#کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان# سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و ئەگەری هێرشی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەیدا کۆمەڵە دەڵێت:دەسەڵاتدارانی تورکیە دەیانەوێت قەیرانەکانی نێو خۆیان و هەلومەرجی نالەباری وڵات بە لەشکرکێشی بۆ سەر ڕۆژئاوا داپۆشن و بە کاولکردن و ماڵوێرانیی لەودیوی سنوورەکانی تورکیە ماڵ و دەسەڵاتی خۆیان بە ڕواڵەت ئاوەدان ڕاگرن.
=KTML_Bold=سەبارەت بە سیاسەتی ئەمریکاش، =KTML_End= دەڵێت:لە لایەکی دیکەوە ئەمریکا که له ناو شەڕ و قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست به تایبەت له دە ساڵی ڕابردوودا سەرلێشێواو و به لۆژیکی “ئەزمون و خەتا” دەجوڵێتەوە و ئێستاش بۆ سات و سەودا زۆر به ئاسان و بێ گوێدان بە کارەساتی مرۆڤیی لەوپەڕی بێ پەیمانی، ڕۆژئاوای #داعش# بەزێن بۆ هێرشی تورکیە چوڵ دەکات، تا ڕەنگە بەم شێوەیە دیسانەوە تورکیە زۆرتر بەرەو خۆی ڕاکێشێت.
ڕۆژئاوا و گەلی کورد له بەرامبەر ئەزمونێکی زۆر دژواردایە و هیچ ڕێگایەکی جگە له بەرخۆدانێکی یەکگرتوانەی جەماوەریی نییە، ئەم قۆناغەش ڕەنگە وەک زۆر ئەزموونی تاڵی دیکە شکستی سەربازیی بە سەر گەلی کورد و ئازادیخوازانی ڕۆژئاوادا بسەپێنێ، بەڵام بە دڵنیاییەوە نەک کورد تێیدا ناتوێتەوە، بەڵکو شەرمەزاریی بۆ داگیرکەران تێیدا تۆمار دەکرێت.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشان، ئەو ڕەفتار و هەڵوێستەی ئەمریکا مەحکوم دەکات و هێرشی تورکیا بۆ ڕۆژئاوا بە داگیرکاریی دەبینێت، هەروەها خوازیاری وەستاندنی ئەو هێرشەو، بەربەرکانێی گشتیی جیهانین دژ بەو پیلانە نامرۆڤانەیە.
گەلی کوردستان له هەموو بەشەکانی پێویستە ئەرکی ئینسانی، نەتەوەیی و خەباتکارانەی خۆی به جێبهێنێ و به جیهانی نیشان بدات، که ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبێ گەیشتنی کورد به مافەکانی، هەرگیز نە دموکراتیزە دەبێ و نە ڕووی ئارامی به خۆیەوە دەبینێت.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشان، بانگەوازیی کوردەکانی دانیشتووی تاراوگە دەکات، که لەم ڕۆژە دژوارەدا پاڵپشتی ڕۆژئاوا بن و بە ناڕەزایەتیی نیشاندان، دژ بەو پیلانە کارەسەتبارە بوەستن.[1]