پۆلیسی #دهۆک# ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەمە 15-09-2019 لە گوندی مەغارەی سەر بە شارەدێی قەسرۆک لە شارۆچکەی شێخانی سنوری پارێزگایی دهۆک، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، پیاوێکی 50 ساڵ هاوسەرەکەی خۆی و پیاوێکی دیکەی کوشتووە.
لەسەر ڕووداوەکە، هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک لە ڕاگەیندراوێکدا ڕایگەیاند: پیاوێک هاوسەرەکەی خۆی کوشتووە، پاشان چووە لەهەمان گوند پیاوێکی کوشتووە.
بە وتەی وتەبێژی پۆلیسی دهۆک، کێشەکە کۆمەڵایەتی بووە و پۆلیس گەشتووەتە شوێنی ڕووداوەکە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بکوژ دەرچووە.[1]