پیرۆزباییەکی گەرم لە بەڕێزان کاک عومەر سەید عەلی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و کاک عەدنان عوسمان سکرتێری جڤاتی نیشتمانی و کاک جەمال حاجی محەمەد سکرتێری جڤاتی گشتی و سەرجەم ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن دەکەم بە بۆنەی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنە کان و لەرێی ئەوانیشەوە، پیرۆزبایی دەکەم لە تەواوی ئەندام و لایەنگرانی بزوتنەوەکە.
هیوادارم هەڵبژاردنەوەی ڕێکخەری گشتی و نوێکردنەوەی خانەی ڕاپەڕاندن، تەبایی و هاوکاریی سیاسی و ڕێککەوتنامەی گرنگی دەباشان، لە نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ببوژێنێتەوە و هەماهەنگی نێوان هەردولا بخاتە سەرپێ.[1]
بۆ ڕاستکردنەوەی باڵانسی هێز لە هەرێمی کوردستان و خزمەتکردنی زیاتر بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
لاهور شێخ جەنگی
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,294 جار هاتیە دیتن