=KTML_Bold=9:53=KTML_End=
وەزیری دەرەوەی چین داوای لە دەوڵەتی تورک کرد 'ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی' لەدژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بووەستێنێت.
گینگ شونگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، پێویستە دەوڵەتی تورک کۆتایی بە هێرشەکان بهێنێت و بگەڕێتەوە سەر ڕێگەی ڕاست.
=KTML_Bold=9:45=KTML_End=
عوسمان سەبری پەرلەمانتاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند پێویستە باشوور هێز بنێرێتە ڕۆژئاوا و لەدژی داگیرکەری شەڕ بکەن و بۆ پارتیش وتی، پێویستە هەموومان هەڵوێستێکی هاوبەشمان هەبێت.
=KTML_Bold=9:44=KTML_End=
لە سەریکانی شەڕێکی سەخت ڕوودەدات
=KTML_Bold=9:39=KTML_End=
هێزەکانی ئەمریکا لە شاری منبج کشانەوە و بەرەو بەنداوی تشرین لە سەر ڕووباڕی فورات لە باشووری ڕۆژهەڵاتی منبج بەڕێکەوتن.
=KTML_Bold=08:59=KTML_End=
دەوڵەتی تورکی داگیرکەری و چەتەکانی لە گوندی ئەمارنەی سەر بە جەرابلوسەوە گوندەکانی کۆبانێ لە دەوروبەری ڕووباڕی فورات تۆپباران دەکەن. شەرڤانەکانی #هەسەدە# وڵامی هێرشەکانیان دایەوە و گورزی گەورەیان لە داگیرکەران دا و ڕاگەیەنرا، بە دەیان چەتەی داگیرکەر کوژراون
8:44
لە سەرێکانی شەڕ جارێکیتر ڕوویدا. سوپای تورکی داگیرکەر بە تانک و ئۆبوس لە شارەکە دەدات و هەوڵ دەدات بچێتە ناو شارەکە. شەرڤانانی #قەسەدە# ب توندی وڵامی داگیرکەران دەدەنەوە. شەڕ بەردەوامە.
شەرڤانانی قەسەدە لە دژی هێرشەکانی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە سەرێکانی 7 ڕۆژە بەرخۆدان دەکەن. لەگەڵ ئەوەی لە دوێنێ شەوەوە شارەکە بە چڕی بۆردومان دەکرێت، بەڵام بە هۆی بەرخۆدانە مەزنەکەی شەرڤانانەوە داگیرکەران نەیانتوانیوە بچنە ناو شارەکە. شەرڤانانی قەسەدە گورزی گەورەیان لە داگیرکەران دا.
9:29
لە منجب 2 هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و 13 هاوڵاتیش بریندار بوون
سوپای تورکی داگیرکەر گوندی ئوم ئەدەسەت و گوندەکانی دیکەی ڕۆژئاوای شاری منبج تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا 2 هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و 13 هاوڵاتیش بریندار بوون.
9:18
کەنەکە، یەکێتی، پەیەدە، کۆدار و کۆمەڵە و 70 حزب و ڕێکخستنی کۆمەڵگای مەدەنی داوایان لە کۆمەڵگا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان کرد، ئاسمانی ڕۆژئاوا لە بەرامبەر فڕینی فڕۆکەکانی شەڕ دابخەن و قەدەغەی بکەن.
9:16
هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە و شەرڤانان بەرخۆدانێکی مێژوویی نیشاندەدەن.[1]