بەرێزان لە کۆنفرانسی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا: شەریکی ئاشتی و دەوڵەمەندبون
بەم نامەیە دەمەوێت پێتان رابگەینم کە بە داوای لێبوردنەوە بەشدار نابم لە کۆنفرانسەکەتان. ئێوە کە ناوی کۆنفرانسەکەتان شەریکی ئاشتی و دەوڵەمەندبونە! بەڵام بە داخەوە ئێوە شەریکی تا سەر نین.
لە سەروەختی رێکخراوی تیرۆرستی
داعشداعشدا، کەسەکانمان لە رۆژئاوا لە بری هەمو دونیا شەڕی دژ بە تیرۆریان کرد، کەچی ئێستا بێدەنگن لە بەرانبەر ئه و زوڵمەی لە رۆژئاوای نیشتیمانەکەمان دەکرێت، لەو جەنگەی ڕۆژئاوایی کوردستان بە تەنها دەرەقەتی نایات، لە ناوەراستی مەیدانی جەنگێکی نابەرانبەردا بە تەنها بەجێتان هێشتون. ئێوە کە شەریکی ئاشتین بریا لە جەنگەکانیشدا شەریکێکی راستەقینەمان بونایە.
سبەی ڕۆژ کە نیشتیمانەکەمان بەهۆی ئەم جەنگەوە بە تەواوەتی داڕوخا، رەنگە ببنە شەریکی دەوڵەمەندبون، هەروەک ئاوەدانکردنەوەی ئاسەواری جەنگ و دەوڵەمەند بوون لەسەر حسابی جەنگ زۆر کەس تموحی تیایەتی.
بە داخەوە لەم کاتەدا زیاتر بەدوای کۆنفرانسێکدا دەگەڕێین کە هەوڵی چارەسەر کردنی کێشەکانی رۆژئاوای نیشتیمانەکەمان بدات، کۆنفرانسێک چارەسەری رێگریکردن لە کوشتن و لە ناوبردنی منداڵ و ژن و خەڵکی مەدەنی کوردستانی پێبێت، کۆنفرانسێک باس لەوە بکات ئه و پاڵەوانانەی لە پێنج ساڵی رابردودا داعشیان لە ناو برد ئێستا شەهید دەکرێن.
هیوادارین ئێوەش سەرکەوتوبن.
[1]
لەگەڵ رێزدا
پەروین بابەکر
⚠️ 此项目已被写入(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标
,以在原来的语言打开的项目!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!🗄 来源 |
[1] | 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئاوێنە - 14-10-2019 |
|
📷 照片文件 |
1.0.1 | 14 KB |
| |
Oct 14 2019 11:41PM | Jiwan O Ehmed |