ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیان و هەڤاڵان، کادر و لایەنگرو دڵسۆزانی یەکێتیی دەکەینەوە، کە خەڵکی شار و شارۆچکەکانی #کەرکووک#، #موسڵ#، #خانەقین#، شەنگال، دووز، #جەلەولا# و ناوچەکانی دەوروبەریانن و، ئێستا لەشار و شارۆچکەکانی #سلێمانی#، #هەڵەبجە#، ڕانییە، #کەلار#، #قەڵادزێ#، #کفری#، دوکان، بازیان، #چەمچەماڵ#، پیرەمەگروون، تەکیە، شۆڕش، چوارقوڕنە، حاجیاوا، سەروچاوە، سەیدسادق و ڕزگاری نیشتەجێن و، تا ئێستا لەبنکەکانی تۆمارکردن، تۆماری بایۆمەتریان نەکردووە، ئەوا داواکارین لەنزیکترین دەرفەتدا، سەردانی ئەو بنکانەی تۆمارکردن بکەن، کە لەخشتەی هاوپێچدا هاتووە و ناوی خۆیان و خێزانەکانیان، تۆمار بکەن.
بۆ زانیاریش، ڕۆژی (15-10-2019) دوا دەرفەتی پرۆسەی ناو تۆمارکردنەکەیە. [1]
بەشی ڕاگەیاندنی دەزگای هەڵبژاردنەکانی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,817 جار هاتیە دیتن