Kütüphane Kütüphane
Arama

Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır


Arama Seçenekleri





Gelişmiş Arama      Klavye


Arama
Gelişmiş Arama
Kütüphane
Kürtçe isimler
Olayların kronolojisi
Kaynaklar
Tarih
Kullanıcı koleksiyon
Etkinlikler
Yardım iste
Kurdipedi yayınları
Video
Sınıflamalar
Olayla ilişkili konu
Öğe kaydı
Yeni başlık kaydı
Görüntü gönder
Anket
Yorumlar
İletişim
Ne tür bilgilere ihtiyacımız var!
Standartlar
Kullanım Koşulları
Ürün Kalitesi
Araçlar
Hakkında
Kurdipedi arşivcileri
Bizim hakkımızda makaleler!
Kurdipedia'yı web sitenize ekleyin
E-posta Ekle / Sil
Ziyaretçi istatistikleri
Makale istatistikleri
Font Çevirici
Takvim - Dönüştürücü
Yazım Denetimi
Sayfaların dil ve lehçeleri
Klavye
Kullanışlı bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
Diller
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Benim Hesabım
Oturum Aç
Destek verme
Şifremi unuttum
Arama Öğe kaydı Araçlar Diller Benim Hesabım
Gelişmiş Arama
Kütüphane
Kürtçe isimler
Olayların kronolojisi
Kaynaklar
Tarih
Kullanıcı koleksiyon
Etkinlikler
Yardım iste
Kurdipedi yayınları
Video
Sınıflamalar
Olayla ilişkili konu
Yeni başlık kaydı
Görüntü gönder
Anket
Yorumlar
İletişim
Ne tür bilgilere ihtiyacımız var!
Standartlar
Kullanım Koşulları
Ürün Kalitesi
Hakkında
Kurdipedi arşivcileri
Bizim hakkımızda makaleler!
Kurdipedia'yı web sitenize ekleyin
E-posta Ekle / Sil
Ziyaretçi istatistikleri
Makale istatistikleri
Font Çevirici
Takvim - Dönüştürücü
Yazım Denetimi
Sayfaların dil ve lehçeleri
Klavye
Kullanışlı bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Oturum Aç
Destek verme
Şifremi unuttum
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Hakkında
 Olayla ilişkili konu
 Kullanım Koşulları
 Kurdipedi arşivcileri
 Yorumlar
 Kullanıcı koleksiyon
 Olayların kronolojisi
 Etkinlikler - Kurdipedia
 Yardım
Yeni başlık
Kütüphane
ŞEHRİMİZ HAKKARİ
28-03-2024
Sara Kamele
Kütüphane
NEVRUZ BAYRAMI
25-03-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Tarihî Kültürel Yönleriyle Bitlis (I. Cilt)
25-03-2024
Rapar Osman Ozery
Kütüphane
Tarihî Kültürel Yönleriyle Bitlis (II. Cilt)
25-03-2024
Rapar Osman Ozery
Kütüphane
TUNCELİ KANUNU (1935) VE DERSİM JENOSİDİ
02-03-2024
Sara Kamele
Kütüphane
ULUSLARARASI KÜRT KADIN KONGRESİ
01-03-2024
Sara Kamele
Biyografi
Mîran Janbar
25-02-2024
Sara Kamele
Biyografi
Adnan Çelik
25-02-2024
Sara Kamele
Biyografi
Erbil Tuşalp
25-02-2024
Sara Kamele
Biyografi
İbrahim Bingöl
25-02-2024
Rapar Osman Ozery
Istatistik
Makale  514,832
Resim 104,284
Kitap PDF 18,893
İlgili Dosyalar 94,732
Video 1,236
Kısa tanım
Newroz mesajı: Buradayız, a...
Kütüphane
Her Şey Silah Zoruyla
Biyografi
Erbil Tuşalp
Kütüphane
ULUSLARARASI KÜRT KADIN KON...
Kütüphane
NEVRUZ BAYRAMI
ئیسلام پێویستی بە شۆڕشێکی سێکسیە
Türk ve Fars işgalciler tarafından ülkenin kuzeyinde ve doğusunda Kürdipedya'nın yasaklanmasından dolayı üzgünüz.
Grup: Kadın Sorunu | Başlık dili: کوردیی ناوەڕاست
Paylaş
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Değerlendirme
Mükemmel
Çok iyi
Orta
Kötü değil
Kötü
Favorilerime ekle
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!
Öğenin tarihçesi
Metadata
RSS
Seçilen konunun resmini Google'da arayın!
Seçilen konuyu Google'da arayın.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئیسلام پێویستی بە شۆڕشێکی سێکسیە
Kadın Sorunu

ئیسلام پێویستی بە شۆڕشێکی سێکسیە
Kadın Sorunu

شوان ئەحمەد
“ئیسلام پێویستی بەشۆڕشێکی سێکسیە”، کتێبەکە لە نووسینی نوسەری ئەڵمانی زمان سەیران ئاتێشە. سەیران لەو کوردانەی کوردستانی باکورە کە بنەماڵەکەیان بەمەبەستی کارو باشترکردنی ژیانیان لەشەستەکانی سەدەی ڕابردودا ڕوویان لە ئەوروپا کردووەو لە شاری بەرلین گیرساونەتەوە.
سەیران ئاتێش یان سەیران ئاگر، (ئاتێش بەمانای ئاگر دێت)، لەتەمەنی شەش ساڵیدا دەچێتە ئەڵمانیا. منداڵییەکی بەدبەختانە دەگوزەرێنێ، چونکە هەر کە فام دەکاتەوە، ناچار دەکرێت ڕۆڵی مێینەیەکی تەقلیدی بگێڕێ و خزمەتی براکانی و دایکی و باوکی بکات و هەرگیز ڕێی پێنەدراوە، بەتەنها لەماڵ بچێتەدەر.
گەر لەوەشدا سەرپێچی بکردایە، ئەوا ڕووبەڕوی سزاو لێدان و قسە پێوتن دەبووەوە. هەر ئەمە وای لێدەکات لەو قۆناغی منداڵییەوە، لەو هۆکارانە بگەڕێت کە وادەکەن (ژنان و کچان) لەنێو خێزانە موحافیزکارەکانی وەک ئەواندا، وەک مرۆڤێکی کەمترو خوارتر لەکوڕان و پیاوان سەیر بکرێن.
ساڵی 2003 لە کتێبی یەکەمیدا “رحلة کبیرة الی النار“، بەدوورو درێژی باس لەو قۆناغە تاڵ و تاقەت پڕوکێنەی ناو خانەوادەکەی دەکات.
ئەڵبەت ئەو خانمە مل نادات و لەو فەزایە یاخی دەبێت. لە زانکۆ یاسا دەخوێنێت، بۆئەوەی بەرگری لە ژنانی چەوساوەو بەش مەینەت بکات. نوسینی کتێبی ”جیهانی ئیسلام پێویستی بەشۆڕشی سێکسیە”، هەر دەچێتە ئەو چوارچێوەیەو لەوێدا ئەوە ڕووندەکاتەوە کە بڕیاری ئۆتۆنۆم و خۆبەخۆی کچان و ژنان لە ژیانی سێکسیاندا چ گرنگییەکی هەیەو پێیوایە، ئەوە یەکێکە لەو هۆکارە سەرەکیانەی دەبنە مایەی ئەوەی، پەرە بە کەسایەتی ژن بدات و لە هەموو کایە جیاجیاکانی ژیاندا، دەسکراوەی بکات و هەست بەبوونی خۆی بکات.
یەکێک لەو شتانەی جەختی لێدەکاتەوە ئەوەیە کە دەبێت بە دەنگی بەرزو بەچڕو پڕی، باس لە چەمکی سێکس بکرێت لای ژنان لە وڵاتانی ئیسلامیدا. ئەو دەڵێت “کە منداڵ بووم بەدڵێکی کەیل و لەفەزایەکی پڕ لەبێدەنگی کوشندەدا، بەدوای وەڵامی زۆرێک لەو پرسیارانەدا دەگەڕام کە ڕۆحیان ماندوو کردبووم… دواتر زانیم ئەوە هەر دەردی من نییە، بەڵکو ملیۆنەها کچی #موسڵ#مانی تر، لەسایەی مۆراڵێکی سەختگیرانەی جنسیدا پێوەی گرفتارن.”.
ئەو کچ و ژنە موسڵمانانەی لە وڵاتێکی وەک ئەڵمانیادا دەژین، پەروەردەیەکی سەرکوتکەرانە دەکرێن و زۆرێکیشیان لەسەرەتای تەمەنیاندا هەست بە ئازارێکی زۆر دەکەن، چونکە تێناگەن بۆچی باوانیان بەو جۆرە لەگەڵیان دەجوڵێنەوە.
هەرپرسیارێکیش بکەن، وەڵامەکانی هەریەک شتەو لەچەند وشەیەکی وەک (ناکرێ و نابێ و حەرامەو شورەییەو ئێمە تورک و موسڵمانین و داب و نەریتمان ئاوایە، کوتایی دێت).
هەر لەو کتێبەیدا باس لەو فشارە گەورەیە دەکات کە کچان لەمنداڵییەوە، ڕووبەڕووی دەبنەوەو، وەک بونەوەرێک مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت کە پێویستە هەمیشە داپۆشراوبن و سەر بەدەر نەبن. لەو بارەیەوە دەڵێت “هەر لەمنداڵیمەوە سەرنجی ئەوەم دابوو، لەبەینی ڕانەکانماندا زۆنێک هەیە، بەبۆچونی هەندێ ک کەس پێویستە هەر نەبوایە… کەچی بۆ کوڕان وانەبوو؛ بۆ ئەوان عەیب نەبوو ئەندامی جنسیان هەبێت.”. لێرەوە داوا دەکات لە کۆمەڵگەدا، دیموکراسی لەنێوان هەردوو ڕەگەزەکەدا هەبێ و بەیەک چاو سەیر بکرێن.
سەیران ‘ئاگر’ کاتێک باسی پێویستی شۆڕشی سێکسی لە جیهانی ئیسلامیدا دەکات، دەڵێت “ئەو شۆڕشە لە ئێستادا هەیەو دەستی پێکردووە، بەشێوەیەکی پەنهان و نهێنی و تاکە تاکە. گرنگ ئەوەیە ئەم شۆڕشە ببێتە حاڵەتێکی ئاشکرا، چونکە بەپەنهان مانەوەی دووفاقێتی ئەخلاقی دروست دەکات.”.
بەبڕوای ئەو جیهانی ئیسلامی پێویستی بەشۆڕشێکی سێکسی هەیە، بۆئەوەی بە کۆمەڵگە کراوەو پێشکەوتووەکان ڕابگات. جیهانی ئیسلامی گەر عەوداڵی دیموکراتیزەکردنی کۆمەڵگەیە بەفیعلی، سەرەتا دەبێت دان بەیەکسانی ژن و پیاودا بنێت. یەکسانبوونیش مانای وایە، ژنان و کچان بتوانن بڕیار لەژیانی جنسی خۆیان بدەن و جەستەیان موڵکی خۆیان بێت.
ئەم قسانەی سەیران ‘ئاگر’ سەرپێ خستنی پرۆژەیەکە بۆ گۆڕینی ئەو کۆمەڵگایانەی، بەناوی دینەوە مرۆڤ کۆت دەکەن و بەناوی شەرەف و حەیاو حورمەتەوە، ژیان دەکەنە دۆزەخ.
دواجار ئەو خانمە کتێبەکەی پێشکەش دەکات بەهەموو ئەو کچانەی گیانیان بەخشی، تەنها لەبەرئەوەی دەیانویست بە ئازادی و خواستی خۆیان بژین.
لەسەرو بەندی دەرچونی کتێبی ”ئیسلام پێویستی بەشۆڕشێکی سێکسیە”، زۆرێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئەڵمانیا دیدارو چاوپێکەوتنیان لەگەڵ نوسەرەکەیدا سازکرد، وەک (دۆچەڤیلەو شبیگڵ و… هتد). ئەوەی دەیخوێنیتەوە ئەو دیدارەیە کە (شبیگڵ) لەگەڵ سەیران ئاتێشدا سازی کردووەو باسی تەوەرە سەرەکیەکانی کتێبەکەی و ماجەرای ژیانی خۆی دەکات.

دەقی گفتوگۆکە
لەو کتێبەتدا کەهەڵڵای ناوەتەوە، داوای شوڕشی سێکسی دەکەیت لە جیهانی ئیسلامیدا؟
-ئێوە نازانن شۆڕشێکی وا چەند گرنگە.
باشە، بەڵام ڕێک و ڕاست مەبەستت لە شۆڕشی سێکسی چییە؟
-ئەو زاراوەیەم بەپشتبەستن بە (ولیەم ڕایش) و کتێبەکەی “دەربارەی شۆڕشی سێکسی”، بەکارهێناوە. پێموایە پێویستە لەسەر جیهانی ئیسلامی، وەها مامەڵە لەگەڵ دەرەنجامەکانی مۆراڵی سەختگیری سێکسیدا بکات کە لەکاتی خۆیدا، یەکیەتی سۆڤیەت کردی و ولیەم ڕایشیش ئەوەی لە کتێبەکەیدا باسکردووە.
دەبێت جیهانی ئیسلامی ڕێگەی گۆڕان بگرێتەبەر، بەتەواوەتی وەک هەر سستمێکی تۆتالیتار کە بیەوێت بەرەو سستمێکی دیموکراسی بگۆڕێت. ئەوەش پێویستی بەوەیە، وەها سەیری پەیوەندی جنسی بکرێت کە پرۆسەیەکەو هەرکەسەو خۆی بڕیاری لێ دەدات. واتە دەبێت هەرچی دام و دەزگای پۆلیسی ئاکاری یاخود پۆلیسی ئایینی هەیە، نەمێنێت.
کاری نەکردەیە کۆمەڵگا ئەو کەسانە سزا بدات یان تەریکیان بکات کە بەر لەهاوسەرگیری، سێکس دەکەن. پێویستە باوکان و دایکان وەڵامی ئەو پرسیارە بدەنەوە کە چی دەکەن گەر ڕێیان بەکچە شانزە ساڵانەکەیان نەدا هاوڕێیەکی کوڕی هەبێت، ئەمە لە کاتێکدا کوڕەکانیان خۆیان بەوەوە هەڵدەکێشن کە چەندین هاوڕێی کچیان هەیە.
دەبێت پەروەردەی سێکسی ببێتە بەشێک لە پرۆگرامی خوێندن و نابێت دایک و باوک ناچار بکرێن ئەو جۆرە پەروەردەیەیان بۆ دەستەبەر بکەن، بەڵام پێویستە لەسەریان هەر کاتێک قوتابخانە ئەو پەروەردەکردنەی بۆ ڕەخساندن، دایکان و باوکانیش پەسەندی بکەن.
هەروەها پێیستە لەسەر ئەو کوڕ و کچە گەنجانەی لەجیهانی ئیسلامیدا دەژین، بەویستی خۆیان سێکس ئەزمون بکەن و متمانەی زیاتریان بەخۆیان هەبێت.
شتێکی وا بەدی دەکەیت، نیشانەی ئەوەبێت کە کاتی ئەم جۆرە گۆڕانکاریە هاتووە؟
-زۆرێک لەگەنجان بەرلەوەی هاوسەرگیری بکەن، سێکس دەکەن و تەنانەت زۆربەیان بڕوایان بە دامەزراوەی خێزان نییە. هێندە بەسە بیر لەو کوڕو کچە گەنجانە بکەینەوە. ئەوانە لەگەڵ خۆیاندا ڕاستگۆن و حەزو ئارەزویەکی گەورەیان بۆ ژیان هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بێئەندازە کۆت و بەندکراون.
خەڵکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەموو شاعیرن. لەبەیانی خوا ڕۆژ دەکاتەوە تائێوارە شیعر دەنووسن، بەڵام بابەتی شیعرەکانیش چییە؟ حەز و ئارەزووە.
مێردمنداڵێک لە شەقامەکاندا ئەوە پیشەیەتی، هەروەها کرێکار و خوێندکارێکی زانکۆش. هەر هەموویان شیعر دەربارەی هەمان بابەت دەنووسن. لەبارەی ئەو بابەتەوە دەنووسن کە لەهەر شتێکی تر زیاتر، سەرکوت دەکرێت و سانسۆری لەسەرە.
تۆ باس لە خەڵکی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەکەیت، بەڵام موسڵمانان لە هەموو جێگایەکی دنیادا هەن. گەورەترین دەوڵەتی ئیسلامی لەدنیادا ئەندۆنیسیایە کە وڵاتێکی ئاساییە. لەڕاستیدا قورسە وەک گشت و گروپێکی یەکگرتوو، قسە لە موسڵمانان بکەین؟
-من لەو بڕوایەدام ئەوە دەکرێت. پەیوەندیەکی کولتووری زۆر بەهێز لە نێوان موسڵمانانی جیهاندا هەیە، ئەویش پەیوەندی ئایینە. من پێموایە ئیسلام ئایینێکی جوانە، وەلێ لێکدانەوەی کولتووری بۆ ئیسلام بۆتە مایەی سەرکوتکردنی جنسی.
تاماوەیەک پێش ئێستا، بارودۆخەکە لە خۆرئاواش زۆر جیاواز نەبوو. بەڵام من نامەوێت بڕیاری هەڕەمەکی بدەم، وەها سەودا لەگەڵ ئەڵمان و موسڵماناندا بکەم، وەک ئەوەی هەموو وەک یەک بن.
هاوکات زەحمەتە حوکم بەسەر گروپێکیشدا بدەین کە بەو ڕادەیە یەکگرتوو نین، وەک ئەوەی خەڵک و خوا مەزەندەی دەکەن. لەم ماوەی دوایدا تیلۆ سارازین (ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانکی ناوەندی ئەڵمانیا)، ڕووبەڕووی ڕەخنەگەلێکی توندبووەوە. لەبەر ئەوەی ڕێک و ڕاست، بێزاریی خۆی لەدەست موسڵمانانی ئەڵمانیا دەربڕی (بەتایبەت لە بەرلین). ئایا ڕەخنەکانی لەجێی خۆیدا بوو؟
-من پێموایە سەرنج و ڕەخنەکانی بەڕێز سارازین ڕاست و ڕەوان بوون. لە کۆمەڵگەکەماندا کە کۆمەڵگەیەکی فرە کولتوورە، کێشەی جدیمان هەیەو بەڕێز سارازینیش یەکەم کەس نییە باسی لەو بابەتە کردبێت.
تۆ دەتەوێت بڵێیت سارازین زۆر لەسەر هەقە؟
-نا مەسەلەکە بەو سادەییە نییە. بەڕێز سارازین ئەڵمانیەو سەروەختێکیش کارەکتەرێکی بڵندپایەی ئەڵمانی ئاماژە بۆ تورکەکان دەکات کە هیچ کارێکی بەرهەمهێن ناکەن، ئەو قسانەی ڕەنگە لێکدانەوەی زۆر خراپی بۆ بکرێت.
من تورکی ئاسایی دەناسم هەمان ئەو شتە دەڵێن، بەڵام ئەوە بۆ ئەوان ڕێ پێدراوە. لە بەرامبەردا ڕێگە پێدراونییە بەڕێز سارازین بەئاشکرا ئەوە بڵێت. سەرەڕای ئەوەی بەشەکانی دیکەی وتارەکەی باش بوون. هاوکات ڕەنگە ئەوانەی بەتوندی ڕەخنە لەوتارەکەش دەگرن، نەیانخوێندبێتەوە. بەڵام پێویستە لەسەرمان (ئێمەی موسڵمان)، دەست پێشخەربین بۆ تاوتوێکردن و قسەکردن لەسەر ئەو بابەتانە، چونکە پەیوەندی بەخۆمانەوە هەیە.
زۆر چاکە، باسی ئەزمونی خۆتمان بۆ بکە. وامەزەندەی دەکەیت کە تۆ کچێکی نمونەیی بووبیت و لە بەرلین لەگەڵ کەس و کارتدا ژیاویت و ڕێگەی ئەوەت پێنەدراوە ئەڤینداری بکەیت؟
-سێکس لەو بابەتانە نەبوو، خانەوادەکەم قسەی لەبارەوە بکات. ماڵەوەمان ڕێوشوێنی ئەوەیان گرتبووە بەر، تابۆیان دەکرێت نەهێڵن هەڵسوکەوت لەگەڵ کوڕاندا بکەم. ئاساییە کە بۆم نەبوو هاوڕێی کوڕ (بۆی فرێند)م هەبێت.
ئەڵبەت هەموو ئەو شتانە بەئاشکرا نەدەوتران. واتە ڕۆژێک لەڕۆژان کەس و کارم دانەنیشتون تاپێم بڵێن “تۆی ئازیز، تۆی کچ، لەبەر ئەم هۆیە ناتوانیت بۆی فرێندت هەبێت، چونکە ئێمە نامانەوێت بەر لەهاوسەرگیری، سێکس لەگەڵ پیاودا بکەیت…”، یاخود پێم بڵێن ”کچە ئازیزەکەم، تۆ پەردەی کچێنیت هەیەو پێویستە لەسەرت، تاشودەکەیت بیپارێزیت.”.
سستمەکە بەجۆرێک داڕێژراوە، هەرکەسەو ئەو ڕێنوماییانەی پێدەدرێت – کە پێویستە چی بکات و چی نەکات -. بەزمان پێی ناوترێت، بەڵکو دەبێت خۆی حاڵی بێت و تێبگات.
باشە بۆچی پەردەی کچێنی ئەوەندە گرنگە؟
-چونکە ئەوە بۆخۆی سەرمایەیەکە، سەرمایەیەک لە نێوان ڕانەکانمدا.
ماڵی موسڵمان چۆن دەتوانن – بەو جۆرەی تۆ باسی دەکەیت -، ویست و ئیرادەی خۆیان بەسەر منداڵەکانیاندا بسەپێنن. زۆرێک لە خانەوادەکانی ئەڵمان تەنانەت ناتوانن منداڵەکانیان ڕازی بکەن بەوەی، قاپ و دەوریەکانی خۆیان لەسەر مێزی نانخواردنەکەوە، بەرن بۆ لای غەسالەی قاپ شۆرینەکە؟
-ئاخر باوکانی ئەڵمانی بیریان چۆتەوە کە دەتوانن پشت بە خۆشەویستی فرزەندەکانیان ببەستن. منداڵان باوک و دایکیان خۆش دەوێت. لەوکاتەوەی دێنە دنیاو چاو دەکەنەوە، لە سستمێکدا پەروەردە دەبن، حەز دەکەن خۆشەویستیان پێببەخشرێ و دانیان پێدابنرێ، پەسەندبکرێن. زۆرێک لەو ئەڵەمانانەی بەڕەچەڵەک تورکن، خۆیان لە دنیای چواردەوریان دادەبڕن. ئەوەش بۆخۆی هەستکردنیان بەبوونی ئینتیما بۆ گروپ تێدا دروست دەکات.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تۆ باس لە دنیایەک دەکەیت کە لەناوخۆیداو لەچەندین ڕووەوە، پەرت و دابەش بووە. دەشڵێیت پێوەدانگی دژ بەیەک و دوفاقێتی لەنێوان ڕوکار و ژیانی ناوخۆیدا هەیە؟
-بەڵێ، من بەو جۆرە مەسەلەکان دەبینم. لەکاتی ئامادەکردنی کتێبەکەمدا چەندین دیدار و گفتوگۆم ئەنجامدا. زۆرێک لەو کوڕ و کچانەی قسەم لەگەڵدا کردن، دادو بێدایان بوو لەدەست ئەوەی کە ناتوانن (بەدواوە نەبێت) سێکس بکەن، بەهۆی پەردەی کچێنیەوە.
کەس و کار غایلەی شتێکی وادەکەن و تەنانەت هەندێکیشیان بەوە دەزانن، کەچی لەگەڵ ئەوەشدا ئەو داواکاریە نابەجێیانە لە منداڵەکانیان دەکەن. دەی ئەگەر ئەوە دوفاقێتی نەبێت، چییە؟
لەفیلمی (لەسەر دیوار)ی دەرهێنەری ئەڵمانی – تورکی، (فاتیح ئەکین)دا، دیمەنێکی تێدایە دوو پیاوی تورکی بەدەم تاوڵەکردنەوە، خەریکی قەسەکردنن. یەکێکیان دەڵێت: (ئەرێ نەچین بۆ ماڵی لەشفرۆشەکان)، ئەوی دیکەشیان دەڵێت: (بۆ ژنت نییە تائامبازی بیت؟).
لەوێدا کابرای یەکەم بەرز دەبێتەوەو بوتڵێکی شوشە دەشکێنێ و لە گەردنی کابرای دیکەی گیر دەکات و بەهەڕەشەوە پێیدەڵێت: (خوا لەگیانت جارێکی تر باس لەگان و ئامبازبوون بکەیت، کاتێک قسە بێتە سەر ژنی خۆمان). تۆ لەو باوەڕەدایت ئەو دیمەنە واقعی بێت؟
-بەڵێ. پیاوان لە چاخانەکاندا باس لەسەر کێشە سۆزداریەکانی خۆیان دەکەن، بەڵام بەهیچ کلۆجێک باسی ژیانی سێکسی خۆیان لەگەڵ ژنەکانیاندا ناکەن. ژن پیرۆزە! کەسانێک هەن هاوسەرگیرییان کردووەو دەڵێن “لەچوارچێوەی خێزاندا ژیانی سێکسیمان بەگشتی، بۆتە پرۆسەیەکی ڕۆتینی و هیچ کەف و کوڵ و گەرم و گوڕیەکی تێدا نییە.”.
بۆچی پێتوایە ئەم دۆخە زۆر جیاوازترە لە هاوسەرگیری ناو کولتوورەکانی دیکە؟
-نا دۆخەکە لەکولتوورەکانی دیکەدا جیاوازتر نییە، بەڵام ئەوەی باسیدەکەم تەواو جیاوازە کاتێک مەسەلەکە پەیوەندی بە موسڵمانانەوە دەبێت. زۆربەی زۆری موسڵمانان لە ژیانی هاوسەریدا، گرنگییەکی ئەوتۆ بە سێکس نادەن و بیری لێ ناکەنەوە. بەڵام بەو دیویشدا بەلایانەوە ئاساییەو بە مافی پیاوانی دەزانن، لەشوێنی لەشفرۆشاندا بەدوای چێژ و لەزەتدا بگەڕێن.
دەی خۆ پیاوانی ئەڵمانیش بەهەمان شێوە، ڕوو لەشوێنی لەشفرۆشان دەکەن؟
-ئەوە ڕاستە، بەڵام ئەو تورکانەی ئامشۆو ڕۆتی ماڵی لەشفرۆشان دەکەن، ڕاستەوخۆ لەگەڵ ژنەکانیاندا ئەو مەسەلەیە باس ناکەن. هەرچەند زۆرجار ژنە دەزانێت مێردەکەی ڕوو لەو جێگایانە دەکات. مێردەش پێیوایە ژنە دەبێت بەو وەزعە ڕازی بێت.
ئەو حەز و ئارەزووە زۆرەی تۆ باسی دەکەیت گەر هێندە بەهێزە، بۆچی بەسەر ئاییندا زاڵ نابێت؟
-ئاخر لە جیهانی ئیسلامیدا، هێزە کۆنسێرڤاتیزمەکان دەسەڵاتێکی سیاسی ئێجگار گەورەیان لەدەستدایە. دەسەڵات و کۆنترۆڵی نیوەی دانیشتوانی بەدەستە (واتە ژنان). بۆ ڕاگرتنی ئەو دۆخەش، ترس بڵاودەکاتەوەو توندوتیژی بەگەڕ دەخات.
گۆڕینی سێکس بۆ تابۆیەک لەلایەن ئەو دەسەڵاتەوە، بواری ئەوەی بۆ دەڕەخسێنێ تاخۆی پێ لە خۆرئاوا جیابکاتەوە. ئەو خۆرئاواییەی بە دڕندەی دەزانن و بەبۆچونی ئەوان بەرپرسیارە لە هەموو کێشەکانی دنیا.
ئەوانە دەڵێن ئایینەکەمان لەدەسەڵاتی خۆرئاوا دەمانپارێزێت. ئێمە لەوان چاکترین و ئێمەش ئسوڵین. ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە، ناهێڵیت کەم و کوڕیەکانمان ببینین و کێشەکانمان دیاری بکەین.
ئایا خۆرئاوا مودێلێکی پێرفێکتە(کامڵە) بۆ شۆڕشی سێکسی؟
-من تەنها دەمەوێت ڕێگایەکی سروشتی بەرەو ئازادی و سەرفرازی، پێشنیاز بکەم. هەموو کەس حەز دەکات ئازاد بێت، ئەوە شتێک نییە خۆرئاوا دایهێنابێت.
ئەی چۆن دەڕوانیتە مامەڵەکردن لەگەڵ فیلمە سێکسییەکان و توندوتیژی لە خۆرئاوا؟
-لە خۆرئاوا گەیشتوینەتە ئاستێک، ژیانی سێکسی هەرکەسەو خۆی دیاری دەکات و هیوادارم ئەوەش، لەتەواوی دنیادا بێتەدی. ئەڵبەت دیاردەی پەڕگیر لەو شتانەدا هەیە کە باست کردن: (فیلمی سێکی لەگەڵ مێرد منداڵان و لەشفرۆشی بەرامبەر بڕێک پارەو پەیوەندی سێکسی کە لە تەمەنێکی زۆر بچوکدا ڕوودەدات و خاڵییە لە سۆزو ئەوینداری).
من پێم وانییە هەموو شت لە خۆرئاوادا پێرفێکت بێت و بڕوام وایە ئێمەی موسڵمانان دەکرێت، ڕابمێنین لەوەی لە خۆرئاوادا ڕودەدات و لەخۆمان بپرسین، ئایا چی بەشێوەیەکی ئەرێنی گەشەی کردووەو چی بە نەرێنی چۆتە پێش و هۆکارەکان چین.
تۆ وای دەبینی کە زۆرێک لەمنداڵانی موسڵمان، لەبەرئەوەی زاتی ئەوە ناکەن بەگژ دەسەڵاتی کەس و کاریاندا بچنەوە، ئەوە هەندێ جار وایان لێدەکات بەجۆرێک سەیری مامۆستا ژنەکانیان بکەن، وەک ئەوەی کەسانی بێڕەوشت و بێ مۆراڵ بن؟
-لە خێزانی موسڵماناندا بڕێکی زۆر لە فیز و لوتبەرزی هەیەو بڕێکی کەمیش ڕێز و خۆشەویستی و سۆز و بایەخدان بە منداڵان دەدرێت. بۆیە هەر دەبێت منداڵان توڕەیی خۆیان لە خاڵێکدا بەتاڵ بکەنەوە.
پێغەمبەری ئیسلام (محەمەد) زیاد لە دە ژنی هەبووە… ئایا ژیانی ئەو بۆتە نمونەیەک بۆ موسڵمانان؟
-سەروەختێک پیاوێکی عەرەب پاساو بۆ فرەژنی دێنێتەوە، ئەوا دەڵێت محەمەد چەندین ژنی هەبووە.
پیاوانی مەسیحی بەهانەیەکی لەو جۆرە شک نابەن؟
-نەخێر، بەڵام جێی داخە کە مەسیحیەکان پیاوێک دەپەرستن، لە سێکس داماڵراوە. لەو ڕووەوە موسڵمانان لە دۆخێکی باشتردان، بەڵام پێویستی پیاو بەوەی چەند ژنێکی هەبێت، (وەک ئەوەی محەمەد حەڵاڵی کردووە)، وایکرد ماکێکی سێکسی پەنهان و زیادەڕۆ بە ئیسلامەوە بلکێت.
تۆ داوای شۆڕش دەکەیت، بەڵام ئاخۆ شۆڕشکردن ماوەیەکی دوورو درێژی ناوێت؟
-تۆ سەیری ڕاپەڕینی خوێندکاران بکە لێرە لە ئەڵمانیا. شتێک ڕویداو لەپڕێکدا گەنجان ڕژانە سەر شەقەماکان. دوای هەڵبژاردنەکانیش هەمان شتمان لە ئێراندا بینی و گەنجان ئامادەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین بوون. ئێمە لە ئێستادا دەرفەتی ئەوەمان هەیە بەهۆی تەواوی ئەو ئامرازە دیموکراسی و سیاسیانەی لەبەردەستماندایە، دۆخەکە تاوبدەین و تائەو پەڕی بەرین.
بەڵام پرسێک هەیە کە ناتوانیت بیگۆڕیت و دەسکاری بکەیت، ئەویش ناهاوتایی نێوان خۆرئاواو بەشێکی جیهانی ئیسلامیە، لەڕووی بەرەوپێشچونی کولتووریەوە؟
-ئەمە ئەو کێشە گەورەیەیە کەڕووبەڕوومان دەبێتەوە، ئەویش قبوڵکردنی ئەو ناهاوتاییەیە لەڕووی ئایین و کولتوورەوە کەئاماژەت بۆ کرد. گەر لانیکەم بمانتوانیایە دان بە بوونی ئەو ناهاوتایی و ناهەوسەنگیەدا بنێین. بەم بۆنەیەوە، زانکۆکانی تورکیا لەو ڕووەوە بەرەوپێشچون و بەرەو پێشچونەکەشیان بەجۆرێکە، لەسەرو ئاستی ئەو شتانەوەیە کە بەشداربوان لە تەوەری ئاوێتەبوون لە ئەڵمانیا خۆیدا باسی لێ دەکەن.
چی لەو مشتومڕەی ئێستا لەئەڵمانیادا هەیە، ناڕەحەتت دەکات؟
-بەشێوەیەکی تایبەت لێرە لە ئەڵمانیا، دیدو بۆچونێکی زۆر کۆن و سواو لە ئارادایەو ئەوەش لە جموجۆڵ و چالاکی ئەو فێمێنیستە چەپڕەوانەدا دەبینیتەوە کە بەلۆژیکی خوشکە گەورە هەڵسوکەوت دەکەن. ئەوە ڕەنگدانەوەی هەستێکی خۆ بەزلزانینی زەق و زۆپە.
ئەوان سەرکۆنەی کڵێسای کاتۆلیکی و مۆراڵە سێکسیە دۆگماکانیان دەکەن، کەچی سوورن لەسەر ئەوەی دەبێت ئێمە لەگەڵ ئەو ژنە تورکانەدا لێبوردەو دڵ گەورە بین کە حیجاب دەپۆشن، چونکە پێیانوایە ئەوە ڕێگە بەو ژنانە دەدات، دەست بەرداری کولتووری خۆیان نەبن و بیپارێزن. بەڵام من بۆخۆم پێموایە، باڵاپۆشی جگە لە گوزارشتکردن لە سەرکوتکردن و ئامرازێکی چەپاندن و نیشاندانی ویستی پیاوان بۆ شاردنەوەی ژنەکانیان، شتێکی تر نییە.
بڕوات بە خوا هەیە؟
-بڕوام پێیەتی.
لە مانگی ڕەمەزاندا بەڕۆژوو بویت؟
-لە ڕەمەزاندا بەڕۆژوو نابم.
لە ڕۆژێکدا، پێنچ جار نوێژ دەکەیت؟
-نوێژ دەکەم، بەڵام پێنچ جار لە ڕۆژێکدا نا.
ئامشۆو ڕۆتی مزگەوت دەکەیت؟
-ناچمە مزگەوت، چونکە مزگەوتی وانییە بەدڵم بێت. یەکێک لە بیرۆکەکانی ئەم دواییانەم، درووستکردنی مزگەوتێکی ئازاد و پێشکەوتوخوازانەیە.
وتارخوێن و پێش نوێژەکەشی ژن بێت؟
-بەڵێ بەو جۆرە. پێش نوێژەکەی ژن بێت و پیاو و ژن هەمان مافی چون یەکیان هەبێت. پێویستە ئاستێک بۆ ئەو موسڵمانە کۆنسێرڤاتیڤانە دابنرێت کە دەیانەوێت، ئیسلام لەچوارچێوەی گروپێکی تایبەت و دیاریکراودا قەتیس بدەن. ئێمەی موسڵمانانی لیبراڵ، بەو جیاکاری و جیاوازیەی نێوان شیعەو سونەو عەلەوییەکان ڕازی نین. ئێمە دەمانەوێت هەموو پێکەوە لە لێکدانەوەو تاو و توێکردنێکی هاوچەرخانە بۆ ئیسلام، بەشدار بین.
هەڵوێستی ئەو خوایەی باوەڕت پێیەتی، لە سێکس چییە؟
-ئەو خودایەی باوەڕم پێیەتی سەبارەت بە سێکس، ڕوون و ڕەوانە. چونکە ئەو منی دروستکردووە، وەک کەسێک هەست دەکات سێکس لە ژیانیدا گرنگە. ئەڵبەتە بڕوام بە هەبونی خودا، لە ئەزمونی تایبەتی خۆمەوە سەرچاوە دەگرێت.
سەروەختێک تەمەنم بیستو یەک ساڵان بوو (سێهەم ساڵی خوێندنم بوو لە کۆلێژی یاسا)، لە سەنتەرێکدا کە بەرچاو ڕوونی بەو ژنانە دەدا لە تورکیاوە هاتبوون، تەقەم لێکراو بریندار بووم. خوێنێکی زۆرم لێ ڕۆیشت و هەستم کرد زیندوو نابمەوەو دەمرم.
وام هەست دەکرد لەوکاتانەدا قسە لەگەڵ دەسەڵاتێکی بەرزو باڵا دەکەم و ئەو دەسەڵاتەش، دەرفەتێکی داومەتێ تابڕیار بدەم ئایا دەخوازم ئەم دنیایە جێبێڵم، یان تێیدا بمێنمەوە. هیچ کات وەک شتێکی نێگەتیڤ، سەیری ئایینم نەکردووە.
لەگەڵ ئەوەشدا، زۆر دوورکەوتویتەوە لە پەروەردەی سەرەتای منداڵیت. تۆ وات دانابوو ناونیشانی کتێبەکەت ئاوابێ : “کێم بوێت لەگەڵیدا ڕادەبوێرم”. ئایا دایک و باوکت ئاگاداری ئەمە بوون؟
-نەخێر، من دڵخۆشم کە خانەی چاپ و بڵاوکردنەوەکە هاتە سەر خەت بۆ گۆڕینی ئەو ناونیشانە، چونکە کتێبەکەم هەتا بڵێیت جدییە. دەستەواژەی (کێم بوێت سێکسی لەگەڵ دەکەم)، قسەی ئەو کچە تورکەبوو کە لە بەرلین بە براکەی وت، بەرلەوەی بیکوژێت. بیرۆکەی ناونیشانەکەم لەوەوە بۆهات.
هەر بەو بۆنەیەوە، کەسوکارم زۆر گۆڕاون. ئەوان ئێستا ڕێز لە شێوازی ژیانی من دەگرن و تەنانەت پێیان قبوڵە کە من دایکم و شوشم نەکردووە. دایکم و باوکم کچەزاکەیان زۆر خۆش دەوێت. باوکم دەڵێت “بڕواناکەم هیچ پیاوێکی تورک لەگەڵتا هەڵبکات.”. ئەو دەزانێت من بەکوێ گەیشتوم و چیم بەدەست هێناوە.
جارێکیان بە باوکمم وت “ئەزانی، لام وایە ناتوانم کوڕەکەم لای خۆم بهێڵمەوەو لەو لاشەوە پیاوێکم دەسکەوێت. ڕەنگە دواجار ناچاربم لەگەڵ ژنێکدا بژیم.”. وەڵامی دامەوەو وتی “منیش بیرم لەوە دەکردەوە.”.
باوک و دایکت چۆن بەو ڕادەیە گۆڕان؟
-لەبەرئەوەی خۆشیاندەویستم و بەریان بەو کاریگەریانە نەدەگرت کە لە خۆرئاوا و لە جیهانی مۆدێرنەوە دەهاتن. دایکم و باوکم جوتیار بوون و بەحاڵ خوێندەوارییان هەبوو. هاتن بۆ ئەڵمانیا تا داهاتویەکی باشتر بۆ منداڵەکانیان مسۆگەر بکەن و بۆخاتری ئەوەی، بارودۆخی ئابورییان چاکتر بکەن. باوکم کاتێک تەمەنی گەیشتە پەنجا ساڵ، خۆی فێری خوێندنەوەو نوسین کرد.
ئێستا ئەوان گەڕاونەتەوە بۆ تورکیاو لە ماڵێکدا دەژین، باخچەی تێدایەو بەسەر دەریادا دەڕوانێ. سیانزە کچەزاو کوڕەزایان هەیە. ئێمە پێنچ خوشک و براین و ڕێگەیان پێداوین، بەدڵی خۆمان بژین. ئەوان شانازی دەکەن بەوەی، هەریەک لە ئێمە خەریکی پیشەی خۆمانین. خەونی دایک و باوکم هاتەدی، چونکە ئەوان ئامادەیی ئەوەیان تێدابوو بگۆڕێن و بەرەوپێش بچن.
ناوی سەرچاوەکان بە ئەڵمانی[1]:
Seyran Ateş, Der Islam braucht eine sexuelle Revolution
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 3,828 defa görüntülendi
HashTag
Kaynaklar
[1] İnternet sitesi | کوردیی ناوەڕاست | ترانس كلتور
Bağlantılı yazılar: 4
Kadın sorununun türü: Dışlama ve ayrımcılık
Kadın sorununun türü: Fiziksel şiddet
Kadın sorununun türü: Psikolojik şiddet
Kadın sorununun türü: Feminizm
Kadın sorununun türü: Zorunlu evlilik
Kadın sorununun türü: Erkeklik ve ırkçılık
Kadın sorununun türü: Toplumsal Cinsiyet Eğitimi
Kadın sorununun türü: Kadınların gelişimi
Kadın sorununun türü: Sosyal sorunlar
Özerk: Almanya
Teknik Meta Veriler
Ürün Kalitesi: 99%
99%
Bu başlık نالیا ئیبراهیم tarafından 30-09-2019 kaydedildi
Bu makale ( Hawreh Bakhawan ) tarafından gözden geçirilmiş ve yayımlanmıştır
Bu başlık en son Hawreh Bakhawan tarafından 02-10-2019 tarihinde Düzenlendi
Başlık Adresi
Bu başlık 3,828 defa görüntülendi
Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır
Kütüphane
Tarihî Kültürel Yönleriyle ...
Biyografi
Adnan Çelik
Biyografi
JAKLİN ÇELİK
Biyografi
Reşan Çeliker
Biyografi
Mîran Janbar
Kütüphane
NEVRUZ BAYRAMI
Kütüphane
TUNCELİ KANUNU (1935) VE DE...
Biyografi
Dilan Yeşilgöz-Zegerius
Kütüphane
Tarihî Kültürel Yönleriyle ...
Biyografi
İbrahim Bingöl
Biyografi
Hacı Özkal
Biyografi
Pervin Çakar
Kütüphane
ŞEHRİMİZ HAKKARİ
Biyografi
Rahime Kesici Karakaş
Biyografi
Erbil Tuşalp

Gerçek
Kısa tanım
Newroz mesajı: Buradayız, ayaktayız ve politikalarınıza “HAYIR” diyoruz!
08-10-2022
Sara Kamele
Newroz mesajı: Buradayız, ayaktayız ve politikalarınıza “HAYIR” diyoruz!
Kütüphane
Her Şey Silah Zoruyla
24-02-2024
Sara Kamele
Her Şey Silah Zoruyla
Biyografi
Erbil Tuşalp
25-02-2024
Sara Kamele
Erbil Tuşalp
Kütüphane
ULUSLARARASI KÜRT KADIN KONGRESİ
01-03-2024
Sara Kamele
ULUSLARARASI KÜRT KADIN KONGRESİ
Kütüphane
NEVRUZ BAYRAMI
25-03-2024
Sara Kamele
NEVRUZ BAYRAMI
Yeni başlık
Kütüphane
ŞEHRİMİZ HAKKARİ
28-03-2024
Sara Kamele
Kütüphane
NEVRUZ BAYRAMI
25-03-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Tarihî Kültürel Yönleriyle Bitlis (I. Cilt)
25-03-2024
Rapar Osman Ozery
Kütüphane
Tarihî Kültürel Yönleriyle Bitlis (II. Cilt)
25-03-2024
Rapar Osman Ozery
Kütüphane
TUNCELİ KANUNU (1935) VE DERSİM JENOSİDİ
02-03-2024
Sara Kamele
Kütüphane
ULUSLARARASI KÜRT KADIN KONGRESİ
01-03-2024
Sara Kamele
Biyografi
Mîran Janbar
25-02-2024
Sara Kamele
Biyografi
Adnan Çelik
25-02-2024
Sara Kamele
Biyografi
Erbil Tuşalp
25-02-2024
Sara Kamele
Biyografi
İbrahim Bingöl
25-02-2024
Rapar Osman Ozery
Istatistik
Makale  514,832
Resim 104,284
Kitap PDF 18,893
İlgili Dosyalar 94,732
Video 1,236
Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır
Kütüphane
Tarihî Kültürel Yönleriyle ...
Biyografi
Adnan Çelik
Biyografi
JAKLİN ÇELİK
Biyografi
Reşan Çeliker
Biyografi
Mîran Janbar
Kütüphane
NEVRUZ BAYRAMI
Kütüphane
TUNCELİ KANUNU (1935) VE DE...
Biyografi
Dilan Yeşilgöz-Zegerius
Kütüphane
Tarihî Kültürel Yönleriyle ...
Biyografi
İbrahim Bingöl
Biyografi
Hacı Özkal
Biyografi
Pervin Çakar
Kütüphane
ŞEHRİMİZ HAKKARİ
Biyografi
Rahime Kesici Karakaş
Biyografi
Erbil Tuşalp

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| İletişim | CSS3 | HTML5

| Sayfa oluşturma süresi: 0.328 saniye!