لە ئامەد رێژەی سەردانیکارانی پێشانگەی کتێب 50% زیادیکردووە
📊 ئامار و راپرسی
حەوتەمین پێشانگەی کتێب لە شاری
ئامەدئامەدی باکووری کوردستان لە دواڕۆژدا بەردەوامە لە پێشوازیکردنی هاونیشتمانیان و خەڵکێکی زۆریش سەردانی دەکەن. تەنیا لە یەکەم رۆژدا 24 هەزار و 173 کەس سەردانی پێشانگەکەیان کرد.
- خواست لەسەر کتێبی کوردی زیاترە و 25 وەشانخانەی کوردی بەشدارییان کردووە، فرۆشی کتێبی کوردی 50% بەرزبووەتەوە.
- 14 کتێب کە لەبارەی کورد نووسراون قەدەخەکراون
- دوو لەو کتێبانە لەبارەی
مەلا مستەفا بارزانیمەلا مستەفا بارزانین
- 250 نووسەر ئامادەبوون و کتێبەکانیان واژۆکرد
- ئیسماعیل بێشیکچی یەکێک بوو لەو نووسەرانە
لەمیانی پێشانگەکەدا 72 چالاکیی وێژەیی بەڕێوەچوون، زیاتر لە نیوەی بە زمانی کوردی بوون.
ئەمساڵ ماوەی پێشانگەی کتێب لە ئامەد کرایە 9 رۆژ، ئەمە لەکاتێکدایە کە لە چەند ساڵی رابردوودا ئەو ماوەیە شەش رۆژ بوو.
پێشانگەکە رۆژی 28-09-2019 کرایەوە و ڕۆژی 06-10-2019 دوایین رۆژی پێشانگەکە دەبێت.
ئەمە لەکاتێکدایە کە پارتی دیموکراتی گەلان -
هەدەپەهەدەپە ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی کەمپەینی زمانی کوردی دەکات. بۆ ئەو مەبەستە چەند کۆمەڵە و رێکخراوێکی ئەکادیمی پشتیوانیی خۆیان راگەیاندووە.
بەگوێرەی پلانی هەدەپە، لە شار و شارۆچکەکانی باکووری کوردستان لە رێی مامۆستا و وانەبێژانی زمانی کوردی خولی زمانی درێژخایەن دەکرێتەوە. هەروەها هەوڵ بۆ هەڵگرتنی سەرجەم ئاستەنگەکانی بەردەم خوێندن بەزمانی کوردی دەدرێت و هەوڵەکانیش لەڕێی یاساییەوە دەبن.
[1]