دوێنێ شەو لەبەرنامەی (ئێوارە نێت لەکەناڵی ئێن ئارتی 2) بەشداریم کرد، خاتوو هەودا پێشکەشکاری بەرنامەکە لەیەکێک لەپرسیارەکان باسی جل و بەرگی کرد، منیش بەڕاشکاوانەو بەڕاستگۆیی وتم ئەوکاتەی پەرلەمانتار بووم هیچ ڕۆژێک بەجلی دووبارە نەچوومەتە پەرلەمان بەڵام بەداخەوە چەند لایەنێکی سیاسی هەڵمەتێکی هەڵمەتێکی ڕاگەیاندیان لەسۆسیال میدیا لەدژم دەست پێکردووە، گوایە مانگانە من 30 کراسم کڕیووە، ئەگەر هەر کراسێک بە100 دۆلار بێت ئەوە دەکاتە مانگانە من بای 3000 هەزار دۆلار بەس کراسم کڕیووە.
دەمەوێت ڕاستیەک بڵێم و ئەوانەشی کەلێمەوە نزیکن ئەو شایەدیەم بۆدەدەن، من وەکو هەر ئافرەتێکی تر بەسروشتی حەزم لەرێک پۆشییە، بەڵام هەرگیز ڕۆژێک جلی گران بەهام نەپۆشیووە، وەئەو کراسانەی کەمن دەیکڕم و کڕیومە لەبازاڕی میللی (تەیراوەو کوران) ی شاری #هەولێر# بووە کەرۆژانە کراسی کوردی بەپێنج هەزار دینار لەسەر عەرەبانە هەراج دەکرێت، واتە ئەگەر من مانگانە 30کراسیشم کڕی بێت دەکاتە تەنیا 150 هەزار دینار، لەکاتێکدا پەرلەمانتاری وامان هەبوو مانگانە قاتێکی ئیتاڵی و جانتایەکی ئیتاڵی بەپێنج هەزار دۆلار کڕیووە.
جارێکی تر دەیڵێمەوە حکومەت و خەڵکی کوردستانیش شایەدن کەئەو چوار ساڵەی من پەرلەمانتاربووم بەهۆی قەیرانی داراییەوە مووچەی پەرلەمانتاری تەنیا دووملیۆن دینار بووە، کەبەشی تەنانەت هاتووچۆو کاروباری ڕۆژانەشی نەکردوومە، وەمن بەشانازیەوە نە کۆمپانیای نەوتم هەیە نە هوتێلی پێنج ئەستێرەو نەشەریکی هیچ بەرپرسێکم، بۆیە ئەم هەڵمەتی پروپاگەندانە نامترسێنێت و بەردەوام دەبم لەوتنی ڕاستیەکان.
#ئێڤار ئیبراهیم#، پەرلەمانتاری خولی ڕابردووی #بزووتنەوەی گۆڕان#
#17-09-2019#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,231 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!