هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە-KCK) لەبارەی ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی #09-10-1998# ی بەرفانبار ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، داگیرکەری قڕکەر کە لە ساڵی 1998لەدژی تەڤگەری ئازادیمان تا بەر لێواری هەڵوەشاندن هات، خۆی سپارتە کۆنەپەرستی هەرێمی و نێودەوڵەتی و لەدژی تەڤگەری ئازادیمان دەستی بە پیلانگێڕی کرد. لە کەسایەتی ئاکەپە-مەهەپەدا داگیکەری و مەتینگەری قڕکەر ئێستاش لەبەر لێواری هەڵوەشینە.
ڕاگەیەندراوەکی هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەم شێوەیەیە: ئێمە دەست بە 22مین ساڵی پیلانگێری 09-10-1998 دەکەین. هەموو شەهیدان کە لە تێکۆشانی دژی پیلانگێریدا شەهید بوون، بەڕێزەوە یادیان دەکەینەوە. وابەستەبوونی شەهیدەکانمان بە ڕێبەر ئاپۆ هەردەم هێزی سەرکەوتنی تێکۆشانی ئازادی ئێمەیە. تووڕەیی گەلەکەمان هەردەم جورەکانی پیلانگێری لەدژی تەڤگەری ئازادی تێکدەدات.
بەهۆی ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ گەلی کوردی کرد بە ئیرادە و سیستمێکی دیموکراتیک کە وابەستەی برایەتی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە دروست کرد، پیلانگێری نێودەوڵەتیان لەدژی بەڕێوەبرد. ڕێبەر ئاپۆ تا ئێستاش ڕاستی کوردی ئازاد دەخوڵقێنێت و تا ئێستاش لەسەر دروستکردنی سیستمێک بۆ برایەتی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێدەکۆشێت. لەبەرئەوەش لە ئیمرالی گۆشەگیری بەرامبەر ئەنجامدەدرێت. بەڵام پیلانگێری نێودەوڵەتی نەیتوانی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد و تێکۆشانی دیموکراسی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەستێنێت. وەک ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ وتی: ئەم پیلانگێریە مێژووییە وایکرد، زودتر پێشکەوتن دروست ببێت.
بە هۆی ترسیان لە هێزی گۆڕانکاری و شۆڕشگێری ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادی، پیلانگێڕی جور بە جوریان داڕشت کە لە مێژوودا نەبینراون. بەڵام کاتێک بیروبۆچوون و چالاکی شۆرشگێری بە پێی سەردەم دەرکەوت، ئەو کاتە نە سوپا و نە دەوڵەت و نە فشارەکان نەیانتوانی تێکۆشانەکە بووەستێنێن. بەو هۆیەوە ڕێبەر ئاپۆ ڕایگەیاند، ئەو پیلانگێرییە مێژووییەی کە بەرامبەر ئەنجامدرا، ڕاستی و هێزی شۆڕشگێری نیشاندا. لەو کاتەوە لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشکەوتنی گرنگی ڕوویانداوە. عەقلیەتی ئازادی، ئیرادە و ئەنجامەکانی کە ئێستا لە کوردستان بەرهەم هاتووە، لە بەرهەمانی 21 ساڵی ڕابردوو زۆر زیاترن. گەلانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستیش دەستیان بە تێکۆشانی کۆمەڵایەتی کردووە کە بەشێکە لە مێژووەکەیان. هێزی کۆمەڵایتی و مێژوویی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستی بە تێکۆشان کردووە. کاتێک هێزەکە گەیشتە ڕێبەرایەتیەکەی، ئەو کاتە هیچ هێزێکی هەرێمی و نیودەوڵەتی لەبەردەمی ناتوانێت ببێتە ئاستەنگ.
لەدژی #پەکەکە# و تەڤگەری ئازادی گەلی کورد پیلانگێری نوێ بەڕێوەدەبرێن
لەگەڵ پیلانگێریەکەدا کە لە 15-02-1999 بە ئەسارەتی ڕێبەری ئاپۆ کۆتایی هات، لەبەرئەوەی هیچ ئەنجامێکیان بەدەست نەهێنا، لەئێستادا لەدژی پەکەکە و تەڤگەری ئازادی گەلی کورد پیلانگێری نوێ ئامادە دەکرێن. ئەو هیزانەی کێشەی هەرێمەکە چارەسەر ناکەن، بە پێچەوانەوە کێشەکان قوڵتر دەکەنەوە، لە کەسایەتی تەڤگەری ئازادی دا دەیانەوێت، داواکاری و حەسرەتی ئازادی گەلان لەناوببەن. بڕیاری خەڵاتکردنی ئەو کەسانەی 3 بەرێوەبەری پەکەکە دەستگیر دەکەن و زیادبوونی هێرشی دژی تەڤگەری ئازادی لە هەموو لایەکەوە نیشان دەدەن، هێزە جیاوازەکان بەیەکەوە لەدژی تەڤگەری ئازادی گەلی کورد دەستیان بە پیلانگێری کردووتەوە.
داگیرکەری قڕکەر کە لە ساڵی 1998 لەبەرامبەر تەڤگەرەکامن هەموو کاتێک هەڵوەشایەوە، خۆی سپارتە کۆنەپەرستی هەرێمی و نێودەوڵەتی و لەدژی تەڤگەرە ئازادیخوازەکەمان دەستی بە پیلانگێری کرد. لە کەسایەتی ئاکەپە-مەهەپەدا داگیرکەری قڕکەر لەبەر لێواری هەڵوەشینە. بەو هۆیەوە لە ڕێگەی خۆسەپاندن و پێشکێشکردنی خۆی، خۆی دەسپێرێتە هێزە جیاوازەکان و دەیەویت تەڤگەری ئازادیخوزەکەمان لەناوببات. کاتێک ئەنجام بەدەستناهێنن، زیاتر دەست بە باڕەباڕ دەکەن و دەیانەوێت هێزەکانی تر بکەن بە هاوکاری قڕکردن. بۆ ئەوەی ڕێگە لە هەڵوەشینی داگیرکەری قڕکەریان بگرن، بە هەموو شێوەیەک خۆیان دەکەن بە ئامێرێکی پیلانگێریەکە.
دۆخی کلتوری، سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری تورکیا لە ساڵی 1998 دەچێت. هەموو دەڤەرێک دەلەرزێت. بە ئامانجی لەناوبردنی تەڤگەری ئازادی هەموو ناوەند و نرخی کۆمەڵایەتی و هێزی دەوڵەت بەلاوەنراوە. بەو هۆیەوە ئەو قسەیەی دەڵێن کاتێک بابەتەکە وڵات بێت، شتەکانی دن گرنگ نین ئەمەش یەکانە نرخی ئایدۆلۆژی، سیاسی و کۆمەڵایەتیە و نیشانەی ئیفلاسە. ئێدی هەموو جورەکانی دەزگاکان، یاسای و پێوانە لە لایەک دانران. بێهێزی و دۆخی خۆیان کە لەبەر هەڵوەشاندنە بەم شێوەیە نیشان دەدەن.
دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە هەموو دەرفەتەکانی بۆ لەناوبردنی تەڤگەری ئازادی بەکاردەهێنێت. دوژمنایەتی دژی کورد و هێرشەکان لەدژی هەموو شتێکی بە ناوی کوردبوون کە لە کاتی پیلانگێری نێودەوڵەتیشدا ئەنجامدران، لە ئێستاشدا بەردەوامە. بەڵام بە ڕڕۆحی بەرخۆدانی 'ئێوە ناتوانن خۆرەکەمان تاریک بکەن' لە هەموو شێوەیەک بەرخۆدانێکی فیدایی هەیە. ئەو بەرخۆدانە کە بە باجێکی زۆر بەڕێوەدەچێت، پیلانەکان تێکدەدات. بەرخۆدان کە بە ئیرادەیەکی بەهێز دەکرێت، کۆتایی بە گۆشەگیری ئیمرالی دەهێنێت و لە سەر بناغەی ئازادی گەلی کورد، تورکیا و وڵاتەکانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست دیموکرت دەبن. لەو چوارچێوەیەدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردەمێکی شارستانی دیموکراتیک دروست دەبێت.[1]