ئاماری ڕۆژی شەشەمی هێرشی داگیرکاری تورکیا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان
لە ڕێگای نێوان تل تەمر بۆ عەین عیسا، گروپێک لە چەتەکانی سەربە دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە ویستیان بچنە ناو گرێسپی، لەلایەن
شەڕڤانشەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات-
قەسەدەقەسەدەوە کرانە ئامانج.
لە ئەنجامدا، بە تێکشکاندنی دوو زرێپۆش و کوژارن و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لەو گروپە چەتەیە، لەلایەن شەڕڤانانی قەسەدەوە هێرشەکە تێکشکێندرا.
12:39
یەپەژەیەپەژە: بە چەکی قورس لەدژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی چالاکییەکان کرد. لە ئەنجامدا چەندین سەرباز و چەتە کوژران.
12:30
لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سەرێ کانی، محەمەد حسێن رەشۆ، پەیامنێری ستێرک تیڤی شەهید بوو.
12:29
لە دەرەنجامی بۆردرومانی ئەمڕۆی سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوەندی سەرێ کانی، هاوڵاتییەکی سفیل شەهید بوو و دووانی دیکە بریندار بوون.
12:13
کۆمەلەی گەنجان، لەدژی هێرشە قڕکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بانگەوازیان بۆ گەنجان کرد، هەموو شوێنێک بکەنە گۆڕەپانی بەرخۆدان.
11:59
کۆنگرەی ستار ڕایگەیاند: ئەم قۆناغەی کۆتایی، لنگەفرتێی کۆتایی ئەردۆغانە. پێش ئەوەی بڕوات، تاڵان و جینۆساید دەکات لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، گەل هەتا کۆتایی بەرخۆدان دەکات.
11:42
زیندانیکراوەکانی پاژک و
پەکەکەپەکەکە بە راگەیاندراوێک لەبارەی هێرشە داگیرکارییەکانی تورک وتیان: دەوڵەتی تورک هەبوونی خۆی لەسەر لەناوبردنی کورد دروست کردووە راشیانگەیاند ئێمە لەسەر حەقین و سەردەکەوین.
11:28
لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی هاوار، حەسەن ئەمین، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید لێگەڕین لە تەل تەمر، ئاماری ئەو شەهید و بریندارە سڤیلانەی ڕاگەیاند کە لە ماوەی شەش ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی هێرشی تورکەکان بۆسەر شارەدێی سەرێکانی گەیاندراونەتە نەخۆشخانەکەیان.
ئەمین ئەوەش ڕاگەیاند لەگەڵ ئەو کوشتارەی دوێنێی کاروانە سڤیلەکە و بۆردومانی ئاسمانی دوێنێ ئێوارەی سەرێ کانی، لە ماوەی شەش ڕۆژی ڕابروو هەتا ئێستا، 75 شەهید و 450 برینداری خەڵکی سڤیل گەیشتوەتە نەخۆشخانەکەمان کە بەشێکیان دۆخی تەندروستیان ناجێگیر بووە و نێردراون بۆ نەخۆشخانەی
حەسەکەحەسەکە.
11:05
بەختیار عەلیبەختیار عەلی دەلێت، ئەم جەنگە هەوڵێکی دەوڵەتی تورکە بۆ دەرچوون لە قەیرانی ناوەکی کۆمەڵگای دابەشبووی تورک. تورکیا لە ئێستادا لەبەردەم دابەشبوونێکی قووڵدا دەژی، ئەو بەشەی تورکیا کە چاوی لە خۆرئاوایە، قووڵ لەو بەشەی جیابۆتەوە کە چاوی لەسەردەمی خەلیفەکان و دامەزراندنی دەوڵەتێکی ئیسلامییە. تورکیا لە ناوەوە و دەرەوە تووشی کێشەی جدی بۆتەوە.
10:49
بەختیار عەلی نووسەر و ڕۆمان نووسی باشووری کوردستان لە نووسینێکیدا ڕایگەیاند، دڕندەیی سوپای تورک بەشێکە لە دڕندەییەکی گەورەتر کە لە هەموو ناوچەکەدا بڵاوبۆتەوە، لەیەکدانی وەحشییەتی دەوڵەتی ناسیونالیستییە لەگەڵ دیوە بەربەرییەکەی کەپیتالیزم و گلۆبالیزمی نوێدا.
14-10-201914-10-2019 ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!