پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,725
وێنە 106,333
پەرتوک PDF 19,228
فایلێن پەیوەندیدار 96,805
ڤیدیۆ 1,358
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
پرسی شۆڕش بەشی چوارەم
کوردیپێدیا، یا بوویە کوردستانا مەزن! ل هەمی ئالیان و دەڤوکێن کوردستانێ ئەرشیڤوان و هەڤکارێن خوە هەنە.
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پرسی شۆڕش بەشی چوارەم

پرسی شۆڕش بەشی چوارەم
#کاوە جەلال#
بەشی سێیەم
ئێمە سەرەتا بۆ نزیکبوونەوە لە پرسی شۆڕش گەرەکە تێگەی ستاتۆی سروشتی (natural state) دیاری بکەین، کە یەکێکە لە تێگە کرۆکییەکانی تیۆری ی مافی سروشت (natural law) و فەیلەسوفانی وەک هۆبس، لۆک، ڕووسۆ، لە نوێنەرە سەرەکییەکانین. لەم تیۆرییانەدا، سەرباری جیاوازیی ئەنترۆپۆلۆژییەکانیان، ستاتۆی سروشتی وەک هەقیقەتێکی کۆمەڵایەتی پێش دامەزراندنی دەوڵەتی یاسا وەردەگیرێت، تاکو گرفتەکانی ئەو جۆرە دەوڵەتە وردتر دیاربهێنرێن. پرسیارەکە ئەوەیە کە داخۆ چۆن ڕەوایەتی (لێگیتیماسیۆن) بە دەسەڵات دەدرێت.
مرۆڤان لە ستاتۆی سروشتیدا ژیانیان بەگوێرەی یاسای سروشتی بەڕێوەدەبەن، لێ مافی بەهێزتران بریتییە لە گرنگترین مۆرکی ئەو ستاتۆیە. لێرەدا مەبەست لەو کەس و گرووپانەیە کە خاوەنی هێزی فیزیکین (لەشەکی یان باندی تاڵانی)، هەروەها هێزی ئابووری، کۆمەڵایەتی-ئابووری یان هەردوو هێزی ناوبراو پێکەوە لەتەک هێزی سەربازیدا. ئەوان هێزەکەیان وەک ماف ڕادەگەیەنن و بەسەر بێهێزەکان یان کەمهێزەکاندا (خەڵکدا) دەیسەپێنن. لەم ڕوانگەیەوە موڵکدار بە هێزی ئابوورییانەی بەهێزترە لە بێموڵک؛ گرووپی چەکدار، بۆ نموونە پارتێکی سیاسی کە بە چەک خەریکی شەڕ و شۆڕە، بەهێزترە لە باقییەکەی نێو ئەو کۆمەڵە، بۆیە لە هەلی هەڵکەوتوودا دەتوانێت ویستی تایبەتیی خۆی (ڤۆلۆنتێ پارتیکولاری خۆی) بەسەر هەموواندا بسەپێنێت. کەواتە دەسەڵاتداران خۆیان ماف بە خۆیان دەدەن ڕێگەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابووری دیاری بکەن.
لە ستاتۆی سروشتیدا تەنیا یاسا سروشتییەکان سەروەرن، وەک: مافی بەرگری لە موڵکی خۆ تەنانەت بە هێزی چەک، ئەوجا تۆڵە، یان مۆڕە وەک دیاریکەری سنوور بۆ کەسانی دی و هتد. لێ هەروەها یاسای دیکە هەن، وەک سوڵحکردن، ئاشتکردنەوە، هەستان لەبەر میوان یان بەڕێکردنی و هتد. بەبێ ڕەچاوکردنی ئەو یاسا سروشتییانە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی ناپارێزرێت.
لێ ئەو یاسایانە کە دەسەڵاتداران لە ستاتۆی سروشتیدا دایاندەنێن، چواندنیان بۆ خۆیان و کەس و کاریان نییە، بەڵکو تێیاندا ڕەچاوی بەرژەوەندییەکانی خۆیان کراوە و لە دەرەوەی خۆیان بەسەر خەڵکدا دەیانسەپێنن. بۆ نموونە ئەو دەسەڵاتدارانە کە وەک گرووپی چەکدار بە دەسەڵات دەگەن و تەواو هەوەسئاسا دەسەڵات دەئاژوێن، ویستی خۆیان بە زەبری هێزی چەکداری بەسەر کۆمەڵدا دەسەپێنن، ئەوجا هەر بە ویستی خۆیان و سەرۆکیان پۆستە دادوەری و بەجێگەیەنەری و بەڕێوەبەرایەتییەکان دیاری دەکەن، یان بە ویستی سەرۆک دەسەڵاتی باڵا بە کوڕەکانی ئەو دەدەن، بە ویستی سەرۆک و خۆیان زەوی بەسەر ئەندامانی گرووپەکەیان یان لایەنگرانیاندا دابەش دەکەن، جگە لەوە بە ویستی خۆیان کارەبای زیاد لە پێویست بۆ ماڵی خۆیان ڕادەکێشن، ئەوجا گەر حەزیان چووە سەر باخی کەسانی دی، ئەوا دەشێت بەزۆر لێیان بکڕن یان تەنانەت لێیان داگیر بکەن، هەروەها زۆر دەشێت دەسەڵاتدار خۆی و کوڕەکانی، یان پیاوەکانی نزیکی بە کوڕەکانیانەوە، تەعدا لە کچی خەڵک بکەن و دەست بۆ شکۆی ژن لە ماڵی خۆی یان لە دامەزراوەیەکدا ببەن و هتد.
ئێمە لەم جێیەدا گەرەکە جیاوازی لە نێوان زەبری دەسەڵاتداری ڕاستگۆ و نامەرددا بکەین: دەسەڵاتداری ڕاستگۆ هەرگیز نکۆڵی لە زۆرداری یان دیکتاتۆرێتیی خۆی ناکات، نەخێر، ئەو بە ئاشکرا ڕایدەگەیەنێت کە لە وڵاتی ئەودا تەنیا جێی دیکتاتۆری دەبێتەوە. لێ دەسەڵاتداری نامەرد ئەو بەدکەسەیە کە لە کرۆکەوە دیکتاتۆر و مافخۆر و درۆزنە، هەروەها ڕێ نادات هیچ یاسایەکی وڵاتەکە چواندنی بۆ خۆی و نەوەکانی هەبێت، بەڵێ تەنانەت چواندنی بۆ خزم و کەس و دەستوپێوەندەکانی هەبێت، کەچی هەمیشە جەخت لە پێچەوانەی دەروون و ڕەفتاری دیکتاتۆریانەی خۆی دەکات، بۆ نموونە لە دێمۆکراتی، یان لە ڕاستگۆیی و نەبوونی هیچ کەس لە سەرووی یاساوە. دەتوانین لەبارەی ئەم بەدڕەوشە ببێژین، کە لێرە بەدجۆربوونی (پێرڤێرزیۆنی) دەسەڵاتی سروشتی چووەتە جێی دەسەڵاتی ڕاستگۆیانەی سروشتی لای سەرۆکی هۆز و تیرە یان ئاغای چەوسێنەر و هتد.
گومانی تێدا نییە کە هەردوو ستاتۆی ناوبراو سەر بە ژیانی ڕیالی کوردەکان بوون: شار و شارۆچکەکانیان لە سەردەمانی دەوڵەتی عوسمانییەوە، لێ بە تایبەتیتر لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی ئێراقەوە، لەنێو پەیوەندیی دەوڵەتیانەی مۆدێرنیزەکراودا بوون و تا ساڵی 1991 بە شێوەی سەنترال لە بەغدادی پایتەختی ئێراقەوە ڕێکدەخران، بە پێچەوانەشەوە لەو ناوچانەدا ستاتۆی سروشتی بە ڕەهایی یان نزیکەی بە ڕەهایی باڵادەست بوو، کە بە دەست پێشمەرگەوە بوو، یان گوندی عەشایەری بوون و سەرۆک عشیرەت پەیوەندییەکانیانی بە هەماهەنگی لەتەک دەسەڵاتی دەوڵەتیدا ڕێکدەخست. لێرەدا گەرەکە ئاماژە بۆ ئەوە بدەین کە دەوڵەت لە ناوچەکانی ژێر ڕکێفی خۆیدا هێشتا هەر نەیتوانی بوو بە یاسای پۆزەتیڤ (واتا دانراوی مرۆڤ) یاسا سروشتییەکان لەکاربخات، بۆ نموونە یاسای تۆڵە. بە هەر حاڵ، گرنگ بۆ ئەم پەیوەندییەی ئێرە ئەوەیە کە دوای ڕاپەڕین ی 1991 ستاتۆی سروشتی لە لایەن پارتە کوردییەکانەوە درایە پاڵ ئەو ستاتۆ دەوڵەتییە، کەواتە ستاتۆی سروشتی-دەوڵەتییان هێنایەگۆڕێ. ڕوونتر ببێژین، چەکدارانی نێو چیاکان کە نوێنەر و پیادەکەری شەڕانگێزی بوون، ئەوجا لە ڕەوتی پیادەکردنی یاسا سروشتییەکاندا گەیشتبوون بە ئەزموونی زۆر تایبەتیی چێژبینین لە شەڕانگێزی و بەو ڕێیەشەوە کەسێتییان پتر تێکچوو بوو یان تەنانەت بەدجۆر)پێرڤێرز) بوو بوو، دەستیان بەسەر شارەکاندا گرت و دامەزراوە دەوڵەتییەکانیان خستە ژێر ڕکێفی ویستی خۆیانەوە. ئاشکرایە کە ئەوان بەهۆی تێکچوون و بەدجۆربوونی کەسێتییانەوە تەنیا لەنێو دەسەڵاتدارییەکدا جێیان دەبۆوە کە بە کەسێتیی شەڕانگێزیان بگونجێت. بەم شێوەیە ئەوان کە شەیدا و ڕاهاتووی بەڕێوەبردنی سروشتی بوون، لەنێو بارەگای پارت و ماڵ-دیوەخانی خۆیانەوە دەستیان کرد بە ئاژووتنی دەسەڵات و تا ئەمڕۆ بە ویستی خۆیان دەیئاژوێن، لێ هاوکات بەجێگەیاندنی کاروبارەکانی بەڕێوەبەرایەتی و دامەزراوەیی سیاسییان وەک لاوەکی بۆ فەرمانبەرانی پسپۆر تەرخان کرد. لێرەدا گرنگە ئاماژە بۆ دامەزراوەی دیوەخان بدەین کە مەسئولی حیزبی وەک میراتێک لە ئاغایەتیی وەردەگرێت و دەیکات بە نێوەندی ئاژوتنی دەسەڵات: ئەم دامەزراوە ترادیسیۆنییەی گوند دەهێنێتە نێو سیاسەتی حیزبایەتی و بەڕێوەبەرایەتییەوە، ئەوەش بە چەشنێک کە کاریگەرییەکەی تەنانەت دەگات بە ژووری سەرۆکی زانکۆکان.
گومانی تێدا نییە کە ئەوە ئەقڵیەتی باڵادەستی قەومگەلەکە بوو کە ستاتۆی سروشتی-دەوڵەتیی لای کوردەکان هێنایەگۆڕێ و تەنییەوە بۆ نێو گشت بوارەکانی سیاسەت، بەڕێوەبەرایەتی، کاری مەلایەتی، دەرکردنی گۆڤار، کاری ئەکادیمی، پیشەی پزیشکی و ئەندازیاری و مامۆستایەتی و هتد. جگە لەوە هەر ئەم ئەقڵیەتە بوو کە لەتاو هەڵپەی دامرکاندنەوەی حەزە کەسییەکان بە تەواوی لە بەردەم بەددۆخی ئابووریانەی نەوەدەکاندا وشکهەڵهات. لە بنەڕەتدا بەهۆی چێژی دەسەڵاتەوە کە هۆبس واتەنی ئەندێشەی چێژبینینی پتری ئایندەیی لەتەک خۆیدا دەهێنێت (ئەوە کە کوردەکان ناوی دەنێن بەهیچ دانامرکێتەوە)، هەر نەیدەبینی کە چۆن ئەو دۆخە کۆتایی پێدەهێنرێت.
ئێمە گەرەکە لەم جێیەدا پەزڵێکی کەسێتی لە پێناوی دەرخستنی ڕەوشی ئەخلاقیدا بنیاتبنێین. ئەم پەزڵە کە پێکهاتەکانی لە پەیوەندیی پاڵیەکییاندان، دەرفەتمان دەداتێت کە گۆڕانی کەسێتیی کوردەکان لە 1961 بەدوواوە ڕوونتر ببینین: لەم پەزلەدا جۆرە کەسێتییەکی ترادیسیۆنییانەی کەم یان زۆر سەقامگیر دیارە، کە ڕەوشتمەندە، کۆششکەرە، کەم یان زۆر گلەییکەرە، لێ لەبەر ئەوەی ترادیسیۆنییە، ئەوا بەدەرە لە ئاگایی و هەڵوێستی شۆڕشگێڕانە، جا گەرچی تەسلیمی ویستی دەسەڵاتدارانی بەدجۆربوو نابێت؛ ئەوجا جۆرە کەسێتییەکی دیکەی دەرکەوتوو بە چەندین ئاڕاستەی جیاوازەوە هەیە کە نەو#سنە#، ملنەوێنە بۆ مەسئولی دەرکەوتوو، دەیەوێت هەر چۆنێک بێت بە پەلە پارە پەیدا بکات، ئەمڕۆ چەپە و سبەینێ ڕاست، ئەمڕۆ ڕاستە و سبەینێ چەپ، هەروەها وەک جرپن و پەتپەتێنکەر عەوداڵی دەرکەوتن یان خۆنواندنە. ئەم جۆرە کەسێتییە لەنێو سەرجەم پارتەکاندا بە گۆڕانیشەوە زۆرینەیە، هەروەها هەر لەنێو ئەم جۆرە کەسێتییە زۆرینەیەدا ئاڕاستەی دی هەن، بۆ نموونە: دەنگزلی ڕەخنەگر کە لە کرۆکەوە هەیەپارێزە، یان کەسانی خۆ دانەر بە ڕۆشنبیری بلیمەت و دژبەری چەوساندنەوە و دەسەڵاتی ناڕەوا، لێ لە کرۆکدا موخەننەتتر و نەخۆشترن لە مەسئولە بەردەوام پەنجە بۆ ڕاکێشراوەکان و هتد. توخمێکی دیکەی پەزڵەکەمان بریتییە لە کەسێتییەکی نەخۆش، واتا ئەم کەسانە ژن و پیاوی نەخۆشی حیجابدار و ڕیشنی سەلەفین؛ مۆرکی ئەم کەسێتییە نەخۆشە ئەوەیە کە ترسنۆکە، وەک هەیەپارێز تۆقیوە لە دەرهاویشتە نوێکانی گۆڕانی کۆمەڵایەتی، هەروەها خۆویست و تەمەڵە و هاوکات ئەرەبیستانە جیهان و ژیان دەبینێت. پاشان پێکهاتەیەکی دیکەی ئەم پەزلە بریتییە لە کەسێتییەکی بەردەوام بەرهەمهێنراوەی ترادیسیۆنی، کە خاوەنی نەریتێکی دێرینی حەزەرمەندییە، بۆیە لە شار یان گوند بە خشکەیی دوای بەرژەوەندییەکانی خۆی دەکەوێت، واتە هەقی بەسەر سیاسەتەوە نەبووە و نییە، یان هەرگیز گرنگیی بە کوردایەتیی چەکداریی نێو چیاکان نەداوە، بە پێچەوانەوە لەو سەردەمانەی شەڕی چەکداریدا بەرژەوەندیی خۆی لای حکومەتەکانی دەوڵەتی مەرکەزی بینیوە، ئەمڕۆش درێژە بە ژیانی ڕاهاتووی خۆی دەدات. ئەوجا ئێمە گەرەکە ئاماژە بۆ جۆرێکی دیکەی کەسێتی لەنێو پەزڵەکەماندا بدەین کە ئاڵۆز و خاوەن ناوەرۆکی ڕەخنەییە، لێ کەمینەیە، هەروەها کەسانی سەرجەم نەوەکان لە پیرەوە تا گەنج لە خۆ دەگرێت کە نەک تەنیا تەسلیمی ڕەوشی هەنووکە نابن، بەڵکو تەنانەت هەڵوێست بەرانبەری وەردەگرن.
بە چاوخشاندنمان بەم پەزڵەی کەسێتییانی کۆمەڵایەتیدا خێرا بەدگۆڕانێک لە ئەخلاقی سوننەتیدا دەبینین: شێوان. لێ شێوان تەنیا ئەدگارێکێتی، چونکە ئەو بەدگۆڕانە تا ڕادەی داوەشان بڕدەکات، بۆ ئەمەش نموونەی بەرجەستە زۆرن، وەک: هەوڵی پاشقولگرتن لە هەڤاڵ و تەنانەت برای خۆ، ئەنجامدانی یەکجار نابەرپرسانەی کاری پزیشکی لە چارەسەری نەخۆشدا، تەزویرکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی، فەوتاندنی نووسینی وەرگێڕراوی کەسێکی دی یان دزینی هۆزانی (شیعری) کەسێکی دی و بڵاوکردنەوەی بە ناوی خۆوە، ئەوجا گۆڵمزی سادە بەپاڵ ئۆتۆمبێلەوە لە کەناری ڕێگە دەرەکییەکانی شار، یان پەیداکردنی پارە عەلسەریع بە پێچەوانەی وەستای ترادیسیۆنییەوە کە قودسیەتی پیشەیی هەبوو و سەرەتا شانازیی بە دەستڕنگینیی خۆیەوە دەکرد و هتد. بەڵێ بێکولتووریی کەس دەگات بە ڕادەیەک، کە ئیدی مرۆ بێشەرمانە سەر شەقامەکان دەگرێت و بە بەر چاوی کامێرای تەلەڤیزیۆنییەوە سکاڵا دەکات کە پارەی نییە ژن بهێنێت، یان ڕایدەگەیەنێت کە دەرەقەتی ڕێژەی زۆری بابەتەکانی خوێندن لە فێرگە و زانستگەدا نادات!!!
ئێمە هەروەها لەنێو هەمان ئەو ڕەوشەدا بەڕوونی دەبینین کە چۆن نوێنەرانی ستاتۆی سروشتی-دەوڵەتی لەتاو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆیان و نەوەکانیان تەواو شپرزە بوون و لە هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردن بێئابڕووانەتر تەزویر دەکەن. ئەوان بەهۆی تاوانەکانیانەوە کە لە شێوەی کوشتن و فڕاندن و هتد ئەنجامیان داون، هەروەها بەهۆی کەڵەکەبوونی لەڕادەبەدەری سەروەت و سامان لایان، تەواو تێوەگلاون و لە ترسدا تۆقیون، بۆیە نەشیاوە بتوانن لە خۆیانەوە واز لە دەسەڵات بهێنن، بەوەش هێندەی دی بوون بە تۆپی پێی دەوڵەتانی دراوسێ، کە گرووپ گرووپ یەکیان پێ گرتوون، ئەوانیش پێکڕا لەنێو دوو میرنشینی مۆدێرنیزەکراوی نێو کوردستانی نێو ئێراقدا خزمەتی بەرژەوەندییەکانی خۆیان و ئەوان دەکەن.
ئێمە بە یاریدەی دەستەواژەی باندی کریمینێل (ئیجرامی) دەتوانین ئاسانتر لە تاقم-تاقمێنەی نوێنەرانی ستاتۆی سروشتی-دەوڵەتی نزیک بکەوینەوە. ئاشکرایە کە باندی کریمینێل جیاوازە لە کتلەی نێو پارتی سیاسی. ئاخر کتلە بۆ بەرژەوەندیی سەرجەمەکە کە پارتە، پێکدەهێنرێت، واتا ئامانجی کتلە بەرەوپێشبردنی سەرجەم قەوارەکەیە، لێ باند تەنیا دوای بەرژەوەندییەکانی خۆی دەکەوێت و بەرژەوەندییەکانی سەرجەم قەوارەکە (پارتەکە) دوای بەرژەوەندییەکانی خۆی دادەنێت. کەواتە لەم ڕەوشەدا ویستی تایبەتی (ڤۆلۆنتێ پارتیکولار) بە شێوەی جیاواز لەگۆڕێیە، نەک هەرێمێک کە گەر هەبێت، ئەوا لە بنەڕەتدا دەرهاویشتەی ویستی گشتییە (ڤۆلۆنتێ ژێنێرالە). بەڵێ، باند خۆی ویستێکی تایبەتیی هەیە و لەنێو پارتدایە، کە ئەویش وەک پارت خاوەن ویستێکی تایبەتییە لەنێو قەوارەیەکی گەورەتردا کە گەلێکە. ئەمە بە تایبەتی بەوەدا ڕوون دەبێتەوە کە بەرپرس وەک سەرۆک باند کوڕانی خۆی دەهێنێتە نێوەندی بڕیاری سیاسییەوە، بەبێ ئەوەی هیچ گرنگییەک بەو شتە بدات کە ناو دەنرێت پەیرەوپرۆگرامی پارت یان یاسای پەرلەمان (!!)، بەڵێ ئەو هەروەها هاوشێوەی هەر باندێک پیاوەکانی بەگەڕ دەخات و دەیانکاتە سەر ئەم و ئەو، تەنانەت دەیان نێرێتە نێو پەرلەمانەوە تاکو سزای پەرلەمانتار بدەن، یان هانیان دەدات دەستڕێژ لە بارەگای پارتی دیکە بکەن، هەروەها بە ئارەزووی خۆی بازرگانی دەکات، دەکوژێت و دەبڕێت بەبێ ئەوە هیچ ئینستانسێک هەبێت بتوانێت لێی بپرسێتەوە. جگە لەوە باندەکانی دەسەڵات تەواو پێرڤێرزانە شایی بۆ بەدەستهێنانی زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمان دەگێڕن، هەروەک گەل بە دەنگی خۆی ئەو ڕەوایەتییەی پێدابن! ئەوجا ئەو لایەنانە کە کەمتر تەزویریان پێکراوە، بەگوێرەی یاسای مافی بەهێزترانی نێو سروشت هەڵوێست وەردەگرن و دەبن بە ئاستەنگ لە بەردەم تەزویرچییە درۆزنەکەدا، کە ئیدی ناهێڵن هێندە ئاسان حکومەت پێکبهێنێت. لێرەدا فێڵلێکراو تەواو پێرڤێرزانە، لێ هاوکات تەواو ڕەوایانە دەنگهەڵدەبڕێت: شێتیش بیت ئەو زۆرێتییەی کورسییەکانت لێ قبووڵ ناکەم، چونکە تۆ زۆردارانە تەزویرەکانت کردووە و ڕێژەکەیت بێشەرمانە تەقاندۆتەوە! لێ من بەهۆی هاڤرکێی پارتانی دیکەوە ئەو دەرفەتەم نەبووە، کەواتە بۆت نییە بە کەیفی خۆت حکومەت پێکبهێنیت. تەنیا شەراکەتی ڕاستەقینە چارەسەرە!
بەم شێوەیە لای کوردەکانی ئێراق سەرباری دۆخگۆڕیی کۆمەڵایەتی، ئەتککردنێکی باندئاسای دەسەڵات هەیە، بەوەش دامەزراوەکان، واتا: پەرلەمان، دادگاکان، زانکۆکان، میدیاکان و هتد پڕ دەبن لە کەسانی چڵێس کە ئاشکرایە بە ملنەوێنی و سەرشۆڕی بۆ سەرۆکباندەکان پێی دەگەن، ئەوجا هەر ئەو جۆرە بیچمانە دێنە نێوەندی دامەزراوەکانەوە یان تەنانەت دەبن بە بەڕێوەبەریان. لێ گەرەکە لێرەدا جەخت لەوە بکەین، کە ئەم جۆرە بەدڕەوشە ناگەڕێتەوە بۆ کاریگەریی سەرۆکباند و باندەکانیان، واتا لەنێو ئەوانەوە بۆ نێو بوارە ناوبراوەکان و خەڵک نەتەنیوەتەوە، بەڵکو ئەوە بەرژەوەندیی کەسێتییە چڵێس و بەدجۆربووەکان یان بۆ ئەمڕۆ ژیاوەکانە کە ئەو باند و سەرۆکباندانە لە ژیاندا دەهێڵێتەوە، بەڵێ لە هەندێک ڕووەوە تەنانەت دەیانهێنێتە گۆڕێ.
2
ئێمە گەرەکە لە پرسی شۆڕشدا وردتر ئاستەنگی مرۆڤی دیاربهێنین کە دروستکەری ئەو پەیوەندییە دیارهێنراوانەی سەرەوەیە.
لە چەند جێیەکی دی ڕوومان لە کێشەی ئاستگەرایی لای کوردەکان کردووە، ئێستاش سەرلەنوێ ڕووی تێدەکەینەوە و لەم کۆنتێکستەی ئێرەدا پتر تایبەتمەندیی پێدەدەین. ئاستگەرایی لای کوردەکان ئامانجێکی چەسپێنراوی کەسییە لەنێو هۆشی هەرکەسدا، وەک ئەوەش مایەی هەستی کەمنرخی یان شانازییە. بۆ نموونە کاتێک سیاسییەکان شەڕی پۆستی جیاواز دەکەن، یان کاتێک پارتە سیاسییەکان لە دانوستانەکانیاندا تەرکیز ناخەنە سەر پرۆژەی چاکسازی و هتد، بەڵکو یەکدی بۆ خاتری پۆستەکانی پەرلەمان و بەجێگەیاندن (حکومەت) و بەرێوەبەرێتی بەگیردەهێنن، ئەوە تەنیا مۆرکی ئەوان نییە، بەڵکو ئەوە بە تایبەتی کێشەیەکی کەسێتیی کوردە کە ئەوها جیهانی سیاسی دەبینێت و بۆیە تەنیا بەو شێوەیە سیاسەتی پێدەکرێت. ئەوە تێگەیشتنی ئەوانە لە سیاسەت. بێگومان خوازیاربوونی سەرکەوتن لە هەموو کۆمەڵگە و کولتوورێکدا هەیە، هەروەها هەموو مرۆڤێک پێویستی بە ناساندنە بەگوێرەی توانستەکانی، لێ ئەم مۆرکەی ئاستگەرایی کوردەکان بە چەشنێکە کە ئەوان پۆستی بەرز وەک ئامانجی ژیان دادەنێن، واتا ئەوان پێویستیی بۆ کارکردن وەک لاوەکی دەبینن، کە ئاشکرایە دەشێت پۆستێک بێت و بەگوێرەی لێهاتوویی بە کەسێک درابێت: پۆستێکی نزم، ناونجی یان باڵای فەرمی. لە بنەڕەتدا لای زۆرینەی هەرە زۆری کوردانی ئێراق دەمێکە پرسی لێهاتوویی و حەوسەڵەی هەر کارێکی شیاو وەلاوەنراوە (ڕەنگە هەڵە نەبێت گەر ببێژین کە ئەوە لە 1991 بەدوواوە ڕووی داوە)، بە پێچەوانەوە، لای ئەوان گەیشتنی سانا و خێرا بە بڕوانامە، سانا و خێرا بوون بە وەستای بینا یان وەستای پی-ڤی-سی و بۆیاخچی، بە تەنکی-ساز و دارتاش و دەلاک و هتد، بووە بە نەریت. بەڵێ، خوێندنی زانستگەیی بە سەرجەم ئاستەکانی بەکالۆریا و ماستەر و دکتۆراوە لای زۆرینەی هەرە زۆری خوێندکاران بۆ مەبەستی گەیشتنە بە بڕوانامە نەک کۆشش بێت بۆ بوون بە زانای بوارێکی دیاریکراو. بڕوانامە بە تایبەتی دەسوێژێکە بۆ بەدەستهێنانی پۆستی فەرمی، کە نزیکەی ئامانجی سەرجەم خوێندنی خوێندکارانە.
لەم جێیەدا تەواو گونجاو دەبێت ڕووبکەینە دیاردەی ڕق، چونکە نزیکەی سەرجەم پۆستخوازانی تەنیوە و مەهزەلەیەکی کۆمەڵایەتیی خستۆتەوە. لێ ئێمە گەرەکە هاوکات واتای جیاواز بە ڕق و کیین بدەین، تاکو دیاردەی یەکەمیان ڕوونتر دیاربهێنین. ئێمە کیین تەرخان دەکەین بۆ کیینی هەڵگیراو لە پەیوەندیی بێداد، لە درۆزنی و ساختەچێتی و جەبانی، لە جیاوازیی چینایەتی و مافخۆریی لە لایەن دەسەڵاتداران و هتد. لە بنەڕەتدا ئەوە کیین بوو کە شۆڕشگێڕەکانی ڕوسیای لە باقییەکەی دیکەی گەل جیاکردەوە و بوو بەهۆی تووناکردنی دەسەڵاتی تسار، ئەوە کیین بوو کە پاڵهێزی کردارەکانی ڕۆبسپیا و سان ژەست بوو. کەواتە دەشێت کیین مرۆڤ لە بەرژەوەندیی گشتیدا چالاک بکات. لێ مرۆڤی ڕقاوی تەنیا خۆی دەبینێت، ئەوجا لەبەر ئەوەی بوێریی بۆ ژیان نییە، ئەوا بەزۆریی تاقمئاسا یان لە شێوەی گەلەکۆمەکێدا خۆی پێ ڕادەگیرێت – ئەوە بێگومان لەنێو پارتی بەناو سیاسیشدا. تەنانەت گەر کەسی ڕقاوی دوورەپەرێز بێت، ئەوا هێشتا هەر لە سادەترین کاروباری ژیانی ڕۆژانەدا حسسی و خەمۆک و جەبانە، یان حسسی و ملگرژ و چاودەرپۆقیوە.
گرنگ بۆ ئەم پەیوەندییەی ئێرە ئەوەیە کە ڕق هاوکات لای سیاسەتکارانیش بە هەمان شێوە کارایە – سیاسەتکاران کە هەمان کارەکتەر و کەسێتیی کولتوورییانەی خەڵکیان هەیە. بۆ نموونە: سەرۆکی چەند دەستە و تاقمێک کە پێکرا بەرەیەکی سیاسی پێکدەهێنن، بەگوێرەی کارەکتەری تەنیا پێی دەکرێت میرۆچکەی دانراو بێت لە لایەن دەسەڵاتی دەرەکییەوە، یان لە باشترین هەلی ڕەخساودا تەنیا پێی دەکرێت میر بێت، کەچی وەک نامۆبوویەک هێندە لە خۆی ڕازییە، کە لە ڕقی هەموو لایەک دەست دەکات بە پرتەوبۆڵەی پۆستێکی تایبەتی، لایەنگرانیشی دەخوازن بۆ خاتری بەرژەوەندییەکانی خۆیان پۆستێکی ناڕەوای وەک بارەگای تایبەت لە سەرووی پۆستەکانی سەرۆکایەتی و سەرۆکوەزیران و هتد بۆ زیتبکەنەوە. یان کوڕەکەی بە ڕقەوە دێتە نێو ژیانی سیاسییەوە، تەنانەت داشەکانی لە ڕقی خزمی نزیکی خۆی بەگەڕدەخات، خزمی نزیکیش لە ڕقی ئەو و باوکی و سەرجەم گەل شەقاوانە بەرەو پێش هەڵمەت دەبات. یان کوڕە شێخی سیاسەتباز کە کەمترین دیدی ئایندەیی لە سیاسەتدا نییە، بەڵکو تەنیا بۆ ئەمڕۆ دەژی و بۆ ڕەحەتکردنی دەروونی خۆی پێگەیەکی باڵای سیاسی لە ئەمڕۆدا دەخوازێت، لە ڕقی دژبەرەکانی چاو لە جیهانی مۆدێرنی دەرەکی دەکات، ئەوجا دەستەواژەی سکرتێری گشتی قبووڵ دەکات و بە شانازییەکی شارراوەوە بەسەر ناخی تەواو شێخانەی خۆیدا هەڵیدەواسێت. هەروەها: ئەندامانی ڕقاوی لەم حیزبدا لە ڕقی ئەندامانی ڕقاوی لەو حیزبدا کە لە ناوچەی نفوزی خۆیاندا هەراسانیان کردوون، پێداگری لە هەموو شتێکدا دەکەن و بەردەوام پەنجەیان لەسەر پەلەپیتکەی چەکە، حیزبی هەراسانکەریش تۆڵەی بەجێنەگەیاندنی ڕێککەوتنێکی نێوانیان و دۆڕاندنی دەنگەکانی خۆی لە حیزبی گڕۆز و شەقاوە دەکاتەوە، ئەویش بەوە کە لە ڕقدا دەچێتە چاوبازییەوە لەتەک ئەو پارتەی خێڵەکییەکاندا کە خۆی وەک مایەی نەهامەتییەکانی سەرجەم گەل دەیبینی. لێ ئەم بەدڕەوشە ڕقاوییە لای تاکەکەسانی سیاسەتکاریش لەگۆڕێیە: ئەمی خۆ گرێداو بە سیاسەتەوە لە ڕقی ئەوی خۆ گرێداو بە سیاسەتەوە گوڕدەبەستێتەوە. لە گشت لا مرۆڤی ڕقاوی لەژێر زەردەخەنەی وڵاتانی دراوسێوە کەوتۆتە هەڵپەی پۆست و دەرکەوتن: ئەم لە ڕقی ئەو دەچێتە پارتێکی دیاریکراوەوە، لێ ئەو لە ڕقی ئەم دەبێت بە ئەندامی پارتی دژبەر. ئەم لە ڕقی ئەوی مارکسی دەبێت بە وجودی، ئەم لە ڕقی هەردووکیان ناوی فەیلەسوفێک دەدۆزێتەوە هەر نەبیسترابێت. ئەم لە ڕقی نزیکترین مامۆستایانی هەڤاڵی دەبێت بە ئەندامی پارتێک تاکو پۆستی ڕاگری کۆلێژ بۆ خۆی مسۆگەر بکات، ئەو لە ڕقدا سەختتر دەکەوێتە مەرایی سەرانی پارتێک تاکو بە پۆستی سەرۆکی زانکۆ بگات.
لێ ئێمە بەڕاستی دەتوانێن ئەم بەدڕەوشە بگەیەنین بە ئاستی بێهودەیی (ئەد ئەبزوردوم) و ببێژین: ئەم لە ڕقی ئەو گۆشت ناخوات، ئەویش لە ڕقی ئەوێکی دی پاشەڵی بە سیلیکۆن زل دەکات؛ ئەو سمێڵ دەهێڵێتەوە، لێ ئەم لە ڕقی ئەو نەک سمێڵ، بەڵکو ڕیشیش دەتاشێت؛ ئەو لە ڕقی دراوسێکان خانووەکەی دەکات بە سێ قات، لێ براکەی لە ڕقی ئەو خانووەکەی لە بناغەوە تێکدەدات و یەکێکی نوێ هەڵدەچنێتەوە، هەروا لە ڕقیشدا کاشیی ئیتالیی تێدەگرێت. ئەم ڕانکوچۆغەی شاڵی هەورامی بەکرد دەدات، ئەو لە ڕقدا خۆی دەکات بە تەوێڵەدا و باشترین شاڵ دەکڕێت، ئەوجا لە نزیکی ئەوەوە دەیسووتێنێت. ئەم و ئەو کە لە ناخەوە ڕقیان لە یەکدییە، لە ڕقی ئەم و ئەوانی دی گۆڤارێک دادەمەزرێنن و تێیدا هزری بە ئارەبی خوێنراوەی ئەوروپی دەدەنەوە، لێ ئەم و ئەوی دیکەش لەو لاوە، لە ڕقی ئەوان گۆڤارێک بۆ خۆیان زیتدەکەنەوە. ئەم تەلارسازیی کۆنی ئیتالی دەدزێت، ئەو لە ڕقدا تازەترین تەلارسازیی دوبەیی کۆپی دەکات و تێکهەڵکێشی ڕێنیسانسی ئیتالیی دەکات... و هتد.
بە هەر حاڵ، مەهزەلەتر لەم مەهزەلە کوردییە ئێراقییە ئەوەیە، کە گەر کەسێک بە هەر یەکێکی ئەو ڕقاوییانە ببێژێت، گۆیا ئەوان نەخۆشن، ئەوا هەموویان نزیکەی هەمان وەڵام دەدەنەوە: ئەشهەدو ئاوایە. ئاخر کەسیان سەر بە نەخۆشەکان نییە! ئەوجا گەر مرۆ لێیان بپرسێت کە بۆچی ناتوانن بۆ خاتری ئایندەی زارۆکانیان کەمێک ژیان سەوز بکەن، بەڵکو بە پێچەوانەوە تەنانەت لە گوندەکانیش هەوای ژەهراوی هەڵدەمژن، ئەوا پێکڕا بە یەک دەنگی دلێر وەڵامدەدەنەوە: هەمووی خەتای مەسئولەکانە.
بە کورتی، ئەم بەدڕەوشە کوردییە خاڵسە پێکڕا لەتەک سەرجەم دەرهاویشتەکانیدا ئۆبژێکتی پرسی شۆڕشن، چونکە هەر تاکێکی ئەو دەڤەرەی کوردان خۆیان دەگرنەوە. ئاخر ئاشکرایە شۆڕشگێڕ لەو جیهانبینییە کوردییە خاڵسە و دەرهاویشتەکانییەوە سەر-هەڵ-دەدات، لێرەشدا چەندپاتی دەکەینەوە کە ئەو ڕەوشە هێندە ئاسان نایەتە گۆڕێ، وەک چۆن زۆر کەس بە سانایی پێشبینیی دەکەن[1]!
-ماویەتی –
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,900 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | "کوردستانپۆست" 28.04.2019
[2] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ده‌نگه‌كان 29.04.2019
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 28-04-2019 (5 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: تورکیا
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: فەلسەفە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: کۆمەڵناسی
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( نالیا ئیبراهیم ) ل: 22-09-2019 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 22-09-2019 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 22-09-2019 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 1,900 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,725
وێنە 106,333
پەرتوک PDF 19,228
فایلێن پەیوەندیدار 96,805
ڤیدیۆ 1,358
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.657 چرکە!