پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,718
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
شارا ئاستەنگییەکانی تێکشکاند
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: دۆزی ژن | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شارا ئاستەنگییەکانی تێکشکاند

شارا ئاستەنگییەکانی تێکشکاند
بە درێژایی مێژ وو، لەکۆمەڵگادا ژنان لەلایەن خێزان و تاکەکانی کۆمەڵگاوه ڕووبەڕووی توندوتیژیی جیاواز بوونەتەوە و دەبنەوە؛ ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیانی ژنان دروست دەکات و وایان لێدەکات لە کۆمەڵگادا نەتوانن خاوەنی بڕیاری خۆیان بن.
شارا، نمونەی یەکێک له و ژنانەیە کە لەلایەن خانەوادەکەیەوە تووشی توندوتیژیی بووەتەوە و بەزۆر هاوسەرگیریی پێکراوە، بەڵام لە پاڵ ئەوەشدا توانیویەتی ڕووبەڕووی هەموو ئاستەنگیی و ناخۆشییەکانی بێتەوە و بەسەریاندا زاڵ ببێت.
بە پێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 22 ژن کوژراون، 32 ژنی دیکەش خۆیان کوشتووە، 99 ژن سووتاون و 58 ژنیش سووتێنراون.
هەر لە ئامارەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژناندا هاتووە، کە لە هەمان ماوەدا 47 حاڵەتی دەستدرێژی جنسیی و 972 سکاڵا تۆمار کراون، بەڕێوبەرایەتییکە حاڵەتەکانی بەزۆر بەشوودان تۆمار ناکات.
بەزۆر بەشوویاندا
شارا، ئەو ژنەی کە سەختییەکانی ژیان چۆکیان پێ دانەدا و بە تەواوی وره و تواناکانییەوە کاردەکات بۆ دەستخستنی بژێویی خۆی و منداڵەکانی؛ بە ورەیەکی بەرزەوە وتی:تەمەنم 14ساڵان بوو کاتێک بەهۆی ئەوەی دوو ساڵ لەهەمان پۆلدا مامەوە، دایکم بەزۆر لە خوێندن دەریهێنام و بە زۆریش بەشویدام بە ئامۆزایەکی خۆی کە 15 ساڵ لە خۆم گەورەتر بوو.
ناخۆشییەکانی ژیانی شارا، لەوێوە دەستیپێکرد، لەبەر ئەوەی هیچ هەستێکم بۆ هاوسەرەکەم نەبوو و خۆشم نەدەویست، بەردەوام شەڕ و کێشەمان هەبوو، بەڵام من چونکە سێ منداڵم لێی هەبوو، بۆیە هەر بەردەوام بووم لە ژیان لەگەڵیدا، لەوەش دەترسام کە لێی جیا ببمەوە و خەڵکی بە بێوەژن ناوم بەرن، یاخود براکانم لەژێر ناوی شەرەفدا بمکوژن.
هەرچەندە، شارا وەک باس دەکات ژیانێکی زۆر ناخۆشی بەڕێکردووە، بەڵام دواجار بڕیاری ئەوەیدا، کە دەبێت لەسەر پێی خۆی بووەستێت و چیتر ئەم ناهەقییەش قبووڵ، نەکات بۆیە بڕیاری جیابوونەوە دەدات و بڕیارەکەی سەر دەگرێت.
شارا ئێستا لە ڕێکخراوێکی خۆبەخش کاردەکات بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا لەسەر توندوتیژیی دژی ژنان و بە وتەی خۆی چەندین کۆڕ و سیمینارو وۆرکشۆپی لە شارۆچکە و شارەدێکان ئەنجامداوە، بۆ ئەوەی ژنان بتوانن خۆیان بڕیار لەسەر ژیانی خۆیان بدەن و نەبنە کەرەستەیەکی بێ گیان بەدەستی خانەوادە و نەریتەکانی کۆمەڵگا وە.
شارا، لە کۆتایی قسەکانیدا تکایەکی لە ژنان کرد و وتی:تکایە ژنان چیتر ناخۆشیی و توندوتیژیی قبوڵ مەکەن و هەوڵی خۆتان بدەن لەسەر پێیەکانتان بووەستن، داوا لە هەموو دایکانیش دەکەم تکایە کچەکانتان بە خواست و ویستی خۆیان بەشوو بدەن، ئەگەر نا دواڕۆژێکی ناخۆش چاوەڕوانیان دەکات و ئێوەش هۆکارەکەی دەبن.
جۆرێکی سەرەکی دیکەش لەو توندوتیژیانەی بەرامبەر بە کچان دەکرێت بەزۆر بەشوودانیانە لەخوار تەمەنی 18ساڵیی.
سەبارەت بەو بابەتە، هاوسەر لەتیف، پارێزەر ڕایگەیاند:بوونی ئەم دیاردەیە لە کۆمەڵگادا کۆمەڵێک شوێنەواری خراپ لەسەر دەروونی کەسانی زۆرلێکراو دروست دەکات، هەروەها کاتێک خێزانەکە لێکدەترازێت، منداڵ زەرەرمەند دەبێت.
ئەو پارێزەرە، وتیشی:لە یاسای باری کەسێتی ژمارە (188)ی ساڵی 1959ی هەموارکراو کە له هەرێمی کوردستانی عێراقدا جێبەجێ دەکرێت و لە ماددەی 9 دا بە سێ بڕگە سزای ئەو کەسانە دیارییکروە، کە زۆرلێکردن لە هاوسەرگیرییدا ئەنجام دەدەن.
لە بڕگەی یەکی ماددەکەدا هاتووەهیچ کەسێک بۆی نییە کەسێکی دیکە ناچار بکات بە گرێبەستی هاوسەرگیریی، کەسەکان نزیک بن یان دوور.
لە بڕگەی دووەمی ماددەکەدا سزای ئەو کەسانە دیاریی کراوە، کە بەپێچەوانەی بڕگەی یەکەم کار دەکەن و بەپێی یاساکە، ئەگەر کەسەکە نزیک بێت بە پلەی یەک، واتا باوک، ئەوا سزا دەدرێت بە بەندکردن، کە لە دوو ساڵ کەمتر نەبێت و لە پێنج ساڵ زیاتر نەبێت. ئەگەر کەسی تاوانبار دوور بوو، ئەوا سزا دەدرێت بە بەندکردن، کە لە سێ ساڵ کەمتر نەبێت و لە 10 ساڵ زیاتر نەبێت.
لە بڕگەی سێ-دا ئاماژەی بەوە کردووە، کە دادگای باری کەسێتیی لەکاتی تێبینیی کردنی ئەو دیاردەیەدا، دەبێت لایەنەکان بنێرێتە بەردەم دادگای لێکۆڵینەوە، لایەنی زۆرلێکراو دەتوانێت ڕاستەوخۆ لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا داوا تۆمار بکات.
چاوان غەریب، توێژەری کۆمەڵایەتی سەبارەت بەو کێشەیە وتی:هاوسەرگیریی بەزۆر کاریگەریی نەرێنیی لەسەر جەستە و دەروون و هەڵسوکەوتی کۆمەڵایەتی ئەو کەسە دەبێت و لە هەمان کاتدا وا لە ژنان دەکات، کە سڵ لە پرۆسەی هاوسەرگیریی بکەنەوە و بە پرۆسەیەکی نادروست و نامۆ تەماشای بکەن.
وتیشی:ئێمە وەک توێژەران پڕۆژە یاسایەکمان داوەتە پەرلەمان و سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ ئەوەی بتوانن ڕێگریی لەم حاڵتە بکەن، هیوای ئەوە دەخوازین کاری جیدیشی لەسەر بکرێت.
بەپێی ئاین نابێت لە هاسەرگیرییدا زۆرلێکردن هەبێت
لەپاڵ هەموو ئەمانەشدا، هێشتا کەسانێک بە بیانووی ئاین و کلتوورەوە دەست دەخەنە نێو ئەم پڕۆسەیەوە، هەر سەبارەت بەم کێشەیە، مەلا شادمان ئەلکازمی، بانگخوازی ئایینی و ئەندام لە (فرقە النور العالمی) وتی:لە ڕوانگەی شەرع و ئایینە وە دەبێت ڕێکارەکانی ئەم پڕۆسەیە بەهیچ شێوەیەک زۆرلێکردنی تێدا نەبێت و تەنانەت دایک و باوکیش ناتوانن لەم پڕۆسەیەدا بڕیار لەسەر چارەنووسی منداڵەکانیان بدەن.
وتیشی:ئەو کەسانەشی ئەم جۆرە کارە دەکەن دژی ئایینن، هەر کەسێک بە وتەیەکیش زۆرداریی تێدا بکات، ئەوا لەئاینی ئیسلام لایداوە.
ئەلکازمی، لەکۆتاییشدا هیوای ئەوەی خواست کە هەموو ڕێکخراو و لایەنی پەیوەندیدار و زانایانی ئاینی لەڕێگەی پەیام وتەی خۆیان و هۆشیارکردنەوەی خەڵک لەم کێشانە و خستنەڕووی لایەنە نەرێنییەکانی بتوانن بەهەموو شێوەیەک بەرەنگاریی ئەم توندوتیژیانە ببنەوە.
شارا ناوێکی خوازراوە
دوای بەشداریکردنی لە خولێکی ڕێکخراوی Internews لەسەر شێوازی نووسینی ڕاپۆرتی هەستیاری جێندەری، تاڤان سەرکەوت ئەم ڕاپۆرتەی ئامادە کردووە[1].
06-10-2019
ئەم بابەتە 1,928 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 09-10-2019
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ژنان
جۆری پرسی ژن: توندوتیژیی خێزانی
جۆری پرسی ژن: بەزۆر بەشوودان
جۆری پرسی ژن: پەروەردەی جێندەری
جۆری پرسی ژن: کێشەی کۆمەڵایەتی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 09-10-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 24-10-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 24-10-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,928 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1161 KB 09-10-2019 نالیا ئیبراهیمن.ئـ.

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
25-03-2024
زریان سەرچناری
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,718
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.094 چرکە!