4 هاوسەرۆکی تری شارەوانیەکانی هەدەپە دەستگیر کران
باکووری کوردستان
- خانەوادەی
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان و گیراوانی تر بۆ ئەوەی سەردانی ئیمرالی بکەن و چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا ئەنجام بدەن، داواکارییان پێشکێشی داواکاری گشتی بورسا کرد.
[1]
- بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی ئاسایشی تورکیا، چوار سەرۆک شارەوانیی هەدەپە-یان دەستگیرکرد و
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی تورکیاش بڕیاری دوورخستنەوەیانی راگەیاند. بەگوێرەی راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی
مێردینمێردین، هێزەکانیان هاوسەرۆکی شارەوانییەکانی شارۆچکەکانی ستێور، دێرک و شەمرەخ، بەتۆمەتی تیرۆر دەستگیرکرد کە سەر بە
هەدەپەهەدەپەن و بۆ لێکۆڵینەوە رەوانەی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کران.
[2] ناوی سەرۆک شارەوانییەکان ئەمانەن: گوڵستان ئۆنجو هاوسەرۆکی شارەوانی ستەور و نالان ئۆزئایدن هاوسەرۆکی شارەوانی شەمرەخ و موڵکیە ئەسمەز هاوسەرۆکی شارەوانی دێرک و هاتیجە چەویک هاوسەرۆکی پرسوسی هەدەپە.
[1]
باشووری کوردستان
- لە هۆڵی هۆتێل گراند میلینۆم لە سلێمانی، مەراسیمێکی شایستە بۆ چلەی کۆچی دوایی (پڕۆفیسۆر دکتۆر
عیزەدین مستەفا رەسوڵعیزەدین مستەفا رەسوڵ) بەڕێوەچوو، کە تیایدا ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حکومی و بەرپرسی لایەنە سیاسییەکان و ئەدیب و رۆشنبیر و هاورێیانی و خانەوادەکەی ئامادەبوون.
[3]
- وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، خەریکی دروستکردنی بۆردێکن بۆ کارەکانی وەرگرتنی شاری
سلێمانیسلێمانی لەلایەن رێکخراوی یۆنیسکۆ وەک شاری داهێنەری ئەدەب و داوای لەهەمووان کرد کار بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەرنامانە بکەن.
[3]
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک وا بۆ زیاتر لە 3 کاتژمێر، ناوچەکانی
قەندیلقەندیل بوردومان دەکەن.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- بە هەزاران هاوڵاتی
حەسەکەحەسەکە، تەرمی هەر یەک لە شەهیدانی
قەسەدەقەسەدە حسێن ئەلحسێن (لەوەند حەسەکە)، لوئەی محەمەد(گیڤارا حەسەکە)، ئەیاد ئە یۆ (برووسک حەسەکە)، عە لی ئە ل-سەرای (مولازم حەسەکە), خدر محەمەد (قەیسەر حەسەکە), عە بدولرەزاق سالح (برووسک حەسەکە)یان وەرگرتەوە کە لە چوارچێوەی بەرخۆدانی شکۆدا گیانیان بەخت کردووە. هاوڵاتیان تەرمەکانیان لە ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان وەرگرتەوە و بە کاروانێک بەرەو گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودیە بەڕیکەوتن.
[1]
- بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتە هاوپەیمانەکانی، لە گوندی عەریشا-ی سەربە تل تەمر، 16 هاوڵاتی مەدەنیان ڕفاندووە کە لەنێویشیاندا ژن و کچی گەنج هەن. ناوی بەشێک لەو هاوڵاتیانەی کە ڕفێندراون، بەمشێوەیەیە: ئیسماعیل محەمەد، ئیسماعیل حەمۆ، خدر عەلی جەمۆ، محەمەد ئەلحەمۆ، برتەقالە عەتیە، جازییە ئەلحەزۆ، زەمۆ ئەلبیۆ، دالیا ئەلحەزۆ تەمەن 15ساڵ، عەبتا ئەلبیۆ، خدر جەمۆ.
[6]
دەرەوەی کوردستان
- سەرۆکی سووریا، بەشار ئەسەد، رایگەیاند، دەستووری سووریا پیرۆز نییە و ئاساییە دەستکاری بکرێت. دوای شەڕیش رێگە بە هیچ جیاخوازییەک لە سووریا نادرێت.
[4]
- نرخی
بەنزینبەنزین لە ئێران بۆ سێ هێندە بەرز دەبێتەوە و پشکی هەر شۆفێرێک مانگانە 60 لیتر دەبێت و نرخی ئەو بڕە بەنزینەش بە ڕێژەی لە سەدا 50 بەرز دەبێتەوە.
[5]
- حکومەتی ئێران بڕیاریدا بە راگرتنی ئینتەرنێت لە هەریەک لە شارەکانی مەشهەد و ئەهواز و شیراز کە خۆپیشاندانی فراوان لەو شارانە ئەنجام دراوە.
[3] ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 التسلسل الزمني للأحداث