🏠 Սկիզբ
Ուղարկել
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Հետադարձ կապ
Օգտվողի մասին!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
ավելի շատ
Kurdipedia
🔎 کوردیی ناوەڕاست Menu
🏠|📧|Օգտվողի մասին!|Գրադարան|📅
🔀 Պատահական հատ.
❓ Օգնություն
📏 Օգտագործման պայմաններ
🔎 Ընդլայնված որոնում
➕ Ուղարկել
🔧 Գործիքներ
🏁 Լեզուներ
🔑 Իմ հաշիվը
✚ նոր նյութեր
👫 Կենսագրություն
Աբդուլլահ Օջալանը
👫 Կենսագրություն
Արամ Տիգրան
👫 Կենսագրություն
Նեչիրվան Բարզանին
👫 Կենսագրություն
Մուրաթ Քարայըլանը
📖 دڵەڕاوکێی زۆر هەیە کە ئەگەر حکومەت بڕووخێت کێ دەبێتە بەدیل | խումբ: Հոդվածներ | Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ
☰ ավելի շատ
⭐ Ավելացնել իմ հավաքածուների
💬 Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!

✍️ Նյութերի պատմություն
🏷️ Metadata
RSS

📷 Փնտրել Google պատկերների հետ կապված ընտրված տարրը.
🔎 Փնտրել Google ընտրված տարրը.
✍️✍️ Թարմացնել այս նյութը!
| 👁️‍🗨️ | 👂

دڵەڕاوکێی زۆر هەیە کە ئەگەر حکومەت بڕووخێت کێ دەبێتە بەدیل
جوان ئیحسان سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق بۆ هاوڵاتی.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، دڵەڕاوکێی زۆر هەیە لەلای هێزە سیاسییەکانی عێراق، کە ئەگەر حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی بڕوخێت کێ دەبێتە بەدیل.
جوان ئیحسان لەم چاوپێکەوتنەدا لەگەڵ هاوڵاتی باس لەوەدەکات، ئێستا دوو ئەگەر هەیە، یەکێکیان ئەوەیە گۆرانکاریەکی زۆر لە هەموو وەزارەتەکان بکرێت، ئەگەرەکەی دیکە پرسی هەڵوەشاندنەوەیە، بەڵام ئەمە ئیجماعی زۆربەی لایەنەکانی دەوێت.
ئاماژە بەوەشدەکات، هێشتا قسە لەسەر ئەوە نەکراوە کە کامە بژاردە بۆ کورد باشە، بەڵام کاری حکومەتی هەرێم و حزبە سیاسییە کوردییەکان، ئەوەنییە کە حکومەتێک بڕوخێنن و حکومەتێکی دیکە دروست بکەن.
هاوڵاتی: کۆبونەوەکەتان لەگەڵ نوێنەرانی خۆپیشاندەران چ ئەنجامێکی هەبوو؟
جوان ئیحسان: کۆبونەوەکە لەگەڵ نوێنەری خۆپیشاندەراندا بوو، لەناو ئەوەشدا هەستمان پێکرد کە خەڵکی تێدایە لەناو خۆپیشاندەرانیشدا نەبوو، نوێنەری کۆمەڵە خەڵکێک بون کە داواکاریان هەبوو، داوکاریەکانیان زۆر زۆر بون، هەلی کارو دامەزراندن و خزمەتگوزاری و خوێندن و تەندروستی و گرێبەستەکانیان هەڵوەشێنردراوەتەوە و لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆو زۆر زۆر بون، رێگەی بە هەمویان داو بەشێکی پەیوەست بوو بەداواکاری کە پەیوەستە بەژیانی رۆژانەی خەڵکەوە، گوزەرانی خۆیان و بەشێکی ترشیان دورتر رۆیشتون لەوانە داوای گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی دەکەن، داواکاری سیاسی قورس کە ئاسان نیە بەشێکیان داوای هەموارکردنەوەی دەستور دەکەن کە ئێمە بەهیچ شێوەیەک رێگەنادەین کە کۆمەڵێک شتێکی تێدایە جۆرێک لەمەرجی تەعجیزیە، داوادەکرێت لەحکومەت و ئیشی ئەم حکومەتەش نییە.
هاوڵاتی: نوێنەری خۆپیشاندەران باسی هەڵوەشاندنەوەی حکومەتیان کرد؟
جوان ئیحسان: بەڵی بەشێکیان داوای ئەوەیان کرد کەبێئومێد بوون لەم حکومەتە و بڕوایان پێنەماوه و سەرۆکی پەرلەمان پەیمانی چارەسەرکردنی بەشێکی باشی کێشەکانیداو وەک گەڕانەوەی ئەوانەی کەگرێبەستەکانیان هەڵوەشێندراوەتەوە، نزیکەی چەند هەزار کەسێک دەبن.
هاوڵاتی: پەیمانی یەکەی نیشتەجێبونیان پێدرا؟
جوان ئیحسان: سەرۆکی پەرلەمان پەیمانی یەکەی نیشتەجێبونی پێدان بەمەرجێک زەوی وەرگرن و قیست وەرگرن، بۆ ئەوەی بیکەن بە خانوو، نەک زەوی وەرگرن و کڕین و فرۆشتنی پێوە بکرێت و دوای ببێتەوە بەکێشە، لە مەبەستێکی خزمەتەوە ببێتە بە مەلەفێکی تر، کاری هەموو وەزارەتەکان له و کۆبونەوە باس کراوە، بەڵام ئەمە دەمێنێتەوە سەر ئەوەی تاچەند دەتوانێت ئەمانە جێبەجێبکات.
هاوڵاتی: لە پرۆژە بودجەی 2020دا ئەمە هەمووی جێی دەبێتەوە؟
جوان ئیحسان: لەبودجە بەشێکی باشی جێی دەکرێتەوە، چونکە نیازەکە هەیه و رێککەوتنی سیاسیش هەیە، چونکە هیچ لایەک ناڕەزایی لەسەر ئەوە نییە، کەخزمەت پێشکەشبکرێت بەخەڵکانێک کە پێویستیان پێیەتی جێبەجێنەکرێت، کە سەرەتایترینیان پرەنسیپی مرۆڤانەیە، لەهیچ لایەنێکی سیاسی قبوڵ ناکرێت کە ئه و مافە نەدات، بەشێکی بە پەیوەندی تایبەتی لەنێوان سەرۆکی پەرلەمان و حکومەت جێبەجێدەبێت و بەشێکی تری بە هەندێک یاسا کەدەتوانرێت بە پەلە بهێنرێتە پێشەوە، بەشێکی زۆری کێشەکان چارەسەردەکات، ئەوەی کە پێویستیانە لەماوەیەکی کەمدا بکرێت و کە نیەتی هێزە سیاسیەکانی لەسەربێت چارەسەری بۆ دەدۆزرێتەوە.
هاوڵاتی: چ فراکسیۆنێک بەشدارنەبوو لەکۆبوونەوەکەدا؟
جوان ئیحسان: وەک سەرۆکی کوتلە تەنیا ئێمە بەشداربوین و ئەندامانی تریش بەشدار نەبون، سەدر بەهیچ جۆرێک بەشدار نەبوو، میحوەری وەتەنی سوننیش، بەشدارنەبون و ئوسامە نوجێفیش بەشدارنەبوو.
هاوڵاتی: دەتوانین بڵێین پەرلەمان بووەتە دوو بەشەوە؟
جوان ئیحسان: دانیشتنی پەرلەمان نەکراو هەمووی لەگەڵ چاکسازین و بەشێکیش لەوانەی کە ریکلام دەکەن، لەوانەیە زۆر جددی نەبن تێیدا بەتایبەت کە لەناو سوننە و شیعە کە لەوانەیە وەک ئیتیقایەک بێت لەیەکتری دەدەن، وەکو زەختێک بەرامبەر یەکتری بەکاریدەهێنن، چونکە ئەمانە ئامادەسازی زۆری تێدایە، ئەمانە بەپرۆسەی ئاسان ناڕۆن تا بەشەوو رۆژێک بکرێت.
هاوڵاتی: زۆرجار وتراوە عادل عەبدولمەهدی، وەرەقەی ئیستیقالەکە لەگیرفانیدایە، پێتوایە ئەم حکومەتە دەمێنێتەوە، تاچەند مەترسی هەیە؟
جوان ئیحسان: دوو ئەگەر هەیە، یەکێکیان کە گۆڕانکاریەکی زۆر لە هەموو وەزارەتەکان بکات، هەموو لایەنەکان پشگیری ئەوە دەکەن، بەمەرجێک پشتیوانی لەخۆی بکات و دەستی واڵا بکات، چونکە لەدروستکردنی کابینەکەیدا دەستی واڵانەبوو، ئیستا داوای ئەوەدەکات کەدەستکراوەبێت له و تیمە وەزاریەی کە کاری لەگەڵدا دەکات، بەشەکەی تری ئەوەیە بەهیچ جۆرێک حزبە سیاسییەکان و کوتلەی سیاسی لەسەر ئەمە بڕیاربدەن کە دەبێت ئەمە هەڵوەشێتەوە، ئەوە هەڵدەوەشێتەوە، بەڵام ئەمە ئیجماعی زۆربەی زۆریانی دەوێت.
هاوڵاتی: کامیان لەقازانجی کوردە، ئەم حکومەتە بمێنێتەوە و چاکسازی بکات؟
جوان ئیحسان: وەکو قەراری کوردی هێشتا قسە لەسەرئەوە نەکراوە کەکامە لەقازانجیەتی، بەڵام وەک رەهی تایبەتی خۆم کاری حکومەتی هەرێم و کاری حزبە سیاسیە کوردیەکان، ئەوەنیە کە حکومەتێک بڕوخێنن و حکومەتێک دروستبکەن، چونکە ئێمە کەمین و 58 کەسین، بە روئیای جیاوازیشەوە، بەڵام هەموومان هاوڕاین لەسەر ئەوەی بەرژەوەندی هاوبەشمان هەبێت کەهەرێمی کورستان و خەڵکی هەرێمی کوردستان بەرژەوەندیەکانیان لەسەروو هەموو شتێکەوەیە، ئێمە پشگیری کەسێک و حکومەتێک دەکەین کە مافە رەواکان و بەتایبەتی بژێوی ژیان و خۆشگوزەرانی بگەڕێننەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
هاوڵاتی: ئێستا ئێوە لەگەڵ ئەم حکومەتەن کە چاکسازی بکات یان هەڵوەشێتەوە و نەزانین کێ دەبێت بەسەرۆکی حکومەت؟
جوان ئیحسان: ئه و دڵەڕاوکێیە نەک ئێمە وەکو کورد، بەڵکو حزبەکانی تریش هەیانە، حزبە عێراقییەکانیش هەیانه و تەنانەت ئەوانەش کە داوای چارەسەری جوزئی دەکەن خۆشیان دڵەڕاوکێی زۆریان هەیە کەحکومەتەکە بڕوخێت کێ دەبێت بەبەدیل و چۆن هەڵسوکەوتی لەگەڵدا دەکرێت، ئەوە هەڵبژاردەیەکی ئاسان نییە و تۆزێک زووە بۆ قسەکردن لەسەری.
هاوڵاتی: ئەگەرە بەهێزەکە کامەیە؟
جوان ئیحسان: ئەگەری زیاتر ئەوەیە چاکسازی بکات لەوەزارەتەکان.
هاوڵاتی: لەکاتی دانانی وەازرەتەکاندا خۆ لەپەرلەمان دەنگیان لەسەر درا؟
جوان ئیحسان: بەشێکی باشی بەڕێکەوتن بوو، بەشەکەی تریشی ئەوەی کەدەنگی لەسەر نەدرا، تەحەفوزی خۆی لەسەر داوە کەدەنگی پێ نەداوە، بەڵام کە بەزۆرینە دەڕوات و دەبێت بەوەزیر، ئەوەش مانای ئەوەنیە، هەمووان لەسەری ڕازی بن.
هاوڵاتی: وەک سەرۆکی فراکسیۆن لەگەڵ لیژنەی دارایی کۆبونەوە؟ پاش ئەم خۆپیشاندانە پێت وایە ئەم ئالۆزیانە گفتوگۆکان دوادەخات؟
جوان ئیحسان: بەدڵنیاییەوە دوایدەخات، چونکە ئێستا زۆربەی زۆری سەرقاڵی ئەوەن رەوشەکە هێمن بکرێتەوە و وەزعی ئەمنی بگەڕێنرێتەوە بۆ بەغدا و ناوچەکانی تر، ئەولەویەت زیاتر بۆ ئەمەیە، پێویست بوو ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمان بوایە و کۆمەڵێک یاسا هەبوو کەخوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرایه و دووەمی بۆدەکرا و هەمویان وەستاوە، بەدڵنیاییەوە پەرلەمان و حکومەت و سەرۆکایەتی کۆمار پێوەی خەریکن، ئەبێتە هۆی دواکەوتنی زۆر لەکاروبارەکان.
هاوڵاتی: بەرهەم ساڵح وەک سەرۆک کۆمار رۆڵی چییە؟خەڵک ترسی لەوەهەیە کەموچە نەدرێت؟
جوان ئیحسان: بەردەوام ئه و قەلەقیە هەیە تەنانەت بۆ ناوچەکانی تری عێراقیش، کەکێشە هەبێت هەموو کارەکان دوادەکەوێت، بژێوی خەڵکیش تێکدەچێت و ترس و دڵەڕاوکی دەبێت، رۆڵی سەرۆککۆمار رۆڵێکی زۆر سەرەکییه و ماوەیەک پێش ئێستا سەرۆکایەتی وەفدێکی ئیتیحادی کرد، بەره و هەرێم رۆیشتن و بەردەوامیش له و ناوەندەدایە بۆ نزیککردنەوەی حکومەتی هەرێم و حکومەتی ئیتیحادی، لەحکومەتی هەرێمیشەوه و لەحکومەتی ئێرەشەوە سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەتیشەوە نیەتی جددیمان بینی کە خەمخۆری پێوە دیارە، هەم بۆ ئەوەی پرۆسە سیاسییەکە ئیستیقرارێک بەخێویەوە ببینێت و لەلایەکی تریشەوە خەڵک کەمترین زیانی بەرکەوێت[1].
ئارا ئیبراهیم

⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 Աղբյուրները
[1] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | هاوڵاتی
🖇 կապված նյութեր: 2
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ
1.👁️06-10-2019
👫 Կենսագրություն
1.👁️جوان ئیحسان
📂[ ավելի շատ...]

⁉️ Նյութերի գույք
🏷️ խումբ: 📖 Հոդվածներ
🏳️ Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 06-10-2019
📙 Գիրք: 📄
📙 Գիրք: 📖
🗺 Երկիր - Նահանգ: 🇮🇶
🌐 Լեզու - Բարբառ: 🏳️ Քրդական - Sorani
📄 Փաստաթուղթ Տեսակը: ⊶ Alkukielellä

⁉️ Technical Metadata
✨ Նյութի Որակի: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Վատ👎
✖️
 40%-49%
Վատ
✖️
 50%-59%
Վատ
✔️
 60%-69%
Միջին
✔️
 70%-79%
Շատ լավ
✔️
 80%-89%
Շատ լավ👍
✔️
 90%-99%
Գերազանց👏
99%
✔️
Ավելացրել է (Naliya Ibrahim) վրա Oct 6 2019 9:38PM
👌 Այս հոդվածը վերանայվել է եւ թողարկվել է (Ziryan Serçinarî) կողմից Oct 7 2019 11:55AM
✍️ Այս տարրը վերջերս թարմացվել է (Ziryan Serçinarî) վրա: Oct 7 2019 11:55AM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Այս տարրը արդեն դիտվել 793 անգամ

📚 Գրադարան
  📖 ավելի շատ...


📅 Ժամանակագրություն միջոցառումներ
  🗓️ 09-05-2021
  🗓️ 08-05-2021
  🗓️ 07-05-2021
  🗓️ 06-05-2021
  🗓️ 05-05-2021
  🗓️ 04-05-2021
  🗓️ 03-05-2021


💳 Նվիրատվություն
👫 Kurdipedia անդամներ
💬 Ձեր Կարծիքը
⭐ Այցելու Հավաքածուներ
📊 Վիճակագրություն Հոդվածներ 382,825
Նկարներ 62,962
Գրքեր 11,998
Կից փաստաթղթեր 50,499
📼 Video 201
🗄 Աղբյուրները 16,145
📌 Actual
Աբդուլլահ Օջալանը
...
Աբդուլլահ Օջալանը
Արամ Տիգրան
Արամ Տիգրան (1934 - 2009թ. օգոստոսի 8), ժամանակակից հայազգի երգիչ և երաժիշտ։ Ծնվել է հյուսիսային Սիրիայի Ալ-Քամիշլի բնակավայրում։ Մասնագիտացել է ուդ նվագելու մեջ։ Քսան տարեկան հասակից իրեն նվիրել է երաժշտությանը, երգել է երեք լեզուներով՝ քրդերեն, արաբերեն և հայերեն:
Համարվում է լավագույն քուրդ երգիչներից և երաժիշտներից մեկը: Ձայնագերել է շուրջ 230 երգ քրդերենով, 150՝ արաբերենով, 10՝ ասորերենով, 8՝ հունարենով։
Արամ Տիգրանը եղել է Քրդստանի բանվորական կուսակցության ցմահ առաջնորդ, այժմ` Թուրքիայի
Արամ Տիգրան
Նեչիրվան Բարզանին
...
Նեչիրվան Բարզանին
Մուրաթ Քարայըլանը
...
Մուրաթ Քարայըլանը

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Էջ սերունդ ժամանակ: 0,234 երկրորդ (ներ).
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)