زیندانی سیاسی و پێشمەرگەی دێرین
برای سەرکردەی نەمر (
قادر خەباتقادر خەبات)
(حەسەن خەبات)لە ساڵی(1942) لە گوندی
خەزێنەخەزێنەی دۆلی بالەیانی بناری قەندیل لە دەڤەری بالەکایەتی لە دایک بووە.
حەسەن خەبات لە شۆرشی ئەیلول شان بەشانی هەڤال قادر خەبات و بنەمالە کەیان پێشمەرگەبووە هەر لە شۆرشی ئەیڵول زۆر بەسەختی بریندار دەبێت و حەسەن خەبات درێژە بە خەباتی پێشمەرگایەتی دەدات تاکوو نسکۆی شۆڕشی ئەیلول..
لە شۆرشی نوێی گەلەکەمان بە ڕابەرایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە (1976/4/14) شان بەشانی هەڤال (قادرخەبات) و براکانی و بنەمالەکەی بەژدار دەبێت لە دامەزراندنی یەکەم بارەگا و مەفرەزی شۆرشی نوێ بە سەرکردایەتی ڕەوانشاد (قادر خەبات) لە بناری قەندیل حەسەن خەبات دڕێژە بە خەبات دەدات تاکوو دەستگیر کردنی لە سالی (1980) لە لایەن ڕژێمی بەعس دوای (18)مانگ لە زیندانی کردن و ئەشکەنجەدانی ئازاد دەکرێت.
دوا بەدوای ئازاد کردنی ڕاستەوخۆ پەیوەندی دەکاتەوە بە شۆرش تاکوو ڕاپەرینە مەزنەکەی بەهاری (1991) کوردستان درێژە بە خەبات و تێکۆشان دەدات.
دوای ئازاد کردنی هەرێمی کوردستان وەک کادیر و پێشمەرگەیەک درێژە بە خەبات و تێکۆشان دەدات.
حەسەن خەبات لە ژیانی پێشمەرکایەتی لە شۆرشی ئەیلول و شۆرشی نوێ بەژداری چەندین داستان ونەبەردی کردووەو چەند جارێک لە لێواری مەرگ گەراوەتەوەو.
خەڵات و ڕێزلێنانی کۆمەلەی پێشمەرگە دانەبراوەکان و زیندانیانی سیاسی و یەکێتی نیشتمانی کوردستانی پێ بەخشراوە.
بە پلەی (عقید)لە هێزەکانی پێشمەرگە خانەنشین کراوە.
ئەمڕۆ ڕێکەوتی 19/9/2019دلە گەورەکەی لە لێدان کەوت....