图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,369
图片 105,596
书籍 19,128
相关文件 96,249
Video 1,306
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کەناڵیی ئایینی
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کەناڵیی ئایینی

کەناڵیی ئایینی
گرنگە کەناڵی ئایینی بۆ (پێکەوەژیان و کرانەوە) بێت، پێکەوەژیان لەگەڵ یەکترداو کرانەوە بە ڕووی عەقڵدا.
1- کەناڵی پێکەوەژیان بێت، بەوەی کە هی هەموو مەزهەب و ئاڕاستەکانی ئیسلام بێت نەک تەنیا یەکێکیان. هی هەموو ئایینەکان بێت نەک تەنیا هی ئیسلام. هی بێ دینیش بێت نەک تەنیا دیندار!
واتە (کەناڵی هەر شتێک بێت کە پەیوەندی بە ئایینەوە هەیە) بە شێوەیەک کە هەر مەزهەب و ئایینێکی ئێمە، هەر دیندارو بێ دینێکی ئێمە، قسەی خۆی تیابکاو چی لەبارەی بڕوای خۆیەوە ئەڵێ بیڵێ، بەڵام ئەوەشمان پێبڵێ (لەکوێدا لەگەڵ ئەوانیتردا یەکئەگرێتەوە) بۆئەوەی چیتر جیاوازەکان لە خۆشەوستیدا یەکبگرنەوەو لە ڕقدا پەرت نەبن.
کەناڵی ئایینی لەبری ئەوەی تەقلیدی و تاکڕەهەندبێ، ئەشێ فرەڕەهەندو ئازادبێ و لە هەزار گۆشەی جیاوە قسەی تیابکرێ لەسەر ئایین، بەڵام ئازادیی و فرەیی بە مەرجی گرێدانەوەو پێکەوەژیان، نەک بۆ یەکترکوتینەوەو تێکگیران! واتە کەناڵەکە لەنێوان جیاوازەکاندا بێلایەن بێت، بەڵام لەنێوان پێکادان و پێکەوەژیاندا لایەنگری دووەمیانبێ و ڕێگە بە هەموویان بدا قسەبکەن و ڕێگە بەکەسیان نەدا قسە بە یەکتر بڵێن.
ئەگەرچی واباوە ڕەنگی سپی بۆ ئاشتی و خۆشەویستییەو ڕەنگی ڕەشیش بۆ ڕق، بەڵام لە ڕاستیدا خۆشەویستی ڕەنگی نیە، ڕەنگی خۆشەویستی ڕەنگاوڕەنگی و هەموو ڕەنگەکانە، ڕەنگی ڕقیش ئەو سپییە فریودەرەیە کە هەمیشە ڕەشێک لەگەڵ خۆیدا ئەهێنێ!
گرنگە دوورکەوینەوە یەکڕەنگکردن و سپیکردنی دنیا، چونکە عادەتەن سپییەکە هەر بەشی نیوەی ئەکاو نیوەکەی تر ڕەش و بەنەفرەت ئەکەین و دنیاکەش لەوێوە خراپ ئەبێ.
2- کەناڵی کرانەوەبێت بە ڕووی عەقڵ و بیرکردنەوەدا، بە ڕووی زانست و سەردەمدا، بەڕووی ژن و ژیان و هونەردا، بە ڕووی هەر بیرو ڕاو مەدرەسەیەکی پێشکەوتووخواز کە لە مێژوودا هەبووەو دەرفەتی بڵاوبوونەوەی نەبووە، لەبەر ئەوەی مەزهەبی سوڵتە نەبووە!
کرانەوە بە ڕووی بیرکردنەوە فەردیەکان، کە لەبەرئەوەی سوڵتەو حیزب و گروپ پشتیوانی ناکەن، نابنە جێ ی باس و سەرنج.
کرانەوە بە ڕووی خوێندنەوە نوێکان و ڕەخنەکردنی توراس، بە جۆرێک کە سیفەتی تەقدیس لە توراس و دیدی کۆن بکرێتەوەو سیفەتی لادانیش لەسەر دیدی نوێ هەڵگیرێت، بۆ ئەوەی هەردوکیان دەرفەتی یەکسانیان پێبدرێ لەبەردەم عەقڵ و هەلسەنگاندندا.
کرانەوە بە ڕووی کەسانێکی تری توێژەرو شارەزای دین، جیا لە مەلاو بانگخوازو قەشەو پیاوی تەقلیدی ئایینی. ئاخر گروپی یەکەم ڕەنگە قسەیەکی تریان پێبێت، بەڵام گروپی دووەم هەر قەوانە کۆنەکەیە.
کرانەوە بە ڕووی ژن، چیتر قەناتی دینی پیاوانە نەبێت، بەڵکو مرۆڤانەو بان ڕەگەزبێت.
کرانەوە بە ڕووی دەوڵەتی نوێ و یاسای مەدەنی و داخستنی مەلەفی دەوڵەتی دینی و یاسای شەریعەتی کە مرۆڤایەتی تێیپەڕاندوە.
کرانەوە بە ڕووی هەموو ئایینەکان کە لە جیهاندا هەن و لە مێژوودا هەبوون، بۆئەوەی دینداری ئێمە بیرفراوانبێ و دنیا کورتنەکاتەوە لە دینەکەی خۆیدا، وە بۆ ئەوەی لەپاڵ وەلائی دینیدا سەقافەتی دینیشی هەبێت.
کرانەوە بە ڕووی دیوە ئاشتیخوازو لاشەڕەکەی دین و ڕەخنەکردن و پەراوێزخستنی دیوە شەڕانیی و سوڵتەوییەکەی.
لەلایەک گرنگیدان بە کتێبە جیهانییە گرنگەکان کە لەبارەی ئایینەوە نوسراون، بەڵکو کەناڵەکە دەرگایەکبێ بۆ دەرچوون لە بیری تەسک و بەرهەمهێنانی دیدو بیرکردنەوەی جیهانیانە.
لەلایەکیش کرانەوە بە ڕووی بیرکردنەوە خۆماڵییەکاندا، بۆ ڕاسیستی و قەومچێتی ئایینی نا، بەڵکو بۆ بڕوا بە خۆبوون و دەرچوون لە پاشکۆیەتی! هەروەها بەو دیوەدا کە هیچکات بیری ئایینی توندڕەو لە کوردستاندا سەری هەڵنەداوەو توندڕەوی ئایینیی هەمیشە لە دەرەوە هاتووە.
ئایین پێش هەر شتێک و دوای هەر شتێک بۆ ئارامی ڕۆح و دڵ و دەروونە، نابێ کەناڵی ئایینی خوتبەی دەنگە دەنگ و قیڕقیڕ نەقڵ بکات، نابێ بەرنامەی تێگیران و چەلەحانێ ی تیابکرێ.
کرانەوە بە ڕووی ژنی سفور، گرنگترین پەیامی ئایین ئەخلاقەو ئەخلاقیش هی هەموو ئینسانەکانە، نەک تەنیا هی ئەوانەی کە جلێکی دیاریکراو ئەپۆشن.
کرانەوە بە ڕووی تاکدا، دین ئەبێ بدرێتەوە بە تاک بۆئەوەی چیتر لەلایەن کەهەنەو گروپەوە ئیستغلال نەکرێ.
کەناڵەکە دین بخاتە خزمەت بڕوابەخۆبوون و بیناکردنی کەسایەتی، نەک ترساندن و شکاندن.
بیناکردنی سەقافەتی پرسیارکردن و بیرکردنەوەو گفتوگۆ، وە تێپەڕاندنی سەقافەتی تەڵقین و دەمکوتکردن و عەقڵ تەجمیدکردن! بەوەی کە بۆ هەر پرسێک چەن ئەگەرێک و چەن وەڵامێک هەبێت، نەک تەنیا یەک ئەگەری موقەدەس.
بەگشتی کەناڵەکە ختوکەی عەقڵ بداو بینەرانی بخاتە بیرکردنەوە، نەک ختوکەی عاتیفەیان بداو بیانخاتە گریان.
جا ئەگەر ئێن ئاڕ تی چوار، بە دیدێکی فراوانی جیهانییەوە ئایینیی بێت، ئەوە جێگای دەسخۆشییە، ئەگەریش تەنیا بۆ مونافەسەی پەیام و سپێدەو ئامۆژگاری.. بێت، ئەوە هەرئەوەم یاریی!
..............
لە ڕاستییا پۆپۆلیزم بە تەبیعەت ناتوانێ هەڵگەڕانەوەی فکری بکاو ڕەخنەی جدی لە دین یان لە هەر تەقلیدو باوێکی تری کۆمەڵگا بگرێت، چونکە پۆپۆلیزم ئامرازی وروژاندن و تۆپەڵکردنی خەڵکە، نەک ئامرازی جوڵاندنی عەقڵ. بۆیە چاوەڕوانیی زۆرم لەم کەناڵە نیە، بەڵام لەوەدا ئیجابییەو دلخۆشم پێ ی، کە ئەشێ گێڕێک لە کەناڵەکانی ئیسلامی سیاسی و سەلەفیزم باشتربێ و نزیکتربێ لە دینی میللیی و ڕۆحی کۆمەڵگای ئێمە.
............
ئێمە پێویستمان بە تۆلێرانسە، پێویستمان بە حیزب و میدیاو هیچ دانەیەکی تر نیە لەو شتانەی کە هەن، چونکە کێشەکە ژمارە نیە، کیشەکە نەوعە، بەدیلی سەقافەتی خۆخۆری و یەکترهاڕینیش تەنیا سەقافەتی لێبوردەییە.
...........
لە دۆخێکدا کە سیاسەت گەیشتە بنبەست و موبادەرەی گۆڕانکاریی لە دەستی فاکتەری ناوخۆیا نەماو بەتەواوی بۆ فاکتەری دەرەکی یەکلابووەوە، لەولاشەوە فەساد لە حوکمڕانییەوە تا ناو ئەخلاقی تاک و کۆمەڵگا ڕۆشتبێت.. ئیتر گۆڕانکاری لە سەرەوەدا، یان هەڵەیە یان درۆیە، ئیتر ئەبێ لە خواری خوارەوەو لە ئینسانەوە دەستپێبکەینەوە. ئیتر کورسییەکی خوێندنیش زۆر گرنگترە لە کورسییەکی پەرلەمان! مەکتەبێک و خەستەخانەیەک زۆر باشترن لە حیزبێک و میدیایەک! قەناتێکی ئەفلام کارتۆن زۆر بەسودترە لە قەناتێکی ئیخبار! پرۆژەیەکی پەروەردەیی و سەقافیش زۆر ماقۆڵترە لە پرۆژەیەکی سیاسی.
............
کە نوخبەی سیاسیی هەموو خراپبوون چارەسەر ئەوەنیە تۆ سیاسییەکی باشبیت، چونکە ناتوانی وابیت، تازە فەساد بووە بە سیستەم و سیستەم قبوڵت ناکا! چارەسەر ئەوەیە تەنیا ئینسانێکی باش بیت، ئەگەر لەگەڵیا چوار دیناریشت پێبێ، ئیتر چی زۆرە کاری خێر، چ پێویست ئەکا پارە لە شەڕی سیاسەتا خەرج بکەیت؟
لەبری ئەوەی لە هەموو ناوچەیەک بارەگایەک بکەیتەوە کە هیچ لەهیچ ناگۆڕێت، لە هەموو ناوچەیەک مەدرەسەیەکی مۆسیقا بکەرەوە، دوای بیست ساڵ و هەر ئەونەی جیلێک پێگەیین، ئیتر تۆ کۆمەڵگایەکت گۆڕیەوە ئەزانی؟!
ئاخر ئەوەی ئالەتێک بژەنێ، ئیتر قورسە ژن بکوژێ و دزی و جاسوسی وتاوان بکات.. جا من هەر ئەوە بکەم، ئیتر جیاوازو ناتەقلیدیم و دوای چەن ساڵێکیش نەک تەنیا بە دیلی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن، بەڵکو ئینسانێکی ئارامترم بەرهەمهێناوە کە ئەتوانێ باشتر بیربکاتەوەو بەدیلی کۆی عەقڵیەت و دنیابینی ئێستا بهێنێتە بوون.
...........
لە دۆخی ئێستای ئێمەدا، سیاسەت لە سیاسەتەوە دەسکاری ناکرێ! ئێمە ئەبێ شتی تر دەسکاری بکەین، بۆئەوەی دواترو لەداهاتوودا ئەو شتانە کاریگەری لەسەر سیاسەت دانێنەوە. (دۆخەکە بۆیە چەقبەستنە، چونکە لە سیاسەتەوە ناتوانین بە سەریعی دنیاکە بگۆڕین، ناچار ئەبێ لە دنیاکەوە بە خاوی و لە دوورمەودادا سیاسەتەکە بگۆڕین.) تێگەیشتن لەوە یەعنی دەسپێکردن و وەک وتراویشە هیچکات درەنگ نیە بۆ دەستپێکردن[1].
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,052
HashTag
来源
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | هه‌ژماری فه‌یسبوكی په‌یكار عوسمان
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 19-01-2019 (5 年份的)
文件类型: 原文
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( نالیا ئیبراهیم 20-09-2019
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on22-09-2019
此产品最近更新( نالیا ئیبراهیم ):20-09-2019
URL
此产品已被浏览2,052
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,369
图片 105,596
书籍 19,128
相关文件 96,249
Video 1,306
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!