بێستوون ژاڵەیی، بەڕێوەبەری کاروبارە مرۆییەکانی ئیدارەی گەرمیان ڕاگەیاند: تاوەکو ئێستا لە سنووری گەرمیان نزیکەی دوو هەزار خێزانی کوردی ئاوارەی خورماتوو کە ژمارەیان دەکاتە 10 هەزار کەس ماونەتەوە و نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان و له و ژمارەیەش نزیکەی 60 خێزانیان لە کەمپەکانن.
وتیشی: ئەوانەی ماونەتەوە زۆربەیان له و خێزانانەن کە کەسوکاری پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایشن یان لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکان بوون و دوای ئاسایی بوونەوەی بارودۆخی خورماتوو هێشتا نەگەڕاونەتەوە.
باسی لەوەشکرد: وەکو ڕێکخراوەکان و هەروەها کەمپەکان لە ماوەی ڕابوردوودا بە پێی توانا و ئەوەی لەبەردەستدا بووە هاوکاری ئاوارەکانی خورماتوو لە گەرمیان کراوە و ئەوانەشی کە ماونەتەوە لە داهاتوودا هەر ڕێکخراو و لایەنێکی حکومی هاوکاریان بکات ئاسانکارییان بۆ دەکەن.
لە 16-10-2017 تەوای کوردانی خورماتوو ئاوارەی ناوچەکانی کوردستان بە تایبەتی گەرمیان بوون و لە لایەن چەکدارانی حەشدی شەعبییەوە بە دەیان خانوو و موڵک و دوکان و کارگەی کورد سوتێندران و تەقێندرانەوە و تاڵان کران، تاوەکو ئێستا ئەوانە قەرەبوو نەکراونەتەوە.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 5,673 mal angesehen