بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: وەرزشنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 01-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅01 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,959) پەڕتووک||
✌️ ئەحمەد جەبار ئەمین محەمەد عەلی زەنگەنە - ئەحمەد جەبار ڕادیۆچی
له دایکبووی 01-07-1966ی گەڕەکی شۆڕجەی شاری کەرکوکە. لە رێکەوتی 01-06-1992 لە شارۆچکەی پێنجوێن لەکاتی پووچەڵکردنەوەی مین دا شەهیدبووە.
👫 حەمە سەعید حاجی محەمەد - حەمە سەعید قەرەداغی
ساڵی 1953 ز لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و زەحمەتکێشی شارۆچکەی قەرەداغ لەدایکبووە. لە تەمەنی 7 ساڵیدا باوکی گیانی لەدەست دەدات. لەگەڵ کاکی محەمەد ڕەشید قەرەداغی ئەرکی بەڕێوەبردنی خێزانەکەیان دەکەوێتە ئەستۆ، کە پێکهاتبوون لە 2 برا و 4 خوشک. لەبەر نەبوونی و هەژاری تەنها پۆلی شەشەمی سەرەتایی تەواو کردووە. گەنجێکی خۆشەویست و کۆمەڵایەتی بووە، ساڵی 1970 لە سەرەتای لاوێتییەوە، پەیوەندی کردووە بە ڕیزەکانی حزبی شیوعی عێراق، لە ڕێکخراوی قەرەداغ. ساڵی 1971 دەگیرێت بە سەرباز، دوای تەواوکردنی سەربازی ساڵی 1974 لە
☂️ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان, کورت دەکرێتەوە بۆ ی. ن. ک و لەنێو خەڵکدا بە یەکێتی ناو دەبرێت، پارتێکی سیاسییە لە باشووری کوردستان کە نیشینگەی سەرەکی دەکەوێتە شاری سلێمانییەوە. یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ئەندامە لە رێکخراوی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆنالی جیهانیی.
مێژوو
ی. ن. ک هاوپەیمانێتییەک بوو لە نێوان پێنج قەوارەی سەربەخۆی سیاسی کە لەلایەن جەلال تاڵەبانی، کە کوردەکان بە مام جەلال ناوی دەبەن، و نەوشیروان مستەفا سەرکردایەتی دەکرا. بەشە سەرەکیەکان ئەمانە بوون: کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و شۆڕشگێڕان. چ
👫 رەوشەن بەدرخان
رەوشەنخان لەساڵی 1909دا لەدایکبووەو کچی ساڵح بەدرخان بووەو باپیری باوکی برای بەدرخان پاشای گەورەی میری بۆتان بووه.
بۆیە لەبەرئەوەی شووبەجەلادەت عالی بەدرخان بکات، ناسناوی بەدرخانی بەکارهێناوەچونکەمیر کچ بووه. کەتورکەعوسمانییەکان بەدرخانییەکانیان لەتورکیا دوورخستەوه، باوکی ناچار بوو بەخاو و خێزانەوە بچێتە شاری دیمشق و لیی نیشتەجێ ببێ و رەوشەنی کچی لەقوتابخانەکانی دیمەشق خوێندوویەتی و پەیمانگای مامۆستایانی تەواو کردووەو بووەتەمامۆستا، لەپەیمانگای کچان و لەساڵی 1935دا شووی بەجەلادەت بەدرخان کردوو
📊 بابەت 373,967 | وێنە 58,930 | پەڕتووک PDF 10,959 | فایلی پەیوەندیدار 42,281 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,548 |
📖 چۆن بووم بە وەرزشکار؟ | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

چۆن بووم بە وەرزشکار؟


لەژیانی هەموو تاکێکدا خەونێک، خولیایەک یاخوود بوارێک هەیە کە لەقۆناغەکانی دواتری تەمەنیدا دەبێتە دەروازەیەک بۆ داڕشتنەوەی کەسایەتی ئەو تاکە، هەر لەو دەروازەیەشەوە پێناسەو فۆرمێکی نوێی پێدەبەخشێت.. ژیانی منیش وەکو هەر تاکێکی ئاسایی بەدەر نەبوو لەو خولیایانە، هەر لەمنداڵییەوە خەونی ئەوەم هەبوو چۆن بتوانن لەداهاتوو وەکو کەسایەتییەکی وەرزشی لەیەکێک لەبوارە وەرزشییەکاندا دەستبەکاربم.. هەڵبەتە ئەو خەونە سەرچاوەگرتووی کۆمەڵێک لایەنی نەرێنی بوو، گرنگ بوو بۆ من کەبتوانم کار لەسەر گۆڕینی ئەو لایەنانە بکەم، یاخوود بەشیاوتر گۆڕینی هەندێک دیدی کۆمەڵایەتی کەمەفهومی راستەقینەی وەرزشی کچانی تەنها لەڕووانگە جێندەری و رەگەزییەکەوە چڕکردبووەوە.
سەرەتای تێکەڵ بوونم لەگەڵ دنیای وەرزش بۆ ساڵی 2001 دەگەرێتەوە، ئەوکات خوێندکاری قۆناغی ئامادەیی بووم، حەزێکی زۆرم هەبوو بۆ تۆپی پی.. ئیدی یەکەم هەنگاوم بۆچوونە نێو ئەو بوارەوە بەشێوازە پراکتیکییەکەی لەرێگای کۆکردنەوەی وێنەو هەواڵی یاریزانانی تۆپی پێ بوو لەسەر ئاستی جیهان بەگشتی و لەدەفتەرێکی گەورەی 100 لاپەڕەییدا کە تائێستاش ئەو دەفتەرەم وەکو یادگارییەک لاماوەتەوە چونکە، بەقەناعەتێکی تەواوەوە کارم لەسەر دەکرد بەو هیوایەی رۆژێک لەو رێگایەوە بگەمە خەونە گەورەکە کەڕوو کردنە دنیای وەرزش بوو.
زۆر بوون ئەوانەی لەو رێگایەدا ئاستەگیان بۆ دروست دەکرم وەکو کچێک کەخولیایەکی هەبوو لەبوارێکی دیاریکراودا و دەیویست بەو خولیایەی بگات.. زۆر جار پێیان دەوتم تۆ کچیت چیتداوە لەوەرزش، بوارێکی کوڕانەیە!.. بەڵام هەر سووربووم لەسەر کۆکردنەوەی وێنەی یاریزان و بەدواداچوون بۆ هەواڵی پاڵەوانیتییەکانی تۆپی پێ و تۆمارکردنیان لەدەفتەرە وەرزشییەکەم.. ساڵی 2002 خوێندکاری قۆناغی شەشەمی ئامادەیی بووم، بیرمە ئەوکات یارییەکانی موندیال بەڕێوەدەچوو منیش لەگەرمەی تاقیکردنەوەکانی بەکەلۆریا بووم.. یەکێک لەیارییەکانی مۆندیال لەو ساڵەدا یارییەکی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بوو هاوکات لەگەڵ رۆژی تاقیکردنەوەی بابەتی جوگرافیا.. لەراستیدا بەلامەوە گرنگ بوو یارییەکەم لەدەست نەچێت بۆیە، دەستبەجێ هەستام و دەفتەری تاقیکردنەوەکەم ڕادەستی چاودێرەکە کرد تاوەکو بگەمەوە ماڵەوە بۆ بینینی یارییەکە.. دوای ئەوەی دەفتەرەکەم ڕادەست کرد، چاودێرەکە پێی وتم هێشتا کاتژمێرێک تێپەریوە پەلەی چیتە؟ منیش زۆر بەسادەیی وەڵامم دایەوەو و پێم وت (یاری هەیە ئێستا مامۆستا ئەمەوێت فریای کەوم).. ئیدی مامۆستاکە حەپەسا، بەپێکەنینێکی گاڵتەئامێزەوە وتی رەنگە ساڵێکی تریش هەر لەم جێگایە بتبینمەوە … لەراستیدا قسەی مامۆستاکە نیگەرانی کردم بەڵام، وایلێکردم زیاتر سووربم لەسەر بینینی یارییەکە.
پۆلی شەشم بڕی بەڵام، بە خولی دوو.. دواتر راستەوخۆ فۆرمی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشیم پڕکردوە لەزانکۆی سلێمانیسلێمانی و دوای تاقیکردنەوەی پراکتیکیش لەکۆلێژی ناوبراو وەرگیرام و بووم بەیەکەم کچی گەرمیانگەرمیانی ڕوو لەکۆلێژی پەروەردەی وەرزشی بکات، بەوپێیەی لەشاری کەلار دەژیام و پێشتریش هیچ کچێکی شارەکە ڕووی لەو کۆلێژە نەکردبوو.. ئەوە بۆ من و خێزانەکەشم دەستکەوتێکی گەورە بوو… لای خێزانەکەم هێڵی سوو نەبوو بەوەی رێگا بەکچان نەدرێت ڕوو لەو بوارە بکەن، بەڵام لەراستیشدا ترسێک هەبوو نەوەکو رێگری.. ترس لەقسەی کۆمەڵگا، کۆمەڵگایەک کە هیچ رێز و لەبەرچاوگرتنێکی نەبوو بۆ توانا و خولیاکانی کچان لەبوارە جیاوازەکانی ژیانی رۆژانەدا و بەتایبەتیش ئەگەر هاتوو کچێک ئاواتی بوون بەوەرزشکاری هەبووایە ئیدی ئەوە هێڵێکی سوور بوو قسەی زۆریشی بەدوای خۆیدا دەهێنا.
لەکۆلێژی پەروەردەی وەرزشی لەزانکۆی سلێمانی دەستم بەخوێندن کرد ساڵی 2002 2003، لەوێوە هەنگاوم بەرەو فراونکردنی زیاتری خەونەکانم نا لەبووارەکەدا.. دوای 2 ساڵیش لەخوێندنی زانکۆ ڕووم لەیانە وەرزشییەکان کرد و لەیانەی پیشمەرگەی سلێمانییەوە دەستمپێکرد لەیارییەکانی تۆپی پێ، گۆڕەپان و مەیدان و باسکە.. دواتریش ساڵی 2005 بەشێوەی خواستن بۆ پاڵەوانێتییەکی باسکە لەسەر ئاستی یانەکانی عیراق چوومە یانەی سلێمانی و لای راهێنەری بەتوانا (کاک محەمەد) بۆ چەند یارییەک لەگەڵ تیپی باسکەی کچانی یانەی سلێمانی یاریم کرد.. لەپاش ئەو پاڵەوانیتییەش راستەوخۆ لەلایەن یەکێتیی تۆپی باسکەوە بۆ هەڵبژاردەی عیراق هەڵبژێردرام ئەوەش ساڵی 2005 بوو.. بەڵام، بەداخەوە نەمتوانی بەشداری پاڵەوانیتییە دەرەکییان بکەم، چونکە لەو ساڵەدا خولی دووم هەبوو.. ئیدی لەنێوان دوو بژاردە مامەوە.. دەرچوون بۆ قۆناغێکی تری خوێندن و خەونی نوێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەی نیشتیمانی عیراق، تاوەکو لەدواجاریشدا خوێندنەکەم هەڵبژارد، بۆ هەمیشە پشتم لەخەونی گەیشتن بەهەڵبژاردەی نیشتیمانی کرد، تاوەکو ئەو رۆژەی ماڵئاواییم لەژیانی زانکۆ و کۆلێژ کردو گەڕامەوە شارەکەم، لەوێشەوە دیسان سەرەتای چیرۆکێکی تر دەستی پێکرد کەهیچی کەمتر نەبوو لەتەنگەشەکانی رابڕدوو.
گەرانەوەم بۆ فلاشباگی ژیانی وەرزشیم هەڵبەتە زیاتر بۆ ئەو مەبەستەیە کەچۆن لەم کۆمەڵگایەی ئێمەدا کچان بەئاستەنگ دەگەنە خەونەکانی خۆیان.. بەندە بەگەیشتن بەخەونەکەم ئاستەنگی زۆرم روبەڕوو بۆوە، کەناکرێت لێرەوە بەدرێژیی قسەیان لەسەر بکەم بەڵام، ئەمەوێ ئەوەش بڵێم رێگام گوڵبژێر نەبوو، ئەوەی بەردەوامی پێدام سووربوونی خۆم بوو لەگەیشتن بەخەونەکەم.. چونکە ئاستەنگییەکان هەر تەنها لەچوارچێوەی ژیانی سەردەمی زانکۆ و پێش زانکۆ نەبوون بەڵکو، دوای تەواوکردنی زانکۆش وەکو مامۆستایەکی وەرزشی زۆرترین ئاستەنگم روبەروو بۆوە ئەمجارەشیان لەلایەن خودی خێزانەکانەوە.. فاکتەر و سروشتی کۆمەڵایەتی زۆرێک لەناوچەکانی گەرمیان یارمەتیدەر نەبوون بۆئەوەی کچە خوێندکارەکان حەزە وەرزشییەکانی خۆیان لەسەر ئاستی خوێندنگاو هەڵبژاردە وەرزشیەکانی پەروەردەکانەوە مومارەسە بکەن بۆیە دەبوو لەهەموو یارییەکی وەرزشی کچاندا پێشتر سەردانی خێزانەکانمان بکردایە وهەوڵی قەناعەت پێکردنمان پێبهێنانایە بەوەی وەرزش بۆ کچان ئەوە نییە کە ئەوان خوێندنەوەی بۆ دەکەن و دەیبیستن لەزاری خەڵکانێکی ترەوە.. جا بۆ ئەو مەبەستە زۆرجار خۆشم روبەرووی کێشە دەبوومەوە لەبەرئەوەی بوارەکەی منیش پەیوەست بوو بەدیدو بیرکردنەوەی خودی کۆمەڵگاوە بەرێژەیەکی زۆر، هەمیشە لەجەنگێکی دەروونی و دژوار بووین لەگەڵ هەموو ئەو ئایدیاو دیدە کۆمەلایەتییانەی کۆسپیان لەبەردەم توانا وەرزشییەکانی کچان دروست دەکرد بەڵام، هەر بەردەوام بووین و بەرەنگار دەبووینەوە، تاوەکو سەرەنجام توانیمان هەموو ئەو بەربەستانە تێک بشکێین.. بۆیە گرنگە بۆ هەموو تاکێکی ئەم کۆمەڵگایە و بەتایبەتیش کچان هەمیشە خەون ببینن، چونکە رۆژێک دێت هەموو خەونەکان دەبن بەڕاستی و مێژوویەک دەنووسنەسنەوە کەپڕاوپر بێت لەشانازی و یادەورەیی تاڵ و شیرین لەیەک کاتدا[1].
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ژن مه‌گه‌زین

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 07-04-2019
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ❕ چیرۆکی راستینە
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 👩 ژنان
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 👪 کۆمەڵایەتی
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📝 یاداشت
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Sep 27 2019 2:27PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 27 2019 9:22PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 27 2019 9:22PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 129 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

چۆن بووم بە وەرزشکار؟

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️07-04-2019
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئەڤین لەیلا
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,28 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574