پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,723
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
چارەنوسی مرۆڤایەتی ڕادەستی کۆمپانیا و سەرمایەدارەکان کراوە
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي1
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چارەنوسی مرۆڤایەتی ڕادەستی کۆمپانیا و سەرمایەدارەکان کراوە

چارەنوسی مرۆڤایەتی ڕادەستی کۆمپانیا و سەرمایەدارەکان کراوە
هیوا عومەر، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان لەم گفتوگۆیەدا تیشک دەخاتەسەر هەلومەرجی هەنوکەیی و ڕۆڵی چەپ لە ئێستادا و هەوڵی لایەنەچەپەکان بۆ کاری هاوبەش.
پێویستی کاری هاوبەشی چەپ چییە لەمرۆدا ؟
پرسیارێکی گرنگەو پێویستی بە تۆزێک وەستان هەیە لەو بارەیەوە، چونکە کاتێک قسە لەبارەی کاری هاوبەشی چەپ دەکەین پێش ئەوە دەبێت لەبارەی پێویستی ئایدیا و پرۆژەی واقعی چەپ قسە بکەین. پرۆژەی چەپ پرۆژە و خەونێکی ئیرادەگەرییانە نییەن، بەڵکو پرۆژەیەکە واقیع فەرزی دەکات. فکری سۆسیالیستی دەربڕی واقیعێکی ماتریالیستی مێژووییە.
لێرەدا پێویستمان بەوە هەیە تۆزێک بوەستین و سەیری هەلومەرجی دروستکراو (واقیع) ی ئەمرۆمان بکەین. ئێمە لە چ دۆخێکداین لەم چەند دەییەی ڕابردوو چی دەبینین، چی گۆراوە، گۆراوەکان چین و لێکەوتیان چی بووە لەسەر هێڵە گەرمەکانی ژیانمانەوە.
بۆ ئەوەی زۆر واقعی بین و خوێنەری کوردستان بە باشی تێمان بگات لە سەر کوردستان تۆزێک هەڵوەستەدەکەین لە بارەی چی و چیەتی گۆراوەکان.
لەماوەی دە ساڵی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ و هەنگاو بەهەنگاو دەسەڵات خۆی لەبەرپرسیارێتییەکانی بەرانبەر ژیانی هاووڵاتییان دەدزێتەوە، کە خۆی لە بێ بایەخکردنی کەرتی گشتی و کەمکردنەوە و نەهێشتنی خزمەتگوزارییەکانی کەرتەکانی ئاو و کارەبا و تەندروستی و پەرەوەردە و خزمەتگوزارییەکانی تری ڕۆژانە هتد دەبینێتەوە... لەوەش ترسناکتر ڕۆژانە ڕسوماتەکانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و خوێندنی باڵا و شارەوانی و زۆربەی کەرتەکانی تری حکوومەت لەسەر هاووڵاتیان بە پارەی خەیاڵی زیاد دەکرێت. حکوومەت جگە لەوەی خۆی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە ژیانی جڤاکی دەدزێتەوە لەوەش خراپتر پارەی ڕسوماتەکان و باج لەسەر هاووڵاتییان بە ئاستی خەیاڵی زیاد دەکات، ئەوەی دەگوزەری سیاسەتێکە پێ بە پێ جێبەجێ دەکرێت تا هەموو جومگەکانی حکوومەت و کەرتی گشتی دەگرێتەوە و تا تەواوکردنی دیزانێکی تایبەت بە حکومرانی نیولیبرالیزم ناوەستێت، لێرەدا دەسەڵات دەبێتە بار و مشەخۆر بەسەر کۆمەڵگا.
فرۆشتن و هەراجکردنی کەرتی گشتی و ماڵی گشتی بۆ کەرتی تایبەت و سەرمایەدارەکان کە خۆی لە کەرتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵاو تەندورستی و کارەباو پارکەکان و خزمەتگوزارییە ڕۆژانییەکان و تەنانەت سەیرکردنی تیڤییەکان ئەمانە لە خۆیانەوە نەگۆراوان سیاسەتێکی دیاری کراو بۆ بەرژەوەندی کۆمینەیەک دیزانی دەکات.
پرسیارێک ڕووبەروومان دەبێتەوە ئەو گۆراوانە کاریگەرییەکانی چی بووە لەسەرمان لە ڕابردوو لە ئێستادا لە داهاتووچیمان بەسەر دەهێنێت؟ دەکرێت ئەوا بژین، ژیانێک ئەوەی پارەی هەبێت خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی و خوێندن هتد.. دەبێت ئەوەی نەی بێت تەنانەت خزمەتگوزارییە سەرەتایییەکانیشی نابێت.
ئەم مۆدێلە لە حوکمرانی (بەتاکێتیکردنی هەموشتێک) لە خۆشگوزەرانی و ژیان، تا سەر ئێسقان نامۆراڵی و هیچگەراییە و دژ بە سروشتی مۆرییمانە. بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری و هەژاری و نەخۆشییە درێژخانەکان و دابەزینی ئاستی ناوەندی تەمەن دابڕاونیە لە لێکەوتەی نیولیبرالیزم.
رۆژ لە دوای ڕۆژ ئەم سیستمە زیاتر مرۆڤایەتی دەهاڕێت نەک لەسەر ئاستی لۆکاڵی بەتەنیا بەڵکو لە سەر ئاستی جیهانیش کۆمەڵگای مرۆڤایەتی و ئەم هەسارەیە ڕووبەرووی تەنگژەی گەورە دەبێتەوە. ئەم تەنگژانە قەدەرنەبوو ڕووبەروومان ببێتەوە، بەڵکو وەک دەرئەنجامێک دێتەپێشەوە، لەوەها دۆخێکدا جگە لە بەرەنگاری بژاردەی ترمان نییە. لە کاتێکدا باسی ڕۆڵی چەپ دەکەین ئەمرۆ سەرمایەداری چۆتە قۆناغێکی ئەوەندە مەترسیدار کە بەردەوامبونی یەکسانە بە قلیشانەوەی زیاتری ماف و پێداویستییەکانی مرۆڤ، تەنانەت ئەوانەی لە ڕابردووش لە ڕێگای تێکۆشان و کاریگەری بلۆکی سۆسیالیستی لە مافی بیمە کۆمەڵایەتییەکان بەگشتی و کاتژمێری کار و هەلومەرجی کار بەدەستهاتوون لە ژێر هەڕەشەو مەترسیدان.
لەو چوارچێوەیەدا ڕۆڵی دەوڵەت تەنها لە ئاستی پاسەوانی ماوەتەوە وەک دوا قۆناغی گەشەکردنی خۆی ڕووبەرووی دۆخی بە بنبەست بوون هاتووە. لەم چەرخەدا چارەنوسی مرۆڤایەتی ڕادەستی کۆمپانیا و سەرمایەدارەکان کراوە، کە ڕۆڵی دەوڵەت جگە لە پاسەوانی بەرژەوەندییەکانی ئەوان هیچیتر نییە.. ئەمەش وایکرد ڕێژەی هەژاری زیاتر بێت و سەرمایە زیاتر (چربێتە) وە لە دەستی کەمیەنەیەکی کەمتر.
خوێدنەوەی کتێبەکەی لینین لەمڕۆدا (الإمبریالیە، أعلی مراحل الرأسمالیە) هاوکاریمان دەکات لە تێگەیشتن لە فۆرمی تازەی ئیمپریالیزمی سەرمایەداری، کە ئەمڕۆ خۆی لە پرۆژەی ئابووریی نیولیبراڵیزم، ئەوەش لە ڕێگەی قەرزەکانی بانکی جیهانییەوە و ڕاسپاردەکانی ئەم دامەزراوە ئایدۆلۆژییە بۆ دورستکردنی سیفەتی پاش#کۆیە#تی بۆ ئەو دەوڵەتانە. ئیمپریالیزم بە واتا مۆدێرنەکەی قۆناغێکی مێژووییە کە ئەویش بریتییە لە باڵاترین قۆناغی سەرمایەداریی. ئەمە دەربڕینی ئەو ڕاستییەیە کە گەشەکردنی هێزە بەرهەمهێنەکان بۆ ئەو خاڵە گەشەیان کردووە بەربەستەکانی سنوری نەتەوەیی و نیشتیمانیی ببرێت و بەڕووی بازرگانیی و ئابووریی جیهانییدا بکرێنەوە، بەڵام ئەو کرانەوەیە بێ سنورە بواری ئازادانەی هێزی کار ناگرێتەوە تەنها لەچوارچێوەیەکی دیاری کراونەبێت کە ئەمرۆ جۆرێک لە کۆیلایەتی تازەی بۆ کرێکاران دروستکردوە. ڕاپۆرتەکانی دەزگا فەرمییەکان هەرێمی کوردستان لەمساڵدا ئەوە دووپاتدەکەنەوە کە کرێکارانی هاتوو(بیانی)وەک کۆیلە مامڵەیان پێوە دەکرێت.
لە ڕۆژگاری لینیندا، ئیمپریالیزم هەژموون و باڵادەستیی خۆی لە ڕێگەی دەسەڵاتی ڕەق، سەربازیی پیادە دەکرد. بەڵام لە ئێستادا بە میکانزمێکی نەرم لە ڕێگەی بانکە جیهانییەکان، فەرمانڕەوایی جیهان دەکات. پەرەسەندنی دیاردەی جەنگ و کاولکاری و قەیرانەکانی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دواتر دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی زلهێزەکانی جیهان بەبیانوی پێدانی قەرز لە ڕێگای بانکی نێودەوڵەتی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی کە ئامانجی سەرەکی گۆڕینی پەیکەری ئابوری و گۆڕینی هاوکێشەی جوگرافیای قەیرانەکانی ناوەندە سەرماریەدارییەکانە لە ئەمریکاو ئەوروپادا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەراست، دابراونیە لە پرۆژەی ئیمپریالیزم و نیولیبرالیزم.
بیرخستنەوەی بەشێک لەو داتایانەی کە ڕێکخراوەکان ساڵانە لەبارەی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ و هەڵکشانی جیاوازییە چینایەتییەکان دەیخەنەروو هاوکاریمان دەکات دەقیقتر دۆخەکە ببین.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەم ساڵی ڕێکخراوی ئۆکسفام سەروەت و سامانی تەنها (26)کەس لە ملیاردێرەکانی جیهان، هاوتایە بە سەروەت و سامانی (3800) ملیۆن کەسی هەرە هەژاری جیهان، واتا نیوەی ژمارەی دانیشتوانی جیهان. ساڵی 2018 سەروەت و سامانی (42) ملیاردێر یەکسانبوو بە سەروەت و سامانی 3,8 ملیار مرۆڤی هەژار لە جیهاندا. پرسیارێک دێتەپێشەوە دەکرێت تابلۆی ژیان ئاوابێت ؟ ئایدیا و کاری چەپ لێرەدا دەبێتە پێویستییەکی مێژوویی. ئەمەش تەنها لە ڕێگای سەر ڕێگاخستنی نارەزایەتییە جەماوەرییەکان و تێکۆشانی جادەنییە بەڵکو لە پاڵ ئەوەشدا پێشکەشکردنی پرۆژەی بەدیلە بۆ دانان و جێگیرکردنی پایەکانی سیستەمێکی سۆسیالیستی دژ بەم مۆدێلە لە حوکمرانی. کاری هاوبەشی چەپ لەمرۆدا لە هەمووکات زیاتر خۆی فەرز دەکات بارێکی بابەتی هاتۆتە پێشەوە کە لە ڕووی خودییەوە بەر پرسیارەتی زیاتر و گرانتر لەسەر شانی هێزە چەپەکان دروست دەکات.
ئەنجامی کۆبونەوەکان چی بوو، بۆچی تا ئێستا بەرنامەی کاری هاوبەشی چەپەکانی کوردستان نەنوسراوەتەوە یاخود هیچ وادەیەکی دیاریکراو هەیە بۆ کاتی ڕاگەیاندنی؟
لەو چەند کۆبونەوەی ئەنجاماندا بێ بەرهەم نەبوو، لە هەمووگرنتر ئەوەیە ئێمەی هێز و لایەن و کەسیاتییە چەپەکان بە باشی درک بەو واقیعە خراپەدەکەین، لەوەش تێگەیشتوین تاکتیکی تێکۆشان زۆرە هەندێک جار واقیعی تازە لەگەڵ خۆیدا تێکۆشانی تازە بە تاکتیکی سیاسی نوێ دێنێتەکایەوە، باوەرێک دروستبووە بۆ (بەیەکەوە کارکردن) جا ناوی ئەو کارکردنە هەرچییەکە گرنگ نییە ئەوە گرنگە ئێمە بەیەکەوە کاربکەین، بەر پرسیارەتییەکە زۆر گران و گەورەیە. هاوڵاتیانی کوردستان ئەوە چەندین جارە لە غیابی ئێمە هێزە ڕاستڕوەکان بە فۆرمی جیاواز تاقی دەکەنەوە و دواتر متمانەیان لێوەردەگرنەوە، خەریکە ئەو ڕاستییە دەربکەوێت سیاسەت و حکومرانی ئیتلافی ڕاستڕەوی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن بەبنبەست گەیشتوە، قەیرانەکان لە منداڵدانی ئەوانەوە دێنەدەرەوە، ململانێی ساختەی نێوانیان و گۆرینی فیگەرەکانی ناو دەسەڵاتیشیان تەنها بۆ سەرقاڵکردنمانە و هیچ لە دۆخەکە ناگۆرێت وەک نەیگۆڕی.
ئێمە ڕاستە هێشتا چوارچێوی کاری هاوبەشمان وەک دروستکردنی ناوەندێک دانەناوە، بەڵام لە هەمووی گرنگتر دەستمان کردوە بە کاری کرداری هاوبەش، ئەوەش بۆ خۆی جەوهەری مەسلەکەیە، لەم ڕۆژانەشدا زیاتری ئەوە دەبینن. کارکردن لەسەر دۆسییە گرنگەکانی ژیانی کرێکاران و زەحمەتکێشان و دابینکردنی بیمە کۆمەڵایەتییەکان و داکۆکیکردن لە بابەتە نیشتیمانییەکان و هێنانەکاییەی دەستورێکی مەدەنی سیکۆلار و ڕووبەرووبونەوەی سیاساتی ئابوری و حکومەت لەو دۆسییە هەرە لە پێشانەن دەستمانکردوە بەکارکردن لەسەری هاوکات ئەنجامدانی کاری هەرەوەزی بەتایبەت لە ئەزمونی خانیقینەوە دەستمانپێکردوە و لە شوێنەمانی تریش خەریکی ئامادەکارین وەک پرنسیپێکی کۆمەڵگایەکی هاریکاری سۆسیالیستی لە پێناو گەرانەوەی زیاتر بۆ ئیرادەی هاریکاری و یەکگراتن وەک پرنسیپێکی سۆسیالیستی جێگای ئومێدێکی گەورەیە، لەو بارەیەوە ڕۆڵی هاورێیان و دانیشتوانی #خانەقین# بە گشتی بە تایبەتی هاورێ سەلام جێگای تەقدیری زۆرن.
لێکنزیک بوونەوەی چەپ و دروستکردنی بەرەیەکی هاوبەش لەم دۆخەی کوردستان تاچەند پێویستییە و دەتوانێت چی بکات؟
بێگۆمان کاری هاوبەش زۆریش پێویستە لەمرۆدا، لینین دەڵێت هەندێک جار مێژوو پێویستی بە (دفعەیەک) تەکانێک هەیە. والاپێویست دەکات هێزە چەپەکان بەتایبەت لەم ناو چەیە بە دیدێکی فراوان سەیری ئەرکیان بکەن، ئەرکانێک کە هەندێک جار جیاوازو فراوانترە لە ئەرکی چەپێکی ڕۆژ ئاوایی، ئەم لێکنزیک بونەوەیە بەغیابی دیدێکی فروان بە باشی دروست نابێت، ناکرێت بریاری پێش وەختەمان هەبێت و ڕەچەتەیەکی ئامادەکراومان هەبێت.
لە ناو واقیعی تێکۆشاندان زۆر شت هەیە ڕوون دەبێتەوەن هاوکات واقعی تازە پێویستی بە تێگەیشتنی تازەش هەیە. منهەجیەتی ماتریالیزمی دیالێکتیکی لە خوێندنەوە و کردنەوەی گرێکانی نێو پرۆسەی گەشەی مێژوودایە.
مارکسیزم تێگەیشتن و تاقیکرنەوە و خوێندنەوەی شتەکان نییە لە دۆخی وەستاندا، بەڵکو لە دۆخی بزاوت و جولەی ژیاندایە. ئەگەر مەنهەجیەت بەکار نەهێنین لە فکردا ئەوە تێکست هەمیشە دیاری کراوە، بەڵام واقیع و پێویستییەکان فراونترو نا کۆتایی ترە، ڕووداوە مێژووییەکان وەستاو نین، هەرچەندە پەرەسەندن و ئەو نەوەستانە مانای ئەوە ناگەینێت کە شتەکان لە ئاستی نزمەوە بۆ بەرز هاتوون. وەکو لینین فێرمان دەکات ژیان و کۆمەڵگا بەشێوەی دیالەکتیکی گەشە دەکەن نەک بە پێچەوانەکەی، بە دەقیقتر بۆ وەڵامی پرسیارەکەت بەلێ کاری بەیەکەوەیی پێویستەو گرنگە لەم قۆناغە، مسلەی (بەرەش) ئارەزمانە، بەڵام هەندێک جار ئەوەی تۆی ئەوێت ڕەنگە ئەوە نەبێت، بەڵام کاری بەیەکەوەیی زۆر پێویستە نەک لەبەر ئەوەی ئارەزووی دەکەین بەڵکو ئەوە بۆتە پێویستییەکی خودی بۆ ئەو بارە بابەتییەی هاتۆتە کایەوە. ئەولێک نزیک بونەوەیە دەتوانێ زۆر شت بکات، کردنی ئەو شتانەش ئایدیا و پشودرێژی و خبرەی سیاسی و قبوڵکردنی یەکتری پێویستە، ئێمە کاتمان پێویستە بۆ کەلەکەبونی زیاتر و ئەزمونکردنی زیاتری کاری هاوبەشی چەپ وبینینی لێکەوتەکانی لەسەر ژیانی جڤاکی. هەردوو ئەزمونی سیاساتی پراکماتیکی چەپ کە زۆر نزیکی کردەوە لە ڕاست لەگەڵ ئەزمونی خۆ پارێزی و پەرگیری لە کۆمەڵگا ئەنجامیان نەبوو، ئیتر چەپ دەبێت بەیەکەوە و ڕوو لە کۆمەڵگا دەتوانێت زۆر شت بکات.
چەپ و کۆمۆنیستەکان دەتوانن خۆیان وەک بەدیل تەرح بکەن و خەباتی چینایەتی پەرەپێبدەن دژ بە دۆخی دروستکراو و سیاساتی بەتایبەتیکردن؟
بێگۆمان خەباتی چەپ خەباتێکە دژ بە کۆمەڵگای چینایەتی دروستکراو، ئەوە ئەرک و بەهانەی وجودی چەپە لە واقیعدا. ئەو تێکۆشانەش پێویستی بە ڕوونکردنەوە و وردکردنەوە هەیە بۆ ئەوەی بتوانیت کار لە واقیع بکات و ببێتە پرۆژەیەکی کۆمەڵگایی و لە ئاستی نوخبەوەیەت دەربچێت و قەتیس نەکرێت لە دروشمی ڕادیکاڵانە، بۆ دۆخی ئەمڕۆی کوردستان دەبێت لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی فراوان لە ئاستی سیاسی ئابوری و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری ڕووبەرووی سیاساتی نیولیبرالیزم و ئەو دەستدرێژیانە ببینەوە کە دەکرێتەسەرە ماڵی گشتی و کەرتی گشتی، لەپاڵ ئەوەشدا نابێت پرۆژەی بەدیلمان نەبێت بۆ دانانی پایەکانی کۆمەڵگایەکی سۆسیالیستی. خۆ تەرحکردن وەک بەدیل پێویستی بە پرۆژە و بەرنامەی واقعی هەیە، نابێت نزیکی گوتاری پۆپۆلیستیش بکەوینەوە وەک ئەوەی ئۆپۆزسیۆنی ڕاستڕە و دەسەڵاتیش پۆپۆلیستانە مامڵەیان لەگەڵ نارەزایەتییە جەماوەرییەکانکرد کە دواجار ئەو گوتارە کاریگەری خراپی لەسەر نارەزایەتییە کۆمەڵایەتییەکان و ئەنجامەکەی کرد، ئێستا ئێمە ڕووبەرووی لێکەوتەکانی دەبینەوە کە جۆرێک لە نائومێدی لای جەماوەر دروستکردوە بۆ گۆرانکاریکردن و بەشداری سیاسی[1].
ئەم بابەتە 1,634 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ڕێگای كوردستان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-09-2019 (5 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 22-09-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-09-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-09-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,634 جار بینراوە
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,723
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.219 چرکە!