بەرهەم ساڵح و پۆمپیۆ داوای وەستاندنی ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ رۆژئاوای کوردستا...
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق مایک پۆمپیۆ پەیوەندی بە سەرۆککۆماری عێراق کردووە و هەردوولا باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا لە باکووری سووریا کرد و جەختیان لەسەر چارەسەرکردنی دۆخی مرۆیی و وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە کردەوە.
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باسیان لە رێگەگرتن لە خۆرێکخستنەوە و سەرهەڵدانەوە داعش لەو ناوچانە کردەوە تاوەکو جارێکی دیکە نەبنە هەڕەشە بۆ سەر ناوچەکە و جیهان.
ڕۆژی 14-10-2019 سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و جەختیان لە وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە باکووری سووریا و دەستکردن بە گفتوگۆی بنیادنەرانە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی کردەوە.
⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!