هەر کونج و رووداوێکی وڵات، لە رۆژهەڵاتەوە تا رۆژئاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 31-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅31 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,958) پەڕتووک||
📅 30-05-2020
باکووری کوردستان
- لە ئەشکەوتی لادێی گولبیش لە گوندی ئاکیۆڵ لە ناوچەی کەربۆرانی مێردین ژمارەیەکی زۆر ئێسک و پروسکی مرۆڤ دۆزرایەوە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان مەزەندە دەکرێت ئێسک و پروسکەکان هی ئەو کەسانە بن، کە لە ساڵانی 1990کاندا لەلایەن دەزگای هەواڵگریی جەندرمە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر (ژیتەم - JÎTEM) رفێنراون و دواتر کۆمەڵکوژکراون.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- شەوی رابردوو، هێزەکانی پۆلیسی دەوڵەتی تورک هەڵیانکوتایە سەر بارەگای هەدەپە لە ئێلح و عومەر کوتلو و فاتمە ئالبای هاوسەرۆکانی هەد
👫 سەربەست مەحمود
سەربەست مەحموود ناوی تەواوی (سیروان مەحموود فەتاح)ە، ساڵی 1974 لە گوندی (مۆریاس) ی سەر بە پارێزگای سلێمانی لەدایک بووە. لە بنەماڵەو خێزانێکی شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێز پەروەردەکراوە، شەهید سەربەست خوێندنی سەرەتایی لە گوندی (مۆریاس) و هەردوو قۆناخی ناوەندی و دواناوەندی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە.
هەر لە تەمەنی خوێندنی دواناوەندیدا دەست دەکات بە خوێندنەوەی گۆڤار و رۆژنامەو پەرتووکە جیاجیاکان. ساڵی 1991 دەبێتە قوتابی بەشی کوردی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەلاحەدین و ساڵی 1995 بە پلەیەکی زۆر باش خوێندنی زانکۆ
👫 عەزیز محەمەد
سکرتێری حیزبی شیوعی ئێڕاقی و وەرگری خەڵاتی لینین.
لە 31-03-1924 لە گوندی (بێرکۆت)ی نزیک شاری هەولێر لە دایک بووە، باوکی کوردێکی هەژاری جوتیاری گوندی (بێرکۆت) بووە، دایکی کچە مەلا بووە و لە ناوچەکانی وان و باش قەلاوە هاتۆتە هەولێر، دایکی خەڵکی باکووری کوردستان بووە.
عەزیز محەمەد لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا لەگەڵ دایکیدا دێنە شاری هەولێر و باوکی و دایکی بۆ هەتاهەتایە بەجێیدەهێڵن. لە مزگەوتی (ابوبکر) فێری قورئان خوێندن دەبێت و لە پیرزین و شاوەیس و بەحرکە دەرسی فەقێی دەخوێنێت، بەڵام دواتر واز لە خوێند
👫 حسێن میسری
ساڵی 1957 لە گەڕەکی شوان لە شاری کەرکوک لەدایکبووە.
لەبەر باری سیاسی و ئابوری خێزانەکەیان نەیتوانیوە بخوێنێت، بۆیە خۆی فێری نووسین و خوێندنەوە کردووه و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بووەتە خوێنەرێکی زۆر باشی دەقە شانۆییە عەرەبی و بیانییەکان، زمانی عەرەبی، تورکی، هیندی بەباشی زانیوە.
ساڵی 1977 کە بۆ خوێندنی کۆرسی شانۆیی دەچێتە میسرو لە گەڕانەوەی نازناوی میسری وەردەگرێت.
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار لە شاری موسڵ لە شانۆیی (من الزی قتل الوحش) وەکو ئەکتەر بەشداری کردووە، لە نووسینی عەلی سالم و عەدنان جویدجاتی
📊 بابەت 373,927 | وێنە 58,929 | پەڕتووک PDF 10,958 | فایلی پەیوەندیدار 42,256 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,548 |
📝 یەرەکە پشتگیریی خۆی بۆ هێزەکانی قەسەدە، یەپەگە و یەپەژە ڕاگەیاند | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
یەرەکە پشتگیریی خۆی بۆ هێزەکانی قەسەدە، یەپەگە و یەپەژە ڕاگەیاند
📝 بەڵگەنامەکان


لە 21هەمین ساڵڕۆژی پیلانگێڕی 09-10-199909-10-1999 لە سەر ڕێبەر ئاپۆ، دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورک لە ڕۆژئاوای کوردستان هێرشێکی بەرفراوانی دژی گەلەکەمان دەست پێکرد. ئەو هێرشە کە بەئامانجی پاکتاوکردنی دەسکەوتەکانی گەلەکەمان و پێکهاتەکانی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری سوریە پێکهات، بەردەوامی پیلانگێڕی و قڕکردنی کوردانە. لە هەمان کات دەوڵەتی فاشیستی تورک و چەتەکانی داعشداعش دەیانهەوێ تەنیا شوێنێک کە لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست دا کە مرۆڤایەتی ئازادانە دژی، لە سەرنەخشەی جیهان بسڕنەوە، کوردی ئازاد بشکێنن و بە ناوی کورد و کوردستان هیچ شتێک نەهێڵنەوە. بەم شێوەیە ئەو هێرشە دڕندانە تەنیا دژ بە پرۆژەی نەتەوەی دێمۆکراتیک و ڕۆژئاوای کوردستان نیە، بەڵکوو لە هەمان کاتدا دژ بە هەموو کوردان و خاکی پیرۆز و شەهید پەروەری کوردستانە.
لە سەر بانگەوازی سەفەربەری بۆ پاراستنی ڕۆژئاوای کوردستان ئێمە وەک یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان یەرەکە ئامادە بوونی خۆمان بۆ پاراستنی ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگەیەنین و لە سەردەمێکی مێژوویی وەک ئەمڕۆ پاراستن و خاوەندارێتی لە ڕۆژئاوا و باکووری سوریا وەک ئەرکێکی نیشتمانپەروەری، شۆڕشگێڕی، ئەخلاقی و مرۆڤانە دەبێنین. بەم بڕوا و تێڕوانینەوە وەک هێزی پاراستنی ڕۆژهەلاتی کوردستان بۆ پاراستنی هەر بست لە خاکی پیرۆزی کوردستان ئامادەین و پشتگیری خۆمان بۆ هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک، یەپەگەیەپەگە و یەپەژەیەپەژە ڕادەگەیەنین.
لەم باوەرەدایین کە بەرخۆدانی بە شەرفی گەلانی ڕۆژئاوا و باکووری سوریا ڕەوایە و بۆ پاراستنی هەموو گەلانی کوردستان و هەرێمی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستە. بۆ پاراستنی ئەم بەشە لە خاکی ئازادی مرۆڤایەتی پێویستی بە بەرخۆدان و تێکۆشانی نەتەوەیی هەیە. کات کاتی بەرخۆدانە و ڕاپەڕینی نەتەوەیی، کاتی شەڕی نەتەوەییە. کاتی ئەوەیە کە هەر تاکی کورد وەک شەڕوان، جەنگاوەر و گەریلا چەک هەڵگرێ و بکەوێتە مەیدانی جەنگ. ئەم جەنگە جەنگی هەموو کوردان، دۆستانی کورد و ئازادیخوازانە دژ بە داگیرکاری و فاشیزمی نەوەکانی عوسمانی و مەغوولانی تاڵان کەر. جەنگی سەرکەوتنە هەتا سەرکەوتن و بە دروشمی ئازادی و سەرکەوتن، ئالای سەوز و سوور و زەردی ئازادی لە مەیدانی شەڕ و بەرخۆدان شەکاوە ڕابگرین.
هەروەها جارێکی دیکە گەلەکەمان لە ڕۆژهەلاتی کوردستان بە هەستی وڵاتپارێزی و شۆڕشگێڕیانەی هەمیشەیی خاوەنداری لە ڕۆژئاوای کورستان کرد. ئەم خاوەندارییەی هەموو گەلەکەمان و بە تایبەتی بەشداربوانی ڕێپێوانەکانی دژ بە فاشیزم و داگیرکاری سڵاو دەکەین و ئەوە سەلمێنەری هێزی یەکگرتووی کوردانە و دەبێ ئەو خاوەنداریە بەرفراوانتر ببێت و هەموو چین و توێژەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهێزتر تێیدا بەشداری بکەن.
لەکۆتایی دا بانگ دەکەین کە هەموو ژنان و جوانانی ڕۆژهەلاتی کوردستان، جوانانی فارس، ئازەری، عەرەب، بەلووچ، بەختیاری، مازەنی، گیلەکی و … و هەموو ئەو کەسانەی کە دەخوازن چەک هەڵگرن و شەڕ بکەن بەشداری ناو ڕیزەکانی هێزەکانی سوریا دێمۆکرات، یەپەگە، یەپەژە و گەریلاکانی ئازادی کوردستان ببن و سەنگەرەکانی شەڕ لە هەرشەقام، کۆلان و چیای کوردستان پڕ بکەنەوە. تاکوو لە قۆناخی سەرکەوتن دا هەموو بە یەکەوە سەربکەوین.
یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە-YRK)
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 14-10-2019

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 14-10-2019
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Oct 14 2019 6:55PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 14 2019 9:57PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 14 2019 9:57PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 181 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
یەرەکە پشتگیریی خۆی بۆ هێزەکانی قەسەدە، یەپەگە و یەپەژە ڕاگەیاند
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️هێزەکانی پاراستنی سوریای دیموکرات (هەسەدە - قەسەدە)
2.👁️هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە
3.👁️یەکینەکانی پاراستنی گەل - یەپەگە
4.👁️یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە-YRK)
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️14-10-2019
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,608 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574