Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
نووسینی: میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی
بەشی یەکەم چاپی دووەم سلێمانی
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
ئاکۆ محەمەد
ساڵی 2000 بوو، زۆرنەبوو بە یەکجاری لە ئەوروپا گەڕابووەوە بۆ کوردستان. کە لە گوندی وەڵزێی شارۆچکەی چۆمان بەسەر بەرزاییەکان دەکەوت، پێمگوت ئەوبەسەرکەوتنەت هیچ نیشانەیەکی ئەوەی تێدا نییە کە
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
📕 خەرمانەی من
ئەحمەد کامەران
2020
📕 خەرمانەی من
📕 فەرمانبەر ماف و ئەرکەکانی
دیندار حوسێن ئەحمەد دەرگەڵەیی [1]
📕 فەرمانبەر ماف و ئەرکەکانی
📕 ئەو ڕۆژانەی لە باڵی پەپولە دەچن
شیعر
بەندی عەلی
2020 سلێمانی [1]
📕 ئەو ڕۆژانەی لە باڵی پەپولە دەچن
📕 شیکاری سوات SWOT بۆ کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان
ئەنوەر کەریم
2020
📕 شیکاری سوات SWOT بۆ کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان
📕 لێکۆڵینەوەیەکی ئاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 لێکۆڵینەوەیەکی ئاڵ
📕 ئەربیل
کارزان رەحمان
2020
📕 ئەربیل
📕 حەقیقەتی مامۆستا جاسم کەرکووکی
ئامادەکردن و کۆکردنەوەی: سالار ئەحمەد نەوجۆڵی
2020
📕 حەقیقەتی مامۆستا جاسم کەرکووکی
👫 مەریوان نوری حەمدی
مەریوان نوری حەمدی ساڵی 1962 لە گەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی لە دایک بووە و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیشی هەر لەو شارە تەواوکردووە. ساڵی 1979 پەیوەندی کردووە بە شانەکانی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان لە
👫 مەریوان نوری حەمدی
📕 هونەری ژیانکردن لە بەشی ناوخۆیی
سەلام حەسەن
2020
📕 هونەری ژیانکردن لە بەشی ناوخۆیی
📕 چۆن بووم بە فەیلەسوف؟
بەختیار مام حەمید
2020
📕 چۆن بووم بە فەیلەسوف؟
📕 مرواری تاقانە
نووسینی: توانا ئەمین [1]
📕 مرواری تاقانە
📝 بزوتنەوەی گۆڕان: یادەوەری قادر حاجی عەلی بەرزرادەگرین
دەقی راگەیاندراوەکەی گۆڕان:
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ئەمرۆ سێشەمە قادر حاجی عەلی، سەرکردەی هەڵکەوتو و نیشتمانپەروەر و یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان بەهۆی نەخۆشی لە شاری سلێمانی، کۆچی دوای
📝 بزوتنەوەی گۆڕان: یادەوەری قادر حاجی عەلی بەرزرادەگرین
👫 کەسایەتییەکان
سەڵاح رەوف
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد ئەمین هەورامانی
👫 کەسایەتییەکان
فاتمە سەعید حەفید
👫 کەسایەتییەکان
دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
👫 کەسایەتییەکان
سۆنیا شێرزاد حەسەن
📖 چارەنوسی مرۆڤایەتی رادەستی کۆمپانیا و سەرمایەدارەکان کراوە | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

چارەنوسی مرۆڤایەتی رادەستی کۆمپانیا و سەرمایەدارەکان کراوە
هیوا عومەر، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان لەم گفتوگۆیەدا تیشک دەخاتەسەر هەلومەرجی هەنوکەیی و رۆڵی چەپ لە ئێستادا و هەوڵی لایەنەچەپەکان بۆ کاری هاوبەش.
پێویستی کاری هاوبەشی چەپ چییە لەمرۆدا ؟
پرسیارێکی گرنگەو پێویستی بە تۆزێک وەستان هەیە لەو بارەیەوە، چونکە کاتێک قسە لەبارەی کاری هاوبەشی چەپ دەکەین پێش ئەوە دەبێت لەبارەی پێویستی ئایدیا و پرۆژەی واقعی چەپ قسە بکەین. پرۆژەی چەپ پرۆژە و خەونێکی ئیرادەگەرییانە نییەن، بەڵکو پرۆژەیەکە واقیع فەرزی دەکات. فکری سۆسیالیستی دەربڕی واقیعێکی ماتریالیستی مێژووییە.
لێرەدا پێویستمان بەوە هەیە تۆزێک بوەستین و سەیری هەلومەرجی دروستکراو (واقیع) ی ئەمرۆمان بکەین. ئێمە لە چ دۆخێکداین لەم چەند دەییەی رابردوو چی دەبینین، چی گۆراوە، گۆراوەکان چین و لێکەوتیان چی بووە لەسەر هێڵە گەرمەکانی ژیانمانەوە.
بۆ ئەوەی زۆر واقعی بین و خوێنەری کوردستان بە باشی تێمان بگات لە سەر کوردستان تۆزێک هەڵوەستەدەکەین لە بارەی چی و چیەتی گۆراوەکان.
لەماوەی دە ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان رۆژ لەدوای رۆژ و هەنگاو بەهەنگاو دەسەڵات خۆی لەبەرپرسیارێتییەکانی بەرانبەر ژیانی هاووڵاتییان دەدزێتەوە، کە خۆی لە بێ بایەخکردنی کەرتی گشتی و کەمکردنەوە و نەهێشتنی خزمەتگوزارییەکانی کەرتەکانی ئاو و کارەبا و تەندروستی و پەرەوەردە و خزمەتگوزارییەکانی تری رۆژانە هتد دەبینێتەوە... لەوەش ترسناکتر رۆژانە رسوماتەکانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و خوێندنی باڵا و شارەوانی و زۆربەی کەرتەکانی تری حکوومەت لەسەر هاووڵاتیان بە پارەی خەیاڵی زیاد دەکرێت. حکوومەت جگە لەوەی خۆی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە ژیانی جڤاکی دەدزێتەوە لەوەش خراپتر پارەی رسوماتەکان و باج لەسەر هاووڵاتییان بە ئاستی خەیاڵی زیاد دەکات، ئەوەی دەگوزەری سیاسەتێکە پێ بە پێ جێبەجێ دەکرێت تا هەموو جومگەکانی حکوومەت و کەرتی گشتی دەگرێتەوە و تا تەواوکردنی دیزانێکی تایبەت بە حکومرانی نیولیبرالیزم ناوەستێت، لێرەدا دەسەڵات دەبێتە بار و مشەخۆر بەسەر کۆمەڵگا.
فرۆشتن و هەراجکردنی کەرتی گشتی و ماڵی گشتی بۆ کەرتی تایبەت و سەرمایەدارەکان کە خۆی لە کەرتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵاو تەندورستی و کارەباو پارکەکان و خزمەتگوزارییە رۆژانییەکان و تەنانەت سەیرکردنی تیڤییەکان ئەمانە لە خۆیانەوە نەگۆراوان سیاسەتێکی دیاری کراو بۆ بەرژەوەندی کۆمینەیەک دیزانی دەکات.
پرسیارێک رووبەروومان دەبێتەوە ئەو گۆراوانە کاریگەرییەکانی چی بووە لەسەرمان لە رابردوو لە ئێستادا لە داهاتووچیمان بەسەر دەهێنێت؟ دەکرێت ئەوا بژین، ژیانێک ئەوەی پارەی هەبێت خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی و خوێندن هتد.. دەبێت ئەوەی نەی بێت تەنانەت خزمەتگوزارییە سەرەتایییەکانیشی نابێت.
ئەم مۆدێلە لە حوکمرانی (بەتاکێتیکردنی هەموشتێک) لە خۆشگوزەرانی و ژیان، تا سەر ئێسقان نامۆراڵی و هیچگەراییە و دژ بە سروشتی مۆرییمانە. بەرزبوونەوەی رێژەی بێکاری و هەژاری و نەخۆشییە درێژخانەکان و دابەزینی ئاستی ناوەندی تەمەن دابڕاونیە لە لێکەوتەی نیولیبرالیزم.
رۆژ لە دوای رۆژ ئەم سیستمە زیاتر مرۆڤایەتی دەهاڕێت نەک لەسەر ئاستی لۆکاڵی بەتەنیا بەڵکو لە سەر ئاستی جیهانیش کۆمەڵگای مرۆڤایەتی و ئەم هەسارەیە رووبەرووی تەنگژەی گەورە دەبێتەوە. ئەم تەنگژانە قەدەرنەبوو رووبەروومان ببێتەوە، بەڵکو وەک دەرئەنجامێک دێتەپێشەوە، لەوەها دۆخێکدا جگە لە بەرەنگاری بژاردەی ترمان نییە. لە کاتێکدا باسی رۆڵی چەپ دەکەین ئەمرۆ سەرمایەداری چۆتە قۆناغێکی ئەوەندە مەترسیدار کە بەردەوامبونی یەکسانە بە قلیشانەوەی زیاتری ماف و پێداویستییەکانی مرۆڤ، تەنانەت ئەوانەی لە رابردووش لە رێگای تێکۆشان و کاریگەری بلۆکی سۆسیالیستی لە مافی بیمە کۆمەڵایەتییەکان بەگشتی و کاتژمێری کار و هەلومەرجی کار بەدەستهاتوون لە ژێر هەڕەشەو مەترسیدان.
لەو چوارچێوەیەدا رۆڵی دەوڵەت تەنها لە ئاستی پاسەوانی ماوەتەوە وەک دوا قۆناغی گەشەکردنی خۆی رووبەرووی دۆخی بە بنبەست بوون هاتووە. لەم چەرخەدا چارەنوسی مرۆڤایەتی رادەستی کۆمپانیا و سەرمایەدارەکان کراوە، کە رۆڵی دەوڵەت جگە لە پاسەوانی بەرژەوەندییەکانی ئەوان هیچیتر نییە.. ئەمەش وایکرد رێژەی هەژاری زیاتر بێت و سەرمایە زیاتر (چربێتە) وە لە دەستی کەمیەنەیەکی کەمتر.
خوێدنەوەی کتێبەکەی لینین لەمڕۆدا (الإمبریالیە، أعلی مراحل الرأسمالیە) هاوکاریمان دەکات لە تێگەیشتن لە فۆرمی تازەی ئیمپریالیزمی سەرمایەداری، کە ئەمڕۆ خۆی لە پرۆژەی ئابووریی نیولیبراڵیزم، ئەوەش لە ڕێگەی قەرزەکانی بانکی جیهانییەوە و ڕاسپاردەکانی ئەم دامەزراوە ئایدۆلۆژییە بۆ دورستکردنی سیفەتی پاشکۆیەکۆیەتی بۆ ئەو دەوڵەتانە. ئیمپریالیزم بە واتا مۆدێرنەکەی قۆناغێکی مێژووییە کە ئەویش بریتییە لە باڵاترین قۆناغی سەرمایەداریی. ئەمە دەربڕینی ئەو ڕاستییەیە کە گەشەکردنی هێزە بەرهەمهێنەکان بۆ ئەو خاڵە گەشەیان کردووە بەربەستەکانی سنوری نەتەوەیی و نیشتیمانیی ببرێت و بەڕووی بازرگانیی و ئابووریی جیهانییدا بکرێنەوە، بەڵام ئەو کرانەوەیە بێ سنورە بواری ئازادانەی هێزی کار ناگرێتەوە تەنها لەچوارچێوەیەکی دیاری کراونەبێت کە ئەمرۆ جۆرێک لە کۆیلایەتی تازەی بۆ کرێکاران دروستکردوە. راپۆرتەکانی دەزگا فەرمییەکان هەرێمی کوردستان لەمساڵدا ئەوە دووپاتدەکەنەوە کە کرێکارانی هاتوو(بیانی)وەک کۆیلە مامڵەیان پێوە دەکرێت.
لە ڕۆژگاری لینیندا، ئیمپریالیزم هەژموون و باڵادەستیی خۆی لە ڕێگەی دەسەڵاتی رەق، سەربازیی پیادە دەکرد. بەڵام لە ئێستادا بە میکانزمێکی نەرم لە رێگەی بانکە جیهانییەکان، فەرمانڕەوایی جیهان دەکات. پەرەسەندنی دیاردەی جەنگ و کاولکاری و قەیرانەکانی شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دواتر دەستێوەردانی راستەوخۆی زلهێزەکانی جیهان بەبیانوی پێدانی قەرز لە رێگای بانکی نێودەوڵەتی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی کە ئامانجی سەرەکی گۆڕینی پەیکەری ئابوری و گۆڕینی هاوکێشەی جوگرافیای قەیرانەکانی ناوەندە سەرماریەدارییەکانە لە ئەمریکاو ئەوروپادا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست، دابراونیە لە پرۆژەی ئیمپریالیزم و نیولیبرالیزم.
بیرخستنەوەی بەشێک لەو داتایانەی کە رێکخراوەکان ساڵانە لەبارەی رەوشی مافەکانی مرۆڤ و هەڵکشانی جیاوازییە چینایەتییەکان دەیخەنەروو هاوکاریمان دەکات دەقیقتر دۆخەکە ببین.
بەپێی راپۆرتی ئەم ساڵی رێکخراوی ئۆکسفام سەروەت و سامانی تەنها (26)کەس لە ملیاردێرەکانی جیهان، هاوتایە بە سەروەت و سامانی (3800) ملیۆن کەسی هەرە هەژاری جیهان، واتا نیوەی ژمارەی دانیشتوانی جیهان. ساڵی 2018 سەروەت و سامانی (42) ملیاردێر یەکسانبوو بە سەروەت و سامانی 3,8 ملیار مرۆڤی هەژار لە جیهاندا. پرسیارێک دێتەپێشەوە دەکرێت تابلۆی ژیان ئاوابێت ؟ ئایدیا و کاری چەپ لێرەدا دەبێتە پێویستییەکی مێژوویی. ئەمەش تەنها لە رێگای سەر رێگاخستنی نارەزایەتییە جەماوەرییەکان و تێکۆشانی جادەنییە بەڵکو لە پاڵ ئەوەشدا پێشکەشکردنی پرۆژەی بەدیلە بۆ دانان و جێگیرکردنی پایەکانی سیستەمێکی سۆسیالیستی دژ بەم مۆدێلە لە حوکمرانی. کاری هاوبەشی چەپ لەمرۆدا لە هەمووکات زیاتر خۆی فەرز دەکات بارێکی بابەتی هاتۆتە پێشەوە کە لە رووی خودییەوە بەر پرسیارەتی زیاتر و گرانتر لەسەر شانی هێزە چەپەکان دروست دەکات.
ئەنجامی کۆبونەوەکان چی بوو، بۆچی تا ئێستا بەرنامەی کاری هاوبەشی چەپەکانی کوردستان نەنوسراوەتەوە یاخود هیچ وادەیەکی دیاریکراو هەیە بۆ کاتی راگەیاندنی؟
لەو چەند کۆبونەوەی ئەنجاماندا بێ بەرهەم نەبوو، لە هەمووگرنتر ئەوەیە ئێمەی هێز و لایەن و کەسیاتییە چەپەکان بە باشی درک بەو واقیعە خراپەدەکەین، لەوەش تێگەیشتوین تاکتیکی تێکۆشان زۆرە هەندێک جار واقیعی تازە لەگەڵ خۆیدا تێکۆشانی تازە بە تاکتیکی سیاسی نوێ دێنێتەکایەوە، باوەرێک دروستبووە بۆ (بەیەکەوە کارکردن) جا ناوی ئەو کارکردنە هەرچییەکە گرنگ نییە ئەوە گرنگە ئێمە بەیەکەوە کاربکەین، بەر پرسیارەتییەکە زۆر گران و گەورەیە. هاوڵاتیانی کوردستان ئەوە چەندین جارە لە غیابی ئێمە هێزە راستڕوەکان بە فۆرمی جیاواز تاقی دەکەنەوە و دواتر متمانەیان لێوەردەگرنەوە، خەریکە ئەو راستییە دەربکەوێت سیاسەت و حکومرانی ئیتلافی راستڕەوی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن بەبنبەست گەیشتوە، قەیرانەکان لە منداڵدانی ئەوانەوە دێنەدەرەوە، ململانێی ساختەی نێوانیان و گۆرینی فیگەرەکانی ناو دەسەڵاتیشیان تەنها بۆ سەرقاڵکردنمانە و هیچ لە دۆخەکە ناگۆرێت وەک نەیگۆڕی.
ئێمە راستە هێشتا چوارچێوی کاری هاوبەشمان وەک دروستکردنی ناوەندێک دانەناوە، بەڵام لە هەمووی گرنگتر دەستمان کردوە بە کاری کرداری هاوبەش، ئەوەش بۆ خۆی جەوهەری مەسلەکەیە، لەم رۆژانەشدا زیاتری ئەوە دەبینن. کارکردن لەسەر دۆسییە گرنگەکانی ژیانی کرێکاران و زەحمەتکێشان و دابینکردنی بیمە کۆمەڵایەتییەکان و داکۆکیکردن لە بابەتە نیشتیمانییەکان و هێنانەکاییەی دەستورێکی مەدەنی سیکۆلار و ڕووبەرووبونەوەی سیاساتی ئابوری و حکومەت لەو دۆسییە هەرە لە پێشانەن دەستمانکردوە بەکارکردن لەسەری هاوکات ئەنجامدانی کاری هەرەوەزی بەتایبەت لە ئەزمونی خانیقینەوە دەستمانپێکردوە و لە شوێنەمانی تریش خەریکی ئامادەکارین وەک پرنسیپێکی کۆمەڵگایەکی هاریکاری سۆسیالیستی لە پێناو گەرانەوەی زیاتر بۆ ئیرادەی هاریکاری و یەکگراتن وەک پرنسیپێکی سۆسیالیستی جێگای ئومێدێکی گەورەیە، لەو بارەیەوە رۆڵی هاورێیان و دانیشتوانی خانەقینخانەقین بە گشتی بە تایبەتی هاورێ سەلام جێگای تەقدیری زۆرن.
لێکنزیک بوونەوەی چەپ و دروستکردنی بەرەیەکی هاوبەش لەم دۆخەی کوردستان تاچەند پێویستییە و دەتوانێت چی بکات؟
بێگۆمان کاری هاوبەش زۆریش پێویستە لەمرۆدا، لینین دەڵێت هەندێک جار مێژوو پێویستی بە (دفعەیەک) تەکانێک هەیە. والاپێویست دەکات هێزە چەپەکان بەتایبەت لەم ناو چەیە بە دیدێکی فراوان سەیری ئەرکیان بکەن، ئەرکانێک کە هەندێک جار جیاوازو فراوانترە لە ئەرکی چەپێکی رۆژ ئاوایی، ئەم لێکنزیک بونەوەیە بەغیابی دیدێکی فروان بە باشی دروست نابێت، ناکرێت بریاری پێش وەختەمان هەبێت و رەچەتەیەکی ئامادەکراومان هەبێت.
لە ناو واقیعی تێکۆشاندان زۆر شت هەیە روون دەبێتەوەن هاوکات واقعی تازە پێویستی بە تێگەیشتنی تازەش هەیە. منهەجیەتی ماتریالیزمی دیالێکتیکی لە خوێندنەوە و کردنەوەی گرێکانی نێو پرۆسەی گەشەی مێژوودایە.
مارکسیزم تێگەیشتن و تاقیکرنەوە و خوێندنەوەی شتەکان نییە لە دۆخی وەستاندا، بەڵکو لە دۆخی بزاوت و جولەی ژیاندایە. ئەگەر مەنهەجیەت بەکار نەهێنین لە فکردا ئەوە تێکست هەمیشە دیاری کراوە، بەڵام واقیع و پێویستییەکان فراونترو نا کۆتایی ترە، ڕووداوە مێژووییەکان وەستاو نین، هەرچەندە پەرەسەندن و ئەو نەوەستانە مانای ئەوە ناگەینێت کە شتەکان لە ئاستی نزمەوە بۆ بەرز هاتوون. وەکو لینین فێرمان دەکات ژیان و کۆمەڵگا بەشێوەی دیالەکتیکی گەشە دەکەن نەک بە پێچەوانەکەی، بە دەقیقتر بۆ وەڵامی پرسیارەکەت بەلێ کاری بەیەکەوەیی پێویستەو گرنگە لەم قۆناغە، مسلەی (بەرەش) ئارەزمانە، بەڵام هەندێک جار ئەوەی تۆی ئەوێت رەنگە ئەوە نەبێت، بەڵام کاری بەیەکەوەیی زۆر پێویستە نەک لەبەر ئەوەی ئارەزووی دەکەین بەڵکو ئەوە بۆتە پێویستییەکی خودی بۆ ئەو بارە بابەتییەی هاتۆتە کایەوە. ئەولێک نزیک بونەوەیە دەتوانێ زۆر شت بکات، کردنی ئەو شتانەش ئایدیا و پشودرێژی و خبرەی سیاسی و قبوڵکردنی یەکتری پێویستە، ئێمە کاتمان پێویستە بۆ کەلەکەبونی زیاتر و ئەزمونکردنی زیاتری کاری هاوبەشی چەپ وبینینی لێکەوتەکانی لەسەر ژیانی جڤاکی. هەردوو ئەزمونی سیاساتی پراکماتیکی چەپ کە زۆر نزیکی کردەوە لە راست لەگەڵ ئەزمونی خۆ پارێزی و پەرگیری لە کۆمەڵگا ئەنجامیان نەبوو، ئیتر چەپ دەبێت بەیەکەوە و روو لە کۆمەڵگا دەتوانێت زۆر شت بکات.
چەپ و کۆمۆنیستەکان دەتوانن خۆیان وەک بەدیل تەرح بکەن و خەباتی چینایەتی پەرەپێبدەن دژ بە دۆخی دروستکراو و سیاساتی بەتایبەتیکردن؟
بێگۆمان خەباتی چەپ خەباتێکە دژ بە کۆمەڵگای چینایەتی دروستکراو، ئەوە ئەرک و بەهانەی وجودی چەپە لە واقیعدا. ئەو تێکۆشانەش پێویستی بە روونکردنەوە و وردکردنەوە هەیە بۆ ئەوەی بتوانیت کار لە واقیع بکات و ببێتە پرۆژەیەکی کۆمەڵگایی و لە ئاستی نوخبەوەیەت دەربچێت و قەتیس نەکرێت لە دروشمی رادیکاڵانە، بۆ دۆخی ئەمڕۆی کوردستان دەبێت لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی فراوان لە ئاستی سیاسی ئابوری و کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری رووبەرووی سیاساتی نیولیبرالیزم و ئەو دەستدرێژیانە ببینەوە کە دەکرێتەسەرە ماڵی گشتی و کەرتی گشتی، لەپاڵ ئەوەشدا نابێت پرۆژەی بەدیلمان نەبێت بۆ دانانی پایەکانی کۆمەڵگایەکی سۆسیالیستی. خۆ تەرحکردن وەک بەدیل پێویستی بە پرۆژە و بەرنامەی واقعی هەیە، نابێت نزیکی گوتاری پۆپۆلیستیش بکەوینەوە وەک ئەوەی ئۆپۆزسیۆنی راستڕە و دەسەڵاتیش پۆپۆلیستانە مامڵەیان لەگەڵ نارەزایەتییە جەماوەرییەکانکرد کە دواجار ئەو گوتارە کاریگەری خراپی لەسەر نارەزایەتییە کۆمەڵایەتییەکان و ئەنجامەکەی کرد، ئێستا ئێمە رووبەرووی لێکەوتەکانی دەبینەوە کە جۆرێک لە نائومێدی لای جەماوەر دروستکردوە بۆ گۆرانکاریکردن و بەشداری سیاسی[1].
#️ هەشتاگ
#کۆیە | #خانەقین |
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ڕێگای كوردستان
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️19-09-2019
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️هیوا عومەر
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 19-09-2019
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Sep 22 2019 8:29PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 22 2019 11:42PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 22 2019 11:42PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 282 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
  🕮 بۆ مێژوو
  🕮 بەسەرهاتی سیاسی کورد ل...
  🕮 خەرمانەی من
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020
  🗓️ 21-11-2020
  🗓️ 20-11-2020
  🗓️ 19-11-2020
  🗓️ 18-11-2020
  🗓️ 17-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
سەڵاح رەوف
لەدایک بووی 15-03-1951 عەربەت - سلێمانییە، خانەی مامۆستایانی لەساڵی 1966بۆ 1969 تەواو کردووە، 1968بووەتەئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی و ئەندامی تیپی مۆسیقای چالاکی هونەری پەروەردەیی سلێمانی، وەک ئامێر ژەن و مامۆستایەک، لە ساڵی 1977-1978 خولی شارەزایانی مۆسیقا لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغداد بە پلەی نایابی یەکەم لەسەر ئاستی عیراق وەرگرت، یەکێک بووەلەدامەزرێنەرانی بەشی مۆسیقای پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی لەساڵی 1983، هەروەها لەساڵی 1977 تیپی مۆسیقای پیرەمێردی دامەزراندووەکەلەسەرەتای ئەو ت
سەڵاح رەوف
محەمەد ئەمین هەورامانی
نووسەر و مامۆستای زانکۆ، خاوەنی کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی بەپێزە لە زمانەوانیدا، رۆژی 23-11-2018 لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
محەمەد ئەمین هەورامانی
فاتمە سەعید حەفید
فاتمە خان کچی شێخ سەعیدی حەفیدە و هاوژینی شێخ محەمەد غەریبی قازانقایە بووە کە لەسەردەمی حکومەتەکەی شێخ مەحمودی حەفیدا وەزیری ناوخۆ بووە.
ساڵی 1909 بە پیلانی ئیتحادوتەرەقی شێخ سەعید و شێخ ئەحمەدی برای لەشاری موسڵ شەهید دەکرێن و هەر لە هەمان شار لە مەزاری نەبی یونس بە خاک سپێردراون.
فاتمە خان کەسایەتێکی دەست و دڵ خاوێن و خۆشەویست و خێراخوازی شاری سلێمانی بووە بەدەیان منداڵی بێ سەرپەرشتیاری لە ئامێزگرتووە گەورەی کردوون جگە لەوانەش شارەزایی زۆری لە دروستکردنی دەرمان و گژوگیا و رووەکی کوردەواریدا ه
فاتمە سەعید حەفید
دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات، ئازاد عەبدولواحید سەرنووسەریەتی و سەرکەوت وەلی بەرِێوەبەری هونەرییەتی.
ناوبراو پەرتووکێکی بەناوی (پیاوێک لە جنسی سەگ) لەژێر چاپدایە و لە بەرواری 25-12-2020 بڵاودەبێتەوە.
جگە لە چیرۆک خاوەنی دەیان هۆنراوە و نووسی جیاوازە کە لە تۆڕە کۆمەلایەتی و پێگەکانی تر بڵاویان دەکاتەوە.[1]
دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
سۆنیا شێرزاد حەسەن

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,266 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574