10 شاری باکووری کوردستان لە هەژارترین شارەکانی تورکیان
پارێزگاکانی وان، موش، بەدلیس و جۆلەمێرگ لە ریزبەندی یەکەمی هەژارترین پارێزگاکانی تورکیان و داهاتی هەر خێزانێک ساڵانە دوو هەزار دۆلارە.
ناوەندی ئاماری تورکیاش ناوی 10 شاری باکووری کوردستانی وەکو هەژارترین شارەکانی تورکیا دەستنیشانکردووە.
پارێزگاکانی مێردین، ئێلح، شرناخ و سێرت داهاتی ساڵانەی هەر خێزانێک 11 هەزار و 204 لیرەی تورکییە کە دەکاتە هەزار و 970 دۆلاری ئەمریکی.
لە روهاو
ئامەدئامەدیش داهاتی ساڵانەی هەر خێزانێک هەزار و 998 دۆلاری ئەمریکییە.
ئەو کەسانەی لە ناوچەی سووری ئامەد بۆ رووداو قسەیان کرد، باس لە نەبوونی هەلی کار دەکەن، پیاوێک دەڵێت: دوو ساڵە بە شوێن کاردا دەگەڕێت، بەڵام دەستی ناکەوێت.
[1]