📊 بابەت 374,093 | وێنە 58,944 | پەڕتووک PDF 10,970 | فایلی پەیوەندیدار 42,351 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,566
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 03-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅03 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 01-06-2020
باکووری کوردستان
- لە گەڕەکێکی شارۆچکەی کایاپنار سەر بە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان 55 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکران. لە روها و مێردینیش 8 باڵەخانە و ئاواییەک کەرەنتینکران.[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان، حوکمی 5 ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ رەسووڵ کەریمی، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی 2019، بڕییەوە. لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی تۆمەتبار کردبوو.[7]
- بەپێی ئەو ئامارانەی کە زانکۆ پ
✌️ عەقید سەربەست مەنتک
ناوی تەواوی (سەربەست جیهاد عەبدوڵڵا مەحموود)ە و نازناوی (سەربەست مەنتک)ە. لە ڕێکەوتی (10-10-1976) لە بناری چیای دێدەوان لە گوندی (بەلەبان)ی سەر بە شاری هەولێر لە دایکبووە. لە عەشیرەتی مەنتکە و سەر بە تیرەی (نەبیلەیە). لە خانەوادەیەکی نیشتیمانپەروەر و پڕ هەستی کوردایەتییەوە، بۆ پێشمەرگە و شۆڕش هەمیشە ماڵ و لانە و دیوەخانێکی پڕ هەڵوێست بوونە. خاوەنی چوار برا و سێ خوشکە، کە سێ برای پێشمەرگەن بە ناوەکانی: سەردار، هێرش و هێمن. باوکیشی پێشمەرگەی شۆڕش بووە، تا ساڵی 2001 کۆچی دوایی کرد. دوای نەمانی باوک
✌️ هەژار کەریمی
خەڵکی شاری مەهابادە، لە رۆژی 02-06-1983 لە شاری تەورێز گوللەبارانکرا.
👫 کەمال سابیر
لە ساڵی 1944 لە گەڕەکی مەڵکەندی لە سلێمانی چاوی بەدنیا هەڵهێناوه، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و خانەی مامۆستایانی هەر لە سلێمانی تەواوکردووه، هەر لە مناڵییەوە خەریکی کاری هونەری بووه، لە ناو هاوڕێکانی دا بەقسە خۆش و نوکتە چی ناسراوه، وە وهونەرمەند لە ساڵی 1970دا ژیانی هاوسەری پێکەوە ناوە خێزانێکی مام ناوەندی دروست کردووه، دوو کوڕ و دوو کچی لە پاش خۆی بەجێهێشتووە بەناوی هەردی، هەڤاڵ، هەڵاڵه و هەرێز وە لە چوارچێوەی خێزانەکەشی دا هەردەم وەک هاوڕێ رەفتاری لەگەڵدا کردوون.
مامۆستا کەمال هەرچۆن لە بوار
📕 موسابەگی موتکان | 🏷️ پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
ئامادەکردنی: یاسین سەردەشتییاسین سەردەشتی
خوێنەری بەرێز، ئە م نووسینەی بەردەست گێڕانەوەیەکی دێکیومێنتارییە بۆ یەکێک لەبەناوبانگترین کەیسەکانی دەیەی هەشتەمی سەدەی نۆزدەیەم لەمێژووی ئیمپراتۆریی عوسمانییدا، ئەویش کەیسی موسابەگ و دادگاییکردنەکەیەتی لەشاری ئەستەمبوڵ لەپایزی 1889دا، ئەو موسابەگەی وەک دەرەبەگ و سەرۆکخێڵێکی بەهێزو جەربەزەی کورد لەولایەتی بدلیسەوە لەکوردستان برایە ئەستەمبوڵ و لەوێ بەویست و بەبەرچاوی نوێنەری وڵاتە زلهێزەکانی جیهانەوە دادگایی کرا.

لەراستییدا، دادگاییەکەی موسابەگ بەتەنیا رەهەندێکی نێوخۆیی نەبوو، بەڵکو لەئەنجامی چەندین هۆکار، رەهەندی نێونەتەوەیی بەخۆوەبینی و دواتریش بووە خاڵێکی جیاکەرەوە بەرەو قۆناغێکی مەترسیدار لەپەیوەندیی دەوڵەتی عوسمانیی و زلهێزە ئەوروپییەکان لەلایەک و هەروەها لەپەیوەندییەکانی نێوان ئەرمەن و دەوڵەتی عوسمانیی و هەروەها لەنێوان کوردو ئەرمەنیش لەلایەکی ترەوە.

رەهەندی نێودەوڵەتیی ئەم کەیسەی موسابەگ لەوێوە سەرچاوەی دەگرت، کە بوون و دەسەڵاتی موسابەگ، وەک پێشێلکارییەک و سەرچاوەیەکی هەڕەشە بۆسەر بەندی 61ی پەیماننامەی بەرلینی نێونەتەوەیی و هەروەها لەمپەرێک لەبەردەم چاکسازییەکانی دەوڵەتی عوسمانی لەولایەتەکانی رۆژهەڵات، لەلایەن زلهێزەکانەوە لەقەڵەم دەدرا. جگەلەوەی، حکومەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و دەزگای مسیۆنێرییە پرۆتستانتەکانی سەربەخۆیان لەناوەوەو دەرەوەی دەوڵەتی عوسمانیی، لەمێژبوو موسابەگی خانەدانی کوردو دەسەڵاتداری دەشتی موشیان بەدوژمنیکی سەرسەخت و پیاوێکی مەترسیدار دەبینی و هەمیشە بەوە تۆمەتباریان دەکرد کە لە22ی مایۆی 1883دا، پەلامارێکی دڕندانەی کردۆتە سەر دوو قەشەی هاوڵاتی ئەمریکیی لەبدلیس و بەوەش پێشێلی رۆحی ریکەوتننامەی نێوان ئیمپراتۆریی عوسمانیی و ئەمریکای کردووەو شایەنی سزادان و تۆڵەلێسەندنە!

پێوستە بوترێت کە لەلایەکی دیکەوە، ئەم کەیسە جگە لەرەهەندە نێونەتەوەیی و دیپلۆماسییەکەی، رەهەندی دیکەی مێژوویی، سیاسیی، یاسایی هەیە کە دەکرێت هەریەک لەوانە لێکۆڵینەوەی سەربەخۆو وردیان لەبارەوە بکرێت. کەیسێکە لەدۆخێکی زۆر ئاڵۆزو هەستیاری ژیانی سیاسیی و ئایدیۆلۆژیی و ململانێی نێوخۆیی و دەرەکیی ئیمپراتۆریی عوسمانییدا دەرکەوت، ئەو دۆخەی سەرەتاکانی ئایدیۆلۆژیای ئیسلامگەرایی دەوڵەتیی و ناسیونالیزم و سۆسیالیزم و هورووژمی ئیمپریالیزمی رۆژئاوایی تێدا بەرجەستە بوو. ئەوەی هەیە ئەم کەیسە، بابەتێکە وردەکاریی و رووداوەکانی هەتاوەکو ئێستا لەمێژووی کورددا نادیارەو هەواڵەکانی تۆمارنەکراون. ئەم کارەی بەردەست لەبنەڕەتدا هەوڵێکە بۆ تۆمارکردنی بەشێکی بنەڕەتیی ئەو هەواڵ و رووداوانەی تایبەتە بەکەیسەکەی موسابەگ و خستنەبەرچاوی بەشێک لەوتۆمارو بەڵگەنامانەیە کە لەنێو ئەرشیفخانەکانی دەوڵەتانی بیانیی پارێزراون، ئەوەی نەک هەر ئەرکێکی ئاسان نییە بەڵکو بەشی خۆی گران و ماندووکەریشە.
دەبێت لێرەدا ئەوەش بڵێم، کە سەرەتا ئامانجی ئێمە نووسینی تەنیا وتارێک بوو لەیادی 129 ساڵوەگەڕی دادگاییەکەی موسابەگ لەئەستەمبوڵ، بەڵام کاتێک بەنێو ئەو ئەرشیفدا گەڕاین، ژمارەیەکی زۆر بەڵگەنامەو هەواڵە رۆژنامەییەکانمان سەبارەت بەو بابەتە کەوتەبەردەست، ئەوەش هانیدان تەنیا بەوتارێک نەوەستین و مل لەئامادەکردن و ئەنجامدانی ئەم بەرهەمەی بەردەست بدەین کەساڵێکی خایاندو لەیادی 130ساڵوەگەڕی دادگاییەکە بڵاودەکرێتەوە.
دڵنیاشم ئەم بەرهەمە رچەشکێنە، کە بەری ماندووبوونێکی سەختە، کەلێنێکی گەورە لەمێژووی نوێی کورد پڕدەکاتەوە.. لەگەڵ رێزدا.
پ. دکتۆر یاسین سەردەشتی
زانکۆی سلێمانی/ 23 ی نۆڤەمبەری 2019 [1]
🔗 خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەڕتووکی: موسابەگی موتکان
📥 ژمارەی داونلۆد: 19 جار
⚠️ داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەڕتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی رابگەیەنن.
🗄 سەرچاوەکان
[1] 👪 تۆڕی کۆمەڵایەتی | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | هەواڵنامەی کتێب

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🔎 لێکۆڵینەوە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 فایلی PDF: ✔️
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 29 2019 8:52PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 31 2019 12:07PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 31 2019 12:07PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 103 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.146 KB Oct 29 2019 8:54PMزریان سەرچناری
📕 فایلی PDF 1.0.117 MB 240 Oct 29 2019 8:55PMزریان سەرچناری
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

موسابەگی موتکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️زانکۆی سلێمانی
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️یاسین سەردەشتی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,499 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574