بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شارۆچکەی ڕانیە-ی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین، لە ڕۆژی جیهانی نەخۆشییەکانی دڵ-دا کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە دەستنیشانکراوە، چەند چالاکیەک ئەنجامدران.
یەکێک لە چالاکییەکان سیمینارێکی تایبەت بوو بە نە خۆشییەکانی دڵ کە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەڕین بۆ د.سەعید عوسمان، پسپۆڕی نەخۆشیەکانی دڵ و هەناوی سازکردبوو.
تەها محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەڕین، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: بەبۆنەی ساڵڕۆژی جیهانی نەخۆشیەکانی دڵەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین ژمارەیەک چالاکی لەو یادەدا ئەنجامدرا کە بریتی بوون لەسمینار و وشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لەنەخۆشیەکانی دڵ.
ئاماژەی بەوەشکرد لەماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین 547 هاوڵاتی تووشی نەخۆشیەکانی دڵ هاتوون، لەو ژمارەیەش 156 کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها هەر لەو ماوەیەدا 1837 هاوڵاتیش بەهۆی فشاری خوێنەوە سەردانی نەخۆشخانەکانی سنوری تەندروستی ڕاپەڕینیان کردوە.
تائیستا لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین هیچ سەنتەرێکی تایبەت بەنەخۆشیەکانی دڵ نیە.[1]