هێرشی داگیرکاری لەدژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا- ڕۆژی چوارەم
17:32
دەوڵەتی تورک لە ڕێگەی 25 ئۆتوبوسەوە چەتەکانی خۆی لە عەزاز دەگوازێتەوە بۆ ڕەحا و لەوێیەوە ڕەوانەی کانی خەزاڵانی کرد.
17:15
هەوالنێری ئاژانسی هەواڵی فورات لە ناوەندی شاری سەرێکانی لەگەل فەرماندەی
قەسەدەقەسەدە دژوار عامودێ قسەیکرد. فەرماندەی مەیدانی قەسەدە ئەوەی خستەڕوو کە شار لە کۆنتڕۆڵی ئێمەدایە و هیچ داگیرکەرێک نەکەوتنەتە ناوشاری سەرێکانی. ورەی
شەڕڤانشەڕڤانان بەرزە. ئێمە دوو زرێپۆشمان تێکشکا ند و ژمارەیەکی زۆر چەتە کوژراون.
17:00
قەسەدە لە رۆژی سێهەمی بەرخۆداندا 11-10-2019، 118 سەرباز و چەتەی تورک کوژراون.
بە گشتی 23 شەڕڤان شەهید بوون و 37شەڕڤانی تریش برینداربوون.
لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکانی
هەپەگەهەپەگە ویەژاستار لە ناوچەی دێرکی مێردین 7سەربازی سوپای داگیرکەری تورک کوژران. لەو شەڕەدا گەریلایەک شەهید بوو.
15:10
ئەمڕۆ کاتژمێر 17:00 فەرماندەیی گشتیی قەسەدە ڕاگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە.
14:57
سوپای داگیرکەری تورک بە تانک وتۆپ ناوەندی شاری
گرێ سپیگرێ سپی تۆپباران دەکات.
14:54
لە ناوچەی شەداد چەتەکانی
داعشداعش لە ڕێگەی متۆرسیکلێتێکی بۆمڕێژکراو تەقییەوە. ئەوهێرشەدا زیانی گیانی لێنەکەوتەوە.
13:03
کوردستانیانی نیشتەجێی سیدنی هێرشە داگیرکەریەکەی دەوڵەتی تورکیایان شەرمەزار کرد.
12:46
لەبارەی هێرشەکانی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا شاندێکی ڕۆژئاوا بە سەرۆکایەتی ڕیاز دڕاڕ هاوسەرۆکی مەسەدە سەردانی میسڕی کرد لە گەڵ سەمیح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر کۆبووە.
12:27
لە عەزاز کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە، لە تەقینەوەیەکدا 9 کەس بریندار بوون.
12:25
پارتی مۆدەراتی سوید کە پارتێکی دۆستی ئاکەپە بوو، نیگەرانی بەرامبەر هێرشە داگیرکەریەکان نیشاندا.
12:11
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هەوڵیاندا لە ڕۆژئاوای سەرێکانی بچنە ناو شارەکەوە، بەڵام لە لایەن شەرظانانەوە تێکشکێنران. زڕێپۆشێکی دوژمن و چەکێکی قوڕس تێکشکێنران.
12:05
ناوەندی ڕافەیاندنی قەسەدە ئاماژەی بەوەدا، دوێنێ رێگەی نێودەوڵەتی بە هۆی هێرشی قوڕسی داگیرکەران کەوتبووە دەستی دوژمن بەلام ئەمرۆ کۆنتڕۆڵکراوەتەوە.
12:04
جەمیلە هەمێ یەکێک لە بەڕێوەبەرانی مانگی سوور ڕایگەیاند، سوپای تورکی داگیرکەر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 7 نەخۆشخانەی سەرێکانی بۆمبەباران کردووە و داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی کرد.
11:58
سکرتێری پارتی داهاتووی سوریا هەفرین خەلەف لە سەر رێگەی قامشلۆ لە کەمینی گرۆپێکی داعشدا شەهید بوو.
11:52
لە سەرێکانی شەڕێکی قورس هەیە
هەواڵنێرمان ئەرسین چاکسوو لە ناوەندی شاری سەرێکانی ڕایگەیاند، بانگەشەی دەولەتی تورکیا بۆ داگیرکردنی شارەکە دوورن لە ڕاستیەوە و وتی، لە شارەکە شەڕێکی قوڕس هەیە و سوپای تورکی داگیرکەر لە ئاسمانی و زەمینی هێرش دەکات.
11:51
رۆژی 11-10-2019 لە دژی فڕنێکی نان هێرش ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا 2 کەس شەهید بوون و 6 کەس ژی بریندار بوون.
11:35
سەرۆکی گشتی پارتی
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی ڕایگەیاند، هێرشە داگیرکەریەکانی ڕۆژئاوا هەڕەشەیەکی گەورەن و لەدژی هەموو هەرێمەکەیە. بارزانی داوای کرد هێرشەکان کۆتاییان پێبێت و وتی، کاتی ئەوە هاتووە ڕێگە لە گۆڕینی دیموۆگرافیای هەرێمەکە بگیرێت.
11:25
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ناوچەی تل ڕەفعەتی کانتۆنی شەهبایان تۆپباران کرد.
10:49
بە بیانووی ئەوەی لە سەر هەژمارە تایبەتەکانیان، لەدژی هیرشی داگیرکەری تورکیا هەڵوێستیان نیشانداوە، 5 کەس لە شرنەخ دەستگیرکران.
10:14
پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەڵمانیا هەوڵی داگیرکردنی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە شەرمەزار دەکەن.
10:11
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بەرامبەر نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە
هەولێرهەولێر لە لایەن گەل و پارتە سیاسیەکانی باشوور شەرمەزار کران.
9:38
سوپای تورکی داگیرکەر بازاری ڕۆناهی سەرێکانی بۆمبەباران کرد
9:36
سوپای تورکی داگیرکەر کە ژمارەیەکی زۆری لێکوژراوە هێزی زیاتر بەرەو سنورەکان دەگوازێتەوە. لە دوێنێ شەوەوە سوپای تورک سەرباز و چەتەکانی بەرەو ڕۆژهەڵاتی گرێ سپی جووڵاندووە.

دیمەنی تۆپبارانی گوندەکان
9:19
لە هاتای هولیا ئاتەشی
هەدەپەهەدەپەیی، بەلگین ئایرانجی سەکەیەپەیی و هەواڵنێر بورجو گونایدن بە هۆی ئەوەی هێرشی دەوڵەتی تورکیان داگیر کرد، دەستگیرکران
9:17
لە گرێ سپی هاوڵاتی مەدەنی دەکرێنە ئامانج
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە گرێ سپی 10 مەتر نزیک لە خۆپیشاندانی هاوڵاتیەکانی بۆمبەباران کرد کە لە منبج و تەبقا و ڕەقا هاتبوونە ئەو دەڤەرە.
9:15
سوپات داگیرکەری تورک لە قامشلۆ لە خەڵکی مەدەنی دا. لە گەڕەکی غەربی شوێنی نیشتەجێبوون بۆردومان کرا و بە پیی زانیاریەکان بریندار هەیە.
8:56
ئەندامی کۆمییەت چاند و هونەری
پەکەکەپەکەکە نورەدین دەمیرتاش رایگەیاند، شەڕ لە نێوان مڕۆڤایەتی و فاشیزمدا ڕوودەدات. لەدژی شەڕ پێویستە لە هەموو دەڤەرێک بەرەیەکی چالاکی بەرخۆدان دروست بکرێت. ئێمە لەکوێ و بە چ شێوەیەک وڵامی فاشیزم بدەینەوە ڕەوایە.
8:23
لە گەڕەکی شەریفیە نێوان ئارمووش و وان خۆپیشاندان لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک ئەنجامدرا. لە خۆپیشاندانەکەدا گەل درووشمی بژی بەرخۆدانی رۆژئاوایان وتەوە.
7:30
لە بەرەی سەرێکانی شەڕ سەختە
لە سەرێکانی شەڕێکی سەخت ڕوودەدات. لە ئاسمان و زەمینیەوە بۆردومان بەردەوامە و چەکی قوڕس بەکاردەهێنرێت. لە سەرێکانی زیاتر لە هەرێمی پیشەسازی و مەرجە و یل خەلەف شەڕ ڕوودەدات.
فڕۆکەکانی سوپای داگیرکەری تورک گوندی ئاریشی نیوان سەرێکانی و تلتەمەر بۆمبەباران دەکات.
[1]