تەمەن، هەرچەند هەڵکشێ، دەشێ بەختەوەریی تێدا بدۆزیتەوە، بۆیە، پێم وا نییە پیری خەوش و کێماسی بێ، یان کارەسات، بەڵام گەورەترین کارەسات ئەوەیە، لە سەروبەندی پیریدا مرۆڤ تووشی خرەفان بێ، دۆ و دۆشاو تێکەڵ بکا، ببێتە زەلیلی دەستی چەقەنەچییان و درۆی لێ ببێتە ڕاستی، دنیایەک لە وەهم بۆ خۆی بنیات بنێ. بەڵێ، مرۆ کە خرەفا دەشێ خۆی لێ ببێتە قارەمانی شیعر و داستانان، ببێتە حەبیبەی نالی و شیرینی وەفایی، بخزێتە ناو مێژووی ئەدەبییاتەوە، جێ بە ئازیزانی پەپوولەئاسای ناو شەونامەی شاعیرێک لەق کا.
مێژووی سیاسیمان ئەگەر هەمووشی نەبێ، بەشی هەرە زۆری درۆیە، خەریکە مێژووی ئەدەبیشمان بە هەمان دەرد دەچێ. من، کە هێشتا زیندووم هەزار درۆم بۆ هەڵدەبەستن و بە زەبری پارە و دەسەڵات دەیکەن بە فاکت، بەڵام، نەخێر! تا خۆم زیندووم، ناهێڵم ئەوە سەر بگرێ.ناهێڵم قارەمانی ساختە جێی خۆشەویستەکانم بگرنەوە.
خوایە، من قەت بۆ تەمەنی نووح ناپاڕێمەوە. دەزانم، شێوازی ژیانی من و ئەو ڕێبازەی لەسەری ڕۆیشتم هی ئەوە نەبوون کە تەمەنم هێندە بڕبکا، بەڵام کردی و هەروا بەردەوامە. سوپاس.
خوایە، هەرچیم بەسەر دێنیت پێی قایلم، خرەفان نەبێ!
#عەبدوڵڵا پەشێو#
#22-09-2019#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,518 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!