لە سنووری #کەرکووک# 63٪ی ئەو ژن و پیاوانەی لەدەرەوەی دادگا پرۆسەی هاوسەرگیریی ئەنجام دەدەن، لە یەکتر جیادەبنەوە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگێڕدرێتەوە، کە ئەو ژنانەی لە دەرەوەی دادگا مارە دەبڕدرێن لە مافە یاساییەکان بێبەش دەبن، ئەمەش ڕێگا بۆ پیاوان خۆش دەکات، کە بەئاسانییی جیاببنەوە.
بەپێی یاسا پێویستە پرۆسەی مارەبڕین سەرەتا لە دادگا ئەنجام بدرێت پاشان لای مامۆستای ئاینیی، بەڵام تا ئێستا لە شاری کەرکووک مارەبڕین لە دەرەوەی دادگا بەردەوامیی هەیە.
بەپێی ئەو ئامارانەی، لە دادگای کەرکووکەوە دەستیکەوتووە لە شەش مانگ یەکەمی ئەمساڵدا پێنج هەزار و 160 گرێبەستی هاوسەرگیریی لەڕێگای دادگاوە ئەنجامدراوە، هەروەها 211 حاڵەتی جیابوونەوەش تۆمارکراوە.
دادگاکە بە پشت بەستن بە چەند پارێزەر و توێژەرێک، کە تایبەت بۆ دادگای کەرکووک کاردەکەن، ئاماری گرێبەستی هاوسەرگیریی دەرەوەی دادگای دەستکەوتووە و بەپێی ئامارەکە لەو شەش مانگەدا هەزار و 386 گرێبەست لای مامۆستای ئاینیی ئەنجامدراوە و 877 حاڵەتی جیابوونەوەش هەبووە.
ئەگەر ئەم شەش مانگە بە نمونە وەربگرین، دەردەکەوێت 63٪ی ئەو گرێبەستانەی تەنیا لای مامۆستایانی ئاینیی ئەنجام دەدرێن، هەڵدەوەشێنەوە.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/372291/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کاڵێ عەبدولستار=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کاڵێ عەبدولستار=KTML_ImageCaption_End=
=KTML_Bold=کاڵێ عەبدولستار=KTML_End=، توێژەری کۆمەڵایەتیی، هاوسەرگیریی دەرەوەی دادگا بە کارەسات ناودەبات و ئاماژە بە زیانەکانی ئەو هاوسەرگیرییە دەکات لەسەر ژنان و دەڵێت: ئەو ژنەی لای مەلا مارە دەبڕدرێت زۆرێک لە مافەکانی لە دەستدەدات.
بەپێی یاسا، ئەو ژن و پیاوەی هاوسەرگیریی دەکەن، دەبێت تەمەنیان گونجاوبێت، هەروەها پشکنینی پزیشکیی ئەنجام بدەن، هەروەها ناوی ژن لە ناسنامەی هاوسەرەکەیدا دەنووسرێت و ناوی پیاویش بە هەمان شێوە، لەکاتی جیابوونەوەشدا دادگا مافەکانی ژن لە پیاوەکە دەسەنێت.
ئەو کەسانەی تەنیا لای مامۆستایانی ئاینی مارەبڕین ئەنجام دەدەن، دەیانەوێت خۆیان لە جێبەجێکردنی مەرجانە بدزنەوە، لەکاتی جیابوونەوەشدا ژن ناتوانێت مافە یاساییەکانی خۆی وەربگرێت.
کاڵێ عەبدولستار، دەڵێت:ئەو ژنەی کە لە دەرەوەی دادگا هاوسەگیریی دەکات هەموو مافێکی دەڕوات، بۆ نموونە مافی نەفەقە(مارەبڕین) کە مافی بەخێوکردن و لە ئەستۆ گرتنی منداڵەکانیەتی.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/372291/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سیڤا حیکمەت=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=سیڤا حیکمەت=KTML_ImageCaption_End=
=KTML_Bold=سیفا حیکەمەت، =KTML_End= چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان، ئەو هاوسەرگیرییە بە پێشێلکاریی گەورەی مافی ژنان دەزانێت، ئەو ژنەی لە دەرەوەی دادگا مارە دەبڕێت هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هاوسەرێتیی نییە، بۆیە پیاوەکە دەتوانێت بە ئاسانیی لێی جیابێتەوە.
هاوسەرگیریی دەرەوەی دادگا، تەنیا زیانی بۆ ژنەکە نییە، بەڵکو گرفتی گەورە بۆ منداڵەکانیشیان دروست دەبێت، چونکە ناتوانن ناسنامەیان هەبێت، تا ئەو کاتەی دایک و باوکەکە لە دادگا گرێبەست ئەنجام دەدەن، لە حاڵەتی جیابوونەوەشدا ئەمە ئاستەم دەبێت.
هەر لەوباریەوە ئەحمەد زەنگەنە، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی کەرکووک دەڵێت:ئەنجامدانی هاوسەرگیریی بێ دادگا نابێت وە ناکرێت، بەڵام دۆخەکە وای لێهاتووە خەڵکانێک هەیە دوو ڕکات نوێژ دەکەن یان دێنە نوێژی گشتی مزگەوەتەکان، ئیتر فێربوون مارە بڕین ئەنجام دەدەن.
مامۆستایەکی ئایینی دەڵێت، کە نابێت ژنەکە و کەسوکارەکەی بەو هاوسەرگیرییە ڕازی بن، وەک ئەو باسی دەکاتحاڵەتی وامان هەیە کوڕ و کچ ماوەی مانگێک لە دەرەوەی دادگا هاوسەرگیرییان کردووە، هەر دێنەوە لای مامۆستای ئاینی بۆ ئەوەی جیابونەوەیان بۆ ئەنجام بدات.
سەبارەت بەو کەسانەی کە دوای مارەبڕین لای مامۆستایانی ئاینی دەچنە لای دادوەر، شادی جەلال، ڕاوێژکاری یاسایی دەڵێت: بە پێی بە یاسا هەر کەسێک لە دەروەی دادگا هاوسەرگیریی ئەنجام بدات و دواتر لە دادگا مارەی ببڕێت سزا دەدرێت، بۆیە ناکرێت هیچ جۆرە مارە بڕینێک لە دەرەوەی دادگا تۆمار بکرێت.[1]
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/372291/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=شادی جەلال=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=شادی جەلال=KTML_ImageCaption_End=