بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: بڵاوکراوەنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 29-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📆23-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅29 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,946) پەڕتووک||
📅 27-05-2020
باکووری کوردستان
- بەپێی ئامارەکانی داگیرکەری تورکیا، تا ئەمڕۆ 128 کەس لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.[3](بڕوانە بابەتی پەیوەستکراو)
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە ئێستادا 17 بەندکراوی سیاسی بەناوەکانی “عەلی عارفی، فەخرەدین دەروێش پوور، مەنسوور مامەند رەش، رەسووڵ بارووت، رەشید ناسرزادە، حامید سۆفی ئەمیرئاباد، نادر زیایی فەڕ، شەفیع فەقی زادە، ئەبووبەکر میناپاک، محەممەد ئەمین قازی، کامیل ئەحمەدی، کوروش عەزیزی، تەیب بامروەت، مەغدید محەممەدزادە، یوسف ئەحمەدی،
👫 رۆژە جەبار
دەرهێنەری چەندین کلیپ و گۆرانییە، رۆژی 28-05-2016 لە ئاوی دوکاندا خنکا.
نێوبراو خوشکی هونەرمەند لەنجە عەلی بوو.
👫 یەدوڵڵا رەحمانی
ساڵی 1940 لە شارستانی سەرپێڵی زەهاو لە دایک بوو. ساڵی 1960 لە ناوەندی رادیۆ و تەلەفیزیۆنی کرماشان وەکوو گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و شاعیر کار و چالاکی هونەریی خۆی دەست پێکرد.
دواتر لە ساڵی 1973 وەکوو ئامادەکاری هەواڵ و راپۆرت لەو ناوەندە پەرەی بە کار و چالاکییەکانی خۆیدا.
یەدوڵڵا رەحمانی هەر لە رۆژانی سەرەتایی چالاکی هونەریی خۆیدا هۆگر و تامەزرۆی چڕینی مەقام و ئاوازە رەسەنەکانی کوردی بوو. بە هۆی ئەوەی کە سۆز و میلۆدییەکان و نەغمە و گۆرانییەکانی ناوچەی کرماشانی زۆر بە باشی دەناسی، لەو ساڵانەی دوایی
👫 تەحسین تەها
سترانبێژی لێهاتووی کورد تەحسین تەها ئامێدی لە 25ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1941 دا هاتۆتە ژیانەوه. چونکە باوکی فەرمانبەر بووه، لەگەلێک شارو شارۆچکە و ناوچەی دەڤەری بادینان ژیاوه، بۆیە تەحسین خوێندنی لە ناوچەی مانگیش و باتووفە و شاری دهۆک تەواوکردووە و دوای خوێندنی قۆناغی ناوەندی، چووەتە بەغداد و لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان وەرگیراوە و خۆی فێری ئامێری عوود ژەنین کردووە و پڕۆڤەشی لەسەر سترانبێژی کردووە و هاتوچۆی ئێستگەی رادیۆی کوردی کردووە لە بەغداو سترانی بەسۆزی لەو ئێستگەیەدا پێشکەش بە گوێگران کردووه
📊 بابەت 373,891 | وێنە 58,905 | پەڕتووک PDF 10,946 | فایلی پەیوەندیدار 42,144 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,525 |
👩 خوێندنەوەیەک بۆ فلیمی خوشکانی شەڕ (Sisters in Arms) | 🏷️ پۆل: دۆزی ژن | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

خوێندنەوەیەک بۆ فلیمی خوشکانی شەڕ (Sisters in Arms)


فایلی پەیوەندیدار 📂
(خوشکانی شەڕ- Sisters in Arms) ناوی یەکەمین فیلمی سینەمایی خاتوو کارۆلین فورێست، رۆژنامەنووسی ناوداری فەرەنسییە. ئەم فیلمە کە وا بڕیارە لە فێستیڤاڵی چوارەمی فیلم لە سلێمانیسلێمانی لە یەکی ئۆکتۆبەری داهاتوو ببێتە فیلمی کردنەوەی فێستیڤاڵەکە، چیرۆکی دوو کچی فەرەنسی (کاهینە بە رەگەز موسوڵمانێکی جەزائیری) و (ساشکا جوویەکی بە رەگەز ئیسرائیلی) دەگێڕێتەوە کە خۆویستانە دەچنە کوردستان و دەبنە ئەندامی یەکەیەکی سەربازی نێودەوڵەتیی تایبەت بە ژنان. بە فەرماندەیی ژنێکی کورد و شانبەشانی شەڕڤانشەڕڤان و پێشمەرگە و هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکان شەڕی داعشداعش دەکەن. هێڵی دووەمی چیرۆکی فیلمەکە باس لە کچێکی ئێزیدی دەکات بە ناوی (زارا) کە پاش رزگاربوونی لە دەستی داعش، دەبێتە ئەندامی ئەم یەکەیە بۆ تۆڵەکردنەوەی کوژرانی باوکی و رزگارکردنی برا بچووکەکەی.
ئەم یەکە سەربازییە پێکهاتووە لە حەوت ژنی جەنگاوەر کە هەرکامیان هەڵگری چیرۆکی نەتەوەیەکە، ئەمان لەناو شاخەکانی کوردستاندا یەکدەگرن و سۆزی خوشکایەتی دەدەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریزم.

خوشکانی شەڕ


فیمینیزم و ژورنالیزم لە فیلمی خوشکانی شەڕدا
ساڵی 2017 بە کارۆلین ئاشنا بووم، لە کۆبوونەوەیەکدا پاش گەڕانەوەی چاودێرە فەرەنسییەکان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، هەر لە یەکەم دانیشتندا هەستم بە هێزێکی تایبەت لە شینایی نیگاکانیدا کرد. کە قسەی بۆ دەکەیت، بەقووڵی لێت دەڕوانێت و بۆ هەموو قسەیەکی بەڵگە و ئارگۆمێنتی هەیە. روانینی فیمینیستانەی هاوبەشمان هەیە لە تێگەیشتنی بابەتەکان و لە روانگەیەکی مرۆڤدۆستانەوە سەیری ئاڵۆزییەکانی سەردەم دەکات. ئەمانەش بوونە هۆی دروستبوونی هاوڕێیەتییەک کە بنچینەیەکی پتەوی هەیە بۆ رێزلێنان لە ژن و تواناکانی.
کارۆلین، پاش بیست ساڵ کاری رۆژنامەوانی و دەرهێنانی 21 فیلمی بەڵگەنامەیی، روو لە سینەما دەکات. یەکەم فیلمی خۆی بە ناوی خوشکانی شەڕ دەخولقێنێ. فیلمێک کە باسی شەڕ و کارەساتە مرۆییەکانی سەردەم دەکات، سەمبوڵە دروستکراوەکان تێکدەشکێنێ و باس لە ئیرادەیەکی پۆڵایینی ژنانە دەکات. مێژوو وەبیردەهێنێتەوە و بوێرانە دەیبەستێتەوە بە دەرهاوێشتەکانی شەڕی جیهانی، هۆڵۆکۆست، شەڕە ئایینییەکان، تێرۆریزم و قەیرانە سیاسییەکانی جیهانەوە.

هێزی نوسینی کارۆلین


هێزی نووسین و رۆحی رۆژنامەڤانیی کارۆلین، دەبێتە هۆی خوڵقاندنی دیالۆگێکی بەهێزی رەخنەگرانە و زیرەکانە و قەیرانەکانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا پێکەوە دەبەستێتەوە، زۆر بوێرانە باس لە هێز و یەکگرتنی ژنان دەکات. روانینە فیمینیستانەکەی ئەم دەرهێنەرە وای لێدەکات چیرۆکە راستەقینەکانی وڵاتە جیاوازەکان پێکەوە ببەستێتەوە. ژنی قوربانیی توندوتیژیی شەڕ و جینۆساید دەکاتە نوێنەری سەرجەم ئەو ژنانەی کە لەناو شەڕە ئایینییەکان لە جیهاندا وەک چەک بەکاردەهێنرێن. بە تێکشکاندنی سنوورەکان، روانینێکی تر بۆ بینەری جیهانی دەستەبەر دەکات. سەرجەم ئەمانە و زۆر پەیامی دیکە بە فیلتەرێکی گەرم و بە رەنگی هەتاو و تۆزی شەڕ لە 9ی ئۆکتۆبەری 2019 دەچنە سەر پەردەی سینەماکان لە فەرەنسا.
کارۆلین لە ساڵی 2000ەوە وەکو رۆژنامەنووسێکی رەخنەگر دژ بە ئەنتێگریسمی ئایینی و سیاسی کار دەکات. باس لە کاریگەرییە نێگەتیڤەکانی ئەنتێگریسمی هەر سێ ئایینی مەسیحی، جوو و ئیسلام لەسەر مافەکانی مرۆڤ بە گشتی و مافەکانی ژنان بە تایبەتی دەکات. باس لە ئامرازگەرایی ئایینی دەکات کە چۆن ئایین وەک وەسیلەیەک بەکاردەهێنرێت بۆ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ.
کارۆلین خۆی دەڵێت: پاش هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر بنکەی بڵاوکراوەی شارلی ئێبدۆ لە ساڵی 2015 کە خۆم یەکێک بووم لە نووسەرەکانی، هەستمکرد چیدی نووسین بەشم ناکات. کاتێک بۆ یەکەمجار چیرۆکی ژنە فرۆشراوە ئێزیدییەکانم خوێندەوە، تێگەیشتم کە چیدی قەڵەم بەشم ناکات، کاتێک وێنەی ئەو ژنە جەنگاوەرانەم بینی کە نەترسانە و سەرکردانە شەڕی تێرۆریزم و داعش دەکەن، تێگەیشتم کە چیتر قەڵەم بەشم ناکات. پێویستم بە ئامرازێکی دیکە هەبوو بۆ ئەوەی باس لە راستییەک بکەم کە نزیکەی بیست ساڵە شەڕی بۆ دەکەم.
توانا رۆژنامەڤانییەکەی کارۆلین لەسەر سیناریۆ و داڕشتنەوەی دەق و دیالۆگەکان رەنگی داوەتەوە. وەک لێکۆڵەرێک چووەتە نێو قووڵایی بابەتەکان و زۆر کورت و سادە زانیارییەکانت پێدەبەخشێ. کەسێکی بێگانە بە ئایینی ئێزیدییەکان ئاشنا دەکات. بە ئاڵۆزییەکانی چەمکی (کوردبوون)دا دەچێتەوە و چەمکی ئایینی و کولتووری و ناسیۆنالیستی لەیەک جیا دەکاتەوە و لە یەک شوێندا بە تەنیشتی یەکەوە دایاندەنێت.
زۆر راشکاوانە باس لە کوردستان و سیاسەتەکانی ناوچەکە دەکات. سیمبولەکانی کورد دەزانێت و رێز لە شەهیدەکانی دەگرێت. وەک خۆی دەڵێت: ویستم رێزێک لە کورد و کوردستان و هێزی بەرگریکردنی بگرم. کارۆلین رووداوەکان پێکەوە دەبەستێتەوە، مێژوو دەهێنێت و هەڵیدەکێشێت بە سیاسەت، دواتر بە ماچێکی ژنە شەڕڤان و پێشمەرگەیەک، لەگەڵ مرۆڤایەتیدا ئاهەنگ دەگێڕێت.

خوشکانی شەر باسە نەتەوەییەکان پێکەوە دەبەستنەوە


خوشکانی شەڕ، باسە جیهانییەکان پێکەوە دەبەستێتەوە. لە رێگەی گفتوگۆی نێوان ئەم ژنانە، لەگەڵ خۆمان ئاشتمان دەکاتەوە و وێنەیەکی تری هێرۆیزم لە روانگەی سینەماوە پێشکەش دەکات. وێنەی هێرۆیزمێکی فیمینیستانە دەهێنێت و بە فیلتەرێکی سینەمایی گەرم و موزیکێکی نەرمی شۆڕشگێڕانەدا تێیدەپەڕێنێ و دەڵێت: شۆڕشی ئێمە سنوور ناناسێت. بە زمانێکی فەلسەفیانە سەختترین و رەشترین رووداوەکانی ناو شەڕ بە گوێدا دەچپێنێ و لە کۆتاییدا چاوی بینەر بانگهێشتی نیگا قووڵەکانی (زارا) دەکات، نیگای ژنێک کە هەم قوربانییە و هەم پاڵەوان و لە کۆتاییدا بینەر لەناو نیگای کۆتایی (زارا) دا بەجێدەهێڵێت.[1]
پاریس، 18-09-2019
نووسینی: شەیدا حیسامی، پسپۆڕی میدیا و جێندەر، بەڕێوەبەری رێکخراوی فەرەنسی بۆ یارمەتی مرۆیی و ژورنالیزم.
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 26-09-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 👩 دۆزی ژن
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👩 جۆری دۆزی ژن: بەشداریکردن لە سیاسەت
👩 جۆری دۆزی ژن: رزگاربووانی داعش
🗺 وڵات - هەرێم: فڕەنسا

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Sep 26 2019 1:38PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Sep 26 2019 2:35PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Sep 26 2019 3:58PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 602 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.2114 KB Sep 26 2019 3:58PMجوان عومەر ئەحمەد
📷 فایلی وێنە 1.0.174 KB Sep 26 2019 1:49PMجوان عومەر ئەحمەد
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

خوێندنەوەیەک بۆ فلیمی خوشکانی شەڕ (Sisters in Arms)

📚 فایلی پەیوەندیدار: 4
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️داعش
2.👁️یەکینەکانی پاراستنی گەل - یەپەگە
📖 کورتەباس
1.👁️خۆشکانی چەکدار
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,25 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574