图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,425
图片 105,693
书籍 19,157
相关文件 96,438
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
چیرۆکی ڕزگار بوونی ئیمان عەبدوڵڵا
小组: 妇女的问题 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چیرۆکی ڕزگار بوونی ئیمان عەبدوڵڵا

چیرۆکی ڕزگار بوونی ئیمان عەبدوڵڵا
=KTML_Bold=ئیمان عەبدوڵا=KTML_End=، کچە ئێزدییەکی ڕزگاربووی دەستی داعشە، چیرۆکی ڕزگاربوون و ژیانی لە ناو داعش دەگێرێتەوە: لە کاتژمێری سێی بەرەبەیانی ڕۆژی 03-08-2014 دەنگی فیشەکەکانی چەکدارانی داعشمان بیست، زانیمان کە هاتوونەتە شەنگالەوە، بۆیە لە گوندی تل قەسەب بەره و چیای شەنگال هەڵاتین.
لەبیرمە تا کاتژمێر 11:30 نیوەڕۆ لە ناو سەنتەری شەنگالدا ماینەوە و دواتر ڕێگەی چیامان گرت، لە لۆفەکانی چیای شەنگال دەستگیرکراین، بە ئێمەیان وت بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆتان هیچ کێشەیەکتان نیە و چی دەکەن له و چیایەدا.
$ئیمان و خێزانەکەی بە ڕێگەوە چییان بینی؟$
دوای دەستگیرکردنمان لە لۆفەکانی چیای شەنگال، ژن و مێرد لەیەک جیاکرانەوە و هێنایاننە ناو شەنگال، بە ڕێگەوە گەنجێکمان بینی سەربڕدرابوو سەری لە ژێر قاچەکانی دانرابوو کەمێکی تر ڕۆیشتین کەسێکیتر بە فیشەک کوژرا بوو خوێن لە گوێچکەکانی دەهات، ئه و دیمەنانە زۆر ترساندیانین، چونکە لە هەموو ژیانمدا شتێکی وام نەبینیبوو، بیرمان لە باوک و براکانمان دەکردەوە.
تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەبێ خواردن و ئاو لەناو فەرمانگەی باری شارستانی شەنگال ماینەوە، چەکدارانی داعش هاتن جارێکی تر لەیەکیان جیاکردینەوە و وتیان کچ و ژن دەبەین، لەوکاتەدا برایەکی بچووکم هەبوو کردمە سەر ملی خۆم و پێموتن من خێزاندارم و ئەوە کوڕی خۆمە، بۆ ئەوەی دوورم نەکەنەوە لە دایک و براکانم، وتیان کێشە نیە کوڕەکەت لەگەڵ خۆت بێنە، دایکیشم ڕێگەی نەدا براکەم ببەم، لەلای ئه و دامنا و لەگەڵ نزیکەی 500 کچی دیکە بردیانینە هۆڵی گالاکسی لە شاری موسڵ.
دوای هەفتەیەک مانەوە لە هۆڵی گالاکسی لە بارودۆخێکی زۆر خراپدا بووین، چونکە ژمارەیەکی زۆری ئه و کچانەی ڕفێندرابوون له و هۆڵەدا بوون، ڕۆژانە چەکدارانی داعش و ئەمیرەکانیان دەهاتن و دەیان وت موسڵمان ببن، دواتر لەگەڵ هەندێک کچیتر بردیانینە هۆڵێکی دیکە دوای پێنج ڕۆژ لە بیرمە هاوڕێیەکمان هەبوو عەرەبی باش دەزانی هەر زانیارییەک هەبووایە ئاگاداری دەکردینەوە.
چەکدارانی داعش هاتنە ناو هۆڵەکە و وتیان هەر کەسێک شتێکی پێ بێت دایبنێت، نەمانزانی چیان وت، کاتێک ئەوان ڕویشتن ئه و کچە وتی هەر شتێک لای ئێوە بێت وەکو زێڕ و مۆبایل دایبنێن یان بیشارنەوە ئەگەر ئەوان هاتن پشکنینی هەمووتان دەکەن، هەر کەسێک ئەو کەرەستانەی پێ بێت دەیکوژن.
$وێنەیەکی باوکی لە ناو جانتاکەی بوو$
جانتایەکی بچووکم پێ بوو ڕەگەزنامە و هەندێک وێنەی باوکمی تیادا بوو، باوکم پۆلیس بوو لە ناحیەی سنونێ، من و هاوڕێیەکم چووینە توالێت هەموو وێنە و ڕەگەزنامەکەی باوکیشم پارچە پارچە کرد و فڕێمدان، وتم ئەوانیتر ڕەگەزنامەی براو خۆشکەکانمن ئەگەر ئەوان بشبینن پێموایە کێشەمان بۆ دروست نابێت، من و 14 کچ بەردەوام پێکەوە بووین کاتێک چەکدارانی داعش هاتن بۆ ئەوەی پشکنینی ئێمە بکەن، لەوکاتەدا وێنەیەکی باوکم لە جانتاکەدا مابوو نەمبینیبوو، ئەوانیش لێیاندام و ئەشکەنجەی زۆرم بینی و زانییان باوکم پۆلیس بووە.
دوای پشکنین هاوڕێیەکی تریشم مۆبایلی پێ بوو، پێکەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەبێ ئاو و خواردن کراینە ژوورێکەوە و نەمانزانی شەوە یان ڕۆژ، حەمامێک له و ژوورەدا بوو ئاوی حەمامەکەیان گرتبووەوە بۆ ئەوەی ئاو نەخۆینەوە، دوای سێ ڕۆژ هێنامیانە لای هاوڕێکانم، بەڵام ئه و کچەی لەگەڵمدا بوو بێسەروشوێن بوو تائێستا هیچ لەبارەی ئه و کچەوە نازانم و نەمبینیوەتەوە.
دوای چەند ڕۆژێک بردیانینە ماڵی هاووڵاتییەکی مەسیحی و دواتر هاتن وتیان دەتان بەینە سوریا و نزیکەی 250 کچ جیاکرانەوە و بردیاننە سوریا، سێ جار بەمنیان وت هەستە دەتبەینە سوریا لە شوێنی خۆم مامەوە و بەشێوەیەک خۆمم پێشانی ئەوان دەدا بەدڵی ئەوان نەبووم، بۆیە منیان نەبرد و لە شاری موسڵ ماینەوە و دواتر بردیانینە گوندی کوجۆ لە شەنگال.
$هاوڕێیەکی ئیمان چی کرد؟$
شەوێک لە کۆجۆ ماینەوە و وتیان ئەمیرەکانمان دێن هەر کچێک بەدڵی ئەوان بێت بۆ خۆیانی دەبەن، کچێکی ئێزدی بەناوی (جیلان) لەگەڵماندا بوو کاتێک ئه و قسەیەی بیست کە ئەمیرەکانی داعش دێن، ئه و ڕۆیشتە حەمام و ماوەیەک چاوەڕێ بووین نەگەڕایەوە، نزیکەی دوو کاتژمێر لە حەمامەکەدا بوو، لە دەرگای حەمامەکەمان دا و بانگمان کرد وەڵامی نەبوو، خۆم و خوشکەکەی چووینە لای پاسەوانی دەرگاکە پێمان وت شتێکی واهەیە هاوڕێیەکمان چووەتە حەمام و نەگەڕاوەتەوە.
دوو چەکداری داعش هاتن و دەرگای حەمامەکەیان شکاند و بینیمان جەیلان لە ناو حەمامەکەدایە و خوێنمان لە سەر دەستی بینی و دەسماڵەکەیشی لە ناوەڕاستی حەمامەکەدا هەڵواسیبوو، نەمانزانی چۆن و بە چی شێوەیەک گیانی لە دەستدا بوو، چەکدارانی داعش وتیان ئه و کەسانەی خۆیان دەکوژن تەرمەکەی ناشارنەوە، لەناو بەتانییەک دایاننا و بردیان.
$بە تیروپشک ناوم بۆ چەکدارێک دەرچوو$
دواتر لە گوندی کۆجۆ بردیانینە بەعاج و ئەوان بەردەوام دەهاتن کچ و ژنیان بۆ خۆیان دەبرد، دوای هەفتەیەک جارێکی دیکە بردیانینە شەنگال و من و نۆ کچیتر لەگوندی تل عزێر لە خانوویەکدا بووین، دوای سێ ڕۆژ ناونووسکراین و بە تیروپشک ناوی من و سێ کچیتر بۆ سێ چەکداری داعش دەرچووین و بردیانینە شاری موسڵ.
ئه و چەکدارەی منیان بردە لای، ناوی جەعفەر موسڵی ناسراو بە (ئەبو کەرەم) بوو تەمەنی 40 ساڵ بوو، بردمیە لای خێزانەکەی کە دوو منداڵیشی هەبوو، دوای پێنج ڕۆژ دایکی ئه و چەکدارە بەمنی وت ئەگەر قبوڵ بکەی لە سەر شەریعەت تۆ لە کوڕەکەمان مارە دەکەین، منیش گریام و پێموت هیچ زانیارییەکم لە سەر خوشک و براکانم نازانم و ڕاستە ئێستا موسڵمانم بەڵام نەمبینیوە هیچ کچێک بە بێ ئیرادەی دایک و باوکی خۆی شوو بکات لە بەر ئەوە ناتوانم شووی پێ بکەم، دواتر هیچیان بەمن نەوت.
$چەکدارێک ئیمان و هاوڕێیەکی بۆ خۆی کڕی$
دوای چەند ڕۆژێک منیان بردە دادگای موسڵ و وتیان ئەگەر شوو بە کوڕەکەمان نەکەیت دەتفرۆشین و هەندێک پارەمان دەستدەکەوێت، بینیم چەکدارێکی داعش بەناوی (کەرەم موسڵی) هات من و خوشکەکەی جیلانی بە دوو هەزار دۆلار بۆ خۆی کڕی و بردینیە ناو خێزانەکەی، دواتر ژنەکەی به و چەکدارەی وت ئەگەر دەست لەم دوو کچە بەرنەدەی خۆم منداڵەکانت بەجێت دێڵین و دەڕۆین، جارێکی دیکە بردیانینە ناو حەوشەی دادگا و وتی دەتان فرۆشم، لە بیرمە له و کاتە دانیشتم و گریام بە دەیان کچیشم لەوێ بینی، پزیشکێکی داعش بەناوی حەمەد موسڵی ناسراو بە (ئەبو ئەحمەد) هاتە لام و وتی ئێزدیت؟ وتم بەڵێ، وتی موسڵمان بوویت؟ وتم بەڵێ موسڵمانم بەڵام ئێوە متمانە بەئێمە ناکەن، وتی ئەگەر موسڵمان ببی و قورئان بخوێنی دەتبەمە ماڵی خۆم.
$لەماوەی 34 ڕۆژدا 101 لاپەڕەی قورئانم لەبەرکرد$
ئه و پزیشکەی داعش بەمنی وت دەتکڕم، بەڵام دادوەر چی بەتۆ وت پێی بڵێ بەڵێ وتم باشە، کاتێک دادوەر ناو منی خوێنەوە و بانگی کردم، چوومە لای بەمنی وت، بەئیرادەی خۆت دەچیتە لای ئەم کەسە؟ منیش پێموت بەڵێ، وتی دڵت لەسەری هەیە؟ وتم بەڵێ، دواتر گرێبەستی هاوسەرگیرییان بۆ دروستکردین کە من موڵکی ئه و پزیشکەم، دواتر منی کڕی کە سێیەم جار بوو کڕین و فرۆشتن بەمنەوە بکەن، منی بردە ماڵی خۆی و بە ڕێگەوە بەمنی وت هیچم لە سەر تۆ نیە، تەنیا دەمەوێت 101 لاپەرەی قۆرئان بخوێنی و لەبەری بکەیت.
$مەرجی پزیشکەکەی جێبەجێکرد$
ئه و پزیشکەی داعش بەمنی وت، ئەگەر تا چوار ڕۆژ بۆ 10 ساڵیتر ئه و سەد و یەک لاپەرەی قورئانە لەبەر نەکەیت هەر لەماڵی مندا دەبیت، بەڵام ئەگەر ئەمڕۆ تا دوو ڕۆژیتر لە بەری بکەیت پەیمان بێت بتگەیەنمەوە بە خێزانەکەت، منیش پێموت ئامادەم لەبەری بکەم، دوای مانگێک و چوار ڕۆژ واتە 34 ڕۆژ توانیم ئه و 101 لاپەڕەیە لەبەر بکەم و ڕۆژێک خۆی قورئانەکەی هەڵگرت و لەبەرامبەرمدا وەستا و پرسیاری لەمن کرد، هەر ئایەتێکی بخوێندایە دەیوت تەواوی بکە منیش وەڵامی هەموو پرسیار و ئه و ئایەتانەم دایەوە و تەواوم دەکرد، دواتر پرسیاری خێزانەکەمی کرد لە تەلەعفەر و دواتر ئەوانی بینی و وێنەی منی بۆ ناردن و هی ئەوانیشی بۆ من هێنا، بردمیە دادگای موسڵ و وتی ئەمە موسڵمانێکی ئازادە دەتوانێت بچێتە لای خێزانەکەی و دواتر گەیاندمیە لای خێزانەکەم لە گوندی کەسر میحراب لە تەلەعفەر.
دوای ماوەیەک لەلای خێزانەکەم مامەوە و ڕۆژێک چەکدارانی داعش هاتن وتیان هەر کەسێک بتوانێت ئیش بکات و مەڕ و ماڵات بەخێو بکات ڕێگەی پێدەدەین، له و کاتەدا برا بچوکەکەم لەگەڵ چەند کەسێکی تری هاوتەمەنی بردیاننە شوێنێک و پێیان وتن فێری شەڕکردن و مەشقی سەربازیتان دەکەین، دوای سێ ڕۆژ گەڕانەوە باوکیشم وتی دەچینە گوندێک کاری شوانی دەکەین بۆ ئەوەی واز لە براکانت بێنن، خۆمان لەگەڵ خێزانی مامم نزیکەی 30 کەس بووین.
کە گەیشتینە ئه و گوندە پێنج مانگ مەڕوماڵاتمان بەخێو دەکرد، لەوماوەیەدا لە خانویەکدا بووین هەر چەکدارێک بهاتایە لای خێزان و کەسوکارم نەیدەزانی من لەوێم، جارێک چەکدارانی داعش هاتن وتیان ناوی ئه و کچانەمان پێ بدەن کە پێشتر ئازادکراون، زانیمان بۆ خۆیانی دەبەن، پێشتر وێنەی منیان نەبینیبوو خۆم دەشاردەوە بەس ناوی منیان دەزانی، باوک و دایکم خوشکێکی منیان پیشاندان و پێیان وتن ئەوە ئیمانە نەخۆشییەکی هەیە و منداڵیشە به و شێوەیە باوەڕیان بۆ دروستکرد و ئەوانیش ڕۆیشتن نە من و نە خوشکەکەمیان نەبرد.
رۆژانە له و گوندە شوانیم دەکرد، لە بەیانیەوە تا ئێوارە چاودێری مەڕوماڵاتم دەکرد، دواتر دەگەڕاینەوە، ئه و ئیشە پێنج مانگی خایاند.
شەوێک چەکدارانی داعش هاتن و ئه و مەڕوماڵاتەیان هەمووی برد و ئێمەشیان بردە ناوەڕاستی گوندەکە، وتیان ژن و مێرد و کچ و منداڵ لەیەک جیا دەکەینەوە، باوکیشم ترسا و وتی، ماوەیەکە پێکەوەین و جارێکیتر لەیەک جیادەبینەوە، بۆیە هەڵبێن، لەوکاتەدا خاڵم پەیوەندی لەگەڵ نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم هەبوو.
$چۆن خۆمان گەیاندە نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە؟$
لە 25-04-2015 تەلەعفەرمان بەجێهێشت و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بە ڕێگەوە بووین و خۆمان گەیاندە چوار ڕێیانی حەردان، لە ترسی داعش بە ڕۆژ نەماتوانی بڕۆین تەنیا لە شەودا ئه و ڕێگە دوور و درێژەمان دەبڕی تا گەیشتینە نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە حەردان، پێشمەرگە گەیشتنە لامان و بردیانینە ناحیەی سنونێ و لەناو بینای نەخۆشخانەی ئازادی بووین و دواتر خۆمان گەیاندە کومەڵگەی شاریا و تائێستا لێرەین.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,018
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 27-09-2019
挂钩项目: 1
缔约方组织
No specified T3 54: No specified T4 1061
城市: 辛贾尔
城市: 摩苏尔
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 98%
98%
添加( ڕێکخراوی کوردیپێدیا 27-09-2019
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on27-09-2019
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):03-11-2019
URL
此产品已被浏览2,018
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.1144 KB 27-09-2019 ڕێکخراوی کوردیپێدیاڕ.ک.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,425
图片 105,693
书籍 19,157
相关文件 96,438
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!