بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی وێنە ی سە رۆک مام جە لال لابرا
لەسەر فەرمانی
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی لە رێی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە وێنەیەکی سەرۆک مام جەلال لادەبرێت.
دوای ئەوەی لەلایەن دامەزراوەیەکی کەرتی تایبەتەوە وێنەیەکی سەرۆک مام جەلال لە بەردەرکی سەرای شاری سلێمانی بەبێ پرس و راوێژ لەگەڵ حکومەتی خۆجێی سلێمانی هەڵدەواسرێت، لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم وێنەکە لادەبرێت.
قائیمقامی سلێمانی ئاماژە ی بە وە کردوە، لەم روونکردنەوەیەدا بۆ رای گشتی رایدەگەیەنین هۆکاری لابردنی وێنەکە تەنیا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە سەرۆک مام جەلال لەسەر ئاستی دونیاو عێراق و ناوچەکە خاوەنی پێگەیەکی گەورەیەو لەناو دڵ و دەرونی هەموو گەلی کوردو عێراق و گەلانی ناوچەکەدایە و بەپێویستی نازانین لە هەموو کۆچەو کۆلانێک وێنەی سەرۆک مام جەلال هەڵبواسرێت.
ئاماژەی بە وەشکردوە لەگەڵ رێز و خۆشەویستی زۆر بۆ هەموو ئەوانەی کە به و شێوەیە خۆشەویستی دڵ و دەرونی خۆیان دەخەنە روو بۆ مامی گەورە.
قائیمقامیەتی سلێمانی
[1].
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست |
ئاراسته