۆزمەوە و هەڵبێم، بەڵام نەمتوانی. جارێک لە خێمە هاتمە دەرەوە کەسێکم بینی جگەرەی بەدەستەوەبوو بە دووری چەند مەترێک، پرسیارم لە ژنێکی داعش کرد ئەوە کێیە؟ وتی: ڕۆژنامەنووسن، یەکێکیان کوردە و ئەویتر خەڵکی بریتانیایە، ژنێکی کوردیشیان لەگەڵدایە. کە زانیم دوو کەسیان کوردن دڵم بەشێوەیەکی خێرا لێیدا، زۆر ترسام و دەمویست خۆم تەسلیم بکەم و نەمتوانی، دواتر چەند جارێک ئەو گروپە هاتنە ناو کەمپەکە، ڕۆژێک هاتنە خێمەی بەرامبەرمان، دیسان پرسیارم کرد: ئەمانە کێن؟ وتیان: ڕۆژنامەنووسن. منیش بریارمدا خۆم تەسلیم بکەم.
لەوە دەترسام کە خۆم تەسلیم بکەم بمدەنە دەستی سەربازەکانی ئەمریکا و دواتر کەسوکاری خۆم نەبینم، یان خۆم بدەمە دەستی #یەپەگە# و بمبەنە شوێنێک و کەسی خۆم لەوێ نەبێت. جاری وایش هەبوو وابیرم دەکردەوە کە خۆم تەسلیم بکەم بەڵام ئەوان باوەڕم پێنەکەن کە ئێزدیم و بڵێن داعشە. دواتر بەو ژنە داعشەم وت: من ئێزدیم و دەمەوێت قسە لەگەڵ ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە بکەم.
ناڤین وتی: ژنە داعشەکە بانگی ڕۆژنامەنووسە کوردەکەی کرد و هاتە دەرەوە لە خێمەکە، منیش پێموت: کچێکی کوردی ئێزدی لای ئێمەیە، دەیەوێت خۆی تەسلیم بکات. ئەویش وتی: لە کوێیە؟. وتم: لێرەیە. من خۆم قسەم لەگەڵ ڕۆژنامەنووسە کوردەکە دەکرد بەڵام ترسام، پێمنەوت ئەو کچە ئێزدییە خۆمم.
=KTML_Bold=ژنە داعشێک چی بە ناڤین وت؟=KTML_End=
ناڤین دەڵیت: لەوکاتەدا ڕۆژنامەنووسە بریتانیەکەش هاتەدەرەوە و پرسیاری کرد، ویستی بزانێت ئێمە باسی چی دەکەین. دواتر زانیی کە کچێکی کورد دەیەوێت خۆی تەسلیم بکات. ئەویش لەگەڵ ڕۆژنامەنووسە کوردەکە وتی: منیش هاوکاردەبم. لەو کاتەدا ژنە داعشەکە بردمیە ناو خێمەکە و پێی وتم: کات هاتووە خۆت تەسلیم بکەی. جارێکی تر چوومەوە لای هەردوو ڕۆژنامەنووسەکە و پێم وتن: من ئێزدیم و دەمەوێت خۆم تەسلیم بکەم. ئەوانیش وتیان هاوکاریت دەکەین.
هەر دوو ڕۆژنامەنووسەکە بەمنیان وت دەچینە دەرەوەی کەمپەکە و کەسێکی ئێزدی لەوێیە، قسەی لەگەڵدا دەکەین و چاوەڕێمان بکە کەمێکی تر دەگەرێینەوە. دوای نزیکەی دوو کاتژمێر هاتن و پێکەوە لە کەمپەکە دەرکەوتین، کاتێک گەیشتینە ناو ئیدارەی کەمپەکە ئەوەندە ترس و دڵەڕاوکێم لا دروست بوو، چاوەکانم وشک بوون و فرمێسکیش نەهاتەخوارەوە. لە ئیدارەی کەمپەکە وێنەی منیان گرت و دواتر بردیانمە ماڵی ئێزدییەکان. 17 ڕۆژ لەوێ بووین و لە 06-06-2019 گەیشتینە شارەدێی سنۆنێ لە سنووری شەنگال و لە هەمان ڕۆژدا گەیشتمە لای کەسوکارەکانم لە ناحیەی باعەدرێ.[1]
ئەم بابەتە 2,715 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 13-09-2019
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
شوێنەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری پرسی ژن: ڕزگاربووانی داعش
شار و شارۆچکەکان: شنگال
شار و شارۆچکەکان: موسڵ و دەشتی نەینەوا
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 13-09-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 13-09-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 14-09-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,715 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.349 KB 13-09-2019 ڕێکخراوی کوردیپێدیاڕ.ک.
فایلی وێنە 1.0.278 KB 13-09-2019 ڕێکخراوی کوردیپێدیاڕ.ک.
فایلی وێنە 1.0.169 KB 13-09-2019 ڕێکخراوی کوردیپێدیاڕ.ک.
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,915
وێنە 104,267
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,726
ڤیدیۆ 1,232
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 3.422 چرکە!