پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,831
وێنە 104,284
پەرتووک PDF 18,893
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,235
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
زمانی عەرەبی لە کوردستانی عیراقدا
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي1
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
زمانی عەرەبی لە کوردستانی عیراقدا
کورتەباس

زمانی عەرەبی لە کوردستانی عیراقدا
کورتەباس

سامی داوود
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە/ شارا ڕەشید
پێداچوونەی بەیان سەلمان
زمانی عەرەبی خاوەن پلە و پایەیەکی دامەزرێنەرانەی ناسنامەی ڕۆشنبیری کوردییە. بۆیە دەروازەی لێکۆڵینەوە لە مێژووی زمانی عەرەبی لە کودستاندا واڵا دەبێت بەڕووی کاریگەری ڕۆشنبیری کوردی بەسەر ڕۆشنبیری عەرەبیدا.
بابەتەکە سنووردار ناکرێت لە ڕۆڵی تازەکردنەوە لە زمانی عەرەبی لەلایەن زانا کوردەکانی وەک (مەلای نۆدێ) (1753-1838) و (موفتی و زەهاوی) باوکی شاعیر (جمیل سدقی ئەلزەهاوی) هەروەها(بەیتوشی) سوفیگەرو بلیمەت و خاوەن کتێبی ”کیفایە المعانی فی حروف المعانی”، کە ناسینی بەرهەمە ناوازەکانی یەکیک بوو لە گرنگترین بەروبوومی ئەم گوتارەبوو، هەروەها چەندین ناوی تر کە لێرەدا جێگەی ناوهینانیان نابێتەوە. بەڵکو ڕەنگدانەوەی کارلەیەکترکردنی نێوان ئەم دوو ڕۆشنبیریە درێژ دەبێتەوە بۆ پەیدابوونی کۆمەڵێک کەسایەتی ڕۆشنگەر کە لە نواندنی ناسنامەی شارستانیەتیەکەیاندا پابەند نەبوون بە هیچ سنوورێکی ئیتنی وەک کەسایەتی (مەعروف ئەلرسافی) خاوەن “الرسالە المحمدیە” ئەو کوردەی ژیاننامەکەی چڕوپڕە بە زۆرێک لە گۆڕانکاری هزری کە لە پەیوەندیە ڕەخنەگرانەکەیدا لە (شاە فەیسەل) و ناکۆکیەکانی لەگەڵ (زەهاوی)دا سەبارەت بە بیرۆکەی ناسنامەی ئیتنتیکی بەرجەستە دەبوو. بەرلەوەش بەدەیان ساڵ، بە سەرهەڵدانی سوفیگەرێتی کوردی، ئەم لەگەڵ خۆیدا دەوڵەمەندی و فراوانی زمانەوانی و دانسقەییەکی وەهای هێنا، کە لەڕووی زمانەوانییەوە هیچ سوفیگەرێتیەکی دی شانی لە شانی نادات.
زمانی کوردی لە نێوان هەردوو زمانی عەرەبی و فارسیدا
نالی شاعیر(مەلا خدر ئەحمەد میکائیلی 1800-1856) قە#سیدەکان#ی بە زمانیکی کراوە بەسەر زمان وروشنبیریە جیاوازەکاندا نوسیبوو، گەر ئەو دەربڕینە شیاو بێت؛ هەر دێڕە شیعرێک دەستەواژەی کوردی و عەرەبی و فارسی و تورکی لەخۆدەگرت. ئەمەش وایکردبوو کە وەرگێڕانی وەک شیعر بۆ زمانێکی دی مەحاڵبێت. وەرگێڕانیشی وەک پەخشان لەدەستچوونی تێدا بێت بە تایبەت بۆ فێلەزمانەوانیەکانی و بۆ ئەو ڕیتمانەش کە بە ڕستەی لێکدراو لە دەستەواژە هاومانا دەنگییەکان بەرهەمی دەهێنێت، وەک وشەی (ندم) لە عەرەبی، کە لە کوردیدا دابەشیکردووە بۆ دوو بڕگە / ن دم/ بۆ گوزارشتکردن لە (لێو) و (کات) و (پەشیمانی) بە تاقە وشەیەک کە سێبارە کراوەتەوە.
بەهەمان شێوە، مەولانای مەولەوی (1806-1882) و گەورەی ڕەوانبێژی و شاعیری زۆر بە فەلسەفە مەحوی(1831- 1906) ئەمانیش وەک سۆفیگەرە کوردەکانی تر کە بە زمانێکی لێکدراو لە چەندین زمان دەیاننووسی. پەیوەندیشیان بە زمانی عەرەبییەوە تایبەتمەند بوو بەوەی کە زمانی عەرەبی تاقە زمان بوو بەبێ سەپاندن ڕژابۆوە نیو زمانی گوزارشتیانەوە. ئاین وەک هاوبەشێکی ڕۆحی و سەرچاوەیەکی ڕەوانبێژی و فیقهی، وایکردبوو کە زمانی عەرەبی بە زمانێکی خۆماڵی وێنا بکرێت. بەڵام، پەیوەندی زمانی کوردی بە زمانی فارسیەوە کە نزیکترینە بۆ زمانی کوردی، پەیوەندیەکە کە زۆرەملێی لەخۆ دەگرێت. ئیتر بەکارهێنانی زمانی کوردی لە کوردستانی ئێراندا، بوو بە نەیارێکی ڕامیاری لە پاش بڕیارەکەی (شاە بەهلەوی 1878- 1944) بە قەدەغەکردنی بەکارهێنانی هەموو زمانێکی تر، بێجگە لە زمانی فارسی. لەو پەیوەندییەش خراپتر پەیوەندی زمانی کوردی بوو بە زمانی تورکی، کە هەر وەک زمانێکی دوورخەرەوەی ئەنترپۆلوژی بەرامبەر مایەوە؛ تاوەکو ئەم ساتەش نەبووە بە زمانێکی بێ غەوشی نەژادی، بەڵکو دەزگایەکی نەژادییە بەپێی دەستوور و ڕۆشنگەرێتی.
بەغدا لە سەردەمی پادشایەتی و لە ماوەی فەرمانڕەوای (عەبدولکەریم قاسم) دا قیبلەنمایەکی ڕۆشنبیری کوردی بوو. ئیزگەی بەغدا/ بەشی کوردی و بڵاوکراوە کوردیەکان کە بە هەردوو زمانی عەرەبی و کوردی لە شارە کوردیەکان چاپ و پەخش دەکران، شوێنگەی بەغدای کردە لەوەڕگایەک بۆ کارلێتێکردنی ناوەکی نێوان هەردوو زمانەکە، کە بەهۆیانەوە کتێبخانەیەکی کوردی- عەرەبی دامەزرا لەسەر دەستی مامۆستایان و شاعیرانی کوردی، وەک شاعیری پێشەنگ و نوێگەری شیعری کوردی (عەبدوڵلا گۆران) کە مامۆستای ئەدەبی کوردی بوو لە زانکۆی بەغدا و میژوونووس (کمال مەزهیر ئەحمەد) (موحومەد ئەمین زەکی) و زۆر کەسایەتی تر کە شوینگەی کوردییان واڵا کرد بە ڕووی ڕۆشنبیری عەرەبیدا، کە بەغدا و بەسرە نۆینەرایەتیان دەکرد.
بە هۆی ئەمەوە ڕۆشنفکرانی کورد دەرکەوتن، کە بە زمانی عەرەبی دەیانووسی و کارەکانیان وەرگیڕدرایە سەر زمانی کوردی، لە وانیش ئەزموونەکەی (بڵند حەیدەری) و (مەسعود موحەمەد) و (موحیدین زەنگەنە) و زۆربەی بەرهەمەکانی زانا و شارەزا (موستەفا زەڵمی).
لە نێوان زمانی عەرەبی و کوردیدا تانپۆن نییە
لە یەکەم دەستوری عیراقدا1921، زمانی کوردی وەکوە زمانی فەرمی لەباڵ عەربی دەستنیشان کرا و دەوڵەتی عیراقی دژایەتی زمانی کوردی لە کوردستانی عیراقدا نەکرد، بەڵکو دەبێت بگوترێت کە لە سەرەتای حەفتاکاندا زمانی کوردی لە قوتابخانە عەرەبیەکانی موسل و بەعقوبە دەخوێندرا. بۆیە زمانی کوردی لە کوردستانی عیراقدا بێ ئەوەی نوێنەری ڕژێمێکی زۆردار بێت، وەک زمانێکی فەرمی مایەوە. ئەمیش پێگەیەکی ڕۆشنبیریی لەنێو ویژدانی کوردیدا لە کوردستانی عیراقدا بۆ پاراست. نەوەی پێش ڕاپەڕینە کوردیەکەی ساڵی1991 هەستی نەتەوەیی، یاخود ڕامیاری دژەبەرامبەر زمانی عەرەبی نییە. ئەم بابەتەش نەبو بە نەیارێکی دژواری نێوان لایەنە بەرهەڵستکارە عیراقیەکان لە سەردەمی (سەدام حوسێن)دا. بەڵام، لە بەرامبەردا ناکۆکیەکی ناوەکی دەرکەوت لە نێوان بزافی کوردی بەرهەڵستکار لە ئێراندا و پارتی (تودە)ی ئێرانی بەرهەڵستکار، کە پشتگیریی بڕیارەکەی (شاە ڕەزای بەهلەوی) دەکرد، سەبارەت بە قەدەغەکردنی بەکارهێنانی غەیرە زمانی فارسی.
قوتابخانە عەرەبییەکان لە کوردستانی عیراقدا مابوونەوە، تەنانەت دوای ئازادبوونی کوردستانیش لە ڕژێمی بەعس ساڵی1991، وەک قوتابخانەی (جەواهیری) لە سلێمانی و چەندین قوتابخانەی تر کە تاوەکو ئەمڕۆش هەر ماون. هەروەها بایەخدان بە بڵاوکراوە، وەک گۆڤاری ”کەلاویژی نوێ” و ”سەردەمی عەرەبی” و گۆڤاری “گوڵان” و ڕۆژنامەی “التاخی” و ڕۆژنامەی الاتحاد” و چەندین چاپکراوی تر کە هەوڵیان دەدا ببنە بردێکی پەیوەندی ڕۆشنبیری لە نێوان زمانی عەرەبی و زمانی کوردیدا. وێڕای سنوورداریەتی بڵاوکردنەوە و نەبوونی شارەزایی لە بواری بەبازاڕیکردن لەنێو دەزگا ڕۆشنبیریەکاندا. هەروەها پڕوگرامی خوێندن لە کۆلێژەکانی زانستی مرۆڤایەتی لە هەردوو زانکۆی سەلاحەدین لە هەولیر و زانکۆی سلێمانی و زانکۆی #دهۆک# و #سۆران# و #کۆیە# و #گەرمیان#، بە زمانی عەرەبی مایەوە لەگەڵ پێشکەشکردنی وانەکان بە زمانی کوردی.
پاش ئازادکردنی عیراق لە فەرمانڕەوایەتی (سەدام حوسین)، گەڕانەوە بۆ بەغدا وەک ئاسۆیەکی ڕۆشنبیری و خولگەیەکی ناسنامەیی کارلێتێکەر نەکرا، ئیتر نەوەی پاش ڕاپەڕینی کوردی دابڕا لە ناوچە عەرەبیەکانی عیراق، بەدەگمەن نەبێت. هیچ هۆکارێکی پەیوەندیش بە زمانی عەرەبییەوە نەما.
تەکنەلۆژیای نوێ لە دوای 2003 ڕژایە کوردستانەوە، زمانی عەرەبییش هاوشانی ئەو تەکنەلۆژیایە لە سەرەتادا لەڕێگەی زنجیرە دراما سوریەکانەوە و دواتریش لە ڕێگەی گۆرانییە عەرەبیە بەجیهانکراوە هونەریەکان ڕژایە نێو کوردستانەوە، کە ئەمەش خراپترین شێوازی هاتنەناوەوە بوو بۆ زمانی عەرەبی، بەهوی لە خۆگرتنی ئەو بەهایانەی کە دەگەڕێنەوە بۆ بوارە ناعەرەبیەکان. دواتر، هاتنی دراما تورکییەکان کە لە سەر هەموو ئاستەکان بە کارەسات دادەنرێت، وایلێهات زەق و بریقەداریی نوێگەرایەتی قەڵب بە کامڵ داندرا.
ئامێری بەکاربردن لە کۆمەڵگای کوردی نەگەتیڤ بەجیهانگیرکرا و لە ڕاهێنانی نەوەی کوردی نوێ بە مۆرکی بازاری هاوچەرخ دەستی پێ کرد. ئارەزووی نوێ و پێداویستی پێشوەخت دروستکراو، کۆمەڵگای کوردی تێکشکاندو کردی بە کۆپییەک بۆ ئەو کۆمەڵگایانەی کە بریتین لە کۆڵاجێکی خێرا. هەروەها، لە نێوان هەڵبژاردە بەردەستەکانی ئێستادا، گۆڕانە بۆ ڕووەوئاراستەی زمانی ئینگلیزی کە لە چوارچێوەی سنووری بەکارهێنانی ڕۆژانەدا بەربڵاوە. تەنانەت زۆرێک لە لاپەرەکانی فەیسبوکی کوردی، گەنجانی کورد تیایاندا گوزارشت بە زمانی ئینگلیزی زاڵترە وەک لە زمانی کوردی؛ ئەم دۆخەش تیشکدانەوەی هەستکردنە بە خۆکەمزانین، زیاتر لەوەی خۆهاویشتن بێت بۆ نێو زمانی شارستانیەتێکی بەکاربەری بەجیهانکراو. کاتێکیش کەسێک زمانی دایک فەرامۆش بکات، ئیدی چارەنووسی زمانی عەرەبی چۆن دەبێت؟ هەروەها پووکاوەیی قەبارەی زمانی عەرەبی لە ئینتەرنێتدا وایکردووە کەسانێکی زۆر پەنا بەرن بۆ زمانی ئینگلیزی بەهۆی زەبەلاحی و نوێگەرایەتی و هەمەڕەنگی ئەو بابەتانەی کە دەتوانرێت پشتی پێ ببەسترێت.
تەوژمی نەتەوەیی
هەندێک لەو گوتارانەی زمانی عەرەبییان خستۆتە بەر باس و خواست، هەوڵیانداوە پێگەیەک و چارەنووسی زمانی عەرەبی بخەنە شوێنگەیەک لە کینەیەکی ڕووکەشانە، کە دەکرێت بەبێ بیانووی زمانەوانی پێشکەش بکرێت، بەڵام ئەم گوتارانە، تەنانەت لەئاستی ستروکتووری گووتارەکان هاودژ و قەڵبن. بایەخدان بە زمانی عەرەبی بەهۆی بوونی تەوژمێکی نەتەوەیی بەرهەڵستکاری زمانی عەرەبی پاشەکشیێ نەکرد، چونکە تەوژمە نەتەوییەکان کە هەوڵی پێچانەوەی کۆبونەوە نەخۆشەکانیان ئەدەن بە درووشمی قەڵب، لە هەموو کۆمەڵگایەکدا بوونیان هەیە، بەڵام لە کوردستاندا پووکە و دەستەوەستانە لە بانگەشەکردن بۆ کینایەتی بەرامبەر. بگرە هەڵوێستەیەکی فەرمی کوردی کاری لەسەر پاراستنی زمانی عەرەبی کردووە لەنێو پروگرامە فێرکاریەکاندا و لەداموودەزگاکانی ڕاگەیاندندا، تەنانەت ڤیستسڤاڵی ڕۆشنبیری (گەلاوێژو) لە سەرەتای بوونیەوە کە 21 سال بەر لە ئیستا دەکات و چەند فێستیڤاڵێکی تریش، بە هەرسێ زمانی کوردی و عەرەبی و فارسی کارەکانیان بەڕێوە چوو.
سەبارەت بە هەوڵە یەک لە دوای یەکەکانی بەعسیش بۆ تەعریبکردنی ململانییەکەی دژ بە کورد، ئەمەیان شکستی هێنا. چونکە لە سەرتاسەری ئەرشیفی خەباتی کوردییش تەنها یەک وشە نییە دژ بە عەرەب بێت. ئەوجا لەسەر ئەم بنەمایە، دوورکەوتنەوەی نەوەی نوێی کورد لە فێربوون و بەکارهێنانی زمانی عەرەبی هۆکاری لێکدراوی هەیە؛ لەوانەش بەجیهانگیرکردنی کۆمەڵگای کوردی و ئامادەنەبوونی بەرنامەی ڕۆشنبیریی عەرەبی و نەبوونی دامودەزگای ڕۆشنبیریی سەربەخۆ کە توانستی ئاڵوگۆڕکردنی سەرمایەی ڕوشنبیری هەبێت لە دەرەوەی چوارچێوەی بەخششی پارتەکان.
لە ڕووی زمانەوانییەوە جیهانگیری بنەمای نەنا بۆ بونیادنانی (بورجێکی بابل)ی هاوچەرخ، بەڵکو دوورخستنەوە و هێرشبردنێکی شێوە کولینیالی بوو بۆ زمانێک لە بەرەنگاربوونەوەی بۆ زمانەکانی تر. هەروەها ئابووریی ڕاگوزەر و ڕەتبووی سنوورەکان، کۆمەڵگا لاوازەکان لەڕووی ڕۆشنبیریەوە بەبۆتەی ڕەفتاری بە بەشکراو دەئەندازێنی. بۆیە لە کوردستاندا هەوەسێکی ڕووکەشانە لەمیانەی بەها دژوارەکاندا بەدی دەکەین، لە پەنادا دوو نموونەی عەرەبی (دوبەی و بەیرووت) دەبینین. (دوبەی) وەک فانتازیایەکی دروستکاری و (بەیرووت)یش کە بەو چێشتخانانەی خواردەمەنی سەیر پێشکەش دەکەن هاتنە کوردستانەوە و بەو ئارایشتگایانەش کە (هەیفا وەهبی) و (نانسی عەجرەم) دەکەنە مۆدێلی پەیڕەوکردن.
عەرەبەکان ئامادەنین
(پۆڵ فریللو) جاریک ئاماژەی دا بەو پاشکۆیەی کە ئەمریکا هاوپێچی کردبوو بە ڕێکەوتنی خەڵوز، کە لەپاش جەنگی جیهانی دووەم لەگەڵ ئۆروپادا واژووی کرد. تەنها بڕگەیەک ڕێگەی دا بە ئەمریکا هێزی بیرکردنەوەی هۆڵیوودانەی خۆی ڵە ساڵۆنە ئۆروپیەکاندا نمایش بکات. خەڵوز وەک سەرچاوەیەکی وزە کۆتایی پێهات، بەڵام فیلمە ئەمریکاییەکان بەردەوام بوون لە پروگرامکردنی ڕۆشنبیریان لە ماڵە ئۆروپییەکاندا. ئەمەیش وایکرد فەرەنسا گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ نێو (ڕێکخراوی یونسکو) ساڵی 2003 دوور بخاتەوە. چونکە نەیاری وەبەرهێنان لە زمان و ڕۆشنبیریدا، پڕۆژەیەکی دواڕۆژییە کە پشکی ڕۆژهەڵاتی تێدا نییە. بۆ ئەم مەبەستەش وڵاتی چین بڕی ملیارەهای تەرخان کرد، جیهانی ڕۆژئاوایی فرانکفۆرتی ئینگلوساکسونیش لە تانپۆی بەردەوامدان.
کوردستانی عیراق لاوازترە لەوەی بەراورد بکریت بەم نزیککردنەوەیە، بەڵام تووشی هەمان بابەت هات. زنجیرە دراما تورکییەکان کە چۆونەتە نیو ماڵە کوردیەکانەوە بوون بە بەشێک لە نەیارەکانی جیابوونەوە لە دادگا کوردییەکاندا. هەر وەها کاریگەرییان هەیە بەسەر پڕۆسەی بەکارهێنان و بەباشترزانینی کەلوپەلی تورکی و گەشتکردن بۆ شوێنی وێنەگرتنی ئەو درامایانە، کە نمایشکردنیان ساڵێکی تەواو دەخایەنێت. هەر وەها کردنەوەی چەندین قوتابخانە و چێشتخانەو مارکێتی تورکی، لە کاتێکدا هیچ ئامادەبوونێکی ڕۆشنبیریی عەرەبی نییە، ئەوەندە نەبێت کە دامودەزگا کوردیەکان پێشکەشیدەکەن. عەرەبەکان ئامادەنین، ئامادەبوونیشیان کەم دەبێتەوە لە بەشداربوونیان لە پێشانگای نێودەوڵەتی #هەولێر# بو کتێب و بەشداربوونی هەندێک ناو لە چالاکیە ڕۆشنبیریە کوردییەکان. تەنانەت ئامادەبوونی ڕۆشنبیری عەرەبی لە کتێبخانەی کوردی، وازلێهێنراوە بۆ هەوڵدانی تاکە کەسیی، کە هەندێک لە ڕۆشنبیرە کوردەکان گرتویانەتە ئەستۆ، وەک ئەزموونی شاعیر (عبد الله بەرزنجی) کە خۆی هەستا بە وەرگێڕانی زنجیرەیەک شیعری شاعیرانی عەرەب بۆ سەر زمانی کوردی، لەو شاعیرانەش، (مەحمود دەرویش)، (عەباس بەیزون)، (موحەمەد ئەلماغوت)، (سەنییە ساڵح)، (رفعت سەلام) و (موحەمەد ئادەم). لەپاڵ وەرگێڕانی تر کە وەک هەوڵی تاقە کەس دەمێنیتەوە.
پوختەی وتەکانمان ئەوەیە، کە بەرنامەیەکی ڕۆشنبیریی عەرەبی نییە کە وەرگێڕدرابێت بو دەزگایەکی کاریگەر لە کوردستانی عیراقدا. پردەکە هەیە، بەڵام یەک لایەنەیە، ئەو نمایشە ڕاپۆرت ئاسایەیەی ژمارەی قوتابخانە عەرەبییەکان و لافیتەی سەرشەقامەکان کە بە زمانی عەرەبی نوسراون دەخاتە ڕوو، تەنها حەشاردانەوەی ڕاستی ئامادەنەبوونی کرداری ڕۆشنبیری عەرەبییە لەنێو بوارە کوردییەکەدا، کە بەسواندن دەستی بەسەردا گیراوە.
سەرچاوەی بابەتەکە:
سامي داوود، اللغة العربية في کردستان العراق، جريدة العربي الجديد/ لندن، 26 فبراير 2017[1].
#16-09-2019#
ئەم بابەتە 2,622 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ترانسكلتور
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 16-09-2019 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
پۆلێنی ناوەڕۆک: زمانەوانی و ڕێزمان
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
وەرگێڕدراو لە زمانی: عەرەبی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 02-10-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-10-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-10-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,622 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی دارا بەگ
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
شوێنەوار و کۆنینە
خانووی کەلەپووریی شێخ عەلی ...
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
قەڵای حەسەن ئاباد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,831
وێنە 104,284
پەرتووک PDF 18,893
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,235

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.578 چرکە!