بەهۆکارێکی نادیار ئاگر لە دارستان و پوش و پاوانی سنوری شارۆچکەی #ئامێدی# کەوتەوەو زیاتر لە 15 دۆنم زەوی پوش وپاوان سوتا.
کاتژمێر 5:00 ی ئێوارەی ئەمرۆ بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لە دارستان و پوش و پاوانی ڕۆژئاوای شارۆچکەی ئامێدی کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 15 دۆنم زەوی سوتا.
بەرگری شارستانی #دهۆک# لە ڕاگەیەندروێکدا ئاماژەی بۆئەوەکردووە، ئاگرەکە ماوەی 2 کاتژمێری خایاندووە تا کۆنترۆل کراوە و زیانی زۆر بەر ڕەز و باخی جوتیارانی ناوچەکە کەوت.
تا ئێستا هۆکاری ئاگرەکە نازانرێت و لێکۆلینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە[1].
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,468 keer bekeken