🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
کوردیپێدیا، مێژووی رۆژ بە رۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 11-12
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 11-12 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆11-12-2019
📆10-12-2019
📆09-12-2019
📆08-12-2019
📆07-12-2019
📆06-12-2019
📆05-12-2019
📂 زۆرتر ...
📅11 December
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,537) پەڕتووک|||
📅 10-12-2019
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لاوێکی کورد بە ناوی عوسمان رۆستەمزادە کوڕی مەحموود خەڵکی گوندی شمشێری پاوە، بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە بەجێماوەکانی شەڕی ئێران و عێراق، بریندار بوو.[3]
باشووری کوردستان
- بە بۆنەی رۆژی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ-ەوە، ئەمڕۆ، بە دەستپێشخەریی نووسینگەی مافی مرۆڤ لە سلێمانی، لەبەردەم تەلاری هونەرەوە بۆ بەردەم نووسینگەی مافی مرۆڤ، رێپێوانێک بەڕێوەچوو.[4]
- بۆ رێکخستنی یەکهەڵوێست و کاری هاوبەشی فراکسیۆنەکان نێوەڕۆی ئەمڕۆ، کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ لایەنەکانی (یەکێتی، پار
📅 10-12-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لەسەر شەقامەوە بانگەشە بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژ بە ژنان دەكرێت
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 شاکر سلێمان سۆلاڤ
لە ساڵی 1955 لە شاری هەولێر لە دایک بووە و لە ساڵی 1980 وەک پەنابەرێکی سیاسی لە ستۆکهۆڵم ژیاوە.
ئەندامێکی چالاکی گروپی شانۆی کوردی بووە لە ستۆکهۆڵم و لە ساڵی 1981کەوە دەستی بەکاری هونەریکردووە و وەک ئەکتەری شانۆ و زنجیرە دراما و فیلم دەرکەوتووە و بەردەوام بووە.
لەرێکەوتی 11-12-2016 لە شاری ستۆکهۆڵمی وڵاتی سوید شانۆکار کۆچی دواییکرد.
👫 شاکر سلێمان سۆلاڤ
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
شاکر سلێمان سۆلاڤ
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ ئەکرەم محەمەدئەمین قادر خدر ناسراو بە ئەکرەمی حەپسە یان بێستون
(1945/ سلێمانی – هەڵگری بیروباوەڕی مارکسیزم لینینیزم/ دواتر کرا بە شەهیدی کۆمەڵە/ ی. ن. ک)، کە لەلایەن ئەمنی سلێمانی بەهۆی کەسێکەوە بەناوی (عومەر مارف) کە ئێستا دانیشتووی هەولێرە و ئەندامی (پ. د. ک)ە لە رۆژی (28-03-1980)دا گیرابوو، ، دواتر لە ڕۆژی (22-04-1980)دا لە هەیئە خاسەی کەرکوک بڕیاری لە سێدارەدانی دەرچووە. پاشان لە شەوی (10/11-12-1980)دا لەگەڵ پێنج قارەمانی دیکە لە بەندیخانەی موسڵ لە سێدارە دران.
✌️ ئەکرەم محەمەدئەمین قادر خدر ناسراو بە ئەکرەمی حەپسە یان بێستون
🏷️ پۆل: شەهیدان
ئەکرەم محەمەدئەمین قادر خدر ناسراو بە ئەکرەمی حەپسە یان بێستون
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 بەهار مستەفا
ڕۆژنامەنوس و دەرهێنەر، دەرچووی کۆلیژی زانستە مرۆییەکان/ ڕاگەیاندنە، چەندین ساڵ ڕۆژنامەوانێکی بەتواناو دواتر دەرهێنەری فیلمی دیکیۆمێنتەری بوو.
لە 11-12-2018 بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
👫 بەهار مستەفا
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
بەهار مستەفا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 366,595 | وێنە 56,288 | پەڕتووک PDF 10,537 | فایلی پەیوەندیدار 36,338 | 📼 ڤیدیۆ 161 | 🗄 سەرچاوەکان 12,974 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
📝 ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی ڕاوێژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی ڕاوێژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

کەنەکەکەنەکە
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (ک ن ک) لە چوارچێوەی ڕاوێژی نەتەوەییدا، لە ڕۆژانی 14 و 15-09-2019 لە شاری ستۆکهۆلم لە سوید کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی بۆ گفتووگۆکردن لە سەر دوایین بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێکخست. نوێنەرانی پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکان، شارەزایانی بواری جیاواز، مافناس و نوێنەرانی ڕیکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و کلتووریی، هەروەها ژمارەیەکی بەرچاو کەسایەتی کوردستانیی بەشدارییان تێدا کرد.
کۆبوونەوەکە ڕۆژی شەمە 14-09-2019 بە پەیامی کۆنگرەیی نەتەوەیی کوردستان و بە ڕێزگرتن لە یادی سەرجەم شەهیدانی کوردستان، دەستی بە کارەکانی کرد.
دواتر بابەتەکانی وەکوو بارودۆخی کۆمەڵایەتی و پێکهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بارودۆخی ئابووری و چینایەتیی، ژنان، مافەکانی مرۆڤ، ڕەوشی سیاسی و ڕێبازەکانی چارەسەریی گفتووگۆیان لە سەر کرا. لە ماوەی دوو ڕۆژی کۆبوونەوەکەدا میوانان و بەشداربووان بە پرسیار و بۆچوونەکان بارودۆخی ئەمڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان لە هەموو روویەکەوە خستە بەر باس و شرۆڤە کردن. کۆبوونەوە ڕۆژی یەکشەمە بە بڵاوکردنەوەی ئەنجامنامە کۆتایی پێهات.
ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ژێر داگیرکاری کۆماری ئیسلامی ئێران دا ئەناڵێنێت. زیاتر لە 40 ساڵە ڕژیمی کۆنەپەرەستی ئێران مافەکانی گەلی کورد بنپێدەکات، دەنگی ئازادیخوازان ئەبڕێت و وڵامی داخوازییە ڕەواکانی گەلی کورد بە شەڕ و کوشتن دەداتەوە. بارودۆخی کۆمەڵایەتی ساڵ لە دوای ساڵ خراپتر دەبێت و لەوچوارچێوەیدا گیرۆدەبوونی جەوانان بە مادەهۆشبەرەکان بووە بە بەشێک لە شەڕی تایبەتی ڕژیم لە دژی گەلی کوردستان. ژنان لە سەرجەم مافە مرۆڤایەتییەکانیان بێبەشن و ئابووری وڵات لە لێواری ئیفلاسکردن دایە. ڕانت، دزی، فرۆشتنی ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ، هەڵخڵەتاندن و گەندەڵی هەموو شوێنێکی داگیرکردووە و کۆمەڵگەی دوچاری قەیرانێکی قووڵ کردووە، بەتایبەتی کۆمەڵانی کرێکارو هەژار لە دژوارترین هەلومەرجدا ژیان بەسەر ئەبەن.
سەرەڕۆییەکانی رژیم و دەستێوەردانی لە کاری ناوخۆی وڵاتانی هەرێمەکە وەکوو عێراق، سووریا، لوبنان و یەمەن، ئێرانی ڕووبەڕووی قەیرانێکی مەترسیداری نێونەتەوەیی کردوەتەوە. لە دژی ئەو بارودۆخە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران پەرەی داوە بە بەهێزکردنی پێگە سەربازییەکانی و خۆی پڕ چەک دەکات. بەرنامە و پرۆگرامەکانی ڕژیم لە ئێستادا بووە بە سەرچاوەی قەیرانێکی نێونەتەوەیی لە ئاستی جیهاندا. سەرەڕای بەرنامەی ئەتۆمی، درووستکردن و بەکارهێنانی فرۆکەی بێ فرۆکەوان و موشەک کە لە سووریا، لوبنان و یەمەن لە دژی ئیسرائیل، عەرەبستان و هاوپەیمانانی ئەمریکا بەکار دەبرێن، مەترسی شەڕی لە رۆژهەڵاتی ناوین گەیاندووتە بەرزترین ئاستی.
لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ڕژیمی کۆماری ئیسلامی زۆربەی چەکە پێشکەوتووەکانی خۆی لە دژی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەکار هێناوە. ڕۆژی 08-09-2018 لە ئاکامی موشەکبارانی بارەگای حیزبی دیموکراتی کوردستان دا 16 کادری پێشکەوتووی حزب و دوو پێشمەرەگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران شەهید بوون. هەمان ڕۆژ ڕژیمی داگیرکەری ئێران سێ شۆرشگێری کورد؛ ڕامین حوسین پەناهی، زانیار و لوقمان مورادی لە زیندان دا لەسێدارە دا. ئەوە راستییەکە کە تیرۆری رژێمی ئێران دژی گەلی ئێمە بێسنوورە.
ڕژیمی ئێران بێجگە لە سیاسەت و کۆمەڵگە، دەست لە ژینگەی کوردستانیش ناپارێزێت. ساڵی ڕابردوو لە زۆر شوێنی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کەسانی سەر بە ڕژیم ئاگرییان لە پاوان و دارستانەکان بەردا. لە کاتی هەوڵدان بۆ کوژاندندەوەی ئاگر لە ئاکامی پیلانێکی چەپەڵی رژێمدا، چوار چالاکوانی ژینگەپارێز بە ناوەکانی شەریف باجور، ئومێد کۆنەپۆشی، رحمەت حەکیمی نیا و محەمەد پەژووهی شەهید بوون. هەر بۆیە پێویستە پاراستنی ژینگەی کوردستان وەک ئەرکێکی نەتەوەیی ببینرێت.
لە رووی ئابوورییەوە ڕژیم دەرفەتێکی کار و ژیانی ئاسایی بۆ خەڵک نەهێشتووەتەوە. لە بەر ئەوە هەزاران کەس بۆ بەدەستهێنانی بژیوی ژیانیان ناچار دەبن لە هەلومەرجی زۆر دژواردا کۆڵبەرکۆڵبەری بکەن. لەگەڵ ئەوە ڕژیم ڕێگەنادات ئەو کەسە هەژارانە بە ئاسوودەیی کاری دژواری کۆڵبەری ئەنجام بدەن و هەتا ئێستا سەدان کۆڵبەر لە سەر سنوورەکان کوژراون و سەدانی دیکەش بریندار بوون.
ئەوە بە ساڵانە گرتن، کوشتن، گوشار و هێرش لە سەر ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بووە بە بەشێک لە سیاسەتەکانی ڕژیمی ئێران لە دژی گەلی کوردستان. هاوکات لە دەرەوەی سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆڵی رژیمی ئێران لە دوژمنایەتکردنی مافەکانی گەلی کورد و تەڤگەرەکانی کوردستان بە ڕوون و ئاشکرایی دیارە. لە هەر شوێنێک هیوایەک بە ئازادی و بەدەستهێنانی بەشێکی بچووکی مافەکانی کوردستانیان لە ڕۆژەڤدا بێت، ئێران سەرجەم ئیمکانەکانی دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی ڕێگە لەو دەرفەتە بگرێ کە بە قازانجی خەڵکی کوردستانە. هاوکارییەکانی ئێران و تورکیا لە کۆبوونەوەی سۆچی لە دژی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان، هاوکارییەکانی لەگەڵ حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی و لایەنە توندڕەوەکانی عێراق لە دژی باشووری کوردستان و هاوکاری ڕاستەوخۆ لەگەڵ تورکیا لە دژی تەڤگەری ئازادی گەلی کورد لە باکوور، ئاکامی سیاسەتی دوژمنکارانەکانی ئێرانە لە دژی گەلی کوردستان.
لە دژی سیاسەتی داگیرکاری و دوژمنایەتیکردنی گەلی کورد، بزووتنەوەی نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەر لە سەرەتاوە بەرخۆدان دەکات. بە قارەمانی تێکۆشانی ئازادی گەیاندووتە ئاستێکی وەها کە ئێستا هەموو لایەنێک حەسابی بۆ دەکات. بەڵام بۆ ئەوەی ئەم بەرخۆدان و ڕەنجە بە ئەنجام بگات، پێویستە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە یەکدی نزیک ببنەوە و دەرگای هاوکاری و بەشداریکردن بۆ سەرجەم تاک و گرووپەکانی ناو تەڤگەری کوردستان بکەنەوە.
نوێنەر و کەسایەتییە بەشداربووەکان لە ڕاوێژی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە دوای باس و گفتووگۆی بەرفراوان لە سەر ئەو مژارانەی ئاماژەیان پێکرا، ئەو خاڵانە بۆ ڕای گشتی پێشکەش دەکەن:
1. ئێران وڵاتێکی فرەنەتەوە و فرە باوەڕییە، خاوەن گروپی باوەڕی و چین و توێژی جیاوازە. نابێ کۆماری ئێران لە سەر بناغەی یەک نەتەوە و یەک باوەڕی درووست بکرێت. دەبێت ئێران لە ناوخۆ دا دیموکراتیک، سکولار، ئازاد و دادپەروەر بێت.
2. بارودۆخی ئێستای گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان قەبووڵ ناکرێت. گەلی کورد وەکوو سەرجەم نەتەوەکانی دیکە خاوەن هەموو مافە بنەڕەتییەکان و مافی دەسنیشانکردنی چارەنووسی خۆیە.
3. پارت، ڕێکخراو و دەزگا سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ بونیادنانی پلاتفۆرمێکی بەهێز و پێگەفراوانی نەتەوەیی، لە ماوەیەکی کورت دا دەست دانوستاندن بکەن و خۆیان لە کێبڕکێی نابەجێ کە تەنیا دڵی دوژمنان خۆش دەکات، بپارێزن.
4. سەرجەم حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەڕێگای هەماهەنگی وهاوکاریی پێویستەوە ڕێگە نەدەن دوژمن کەڵک لە ناکۆکی یان جیاوازییە سیاسی، ئیدئۆلۆژیک و ڕێکخراوەییەکان نێوانیان وەرگرێ. پێویستە زەمینە بۆ کاری هاوبەش خۆش بکرێت.
5. کۆبوونەوە داوا لە هەموو پارت و رێکخراوو کەسایەتیەکانی رۆژهەلاتی کوردستان ئەکات خاوەندارێتیی لە رۆژاواو باشووری کوردستان بکەن. هەمانکات پشتگیریی خەباتی ئازادیی گەلی کورد لە باکوری کوردستان بکەن.
6. بۆئەوەی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان بتوانن رۆڵی خۆیان لە کۆمەڵگەو سیاسەتدا بگێڕن، پێویستە پارت و رێکخراوەکانی کوردستان لەمبەپەرو ئاستەنگەکانی بەردەم ژنان لابەرن. لە دژی نەریتە کۆمەڵایەتییەکانی ڕێگر لە پێش چالاکییەکانی ژنان
خاوەن هەڵوێست بن. پێویستە ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیان خاوەن ماف و ئیرادە بن و بناغە بۆ پێشکەوتنی تەڤگەری ئازادی ژنان خۆش بکرێت.
7.. کۆبوونەوە پشتگیریی خەبات و تێکۆشانی ژنانی کوردستان و ئێران لە پێناو ئازادی و دادپەروەری و دیموکراسیدا ئەکات.
8. کۆبوونەوە خاوەندارێتیی و پشتگیریی لە هەموو زیندانیانی سیاسی و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئەکات. سیاسەتی گرتن و ئەشکەنجەو لەسێدارەدان کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیڕەوەی ئەکات، بە هەموو شێوەیەک ریسواو شەرمەزار ئەکات.
9. رژێمی ئێران دەست لە وێرانکردن و لەناوبردن و دزینی شوێنەوارە مێژووییەکانی کوردستانیش ناپارێزێت. لەو رووەووە پاراستن و خاوەندارێتیی لە شوێنەواری مێژووی و کلتورو زمانی کوردی ئەرکێکی نەتەوەییە. پێویستە گەلی کوردستان رێگا نەدەن کلتورو زمان و مێژوویان بشێوێنرێت.
10. کۆبوونەوە لەو بڕوایەدایە خەباتی رەوای خەڵکی کوردستان بە بێ رووخانی دەسەڵاتی رژێمی ئیسلامیی ئێران و بەدیهێنانی ئەڵتەرناتیڤێکی دیموکرات و دادپەروەر، ناگاتە ئامانجە بنەڕەتییەکانی خۆی. هەربۆیە پێویستە خەباتی ئازادیخوازیی خەڵکی کوردستان لەگەڵ خەباتی ئازادیخوازانەی خەڵکی ئێران بۆ رووخانی رژێم لە هەماهەنگی و هاوکاریدا بێت.
11. کۆبوونەوە داوا لە هەموو پێکهاتە و هێزە ئازادیخوازەکانی ئێران ئەکات، بۆ ئێرانێکی ئازاد، دیموکرات و سیکۆلار و یەکسان، بۆ چارەسەریی پرسی پێکهاتە نەتەوەیی و باوەڕییەکانی ناو ئێران، پێکەوە رێکبکەون و خەباتی هاوبەش پەرە پێبدەن.
12. کۆبوونەوە بانگ و داوا دەکات کە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، دەوڵەتانی ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی پشتیوانی لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کوردستان بکەن، بە تایبەتی خاوەنداریی لە ماف و بارودۆخی کۆڵبەران بکەن. ڕێگری بکەن لەوەی کە دوژمنی داگیرکاری کۆماری ئیسلامی درێژە بە کوشتنی ئەوچینە هەژارەی کوردستان بدات.
بۆ ئەوەی بەدوادچوون بۆجێبەجێکردنی ئەم کار و داخوازییانە بکرێت، کۆبوونەوەکە کۆمیتەیەکی تایبەتی هەڵبژارد. ئەم کۆمیتەیە لەگەڵ کۆنسەی بەرێوەبەری کەنەکە هاوکاری دەکات.
ئێمە لەو باوەڕەداین کە ئەنجامەکانی ئەم ڕاوێژە، تێکۆشانی ئاشتی و ئازادی بەهێزتر دەکات و ڕێگا بۆ یەکێتی نەتەوەی خۆش دەکات[1].
کۆبوونەوەی راوێژی رۆژهەڵاتی کوردستان
15-09-2019

🗄 سەرچاوەکان
[1]🇰 تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | كۆنگره‌یی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 17-09-2019
🏟 پارت / لایەن کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - کەنەکە
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Sep 17 2019 1:48PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 17 2019 7:13PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 17 2019 7:58PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 89 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.135 KB Sep 17 2019 1:56PMنالیا ئیبراهیم
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی ڕاوێژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️17-09-2019
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست227,192%61.97
هەورامی61,572%16.79
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,532%15.42
عربي9,987%2.72
کرمانجی - کوردیی باکوور4,710%1.28
فارسی2,254%0.61
English1,776%0.48
Kurdîy Nawerast - Latînî1,182%0.32
Türkçe482%0.13
Nederlands190%0.05
Française188%0.05
Deutsch159%0.04
Pусский59%0.01
Svenska54%0.01
لەکی46%0.01
Italiano35%0.00
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە227,784%62.13
👫 کەسایەتییەکان25,137%6.85
📕 پەڕتووکخانە22,020%6.00
🏰 شوێنەکان21,063%5.74
✌️ شەهیدان19,075%5.20
💬 پەند و ئیدیۆم12,035%3.28
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)10,350%2.82
📝 بەڵگەنامەکان5,176%1.41
📷 وێنە و پێناس4,872%1.32
🚼 ناوی کوردی4,849%1.32
📊 ئامار و راپرسی4,823%1.31
📖 کورتەباس2,555%0.69
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,656%0.45
🔣 هەمەجۆرە1,138%0.31
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)948%0.25
😊 گاڵتەوگەپ732%0.19
🎵 کارە هونەرییەکان552%0.15
💎 شوێنەوار و کۆنینە477%0.13
💚 ئەنفالکراوان422%0.11
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە196%0.05
🌏 نەخشەکان179%0.04
📼 ڤیدیۆ161%0.04
👩 دۆزی ژن100%0.02
🌳 ژینگەی کوردستان95%0.02
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🎥 ئالبومەکان33%0.00
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان30%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان17%0.00
🔬 زانست14%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان4%0.00
💕 هۆنراوە2%0.00
📕 پەڕتووکخانە...
📕 پەڕتووکخانە - 🏷️ پۆلPDF
💰 ئابووری95
📈 ئامار63
⁉️ ئایین و ئاتەیزم855
📖 ئەدەبی / رەخنەی ئەدەبی513
☭ ئەدەبی کرێکاری44
🐉 ئەفسانە33
📙 ئەنسیکلۆپیدیا8
😞 ئەنفال، هەڵەبجە و جینۆساید207
📖 بیبلۆگرافیا120
📄 بەڵگەنامەیی70
📃 پرۆگرام65
⛑ پزیشکی - تەندروستی87
🎒 پڕۆگرامی خوێندن66
🎒 پەروەردە112
☠ تیرۆریزم48
🌏 جوگرافیا47
📖 چیرۆک405
⚡ چیرۆکەکانی توندوتیژی1
☀️ دۆزی کورد731
📖 دەروونناسی107
📜 راپۆرت181
📰 راگەیاندن167
📖 رامیاری، جیۆپۆلیکیک و پەیوەندیی نێودەوڵەتی785
📖 رۆمان596
☢ زانست78
🌐 زمانەوانی و رێزمان382
👩 ژنان95
🌿 ژینگە4
🎦 سیناریۆ8
👮 سەربازی14
🎭 شانۆ / شانۆگەری177
📘 فەرهەنگ184
🤔 فەلسەفە / هزر316
🏕 گەشتنامە80
🔎 لێکۆڵینەوە243
📖 مافی مرۆڤ10
🚼 منداڵان183
🎵 موزیک15
⚔ مێژوو1,043
🎶 هونەری90
🔣 هەمەجۆرە623
🌼 هەڵبەست922
📄 وتار و دیمانە206
🏀 وەرزش10
🌾 کشتوکاڵ35
🎋 کلتوور / فۆلکلۆر148
📅 کڕۆنۆلۆژیا27
📚 کۆبەرهەم20
💻 کۆمپیوتەر32
👪 کۆمەڵایەتی75
👪 کۆمەڵناسی77
📚 کۆی بڵاوکراوەکان36
📝 یاداشت312
⚖ یاسایی139

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1,482 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574