图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,154
图片 105,492
书籍 19,117
相关文件 96,137
Video 1,292
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
حوکمی قەرەقوش.. چیرۆکی کۆیلەیەکی خەسێنراو لە یادەوەری میسرییەکان و گەلانی دیکەدا
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حوکمی قەرەقوش.. چیرۆکی کۆیلەیەکی خەسێنراو لە یادەوەری میسرییەکان و گەلانی د...

حوکمی قەرەقوش.. چیرۆکی کۆیلەیەکی خەسێنراو لە یادەوەری میسرییەکان و گەلانی د...
پێدەچێت پێشتر ئه و دەستەواژەیەت بیستبێت کە دەڵێت (حوکمی قەرەقوشە). کاتێک ئەم قسەیە دەکرێت کە باس لە فەرمانڕەوایەکی ستەمکار و خاوەنی بریاردانی نامۆ و فەرمانی ناڕەوایه.
بەڵام مەبەست لە قەرەقوش، میرێکە بە ناوی (بەهادینی قەرەقوش)، کە یەکێک بووە لە دەستە گورزوەشێنەکانی سەڵاحەدینی ئەیوبی لە میسر.
سەڵاحەدین لە دروستکردنی دەوڵەتە نوێکەیدا دەوڵەتی ئەیوبییەکان، پشتی بە سێ کەس بەستووە، (قەرەقوش، عیسا #هەکاری# شارەزا لە فیقهی ئیسلامی و قازی فازیل) کردوونی بە کۆڵەکەکانی دەوڵەتەکەی.
چیرۆکی ئەم میرە قەرەقوش چییە؟ ئایا فەرمانڕەوایەکی ستەمکار و گەمژە بووە؟
قەرەقوش.. لە کۆیلەییەوە بۆ کتێبەکانی مێژوو
بەهادین قەرەقوش لە مێژووی میسردا له و کۆیلانەی پێش و پاش خۆی بەدەرنەبووە کە بە کۆیلەیی نەژیاون، دواتر بووەتە کەسی یەکەم لە ناوچەی مەحروسە. دوو سەدە پێش خۆی و لە یەکێک لە بەناوبانگترین شیعرەکانی هەجوکردندا (جنێوفرۆشی)، موتەنەبی ڕەخنەی ئەوەی گرتووە کە: هەرکاتێک کۆیلەیەک گەورەکەی دەکوژێت یان ناپاکی بەرامبەر دەکات، لە میسر پێشوازی لێدەکرێت
بەڵام ئەمجارە لە چانسی میسر، قەرەقوش کۆیلەیەکی خراپ نەبوو، هەمیشە گوێڕایەڵییەکەی بۆ سەحەڵادینی ئەیوبی (کە خاوەن و گەورەی قەرەقوش بوو) بە نمونە دەهێنرێتەوە، بۆ چەندین مانگ و لە جەنگە دوور و درێژەکاندا، کە سەڵاحەدین لە پێناو یەکپارچەیی شام و میسردا بەسەر ناوچەکاندا دەگەڕا، قەرەقوش پارێزگاری لە سامان و دەسەڵاتەکەی دەکرد.
لەناکاو و دوای ئه و ململانێیەی کە پێنج ساڵ (559ک - 564ک) بەردەوامبوو، قەرەقوش ناوی چووە لاپەڕەکانی مێژووەوە، له و ماوەیەدا سێ شەڕی گەورە لە نێوان نورەدین مەحمود زەنگی پاشای شام و ئەمالریکی پاشای قودسدا ڕوویدا، کە هەردووکیان بە توندی کێبڕکێیان دەکرد بۆ دەستگرتن بەسەر میسردا و دەیانویست ئه و غەفڵەتە بقۆزنەوە کە خەلافەتی فاتیمییەکان دوای دەیان ساڵ لە فەرمانڕەوایی تێیکەوتبوون و خەلیفە بووبووە هێمایەکی بێ دەسەڵات، وەزیرە چاوچنۆکەکانیشی شەڕیان لەسەر تەختەکەی دەکرد، بەتایبەت (شاور و زەرخام) کە دوان لە وەزیرەکانی خەلیفە عازدی فاتمی بوون.
لە دوو شەڕدا هیچ یەکێک لە پاشای قودس و پاشای شام نەیانبردەوە، بەڵام لە سێیەم شەڕدا سوپاکەی نورەدین زەنگی بە فەرماندەیی ئەسەدەدین شێرکۆ و سەڵاحەدینی ئەیوبیی برازای، میسری کۆنترۆڵ کرد، هەرچەندە خەریکبوو بکەوێتە دەست خاچپەرستەکان، دوای ئەوەی ناپاکییان بەرامبەر ڕێککەوتنەکەیان کرد لەگەڵ شاور ی وەزیردا.
شیرکۆ بووە وەزیری میسر، کە لە یەک کاتدا لەژێر دەستی نورەدین زەنگی و خەلیفەی فاتیمییەکاندا بوو، شێرکۆ زۆر له و پۆستەدا نەمایەوە و لەپڕ مرد، دواتر سەڵاحەدینی برازای جێی گرتەوە.
بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتەکەی بەسەر میسردا و بۆ لەناوبردنی میراتی خەلافەتی فاتیمییە شیعەکان و گێڕانەوەی میسر بۆ ژێر ڕکێفی خەلافەتی عەباسی سوننە، سەڵاحەدین کەوتە چەند ململانێیەکەوە. ڕووبەڕووی بەرەنگاریی توندی پاشماوەکانی سەردەمی فاتیمییەکان بووەوە که لە چەندین شۆڕش و یاخیبوونی تونددا دەرکەوتن و خەریک بوو دەسەڵاتەکەی بڕوخێنن، لەلایەکی دیکەشەوە خاچپەرست و بێزەنتییەکان دەیانویست پێکەوە، لەدوای داگیرکردنی دومیات لە دەریاوە، میسر بخەنە ژێر دەستی خۆیانەوە، بەڵام سەڵاحەدین ئه و قۆناغەی تێپەڕاند، ئه و سەرکەوتنەشی بە پاڵپشتی کەسی دەستە ڕاستی خۆی بەدەستهێنا کە بەهادین قەرەقوش ئەسەدی بوو.
باڵندە ڕەشەکە باڵ بەسەر میسردا دەکێشێت
(قەرە قوش) ناوێکی تورکیە، (قەرە) بە واتای (ڕەش) و (قوش) بە واتای (باڵندە) دێت، پێکەوە دەبنە (باڵندە ڕەشەکە)، دابڕینی ئه و ناوە بەسەر قەرەقوشدا تا ڕادەیەک نامۆیە چونکە کەسێکی ڕەشپێست نەبووە.
مێژووی باسکردنی قەرەقوش له و کاتەوە دەستپێدەکات کە بووەتە خزمەتکاری یەکێک لە میرە کوردەکانی شام بەناوی ئەسەدەدین شێرکۆ
زانیارییەکان لەبارەی سەردەمی منداڵیی قەرەقوش زۆر کەمن، تەنانەت مێژوونووسەکانیش لەسەر یەکلاکردنەوەی شوێنی لەدایکبوون و چۆنیەتی گەورەبوونی ناکۆکن. ئایا یەکێک بووە لە سەقلەبییەکان (کە لە بنەڕەتدا دەگەڕێنەوە بۆ خۆرهەڵاتی ئەوروپا) یان تورک بووە، یان یۆنانی؟ ئەوەندەی لەبارەیەوە زانراوە ئەوەیە، کە کۆیلەیەکی سپی پێستی خەسێنراو بووە.
مێژووی باسکردنی قەرەقوش له و کاتەوە دەستپێدەکات کە بووەتە خزمەتکاری یەکێک لە میرە کوردەکانی شام بەناوی ئەسەدەدین شێرکۆ، فەرماندەی سوپای عیمادەدین زەنگی فەرمانڕەوای موسڵ و حەلەب، کە بە جیهاد لە دژی خاچپەرستەکان ناسراوە و ئەمارەتی ڕەهای لەدەست دەرهێنان.
دکتۆر عەبدوللەتیف لە لێکۆڵینەوەیەکدا لەسەر کتێبی (الفاشوش في حکم قراقوش)، (کە ئیبنومەماتی یەکێک لە دوژمن و ڕکابەرەکانی قەرەقوش نووسیویەتی و تیایدا سووکایەتی زۆر بە قەرەقوش دەکات و چیرۆکی زۆری لەسەر هەڵبەستووە)، دەڵێت، قەرەقوش لە خزمەتکردنی ئەسەدەدیندا دەدرەوشایەوە، لە هونەری جەنگدا زۆر شارەزابوو، دڵسۆزیی بۆ گەورەکەی نیشاندا و ئەویش ئازادی کرد و کردییە یەکێک لە پیاوانی ناو بازنەی چواردەوری خۆی.
قەرەقوش لە خزمەتکردنی ئەسەدەدیندا دەدرەوشایەوە، لە هونەری جەنگدا زۆر شارەزابوو، دڵسۆزیی بۆ گەورەکەی نیشاندا و ئەویش ئازادی کرد و کردییە یەکێک لە پیاوانی ناو بازنەی چواردەوری خۆی
قەرەقوش نازناوی بەهادینی وەرگرت، بەخۆی دەگوت قەرەقوش کوڕی عەبدوڵای (کوڕی بەندەی خوا) ئەسەدی. ئه و کوڕی (بەندەی خوا)یەی لەبەر ئەوە داناوە چونکە نەیزانیوە باوکی ڕاستەقینەی کێ یە، نازناوی ئەسەدی لە گەورەکەیەوە وەرگرتووە کە ئەسەدەدین شێرکۆ یە.
ئاسایی بووە کە قەرەقوش لە جەنگە مەترسیدارەکانی سەر میسردا هاوڕێیەتی گەورەکەی بکات، هەر لەوێش ماکە گرانبەهاکەی بۆ خەڵکی میسر و خەڵکانی دیکە ئاشکرابوو، تا دەهات چانسی زیاتر دەبوو بۆ ئەوەی ببێتە جێی متمانە و پێسپاردرنی ئه و بەرپرسیارییتیانەی پاشان پێیدران.
دوای ئەوەی لە (564ه)دا سەڵاحەدینی ئەیوبی بووە وەزیری میسر و دەستیکرد بە دابەشکردنی کەسە باوەڕپێکراوەکانی بەسەر جومگەکانی دەسەڵاتەکەیدا، موئتەمین گەورەی کۆیلەکانی سودان، کە سەرپەرشتیاری کۆشکی عازدی خەلیفەی فاتمییەکان بوو، بە پاڵپشتی خاچپەرستەکان پلانی بۆ کودەتاکردن بەسەر سەڵاحەدیندا دانا، بەڵام سەڵاحەدین پلانەکەی ئاشکراکرد و فەرمانیدا کە موئتەمین لە کۆشکی خەلیفە هاتەدەرەوە بیکوژن.
سەربازەکانی بۆ تۆڵەکردنەوەی سەرکردەکەیان شۆڕشێکی گەورەیان دەستپێکرد، پەشێوی قاهیرەی گرتەوە، سەرەتا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، بەڵام سەڵاحەدین زۆر بە توندی و دڵڕەقانە سەرکوتیکردن و فەرمانیدا خانووەکانیان بسووتێنن، زۆری لێ کوشتن و لێ دەستگیرکردن و زۆریشیانی لە میسر دەرکرد و بە تەواوی لەناویبردن. سەڵاحەدین زانی کە موئتەمین لەپشت ئه و کارەوەیە و لە کۆشکەوە، کە کرابووە ناوچەیەکی قەدەغەکراو، پشتگیری تەواوی بۆ دەستەبەرکردوون، دواتر زانی کە مانەوەی کۆشکی خەلافەت پەناگەیەکی ترسناکە، بە تایبەت کە متمانەی تەواوی بە دڵسۆزی خەلیفە عازد نەبوو.
پاراستنی کۆشکی خەلیفەی فاتیمییەکان و تۆمارکردن و دەستبەسەرداگرتنی سەرجەم ئه و پارە و زێڕ و سامانەی کە لە کۆشکەکەدا بوو خرایە ئەستۆی قەرەقوش
لەوکاتەدا سەڵاحەدین یەکەم ئەرکی قورس و گەورەی بە قەرەقوش سپارد، پاراستنی کۆشکی خەلیفەی فاتیمییەکان و تۆمارکردنی سەرجەم ئه و پارە و زێڕ و سامانەی کە لە کۆشکەکەدا بوو، لەگەڵ چاودێریکردنی هەموو هاتن و چوونێکی کۆشک و گەیاندنەوەی بۆ سەڵاحەدین. قەرەقوش ئه و کارەی بە باشترین شێوە جێبەجێکرد، ئەوەش فاتمییەکان و هاوپەیمانەکانیانی توڕە کرد. به و شێوەیە قەرەقوش سەڵاحەدینی ئەیوبیی لە کۆشک و پیلانەکانی پاراست، تا ئه و کاتەی سەڵاحەدین بە یەکجاری فاتیمییەکان و هەژموونەکەیانی لە میسردا بنەبڕ کرد.
دوای ئەوەی میسر سەقامگیربوو، سەڵاحەدین ویستی دەوڵەتەکەی بە ئاراستەی خۆرئاوا فراوان بکات، ساڵی (571ک) بەهادین قەرەقوشی کردە فەرماندەی بەشێک لە سەربازەکانی و چوونە بەرقە (خۆرهەڵاتی لیبیای ئیستا) و چەند ناوچەیەکیان داگیرکرد و خستیانە سەر خاکی میسر.
یەکێک لە گەورەترین کارە بیناسازییەکانی قەرەقوش قەڵای چیایه لە قاهیرە، کە بەیەکێک لە شوێنەوارە دیارەکانی جیهان دادەنرێت
یەکێک لە گەورەترین کارە بیناسازییەکانی قەرەقوش قەڵای چیایه لە قاهیرە، بە یەکێک لە دیارترین ئه و شوێنەوارانەی سەدەکانی ناوەڕاست دادەنرێت کە بە حاڵێکی باشەوە ماوەتەوە، بەیەکێک لە شوێنەوارە دیارەکانی جیهانیش دادەنرێت. هەروەها قەڵای (المقیاس - پێوەر)یشی بونیادناوە، کە دەکەوێتە دورگەی (الروضة – بەهەشت)وە، سەرپەرشتی دروستکردنی شورایەکی زەبەلاحی کردووە بە دەوری میسر، ئه و پایتەختە میللیەی زۆرینەی خەڵک تیایدا دەژین، و قاهیرەدا، پایتەختی ئیداریی، تا بە ئاسانی بەرگریی لێبکرێت، کە تا ئێستاش چەند بەشێکی ماوە. قەرەقوش فەرمانی کرد لە بیابانی قاهیرە و هەرەمە بچووکەکانی دەوروبەرییەوە بەردی پێویست بۆ دروستکردنی شوراکە بهێنرێت. ئه و کارە بۆ کرێکارەکان زۆر تاقەتپڕوکێن بوو، کە زۆربەیان لە خاچپەرستە بەدیلگیراوەکان بوون.
یەکێک له و چیرۆکە نامۆیانەی کە پاڵەوانەکەی قەرەقوش بوو، فرۆشتنی هەزاران کتێبی هەڵگیراوی کۆشکی فاتمییەکانە، لە هەفتەیەکدا دوو ڕۆژی بۆ فرۆشتنیان تەرخانکردووە، لەبەر زۆری کتێبەکان چەند مانگێک بەردەوام بووە و پارەیەکی زۆری کۆکردووەتەوە. کتێبفرۆشەکان بێ ئاگایی قەرەقوشیان لە ئەدەب و زانست قۆستەوە و فێڵیان لێکرد، داوایان لێکرد بۆ ئەوەی مۆرانە لێیان نەدا و زیانیان پێنەگەیەنێت، کتێبەکان لە کۆگاکاندا بهێنێتە دەرەوە. کتێبەکان خۆیان ڕێکخرابوون و بەپێی بابەت جیاکرابوونەوە. قەرقوش بەقسەی کردن، لە ئاکامدا زۆرێک له و کتێبە دانسقانە لەناوچوون، هەندێکیشیان کە لە چەند بەرگێک پێکهاتبوون، پەرش و بڵاوبوونەوە و نرخەکەیان داشکا. کتێبفرۆشەکان بە پارەیەکی زۆر کەم کڕییاننەوە و سەرلەنوێ ڕێکیانخستنەوە و قازانجێکی زۆریان لێکردن.
قەرەقوش لە هەڵمەتی سییەمی خاچپەرستەکاندا بەدیلگیرا و سەڵاحەدین بە پارهیەکی زۆر ئازادی کرد
دوای چەند ساڵێک و بەهۆی پسپۆڕییەکەیەوە لە بەرگریکردندا، سەڵاحەدین ویلایەتی عەکای دایە دەست، تا لەدوای ڕزگارکردنی لە چوارچێوەی شەڕی حەتین دا (1187ز)، شورا و قوللەکانی نۆژەنبکاتەوە، بەڵام پاش ماوەیەک قەرەقوش دووچاری کارەساتێکی گەورە بوو، هەڵمەتی سێیەمی خاچپەرستەکان دەستیپێکرد، کە لە سەرتاسەری ئەوروپاوە وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر شکستەکەی حەتین و لەدەستدانی قودس، هێزی بۆ کۆکرابووەوە. ڕیچارد (دڵی شێر) پادشای ئینگلتەرا سەرپەرشتی هەڵمەتەکەی دەکرد، شاری عەکا بۆ دوو ساڵ گەمارۆدرا و لە کۆتاییدا کۆنترۆڵکرایەوە. قەرەقوش بە دیلگیرا و چەند مانگێک لە دەستی خاچپەرستەکاندابوو، تا سەڵاحەدین بە پارەیەکی زۆر ئازادی کرد و بە گەڕانەوەی ئەوپەڕی خۆشحاڵ بوو.
دڵسۆزیی تا مردن
قەرەقوش لە ساڵی (597ک)و لە سەروو تەمەنی 70 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
دوای باڵادەستیی پاشای دادپەروەر، برای سەڵاحەدینی ئەیوبی، بەسەر میسر و شامدا، هاوکات لەگەڵ مردنی سەڵاحەدین، کوڕەکانی عەزیزی میسر و ئەفزەلی پاشای دیمەشق، بە نهێنی و ئاشکرا لەسەر دەسەڵات کەوتنە ململانێی یەکتر. مامیان کەوتە نێوانیانەوە، جارێک وەک نێوەندگیر و جارێکیش وەک چاوچنۆک، تا لە ساڵی (596ک)دا قاهیرەی خستە ژێر دەستی خۆیەوە و بووە پاشای ئەیوبییەکان و پاشەیەتیی کردە میراتی کوڕەکانی خۆی، نەک کوڕەکانی سەڵاحەدین.
قەرەقوش وەک دڵسۆزییەک بۆ خانەوادەی سەڵاحەدین، پشتگیری لەوە دەکرد مەنسوری کوڕی عەزیز دەسەڵات بگرێتە دەست
بەدرێژایی ساڵانی (589-595)ک، قەرەقوش دڵسۆزیی خۆی بۆ عەزیزی کوڕی سەڵاحەدین نیشاندا و لە بەڕێوەبردنی میسر و کۆنترۆڵکردنی تەماکردنی میرەکانی دەوڵەتدا هاوکاری زۆری کرد. دوای ئەوەی عەزیز لە ساڵی (595ک)دا کۆچی دواییکرد. قەرەقوش وەک دڵسۆزییەک بۆ خانەوادەی سەڵاحەدین، پشتگیری لەوە دەکرد مەنسوری کوڕی عەزیز دەسەڵات بگرێتە دەست، کە ئه و کاتە زۆر منداڵ بوو، بەڵام زۆرینەی میرەکان دەیانویست پاشای دادپەروەر، برای سەڵاحەدین، دەسەڵات بگرێتە دەست. ئەوەبوو ساڵی دواتر بەبێ شەڕ و بە ڕێککەوتن لەگەڵ میرەکاندا چووە میسرەوە و دوای حەوت ساڵ لە مردنی سەڵاحەدین بۆ یەکەمجار فەرمانڕەوایی هەریەک لە میسر و دیمەشقی کەوتە دەست.
بۆ گاڵتەجاڕییە یان ڕاستیە؟
(کتێبی الفاشوش في حکم قراقوش باس لە چەند شتێک دەکات لەسەر قەرەقوش کە ڕوویاننەداوە و هەڵبەستراون، سەڵاحەدین لە کاروباری دەوڵەتەکەیدا پشتی بە قەرەقوش بەستووە، ئەگەر متمانەی بە ئاستی زانیاریی قەرەقوش نەبوایە، ئه و ئەرکەی پێنەدەسپارد). ابن تغري بردي، لە کتێبی النجوم الزاهرةدا بەم شێوەیە ڕەخنە لە کتێبی الفاشوش دەگرێت.
قەرەقوش کەسێکی نیاز پاک بووە و زۆری بەسەر سوڵتان سەڵاحەدین و ئیسلام و موسوڵمانانەوە هەبووە ئیبنوخەلەکان لە کتێبی (وفیات الاعیان) بەم شێوەیە باسی قەرەقوش دەکات.
دیارترین شت کە ئەم کتێبە لەسەر قەرەقوش ئاشکرایکرد، ئاستی جەماوەریی قەرەقوش بوو، کە لە پەندەکەدا بە حوکمی قەرەقوش کورتکراوەتەوە و بۆ هەموو کاربەدەستێکی چەوسێنەرەوە، نامۆ، بێ لۆژیک و خۆسەپێن بەکاردەهێنرێت. کتێبەکە لەلایەن نووسەرێکی قیبتی ناودارەوە نووسراوە و لە کۆتایی سەردەمی فاتیمییەکاندا موسوڵمان بووە، باوکی و باپیریشی دووان لە نووسەرە گەورەکانی سەردەمی خۆیان بوون و ڕۆڵیان لە دیوانەکانی دەوڵەت و لای خەلیفە هەبووە. به و پێیەش کوڕەزاکەیان، ئەسعەدی کوڕی مەماتی، کە هاوسەردەمی بەهادین قەرەقوش بووە، یەکێک بووە لە ڕکابەرە سەرەکییەکانی.
ئیبنومەماتی کتێبەکەی بە شێوازێکی ئەدەبيی سادە و کاڵتەجاڕی نووسیوەتەوە و دەیان چیرۆکی شۆکهێنەری نامۆ و توندوتیژی لەسەر فەرمانەکانی قەرەقوش و بڕیارەکانی هێناوەتەوە
ئیبنومەماتی کتێبەکەی بە شێوازێکی ئەدەبيی سادە و کاڵتەجاڕی نووسیوەتەوە و دەیان چیرۆکی شۆکهێنەری نامۆ و توندوتیژی لەسەر فەرمانەکانی قەرەقوش و بڕیارەکانی هێناوەتەوە. سەرەڕای ئەوەی زۆرینەی زۆری ئه و چیرۆکانە پڕن لە شتی سووک و هیچ کەسێکی عاقڵ، تەنانەت شێتیش باوەڕیان پێناکات، بەڵام کتێبەکە و زانیارییەکانی ناوی وەک ئاگری ناو پووش بە خێرایی بڵاوبوونەوە نەک تەنها لە میسر بەڵکو لە سەرتاسەری جیهانی ئیسلامیدا. نەوە لەدوای نەوە میسرییەکان چیرۆکەکانیان دەگێڕایەوە تا کار گەیشتە ئەوەی ئەمڕۆ قەرەقوش بە کەسێکی خراپ و فەرمانڕەوایەکی ستەمکار و شێت بناسرێت، بۆجۆرێک بیرمەندەکانیش سەرلەوە دەرنەکەن کەسێک هەبووبێت بڕیاری له و شێوەیە دەربکات.
یەکێک له و نمونانەی ئیبنومەماتی لە کتێبەکەیدا لەسەر قەرەقوش دەیگێڕێتەوە ئەوەیە، ڕۆژێکیان جلەکانی قەرەقوش بە تەنافی جل هەڵواسینەوە دەکەونە خوارەوە، قەرەقوش دەڵێت، بەس نەبوو خۆم لە جلەکاندا نەبووم. لە یەکێکی دیکە لە چیرۆکەکاندا باسی بێ عەقڵی قەرەقوش دەکات و دەڵێت، کابرایەک چووەتە لای قەرەقوش و سکاڵای کردووە گوایە یەکێک گازی لە گوێچکەی گرتووە، کاتێک لە دادگا ڕووبەڕوو دەکرێنەوە کابرا دەڵێت، من نەبووم ئه و خۆی گازی لە گوێچکەی خۆی گرتووە، قەرەقوشیش دەڵێت ڕاستدەکات خۆت بوویت. دوایی قەرەقوش دەچێتە ژوورێکەوە و دەیەوێت گاز لە گوێچکەی خۆی بگرێت، له و کاتەدا ئەکەوێت بە عەرزا و وەخت بووە دەستی خۆی بشکێنێت.
چیرۆکێکی تر لەسەر بازرگانێک دەگێڕێتەوە کە کوڕەکەی ویستوویەتی بە یارمەتی چەند کەسێک زیندەبەچاڵی کات، تا میراتییەکەی بۆ خۆی بمێنێتەوە، کاتێک کابرا دەخرێتە تابوتێکەوە و دەبرێت بەره و گۆڕستان، گوێی لێدەبێت کاروانی قەرەقوش و دارەدەستەکەی دەیدەن بەلایاندا، کابرا دەستدەکات بە هاوارکردن، قەرەقوش گوێی لێدەبێت، کوڕەکەی و ئەوانەی لەگەڵیدان سوێند دەخۆن کاتێک باوکیان خستووەتە تابوتەکەوە و کفنیان کردووە مردبوو، قەرەقوش سوێندەکەیان بە ڕاست وەردەگرێت و دەڵێت، لەبەریەک کەس ئه و هەمووە بە درۆناخەمەوە، فەرماندەدات لە ناشتنی کابرا بەردەوام بن.
هەروەها ئیبنومەماتی دەڵێت، چەند جوتیارێکی میسر سکاڵایان لای قەرەقوش کردووە و گوتویانە، سەرما لۆکەکەی خراپ کردوون و داوایانکردووە باجیان لەسەر کەمبکرێتەوە، قەرەقوش هەڕەشەی لێکردوون ئەگەر لە پەنا لۆکەکەدا خوری نەچێنن، بۆ ئەوەی لۆکەکە سەرمای نەبێت، ئەوا سەریان دەپەڕێنێت.
بەم شێوەیە ئیبنومەماتی دەیان چیرۆکی هیچ و پوچ و هەڵبەستراو لەسەر قەرەقوش و بڕیارەکانی دەگێڕێتەوە، تەنانەت لە هەندێک له و چیرۆکانەدا باس لەوە دەکات قەرەقوش کەسێکی بەدڕەوشت بووە و خەریکی یەکێک لە جارییەکانی بووە، لە کاتێکدا قەرەقوش کۆیلەیەکی خەسێنراو بووە و حەزی سێکسیی نەبووە.
هەندێک کەلێن لە کەسایەتی و شێوازی مامەڵەکردنی قەرەقوش دا هەبووه کە بوونەتە هۆی ئەوەی چیرۆک و نوکتەکانی ڕکابەرەکەی لەسەری بڵاوببنەوە
دکتۆر عەبدوللەتیف حەمزە له و بڕوایەدایە، سەرەڕای ئەوەی قەرەقوش چەندین دەستکەوتی گەورەی هەبووە و بەدەست خزمەتکردنی دەوڵەتی ئەیوبییەکان و پاراستنی قاهیرەوە ناڵاندوویەتی، بەڵام هەندێک کەلێن لە کەسایەتی و شێوازی مامەڵەکردنیدا هەبووە بوونەتە هۆی ئەوەی چیرۆک و نوکتەکانی ڕکابەرەکەی لەسەری بڵاوببنەوە.
قەرەقوش سەربازێکی توند بووە و نەیتوانیوە لەگەڵ خەڵکدا باش هەڵسوکەوت بکات، پێداگری لە بۆچوونەکانی کردووە و بۆ قایلکردنی پێویستی بە بەڵگەی بینراو بووە، زۆر بە توندی هەموو ئه و فەرمانانەی جێبەجێ کردووە کە سەڵاحەدینی ئەیوبی دەریکردوون. لەبەرئەوە زۆربەی میسرییەکان و کەسوکاری خاچپەرستە دیلەکان لە دروستکردنی قەڵای چیا و شواری میسر و قوللەکانی پارێزگاریکردن لە قاهیرە ماندووبوون بە دەستییەوە.
هەرچەندە خەڵکی میسر لەوە تێدەگەیشتن قەرەقوش دەیەوێت چۆن بیانپارێزێت و چییان بۆ بکات، بەڵام مشتە پۆڵایینەکەی بەسەر میسر و خەڵکەکەیەوە، کە ڕێگەی نەدەدان وەک چۆن خۆیان دەیانەوێت بژین و هەناسەیەک بدەن، کارئاسانییان بۆ بڵاوبوونەوەی کتێبەکەی ئیبنومەماتی کرد، تا به و هەموو قسە هەڵبەستراوانەوە، لەلای زۆرینەی خەڵک پەسەند بکرێت.
کتێبەکە لەسەردەمی سەڵاحەدیندا نووسراوە و بڵاوکراوەتەوە، واتا لە ترۆپکی دەسەڵاتی قەرەقوشدا
ئەوەی مایەی تێڕامانە ئەوەیە، ئیبنومەماتی لە پێشەکی کتێبەکەیدا نووسیویەتی، ئه و کتێبە وەک سکاڵایەک دژی قەرەقوش ئاراستەی سەڵاحەدینی ئەیوبی دەکات، بەڵکو سوڵتان سەڵاحەدین بەچاوی بەزەییەوە بڕوانێتە خەڵکەکەی و ئه و بەڵایەیان لەسەر هەڵبگرێت قەرەقوش. ئەمە بە ئاشکرا ئەوە دەگەیەنێت کە کتێبەکە لەسەردەمی سەڵاحەدیندا نووسراوە و بڵاوکراوەتەوە، واتا لە ترۆپکی دەسەڵاتی قەرەقوشدا. باشە چۆن قەرەقوش بەرامبەر ئه و شتانە بێدەنگ بووە کە ئیبنومەماتی داویەتی پاڵی؟ یان له و سەردەمەدا ئەم کتێبە هیچ گرنگییەکی پێنەدراوە و سەرنجی قەرەقوشیشی ڕانەکێشاوە و بە نهێنی لەناو خەڵکدا دەستاودەستی پێکراوە و تا دوای مردنی قەرەقوش به و شێوەیە ماوەتەوە[1].
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览4,081
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | پەیسەر پرێس
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 14-07-2019 (5 年份的)
书: 调查
书: 政治
书: 故事
书: 历史
文件类型: 原文
普罗旺斯: Egypt
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( نالیا ئیبراهیم 07-10-2019
本文已被审查并发布( ئاسۆ ئەحمەدیان )on08-10-2019
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):31-07-2022
URL
此产品已被浏览4,081
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.250 KB 31-07-2022 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
照片文件 1.0.1218 KB 07-10-2019 نالیا ئیبراهیمن.ئـ.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,154
图片 105,492
书籍 19,117
相关文件 96,137
Video 1,292
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!