کوڕی خانەوادەیەکی پێشمەرگە بووە لە #کفری#، لە تەمەنی 14 ساڵیدا و لە ڕێکەوتی 18-10-1986 لەلایەن سوپای عێراقەوە لە شوێنێکی سەربازیی و بەشێوەیەکی شاراوە ژێرخاک کراوە. لە دوای ڕاپەڕینەوە، خانەوادەکەی بۆ تەرمەکەی لە گەڕاندان.
لە ڕاگەیەندراوەکەی دەزگای مین ئاماژە بەوەشکراوە: لە ڕێکەوتی 23-9-2019، بەهاوکاری تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی #گەرمیان#، دەست کرا بە گەڕانێکی چڕتر. بە بەکارهێنانی ئامێری کانزادۆزەرەوە توانرا شوێنی تەرمەکە بدۆزنەوە کە لە نێو تابوتێکی ئاسنیندایە و ڕۆژی #01-10-2019# تەرمەکەی دۆزرایەوە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 2,713