ڕۆژی 03-10-2017 واتا دوو ساڵ لەمەوبەر، دوای زیاتر لە نیو سەدە خەباتی بێووچان لە پێناوی بەدەسهێنانی مافە نەتەوەیی و دیموکراسیە ڕەواکانی گەلەکەمان سەرۆک و ڕابەرمان
مام جەلالمام جەلال بۆ یەکجارەکی ماڵئاوایی لێکردین.
مام جەلال، بۆ درێژەدان بەخەباتی ڕەوای گەلەکەمان، بۆ دیموکراسی و ئاشتی و پێکەوەژیان لە کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا، سیمبولێکی گەورەیە، خەبات و تێکۆشانی، ئەزموونە بەنرخە و پڕ لە پەندەکانی، بۆ هەمیشە بە زیندوویی لە هزو ویژدان و مێژووی گەلەکەمان و مرۆڤایەتیدا بە زیندوویی و گەشاوەیی دەمێنێتەوە.
بۆ ڕاپەراندنی ئەرکە چارەنوسازەکانی ئێستاو داهاتوومان لە سەر ئاستی هەرێم و عێراق و ناوچەکە، بۆ ئەرکە حزبی و ڕێکخراوەییەکان، بۆ پێکەوەیی و تەبایی، پێویستیمان بە ئەزموون و ڕوانینی مام جەلالە.
لەم یادە پیرۆزەدا، سڵاوی ئەمەک و وەفا بۆ ڕۆحی پاکی سەرۆک مام جەلال دەنێرین، جەختدەکەینەوە بەردەوام دەبین لە خەبات بۆ بەدیهێنانی تەواوی ئاوات و ئامانجەکانی گەلەکەمان.
[1]
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی
جێگری سکرتێری گشتی ی.ن.ک
03-10-201903-10-2019