پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 517,380
وێنە 105,604
پەرتوک PDF 19,135
فایلێن پەیوەندیدار 96,253
ڤیدیۆ 1,306
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
حیزبە کوردییەکان ستراتیژێکی هاوبەشیان بۆ پاشەڕۆژی دوای کۆماری ئیسلامی نییە التفاصيل
ب خەمین ژبەر قەدەخەکرنا کوردیپێدیایێ ل باکوور و ڕوژهەڵاتا وڵات ژئالێ داگیرکەرێن تورک و فارسڤە
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حیزبە کوردییەکان ستراتیژێکی هاوبەشیان بۆ پاشەڕۆژی دوای کۆماری ئیسلامی نییە ...

حیزبە کوردییەکان ستراتیژێکی هاوبەشیان بۆ پاشەڕۆژی دوای کۆماری ئیسلامی نییە ...
حەسن ڕەحمان پەنا، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵەی ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ (ڕێگای کوردستان)، ئاماژەی بەوەدا کە بەدوری دەزانێ ئامریکا هەمان سیناریۆی ئەفغانستان و عێراق لەسەر ئێرانیش دووبارە بکاتەوە و ئەگەری پەلاماری سەربازی بە دوور دەزانێت.
ئەو بەرپرسەی کۆمەڵەی ئێران، لەمیانی ئەو چاوپێکەوتنەدا وەڵامی کۆمەڵێک پرسیاری(ڕێگای کوردستان)دەداتەوە و ڕوونیشی دەکاتەوە کە کۆمەڵەی ئێران دانیشتنی ئاشکرا لەگەڵ ئێران لە وڵاتێکی سێهەم و بە چاودێری ناوەندە نێونەتەوەییەکان ڕەت ناکاتەوە.
ڕێگای کوردستان: دۆخی ئێستای ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تادێ قەیراناوی تر دەبێت، ئەمریکا بە چەک و جبەخانەیەکی زۆرەوە حزوری فیزیکی و نیزامیشی هەیە، گەمارۆکانی سەر ئێرانیش تادی چڕتر دەبنەوە، ئێوە پێتان وایە دۆخەکە بەرەو کوێ دەڕوات؟ ئایا پێتان وایە پەلاماری سەربازی بۆسەر ئێران لەگوڕێدا بێت؟
حەسەن ڕەحمان پەنا: هەوڵی ئەمریکا تا ئێستا توندتر بوونەوەی زەختی ئابووری لەسەر کۆماری ئیسلامی بووە. بە سفر گەیاندنی فرۆشتنی نەوتی ئەو وڵاتە و دابڕانی هەرچی زیاتری ئەو دەسەڵاتە لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و کورتکردنەوەی دەستی کۆماری ئیسلامی بووە لە کێشە و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەدا.
ئەگەرچی ئابووری ئێران لە ماوەی 40 ساڵی ڕابردوودا بەزۆر هۆکاری جۆراوجۆر، لەوانە گەندەڵی و دزی و تەداخولی بەردەوامی سپای پاسداران، ئەو ئابووریەی نەخۆشتر و شپرزەتر کردووە، بەڵام گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمریکاش لە پانزدە مانگی ڕابردوودا، ئاسەواری نێگەتیڤی زیاتری لەسەر ئابووری نەخۆشی ئێران داناوە و ژیانی خەڵکی ئەو وڵاتەی زۆر زۆر لە جاران دژوارتر کردوە.
سیاسەتی دەوڵەتی ترامپ بۆ پەلاماردانی نیزامی وەک ئەوەیکە لە عێراق و ئەفغانستان ڕوویاندا کە ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی بێت، بە دی ناکرێت.
بەڵکوو بە قسەی خۆیان ئاڵوگۆڕ لە ڕەفتاری حکوومەتدایە، نەک لەناوبردنی دەسەڵات. بەڵام بەهۆی میلیتاریزە بوونی ناوچەکە، بە تایبەت کەنداوی فارس و چەند بەرکەوتەی چکۆڵە کە تا ئێستا ڕوویان داوە و کۆنتڕۆڵ کراون، لەوانە خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سوپای ئەمریکا و یان پەلاماربردن بۆ سەر چەند کەشتیی نەوت هەڵگر لە لایەن سوپای پاسدارانەوە، ئیمکانی بەرکەوتەی نیزامیی بەرتەسک لە نێوان ئەمریکا و ئێران، یەکێک لە ئەگەرەکان بووە و لە داهاتویشدا ئیمکانی دووپاتبوونەوەی هەیە.
سیاسەتی ئەمریکا دەرحەق بە ئێران تا ئێستا دەست پی هەڵگرتن لە زیادەڕەوییەکانی بووە.
قسەکانی ڕوحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی کە چەند ڕۆژ پێشتر ڕایگەیاند لەگەڵ هەرکەسێک کە پێویست بکات لە پێناوی بەرژەوەندی نەتەوەییدا دادەنیشم، داگیرسانی گڵۆپی سەوز بۆ دانیشتن و وتووێژ لەگەڵ دەوڵەتی ئەمریکا و شەخسی ترامپ بوو.
بەڵام دیارە بۆ ئەو کارە دەبێ ڕەزایەتی سوپای پاسداران و بەیتی ڕەهبەری بە تەواوی لەگەڵ بێت، ئەگەر ڕاگەیەندراو و بە ئاشکراش نەبێت.
بۆیە بە باوەڕی من ئەگەری هەڵگرسانی شەڕێکی گەورە لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا تا ئێستاش دیاردەکانی دیار نییە و هەستی پێناکرێت.
بەڵام لێدان لە هێز و پێگە و لایەنگرانی ئێران لە سووریا، عێراق و لوبنان لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە بە بێ ڕەزامەندیی ئەمریکا بەڕێوەناچێت کە لە ڕاستیدا شەڕێکی بە وەکالەتە کە ئیسرائیل لە جێی ئەمریکا دژبە هێز و لایەنگرانی کۆماری ئیسلامی دەیکات.
ئەو هەڵسووکەوتە کورتکردنەوەی زیاتری دەستی کۆماری ئیسلامی لە ڕووداوەکانی ناوچەکە و تەسلیم بوون بە بەشێک لە داواکارییەکانی ئەمریکا بە بێ شەڕ و بەرکەوتنی نیزامییە.
ڕێگای کوردستان: بەرپرسانی ئەمریکا باسی ئەوە دەکەن کە ئەوان نیازی گۆڕینی ڕەفتاری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییان هەیە نەک گۆڕینی ڕێژیمی سیاسی، ئایا ئێوە جیاوازییەک دەبینین لەنێوان گۆڕینی ڕێژیم و گۆڕینی ڕەفتار و هەڵسوکەوتەکانی ئەو ڕێژیمە؟ یان ئایا دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی ئێران هیچ گۆڕانێک بەخۆوە دەبینێ لە ئەگەری گۆڕینی ڕەفتارەکانی ڕێژیم؟ پێتان وایە چارەنووسی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لەژێر کاریگەری ئەو گەمارۆ ئابوورییانەی ئامریکا بەکوێ دەگات؟
حەسەن ڕەحمان پەنا: بەڵێ لە نێوان گۆڕین ڕەفتار و گۆڕینی ڕژیمی دەسەڵاتدار لە سەر ئێران جیاوازیی زۆر هەیە. گۆڕینی ڕەفتار بە مانای دەست هەڵگرتن لەو زیادەڕەویی و تەداخۆلانەیە کە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە لەوانە فەڵەستین، لوبنان، سووریا، عێراق، یەمەن و شوێنەکانی دیکە دەیکەن. بە مانای دەست هەڵگرتن لە درووشمی لە نێوبردنی دەوڵەتی ئیسڕائیل لەسەر گۆی زەوییە.
بە مانای دەست هەڵگرتن لە سووتاندنی ئاڵای ئەمریکا و ئیسڕائیل لە خۆپیشاندانە دەوڵەتییەکان لە ئێران و دەست هەڵگرتن لە هەڕەشە و گوڕەشەکانی ئاخوندەکان لە نوێژی هەینی و هەروەها بە مانای دەست هەڵگرتنی سوپای پاسداران لە تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی لەم وڵاتەیە. دیارە هەموو ئەمانە بە مانای گۆڕینی ڕەفتاری ڕژیمە کە لە کۆماری ئیسلامی دەوەشێتەوە.
بەوتەی خومەینی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئەگەر هەر کات دەسەڵاتی ئیسلام بکەوێتە مەترسییەوە، دەست هەڵگرتن لە هەموو ئەو یاسا ئیسلامیانە ی کە ئەو پێی دە گوتن یاسای (ثانوییە) ڕێگاپێدراوە، کە وایە لە کۆماری ئیسلامی دا گۆرینی کردار بۆ مانەوەی دەسەڵات زۆر ڕێگا پێدراوە.
بەڵام ڕووخاندنی ڕژیم بە مانای دووپاتکردنەوەی سیناریۆکانی وەک عێراق لە دژی سەدام حسێن، ئەفغانستان لە دژی تاڵیبان و لیبیا لە دژی معەممەر قەزافی، بە باوەڕی من تا ئێستایشی لە گەڵ بێت لە نەخشە و پلانی دەوڵەتی ئەمریکا دا نییە و بە ئاسانی ئەو دەوڵەتانەی کە ئاماژەیان پێکرا جێبەجێ نابێت.
ڕەوتی ڕووداوەکانی تا ئێستا هەروەکوو لە وەڵامی پرسیاری یەکەمیشدا ئاماژەی پێدرا، وەها داهاتوویەکمان پێ نیشان نادات.
گۆڕینی ڕەفتارەکانی ڕژیمی ئێران، ویست و داخوازی دەسەڵاتدارانی ئەمریکایە کە ئەگەر ئەوانە ڕووبدا دەبێت گەمارۆ ئابووریەکان لەسەر کۆماری ئیسلامی لابچن.
بەڵام لە ئەگەری وەها هەلوومەرجێک دا و تەسلیم بوونی کۆماری ئیسلامی بەو شەرت و مەرجانە، ئەوەیکە دەمێنێتەوە کۆماری ئیسلامی ناسراوی تا ئێستا نییە، بەڵکوو دەسەڵاتێکی سەرو گوێکراوە کە کەمتر لە دەسەڵاتی 40 ساڵی ڕابردووی ئەو حکوومەتە دەچێت.
بەڵام ویست و داخوازی جەماوەری ناڕازی و دڵ پڕ لە قینی خەڵکی ئێران کە 40 ساڵە ئەسیری ئەو دەسەڵاتە زاڵم و سەرەڕۆیەن، نەک تەنیا گۆڕینی کردار و ڕەفتاری ڕژیم لە دەرەوەی سنوورەکان و ڕووبە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی، بەڵکوو کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی لە ناوخوی وڵات دایە.
ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی لە بواری کۆمەڵایەتیی، ئابووری و سیاسیی ئێران، بەهاتنە مەیدانی زۆرینەی خەڵکی ئەم کۆمەڵگایە واتە کرێکاران و زەحمەتکێشان و خۆڕێکخستن لە دەوری حیزب و ڕێکخراوی شۆڕشگێڕ و جەماوەری تەیار بە سیاسەت، ستراتێژی سۆسیالیستی بۆ کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی سەرکوتگەرانەی کۆماری ئیسلامی مسۆگەر دەبێت.
وەها ویست و داخوازییەکیش لە خزمەت بە سیاسەت و بەرژەوەندەکانی ئەمریکا و هیچ کام لە زلهێزە کان و هیچ دەسەڵاتێکی سیاسیی دیکتاتۆڕی و سەرەڕۆ نییە.
ڕێگای کوردستان: ئەو دۆخە ئاڵۆزەی ئێستای ناوچەکە چ ئەرکێک دەخاتە سەرشانی هێز و لایەنە سیاسییەکانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان؟
حەسەن ڕەحمان پەنا: هێز و لایەنە سیاسییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا یەک سیاسەت، ڕێباز، تاکتێک و ستراتێژیان بۆ ئێستا و دواڕۆژی پاش کۆماری ئیسلامی نییە. هەر حیزب و لایەنێک بە پێی بۆچوون و سیاسەتی خۆی لەگەڵ ئەو هەل و مەرجە هەڵسووکەوت دەکات.
بەشێک لە لایەنەکان بە تایبەت لایەنی لیبڕاڵ و ڕاست ڕەوە کان، زۆر لە سەر لێشێواویدا بەسەر دەبەن و هەر ڕۆژێک شتێک دەڵێن.
بۆ نموونە، ڕۆژێک چاوەڕوانی تەداخولی ئەمریکا و ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی بە هیمەتی ئەوانن، ڕۆژێک دڵ بە چاکسازیخوازانی ناوخۆیی دەبەستن، ڕۆژێکی دیکە خەباتی چەکداری دەبێ بە درووشمیان، ڕۆژێک پاش نائۆمێدی لە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە نەرمی نواندن دەرحەق بە کۆماری ئیسلامی، پەنا بۆ بە ناو دانیشتن و وتووێژ دەبەن. ئەم سیاسەتە لە نەفسی خۆیدا ناتوانێ کۆکەرەوەی هێز و خزمەتکردن بە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستان بە هاوپشتی لەگەڵ خەباتی خەڵکی ئێران بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی بێت.
بە نیسبەت حیزبی کۆمەڵە وەک لایەنی چەپ و سۆسیالیستی کۆمەڵگای کوردستان، هەوڵدان بۆ پشت بەخۆبەستنی خەباتی ڕەوای خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش، پووچەڵکردنەوەی خۆشباوەڕی لە نێو بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان بە باوەڕ و ڕێبازی لیبڕاڵی و ناسیۆنالیستی، دڵخۆش نەکردن بە تەداخولی نیزامی و عەسکەری ئەمریکا دژبە ئێران، هەوڵدان بۆ ڕێکخستن و بەهێزکردنی بزووتنەوە ڕادیکاڵ و شۆڕشگێڕانە جەماوەرییەکان لە ناو کۆمەڵگای کوردستان و تێکهەڵپێکان و پەیوەندی دانی ئەم بزووتنەوانە بە بزووتنەوە هاوچەشن و هاوشێوەکان لە ئاستی ئێراندا، ئەرکێکی لە پێشینەی ئێمەیە.
لە هەلومەرجی ڕوو لە ئاڵوگۆری ئێران و ناوچەکەدا، هەوڵدان بۆ هاوکاریی هاوبەش لە ئێستا لە سەر خاڵی دیاریکراو و لە داهاتووی ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی بۆ گیرۆدە نەبوونی کۆمەڵگای کوردستان بە شەڕی ناوخۆ و هەروەها بە ڕەسمیەت ناسینی دەسەڵاتی جەماوەر لە ڕێگای نوێنەرانی هەڵبژێردراوی خەڵکەوە لە لایەن هەموو هێزە سیاسیەکان بە هەموو جیاوازییەکانیانەوە، ئەرکێکی بەردەوام و ڕۆژانەی هێزی چەپ و سۆسیالیست لە کۆمەڵگای کوردستانە و کۆمەڵە کاری مسئولانەی بۆ دەکات.
ڕێگای کوردستان: لەو ماوانەی پێشوودا دەنگۆی دانیشتن و کۆبوونەوەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و چوار حیزبی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو بۆوە کە گوایە لەوڵاتی(نۆروێژ) ئەو کۆبوونەوەیە کراوە، ئەو هەواڵە چۆن بووە؟
حەسەن ڕەحمان پەنا: ئەوەیکە تا ئێستا بە لێدوانی ئەو لایەنانە دەگەڕێتەوە قسەی جۆراو جۆرییان تەحویلی خەڵکی کوردستان داوە.
بەڵام ئەوەیکە مەعلوومە دانیشتنێک لە وڵاتی نۆروێژڕوویداوە. ئەوەیشی کە ئاشکرایە، ئەو دانیشتنە هیچ پەیوەندییەکیان بە چارەنووسی خەڵکی کوردستان بۆ کۆتایی هێنان بە ستەمی نەتەوایەتی، یان ڕێگا چارەیەک بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەی سیاسی و نیزامیی 40 ساڵی ڕابردووی نێوان کۆماری ئیسلامی و خەڵکی کوردستانەوە نەبووە.
ئەو دانیشتنە لە درێژەی پیلانەکانی کۆماری ئیسلامی دژبە خەباتی ڕەوای خەڵکی کوردستان و بە مەبەستی پێکهێنانی تەفرەقە و ناکۆکی لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە شۆڕشی خەڵکی کوردستان دایە.
ئەو دانیشتنە لە درێژەی هەمان کردەوە ترۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی، لەوانە تیرۆرکردنی د.عەبدولرەحمان قاسملوو سکرێتری پێشووی حزبی دیموکرات لە شاری ڤیەناینەمسا بوو.
بۆیە وەها دانیشتنێک بە نهێنی کە بە قەولی وتەبێژی هەندێک لە حیزبەکان لە نێوان ئەوان و بەرپرسانی وەزارەتی ئیتلاعات و سوپای پاسداران لە ساڵانی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان بەردەوام بووە، هیچی لێ سەوز نەبووە و سەوز نابێت و لە لایەن خەڵکی کوردستان، بەرەی چەپ و سۆسیالیست و تێکۆشەرانی سیاسی غەیری ئەو چوار لایەنە، نە تەنیا پێشوازیی لێنەکرا، بەڵکوو بە نیگەرانی و گومانەوە درایە بەر ڕەخنە و توانچ.
ڕێگای کوردستان: ئایا ئێوە لەگەڵ دیدار و کۆبوونەوەدان لەگەڵ حکوومەتی ئێران؟
حەسەن ڕەحمان پەنا: بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی کوردستان وەک هەر بزووتنەوەیەکی ڕەوا و بەرحەقی دیکە، بۆی هەیە و دەتوانێت لەگەڵ سەرسەخت ترین دوژمنیشدا، واتە کۆماری ئیسلامی دانیشتن و وتووێژ بکات.
ئەو مافە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەو بزووتنەوەیەیە و هیچ پەلامار و تانە و توانجێکی شۆڤێنیزمی ئێرانی ناتوانێ ئەو مافە لەو بزووتنەوەیە زەوت کات.
بەڵام بارودوخی ئێستا و هاوسەنگی هێز لە نێوان نوێنە ڕانی بزوتنەوەی خەڵکی کوردستان و ڕژیم وەها نییە کە مەجالی گوفتوگوی تێیدا ڕەخسا بێت.
گفتوگۆکردن لەو بارودۆخەدا لە لایە ن ڕژیمەوە تەنیا دەتوانێ بوار خۆشکردن بۆ کۆمەڵێک پیلانی کورت ماوە بێت.
ئەگەر کۆماری ئیسلامی بە نیازی دانیشتن و وتووێژ بۆ چارەسەری سیاسی کێشەی خەڵکی کوردستان بە شێوەی ئاشکرا بێت، پێویستە لە زمانی وتەبێژانی ئەسڵییەوە وەها ویستێک ڕابگەیەندرێت.
هەروەها بۆ نیشاندانی ڕاستگۆیی لە وەها ئەگەرێکدا، پێویستە کۆمەڵێک کردەوە یان پێش مەرج لە خۆی نیشان بدات تا خەڵکی کوردستان، تێکۆشەرانی سیاسی و حیزبە سەرەکییەکانی کوردستان باوەڕ بە وەها دانیشتنێک بکەن.
لەوانە ئازادیی زیندانیانی سیاسی، کۆتایی هێنان بە فەزای نیزامی زاڵ بەسەر کوردستان، کۆتایی بە کوشتاری ڕۆژانەی #کۆڵبەر#ان، کردنەوەی فەزای سیاسی بۆ چالاکانی بوواری خەباتی کۆمەڵایەتیی و ڕێکخراوە سیاسییەکان، کشاندنەوەی هێزە نیزامییەکان لە شوێنی کار و ژیانی ڕۆژانەی خەڵک بۆ ناو پادگان و مەعەسکەرە نیزامییەکان.
لە وەها کەش و هەوایەکدا، کۆمەڵەی ئێران دانیشتنی ئاشکرا لە وڵاتێکی سێهەم و بە چاودێری ناوەندە نێونەتەوەییەکان ڕەت ناکاتەوە[1].
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,593 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | رێگای كوردستان
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 21-09-2019 (5 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: رۆژهەڵاتی کوردستان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 98%
98%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( نالیا ئیبراهیم ) ل: 22-09-2019 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 22-09-2019 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 22-09-2019 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 1,593 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
کۆمەلە چیرۆکەکی فۆلکلۆری
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
کەلەپوور و دیوانا ل خەلکی تەحلێ ل من شرینێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
کورتەباس
مەلاو کولوخک
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
کاموران عالی بەدرخان و رۆژناما رۆژا نوو
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
یاریەکا کەلەپۆری پێنجوکانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 517,380
وێنە 105,604
پەرتوک PDF 19,135
فایلێن پەیوەندیدار 96,253
ڤیدیۆ 1,306
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
کۆمەلە چیرۆکەکی فۆلکلۆری
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
کەلەپوور و دیوانا ل خەلکی تەحلێ ل من شرینێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
کورتەباس
مەلاو کولوخک
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
کاموران عالی بەدرخان و رۆژناما رۆژا نوو
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
یاریەکا کەلەپۆری پێنجوکانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.39 چرکە!