بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: یارینامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 30-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅30 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,950) پەڕتووک||
📅 28-05-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بە پێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ئەمڕۆ، هێزەکانی رژیم لە ناوچەی سنووری “ئەلەند” لە شاری خۆی ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی ئەو ناوچەیەیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر گیانیان لە دەستدا. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەئەنجامی ئەم ڕووداوە دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “مۆحسین دەروێش زادە” و “ئیبراهیم جوردیزج” خەڵکی گوندی “کەرکووش“ی سەر بە شاری خۆی کرانە ئامانج و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا. هەر لەم پێوەندەدا، رۆژی پێنجشەممە هێزەکانی ئینتزامیی ئۆستانی لوڕستان لە جادە
📅 27-05-2020
باکووری کوردستان
- بەپێی ئامارەکانی داگیرکەری تورکیا، تا ئەمڕۆ 128 کەس لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.[3](بڕوانە بابەتی پەیوەستکراو)
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە ئێستادا 17 بەندکراوی سیاسی بەناوەکانی “عەلی عارفی، فەخرەدین دەروێش پوور، مەنسوور مامەند رەش، رەسووڵ بارووت، رەشید ناسرزادە، حامید سۆفی ئەمیرئاباد، نادر زیایی فەڕ، شەفیع فەقی زادە، ئەبووبەکر میناپاک، محەممەد ئەمین قازی، کامیل ئەحمەدی، کوروش عەزیزی، تەیب بامروەت، مەغدید محەممەدزادە، یوسف ئەحمەدی،
👫 رۆژە جەبار
دەرهێنەری چەندین کلیپ و گۆرانییە، رۆژی 28-05-2016 لە ئاوی دوکاندا خنکا.
نێوبراو خوشکی هونەرمەند لەنجە عەلی بوو.
👫 یەدوڵڵا رەحمانی
ساڵی 1940 لە شارستانی سەرپێڵی زەهاو لە دایک بوو. ساڵی 1960 لە ناوەندی رادیۆ و تەلەفیزیۆنی کرماشان وەکوو گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و شاعیر کار و چالاکی هونەریی خۆی دەست پێکرد.
دواتر لە ساڵی 1973 وەکوو ئامادەکاری هەواڵ و راپۆرت لەو ناوەندە پەرەی بە کار و چالاکییەکانی خۆیدا.
یەدوڵڵا رەحمانی هەر لە رۆژانی سەرەتایی چالاکی هونەریی خۆیدا هۆگر و تامەزرۆی چڕینی مەقام و ئاوازە رەسەنەکانی کوردی بوو. بە هۆی ئەوەی کە سۆز و میلۆدییەکان و نەغمە و گۆرانییەکانی ناوچەی کرماشانی زۆر بە باشی دەناسی، لەو ساڵانەی دوایی
📊 بابەت 373,915 | وێنە 58,918 | پەڕتووک PDF 10,950 | فایلی پەیوەندیدار 42,199 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,535 |
📖 کێشەی ڕێگای ڕاست | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
حەق ئەونەی لەناو ڕێگاکانی حەقا ونە، ئەونە لەناو ناحەقیدا ون نابێت!
ڕاستی ئەونەی فەوتاوی دەستی ڕێگای ڕاستە، ئەونە لە ڕێ ی چەوتا نەفەوتاوە!
دوژمنی حەقیقەت، ئەونەی خودی ئەوەیە کە پێ ی ئەوترێ حەقیقەت، ئەونە دژەکانی نیە!
هەمیشە ئەوەی کە ئەکەوێتە نێوان تۆو ڕاستییەوەو نایەڵێ پێ ی بگەیت، ڕێگای ڕاستە!
ئاخر تۆ تا بەر ڕاستی نەکەویت، ناگەیت بە ڕاستی، تا شتێکیش لەنێوان تۆو ڕاستیدابێت هەرگیز بەری ناکەویت!
فریودەرترین بەربەستی نێوان تۆو ڕاستییش، ڕێگاکانی ڕاستییە، چونکە تۆ لە شتەکانی تر بەحەزەریت، بەڵام بێخەمیت لە ڕێگای ڕاست.
ڕێگای ڕاست ئەتگەیەنێ بە خۆی نەک بە ڕاستی، یەعنی ئەو ڕێگاو وەسیلە نیە، بەڵکو ئامانج و گەیشتنە، ئەمەش ئەو درۆو فێڵەیە کە هەموو ڕێگایەکی ڕاست لێتی ئەکات!
لەڕاستیدا تۆ تەنیا ئەو کاتە لەسەر ڕێ ی ڕاستیت، کە ڕێگایەکی ڕاست لەئارادا نەبێت، کە ڕێگای ڕاست هەبوو، ئیتر ڕێگاکە ئەبێ بە خودی ڕاستی و تۆش هەر ناگەیت.
ڕێگای ڕاست شەرعیەت و قودسییەتێک لە ڕاستییەوە دێنێ و ئیتر خۆی ئەبێت بە بەدیلی ڕاستی، ئیتر تۆش لەسەر بەدیلی ڕاستیت نەک لەسەر خودی ڕاستی.
ئەوەی کە عوقدەو دەمارگیری و ڕقەکانت لادروست ئەکات، ڕاستی نیە، ڕێگاکانی ڕاستییە! ئەوەی کە هەڵەو تاوانەکانت پێئەکاو بۆت ڕەواو موقەدەس ئەکات، ڕاستی نیە، ڕێگاکانی ڕاستییە! تۆش بۆئەوەی لەوانە دەرچیت، ئەبێ لە ڕێگای ڕاست دەرچیت!
یەعنی یەک ڕێگا هەیە بۆ گەیشتن بە ڕاستی، ئەویش لادانە لە ڕێگەی ڕاست، چونکە تا لە ڕێگەی ڕاست لانەدیت لە چەوتییەکان نەجاتت نابێت!
ئاخر چەوتییەکان دیارن و ڕاستەوخۆ ناکرێن، پێویستیان بە حیلەیەک و ناڕاستەوخۆییەک هەیە بۆ کردن، ڕێگای ڕاست ئەو حیلەیەت بۆئەکات! ئیتر تۆش ئەو کاتەی کە لەسەر رێگای ڕاستیت، ڕێک لەسەر چەوتییەکانیت.
لەڕاستیدا پێغەمبەرو چاکسازەکان هەمیشە دێن بۆئەوەی خەڵک لەسەر ڕێگای ڕاست لابەرن!!
چونکە دۆخی فەسادی ڕۆحی، ئەوەیە کە کۆمەڵگا لە ڕێگایەکی ڕاستدا چەقی بەستووەو خودی ڕێگاکە ئەپەرستێ و لێ ی بووە بە ڕاستیی!
محەمەد هات ڕۆحی خەڵک ئازادکا لە لات و عوزا، کەچی ئێمە ڕۆحی خۆمان لە نوێژو ڕۆژوودا سجن کرد!
عیسا هات ڕۆحی خەڵک لە خاچی (ڕێگای قەدیمی ڕاستی) داگرێ، کەچی خەڵک خودی خاچیان کرد بە ڕێگای نوێ ی ڕاستی و پەرستیان.
کابرای عارفیش لە ڕێگاپەرستی لایداو ڕاستەوخۆ چوو بەرەو ڕاستی، کەچی ئەوانیتر، لەبری ئەوەی ئازادبن و ڕێگای خۆیان بگرن، لادانەکەی شێخیان کرد بە ڕێگای ڕاست و تەریقەت!
یەعنی (کۆیلایەتی و ڕێگای ڕاست) یەک پاکێجن و (ئازادی و ڕاستی خۆی) پاکێجێکی ترە.
یەعنی جەهل ڕێگای ڕاستپەرستییەو مەعریفەش هەرئەوەیە کە بزانیت ڕێگای ڕاست خودی ڕاستی نیە!
هەموو شەڕەکانی دنیاش هەر هی ئەوەیە کە ڕێگاکانی ڕاستیمان لێبوون بە خودی ڕاستی.
ڕێگای (ڕاستی وەهمی) هەمیشە تەسلیمبوونە بە دوو شت کە ئەوانیتر بۆیان دروستکردویت، شتانێک کە بێ بیرکردنەوە زەڕبت لێداوەو شتانێک کە بێ بیرکردنەوە سەحت لێداوە.
ڕێگای (ڕاستەقینەی ڕاستی) ئازادی بیرکردنەوەو تەسلیمنەبوونە بەو دووانەو دەستپێکردنە لە سفرەوە.
یەعنی (تەسلیمبوونەکە بگۆڕە بە ئازادبوون، بیرنەکردنەوەکە بگۆڕە بە بیرکردنەوە، دووەکە بکە بە سفر) ئەمە تاکە ڕێگای ڕاستە، چونکە لێرەدا تەنیا (خۆت و ڕاستی) ئەمێننەوە!
ئەمە تاقە ڕێگای ڕاستەقینەی ڕاستییە، چونکە وەکو (دین و ئایدۆلۆژیا) خودی ڕێگاکە نابێ بەخودی ڕاستییەکە!
(خۆت) پێشمەرج و ڕەگەزێکی هەرە گرنگی ڕاستییت، تا (تۆ) نەبیت، بەر ڕاستی ناکەویت، ڕێگا وەهمییەکانی ڕاستیش هەمیشە تۆ لەناو جەماعەت و ئەفکارو شتانێکدا ئەتوێننەوەو نایەڵن هەبیت، لەوێشەوە ئیتر قەت بەر ڕاستی ناکەویت.
لە سەردەمی شەڕی ڕێگاکانی ڕاستیدا، ڕەنگە فەزیلەتی هەرە باڵا ئەوەبێت، کە مرۆڤ لەسەر ڕێگای ڕاست نەبیت!
چونکە ڕێگای ڕاست، شوێنی ناچەوتیی نیە، بەڵکو شوێنی شەرعاندنی چەوتییەکانە لەپێناو هەیمەنە بەسەر ڕێگایەکی ڕاستی تردا! ئاخر ڕێگای ڕاست بەبێ چەوتییەکان ناتوانێ ئەو شەڕو ململانێیانە بکات کە ئەیکات!
ڕەنگە ڕێگای ڕاست هەرئەوەبێت، کە ئێمە لە ڕێگا ڕووکەشییەکانی ڕاستی لادەین، بۆئەوەی لەناوەڕۆکدا بکەوینە سەر ڕێگای ڕاست.
ئینجا (اهدنا الصراط المستقیم[1])
🗄 سەرچاوەکان
[1] 👪 تۆڕی کۆمەڵایەتی | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | هه‌ژماری فه‌یسبوكی په‌یكار عوسمان

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 29-05-2019
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📄 وتار و دیمانە
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 👪 کۆمەڵناسی
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Sep 19 2019 9:16PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 20 2019 10:35AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 20 2019 10:35AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 131 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

کێشەی ڕێگای ڕاست

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️29-05-2019
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️پەیکار عوسمان
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,312 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574